چاوخشاندنێک به رێکه‌وتننامه‌ی کۆماری ئیسلامی وگروپی 5+1
دوای 4 رۆژ دانوستاندن له شاری ژنێڤی سویس له نێوان نوینه‌رانی رێژیمی تاران وگروپی 5+1بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێک له له مه‌ڕ قه‌یرانی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی، به‌ره‌به‌یانی یه‌ک شه‌ممه 13.24.11 ناوه‌رۆکی رێکه‌تننامه‌یه‌ک که هه‌تا ئه‌و ده‌م له خه‌لکی دونیا شاردرابۆوه بۆ رای گشتی ئاشکرا کرا. له کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دا جه‌وادی زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری سێداره وڵاته‌که‌ی به براوه‌ی ئه‌و گه‌مه سیاسیه‌ی دانا. له راستیدا ناوه‌رۆکی رێکه‌وتننامه‌که وئه‌و خاڵانه‌ی که له سه‌ری رێکه‌وتوون که له ماوه‌ی 6 مانگ دا هه‌ردووک لایه‌ن ده‌بێ جێ به جێێ بکه‌ن به روونی ده‌رخه‌ری پاشه‌کشه ومل که‌ج بوونی سه‌رشۆرانه‌ی رێژیمی مه‌لایانه له هه‌مبه‌ر داواکانی ولاتانی رۆژئاوایی به رێبه‌ری ئامریکا.
بۆ ئه‌وه‌ی راستی مه‌سه‌له‌کان ئاشکرا بن، باشتره ئاورێک له ناوه‌رۆکی رێکه‌وتننامه وئه‌و خاڵانه‌ی که له سه‌ری رێکه‌وتوون بده‌ینه‌وه وئه‌وسا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌م سه‌رۆک کۆماری رێژیمی مه‌لایان حه‌سه‌ن روحانی وهه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی جه‌وادی زه‌ریف چۆن که‌وتونه‌ته درۆ و ده‌له‌سه کردن وچه‌واشه کردنی گه‌لانی ئێران له هه‌مبه‌ر ئه‌و شکسته سیاسیه‌ی گه‌وره‌ی که به نه‌سیبیان بووه.
پرێزیدنت باراک ئۆباما له بابه‌ت ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه له وتووێژیکی ته‌له‌ڤیزیۆنی دا کوتی” رێکه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران، یه‌که‌م هه‌نگاوی گرینگه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی دونیا له مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران”. باراک ئۆباما له درێژه‌ی وته‌کانی دا کوتی ” ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌ڵگری کۆمه‌لێک به‌ربه‌ستی به‌رچاون ورێگاکانی رۆیشتنی ئیران به‌ره‌و بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌به‌ستن”. سه‌رۆک کۆماری ئامریکا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی به هه‌نگاوی یه‌که‌م زانی وکوتی که ئه‌و هه‌نگاوه ده‌سکه‌وتی زۆری هه‌یه. بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی 10 سالی رابردووه توانیمان پێش به به‌ره‌وپێش چوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بگرین وبه‌شێکی گرینگ له‌و به‌رنامه بۆ دواوه بگێرینه‌وه.
ئه‌و خالانه‌ی که دوو لایه‌ن له سه‌ری رێکه‌وتوون وبه‌لێنیان داوه که له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوو دا جێ به جێی بکه‌ن به‌شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ـ کۆماری ئیسلامی به‌رعوده‌یه که : هه‌رجۆره پیتاندنی یۆرانیۆم له سه‌ره‌وه‌ی 5% ڕابگرێ وکۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که یورانیۆم ده‌پیتێنن له سه‌روی ئه‌و ده‌رسه‌ده.
ـ ئێران به‌رعۆده‌یه که پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی 20 ده‌رسه‌دی خۆی پووچه‌ل بکاته‌وه: ئێران ده‌بێ له فازی یه‌که‌م دا پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی 20 ده‌رسه‌دی خۆی تا ئاستی 5% پووچه‌ل بکاته‌وه ویا وای لێ‌بکا که به که‌ڵکی پیتاندنی زیاتر نه‌یه.
ـ ئێران به‌رعۆدیه که پێشگیری بکا له به‌ره‌وپێش چوونی چۆنیه‌تی پیتاندن: ئێران بۆی نیه هیچ جۆر سانتریفوژێکی نوێ له هیچ نه‌وعێکی دابمه‌زرێنێ.
ـ ئێران ناتوانێ هیچ جۆر سانتریفوژی نوێ له هیچ نه‌وعێک دابمه‌زرێنێ. ئێران ناتوانی هیچ نه‌وعیک له سانتریفوژه‌کانی نه‌سلی نوێ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دابمه‌زرێنی یان به‌کاری بێنێ. ـ ئێران ده‌بێ نزیک به نیوه‌ی سانتریفوژه‌کانی دامه‌زرێندراو له نه‌ته‌نز وسێ له سه‌ر چواری سانتریفوژه‌کانی دامه‌زراو له فۆردۆ بێ که‌ڵک بکا، تا به‌و شێوه ئه‌و سانتریفوژانه نه‌توانن له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌کار بهێنرێن. به‌رهه‌م هێنانی سانتریفوژ ده‌بێ په‌یوه‌ست بێ به جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له کار که‌وتون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێ له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوو دا بۆ دروست کردن وپاشه‌که‌وت کردنی دام وده‌زگای سانتریفوژ هه‌وڵ بدا. ئێران نابێ ناوه‌ند ودام وده‌زگای نوێ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌رێبخا ودایبمه‌زرێنێ.
به‌رعۆده بوونی ئێران له مه‌ڕ پێش‌گرتن له پێشوه‌چوون له بواری زیاد کردنی پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی3,5 % ـ ئێران به‌لێن ده‌دا که پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی 3,5% خۆی نه‌باته سه‌ر. به‌و شێوه له کۆتایی ئه‌و 6 مانگه دا پاشه‌که‌وتی 3,5% به نیسبه‌ت پێشوو زیاد ناکا وهه‌ر جۆره یۆرانیۆمی پیتاند دراوی تازه به رێژه‌ی 3,5% ده‌بێ بکرێ به ئۆکسید.
به‌رعۆده بوونی ئێران بۆ راوه‌ستاندنی چالاکیه‌کان له ئه‌راک له به‌شی پلۆتۆنیۆم دا ـ ئێران به‌رعۆده‌یه که: راکتۆری ئه‌راک له کارکردن بوه‌ستێنێ. هیچ سووته‌مه‌نێک نه‌گه‌ینێته ئه‌و راکتۆره. به‌رهه‌م هێنانی سووته‌مه‌نی بۆ راکتۆری ئه‌راک رابگرێ. هیچ جۆره تا‌قیکردنه‌وه‌یه‌کی زیاده‌ی سووته‌مه‌نی بۆ راکتۆری ئه‌راک ئه‌نجام نه‌دا. هیچ جۆره پارچه‌ی زیاده‌ی دام وده‌زگا له ئه‌راک دانه‌مه‌زرێنێ. هیچ جۆره سووته‌مه‌نی وئاوی قورس بۆ ده‌وروبه‌ری راکتۆره نه‌گوازێته‌وه. هیچ جۆره دام وده‌زگایه‌ک که توانای به‌رهه‌م هێنانی سه‌ر له نوێی هه‌بێ دانه‌مه‌زرێندرێ. به بێ دووباره به‌رهه‌م هێنان، ئێران ناتوانێ پلۆتۆنیۆم له سووته‌مه‌نی به‌کارهێنراو جیابکاته‌وه.
شه‌فافه‌ییه‌تی ته‌واو وسه‌ردانی کوت وپڕی له پرۆگرامی ناوه‌کی ئێران به‌رعۆده ده‌بێ : رێگا به پشکێنه‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ناوه‌کی بدا تاکوو ڕۆژانه بتوانن ناوه‌نده ناوه‌کیه‌کانی نه‌ته‌نز و فردۆ بپشکنن. ئه‌و ده‌ست پێراگه‌یشتنه‌ی ڕۆژانه رێگا به پشکنێر‌ان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو وێنه‌کانی خزن کراو به هۆی کامێره‌کانه‌وه سه‌یربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاری چاوه‌دێری کامڵ وهه‌مه لایه‌نه بێ. رێگا پێدانێکی له‌وچه‌شنه ئیمکانی شه‌فافییه‌تی زیاتر له کاری پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و ناوه‌ندانه دا ده‌دا وئیمکانی سه‌رپێچی ئێران بۆ به جێ نه‌گه‌یاندنی به‌لێنیه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه.
ـ ئێران ئیمکانی ده‌ست پێراگه‌یشتنی ئاژانس به دام و ده‌زگای مونتاژی سانتریفیوژ پێک بهێنێ. ئێران ئیمکانی ده‌ست پێراگه‌یشتنی ئاژانس به شوێنی به‌رهه‌م هێنانی پارچه‌کانی ده‌ورانی ودام وده‌زگای خزن کراوی سانتریفیوژ پێک بهێنێ. ـ ئێران ئیمکانی ده‌ست پێراگه‌یشتنی ئاژانس به کانزا‌کان وده‌رهێنانی یۆرانیۆم مسۆگه‌ربکا. ـ ئێران زانیاری له بابه‌ت چۆنیه‌تی دروست بوونی راکتۆری ئه‌راک بدا به ده‌سته‌وه. ئه‌و کاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که روانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه که پێشتر له بابه‌ت ئه‌راک هه‌بوو بخرێته روو. ـ ئێران ئیمکانی پشکنینی به‌رده‌وامی راکتۆری ئه‌راک پێک بهێنێ. ـ ئێران زانیاری وبه‌ڵگه‌نامه گرینگه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆتۆکلی په‌یوه‌ست بوونی رێکه‌وتنامه‌ی ئاژانس وکۆدی چاککراوی 1،3 ده‌بێ بخاته ڕوو.
مکانیزمی چاوه‌دێری بۆ به‌ره‌وپێش بردنی به دروستی ئه‌و تاقیکارییه
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوه‌کی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌شداری پێ ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌یکه به‌رده‌وام چاوه‌دێری به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه بکا وهاوکات ولاتانی ئه‌ندامی گروپی5+1 و ئێران به‌رعۆده ده‌بن که کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌ش بۆ کار له گه‌ڵ ئاژانس پێک بهێنن بۆ جێ به جێ کردن وچاوه‌دێری ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ڕه‌نگ بێ بێته پێش. ئه‌و کۆمیسیۆنه هاوبه‌شه له گه‌ڵ ئاژانس کارده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی تفاهوم نامه‌یه‌ک له بابه‌ت نیگه‌رانیه‌کانی پێشوو و‌ئێستا که په‌یوه‌ستن به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران به تایبه‌ت له بابه‌ت بواری نیزامی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئاماده بکا وهه‌روه‌ها چالاکیه‌کانی ئێران له پارچین لێکۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێ.
ئیمتیازاتی که‌م، کاتی وئیمکانی قابیلی لێ ئه‌ستانده‌وه بۆ ئێران له به‌رابه‌ر جێ به جێ کردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن ئێران، گروپی 5+1 ئیمتیازاتی که‌م، کاتی و غه‌یری قابیلی گه‌رانه‌وه ده‌درێ به ئێران وهاوکات به‌شی زۆری گه‌مارۆکان، بۆ وێنه گه‌مارۆکانی سه‌ر نه‌فت، سات وسه‌ودای ماڵی، گه‌مارۆ بانکیه‌کان وه‌کوو پێشوو ده‌مێننه‌وه و ئاڵ وگۆریان به سه‌ر دانایه. ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و خالانه‌ی له سه‌ری رێکه‌وتن کراوه جێ به جێ نه‌کا، ئه‌و ئیمتیازاته‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه. گروپی 5+1 به‌رعۆده ده‌بێ تاکوو: ـ ئه‌گه‌ر ئێران له ژیر رووناکایی ئه‌و رێکه‌وتنه و له چوارچێوه‌ی نیزامی سیاسی خۆیدا به‌لێنیه‌کانی جێ به جێ بکا، بۆ ماوه‌ی 6 مانگان گه‌مارۆی نوێ په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوه‌کییه‌ی ناخرێته سه‌ر. ـ هیندێک له گه‌مارۆ داسه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر زێر و ئاسنی به نرخ، به‌شی سه‌نعه‌تی ماشێنی ئێران، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ی پیترۆشیمی ئێران هه‌لده‌سه‌پێدرێن. به‌و جۆره له راستیدا نزیکی 1 ونیو میلیارد دۆلار داهات نه‌سیبی ئێران ده‌بێ.
ـ ئیجازه‌ی پشکنین و ته‌عمیراتی په‌یوه‌ست به بواری ئه‌منی له ناو خۆی ئێران بۆ هێلی هه‌وایی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته دابین بکرێ. ـ کرینی نه‌فتی ئێران له‌و ئاسته‌ی ئێستا دا ده‌مێنێته‌وه که له راستیدا % 60 که‌متره له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. 4,2 میلیارد دۆلاری وه‌ده‌ست هاتوو له فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته به شێوه‌ی قیستی ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کرێ به‌و شه‌رته‌ی ئێران به‌لێنیه‌کانی جێ به جێ بکا. ـ 400 میلیۆن دۆلار له سه‌رمایه‌کانی ده‌وله‌تی ئێران راسته‌وخۆ بۆ ناوه‌نده ناسراوه‌کانی فێرکاری له وڵاتانی دیکه ده‌نێردرێ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندنی قوتابیانی زانکۆی ئێرانی دابین بکرێ.
ته‌عامولی مرۆڤ دۆستانه ته‌عامولی مرۆڤ دۆستانه‌ی که یاسای ئامریکا رێگای پێ داوه جیاوازه له گه‌مارۆکانی که کۆنگره‌ی ئامریکا په‌سه‌ندی کردوون. دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نیه که له‌و کاناله‌وه ئیمکانی ده‌ست پێ راگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی نوێ بۆ دابین کردنی پاره هه‌یه. هه‌ڵس وکه‌وتی مرۆڤ دۆستانه رێگا خۆشکه‌ره بۆ کرینی مه‌وادی خوارده‌مه‌نی، کشت وکاڵی وده‌رمانی وپزیشکی. ئێمه هه‌روه‌ها کارئاسانی ده‌که‌ین بۆ ناردنی پاره بۆ دابین کردنی خزمه‌تگوزاری له بواری ده‌رمانیه‌وه. ئێمه ئه‌و کاناله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئێران له به‌رچاو گرتووه.
له به‌رچاو گرتنی لابردنی که‌می گه‌مارۆکان
به‌شی هه‌ره زۆری 100 میلیارد دۆلاری ئێران له بانکه‌کانی خاریجی دا به هۆی گه‌مارۆکان له ده‌ستره‌سی ئێران دوورن و ناتوانێ ده‌ستیان پێیان ڕابگا. له 6 مانگی داهاتوو دا رێژه‌ی فرۆشتنی نه‌فتی خاوی ئێران نابێ بچێته سه‌ر. گه‌مارۆ نه‌فتیه‌کان به ته‌نیا 30 میلیارد دۆلار زیان به ئابوری ئێران ده‌گه‌ینن، یانی هه‌ر مانگه‌ی 5 میلیارد دۆلار. یانی هه‌ر ئه‌و رێژه پاره ده‌ست ئێران ده‌که‌وێ که له 6 مانگی سالی 2011 به ده‌ستی هێنابوو، یانی پێش داسه‌پاندنی گه‌مارۆکان. هه‌رچه‌ند ئێران ده‌توانێ له رێگای فرۆشتنی نه‌فته‌که‌ی ده‌ستی به 4،2 میلیارد دۆلار بگا، به‌لام نزیک به 15 دۆلار له فرۆشتنی ئه‌و نه‌فته له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه دا ده‌رێژیته نێو حیسابه داخراوه‌کانی ئێران له بانکه خاریجیه‌کاندا. به کورتی له ژێر رووناکایی ئه‌و رێکه‌وتننامه دا ده‌مانهه‌وێ که پاره ده‌ست به سه‌ر داگیراوه‌کانی ئێران له حیسابه‌کانی ولاتانی ده‌ره‌وه دا زیاتر ببێ وکه‌متر نه‌بێ.
به‌رده‌وام بوونی زه‌ختی ئابوری بۆ سه‌ر ئێران و پاراستنی چوارچێوه‌ی گه‌مارۆکان له فازی یه‌که‌می ئه‌و رێکه‌وتننه دا، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له درێژه پێدانی ئه‌و گه‌مارۆیانه. هاوکات دژکرده‌وه‌مان ده‌بێ له دژی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگای جۆراوجۆره‌وه گه‌مارۆکان ده‌ور لێبده‌ن. مانه‌وه‌ی گه‌مارۆ بۆ پێش گرتن له فرۆشتنی نه‌فتی هه‌روا زه‌خت ده‌خاته سه‌ر ئێران. ئێمه به هاوکاری شه‌ریکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان فرۆشتنی نه‌فتی ئێرانمان له 2 ونیو میلیۆن به‌رمیل نه‌فت له ڕۆژدا له سه‌ره‌تای 2012 دا هێنایه سه‌ر ئاستی 1 میلیۆن به‌رمیل نه‌فت و توانایی فرۆشتنی 1 ونیو میلیۆن به‌رمیل نه‌فتمان له ئێران ئه‌ستاند. ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه که ئێران 80 میلیارد دۆلاری له ده‌ستپێکی ساڵی 2012 وه له ده‌ست داوه و ئێران هیچکات ناتوانێ قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌ره و زیانه بکاته‌وه. له فازی یه‌که‌می ئه‌و ریکه‌وتننامه دا، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که یه‌کێتی ئورپا خستویه‌تیه سه‌ر فرۆشتنی نه‌فتی خاوی ئێران له جێگای خۆی ده‌مێنێته‌وه وئیمکانی فرۆشتنی نه‌فت له لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ر نزیک به 1 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژدا ده‌بێ وئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که ئێڕان له مانگ دا 4 میلیارد دۆلار زه‌ره‌ر ده‌کا.
ـ گه‌مارۆی هه‌نارده‌ی کالاکانی نه‌فتی بۆ ئێران که میلیاردها دۆلار زه‌ره‌ر له ئێران ده‌دا درێژه‌ی ده‌بێ ولاناچێ. ـ به‌شی هه‌ره زۆری دارایی ئێران که 100 میلیارد دۆلاره وله ولاتانی ده‌ره‌وه‌یه هه‌روا ده‌ست به سه‌ر داگیراو ده‌مێنێته‌وه و ئیران ئیمکانی ده‌ست پێ راگه‌یشتنی نیه.
گه‌مارۆکانی دیکه‌ی ئێمه ده‌ستیان لێ نادرێ و وه‌کوو خۆیان ده‌مێننه‌وه. بۆ نموونه:
ـ گه‌مارۆی سه‌ر بانکی ناوه‌ندی ئێران و24 بانک وناوه‌ندی مالی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته له جێ خۆی ده‌مێنێته‌وه وهه‌ڵناگیرێ. به‌رده‌وام بوونی گه‌مارۆکانی مانگی ژانویه که به پێێ یاسای ئامریکا به سه‌ر ئه‌و بانک وکه‌سانه وناوه‌ندانه داسپاوه که په‌یوه‌ندیان به سات وسه‌ودا وبه گه‌مارۆکانی ئێرانه‌وه هه‌یه. ـ گه‌مارۆی سه‌ر خه‌ڵکانی تر که هاوکاری مالی پێشکێش به ئێران ده‌که‌ن. بۆ نموونه: شیرکه‌ته جیاجیاکانی بیمه وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه. ـ ته‌واوی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی که به سه‌ر 600 که‌س وناوه‌ندی جیاجیاوه داسه‌پاوه به هۆی پشتگریان له به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی و موشه‌کی بالستیکی ئێران وه‌کوو خۆیان ده‌مێنه‌وه. ـ گه‌مارۆی سه‌ر به‌شه جیاجیاکانی ئابوری ئێران و یه‌ک له‌وان هێلی که‌شتی لێخورین وکه‌شتی سازی وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه و لاناچێ. ـ گه‌مارۆی سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری درێژخایه‌ن له په‌یوه‌ندی به دابین کردنی خه‌ده‌ماتی فه‌ننی بۆ به‌شی وزه‌ی ئێران وه‌کوو خۆی ده‌مێنێه‌وه ولاناچێ. ـ گه‌مارۆی سه‌ر به‌رنامه‌ی سه‌ربازی ئێران له جێگای خۆی ده‌مێنێته‌وه ولاناچێ. ـ به‌ربه‌سته به‌ربڵاوه‌کانی ئامریکا له په‌یوه‌ندی به ته‌جاره‌ت کردن له گه‌ڵ ئێران له جێگای خۆی ده‌مێنێته‌وه وئیمکانی ده‌ست پێ راگه‌یشتنی ئێران بۆ سات وسه‌ودا له گه‌ڵ به‌رینترین ئابورییه‌کانی دونیا ده‌گیرێ. ـ ته‌واوی گه‌مارۆکانی شورای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان وه‌کوو خۆیان ده‌مێنێنه‌وه ولاناچن. ـ ته‌واوی گه‌مارۆکانی په‌یوه‌ندیدار به یارمه‌تی وپشتگری مالی ده‌وله‌تی ئێران له تێرۆریزم، نه‌خشی تێکده‌رانه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی سوریه و کارنامه‌ی ڕه‌شی ئێران به نیسبه‌ت مافی مرۆڤه‌وه ونیگه‌رانیه‌کانی دیکه‌ش وه‌کوو خۆیان ده‌مێنێنه‌وه ولاناچن.
رێگا چاره‌ی کامڵ له فازی یه‌که‌م دا که 6 مانگ ده‌خایه‌نێ، گروپی 5+1 له وتوێژ ودانوستاندن به‌رده‌وام ده‌بێ. بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکی کۆتایی وکامڵ، ئێران ده‌بێ کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی دڵنیا بکاته‌وه که به‌رنامه‌کانی هه‌سته‌یی ولاته‌که‌ی ئاشتی خوازانن. له ژێر رووناکایی ئه‌و رێگا چاره‌یه، هیچ جۆره رێکه‌وتنێکی له‌و بواره‌وه ئه‌نجام نادرێ، مه‌گه‌م ئه‌وه‌ی له هه‌موو بوارێکه‌وه به ئه‌نجام بگه‌ین. له 6 مانگی داهاتوو دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئایا رێگا چاره‌یه‌ک هه‌یه که ئاشتی خوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانمان بۆ ئاشکرا بکا. ئه‌گه‌ر ئێران وڵامی نیگه‌رانیه‌کانی ئێمه نه‌داته‌وه، ئێمه ئاماده‌ی زیاتر کردنی گه‌مارۆکان وزه‌خت و فشاری زیاترین.
ئه‌نجام
به کورتی، ئه‌و هه‌نگاوه به نۆره‌ی خۆی گرینگێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه. به بێ ئه‌و رێکه‌تننه کاتیه، ئێران ده‌یتوانی هه‌زاران سانتریفوژی دیکه بخاته کاره‌وه. ده‌یتوانی سانتریفوژه‌کانی نه‌سلی داهاتوو که شێوه‌کارییان له بواری کاته‌وه خێراتره دابمه‌زرێنێ و وه‌کاریان بخا. ده‌یتوانی سوته‌مه‌نی بگه‌ینێته راکتۆری ئاوی قورسی ئه‌راک و وه‌کاری بخا. ده‌یتوانی توانایی ئۆرانیۆمی پاشه‌که‌وت کراوی به رێژه‌ی 20 ده‌رسه‌د بۆ دروست کردنی بۆمبی ئه‌تۆم به‌رێته سه‌ر. ئێران له ژێر رووناکایی ئه‌و رێکه‌وتننه‌ی ئێستا کراوه، توانای ئه‌نجام دانی هیچکام له‌وانه‌ی نیه. سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش وبه بێ ئه‌و رێکه‌وتننه کاتیه، ئیمکانی هه‌بوو که گه‌مارۆ نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان ورده ورده کارایی خۆیان له ده‌ست بده‌ن ورێگا خۆش بکرێ بۆ لاچوونیان. ئێران ده‌یتوانی به دونیا نیشان بدا که سیاسه‌ت وهه‌ڵوێستی بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماتیکی ئه‌و کێشه‌یه جیدی بووه وئێمه جیدی نه‌بووین. ئێمه نه‌مان ده‌توانی قه‌ناعه‌ت به هه‌موو شه‌ریکه‌کانمان بینین بۆ یه‌کگرتوو بوون له هه‌مبه‌ر کاریگه‌ری دانانی به‌رچاوی گه‌مارۆکان. به‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستا، ئێمه به‌رنامه‌ی ئێران ڕاده‌گرین وپاشه‌کشه‌ی پێ ده‌که‌ین وبه‌و کاره‌مان هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئێران. به جێگه‌یاندنی به‌لێنیه‌کانی ودانوستاندنی سادقانه بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکی کۆتایی. له غه‌یری ئه‌وه‌دا، وڵامی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر په‌راوێز خستنی ئێران وزه‌خت وفشاری زیاتر ده‌بێ. خه‌ڵکی ئامریکا رێگا چاره‌ی ئاشتی خوازانه وسه‌قامگیریان لاباشتره که پێشگیری بکا له ده‌ست پێراگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆمی وئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نیزامی جیهانی پێشگیری له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی به هێزتر بکا. رێکه‌وتنی ئه‌و دوایه‌ی ئێمه هێزوتوانای گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی تێدایه. ویلایه‌ته یه‌کگرتۆکانی ئامریکا له رێگای دیپلۆماسی به هێزوکاریگه‌ر و رێک وپێک بۆ ئاشتی زیاتر وئه‌منیه‌ت وهاوکاری مابه‌ینی وڵاتان به نۆره‌ی خۆی هه‌وڵ ده‌دا.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه خرایه ڕوو وه‌رگێردراوه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه که کۆشی سپی بلاوی کردۆته‌وه وسه‌رانی کۆماری سێداره حاشای لێده‌که‌ن وبه ئاره‌زوی خۆیان ته‌فسیری ئه‌و رێکه‌وتننامه ده‌که‌ن وده‌لێن ئامریکا راستگۆ نیه وناوه‌رۆکی رێکه‌وتننامه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مانا ده‌کاته‌وه. کۆماری سێداره له رۆژی یه‌که‌می ئه‌و دانوستاندنانه‌ی ژنێڤ که به دوو جار به‌رێوه چوون وتا ڕۆژی کۆتایی ومل که‌ج بوون وته‌سلیم بوونی، ناوه‌رۆکی بابه‌تی کۆبونه‌وه‌کان وداخوازه‌کانی خۆی ولایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌شارده‌وه وبه بیانوی ئه‌وه‌ی که مه‌بادا توندئاژۆکانی ناوخۆی وڵات ولایه‌نی ئیسرائیلی وعه‌ره‌بی گرفتێک له دانوستاندنه‌کان وئه‌نجامه‌کانی دروست بکه‌ن، هیچ جۆره زانیارێکی به خه‌لکی ئێران و ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کان نه‌ده‌دا وهه‌موو راستیه‌کانی په‌رده پۆش کردبوو. له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی دواین کۆبونه‌وه‌ی ژنێڤ که 4 رۆژی خایاند و ده‌رکه‌وتنی راستیه‌کان، سه‌رانی کۆماری سێداره به سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌ته‌که‌شیه‌وه که‌وتنه درۆ وده‌له‌سه وچه‌واشه کردنی گه‌لانی ئێران که گۆیا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به ده‌ست هێناوه و ئه‌وه رۆژئاوا به سه‌رۆکایه‌تی ئامریکایه که مل که‌جی داخوازی پیتاندنی یۆرانیۆمی به رێژه‌ی زۆر بووه وله رێکه‌وتننامه‌که‌ش دا هاتووه و نوسراوه . ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆکی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه به روونی ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه که کۆماری سێداره له ژێر زه‌خت وگوشاری گه‌مارۆکان که مانه‌وه‌ی خۆشی خستۆته مه‌ترسیه‌وه به ناچاری مل که‌چی داوا وداخوازه‌کانی رۆژئاوا بووه و ئامانجی سه‌ره‌کیشی ڕزگار کردنی خۆی له رووخان ونه‌مان بووه وده‌نا هیچ له بیری ژیان وگوزه‌رانی به میلیۆنان له خه‌لکی بێ به‌ش و بێ مافی ئێران نه‌بووه ونیه. رێژیمێک که بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆم خۆی خولقینه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یه و به هۆی بێ بایه‌خ دان به خه‌لک وده‌نگ ومافه‌کانیان خه‌ڵکی ئێرانی خستۆته ژێر سه‌خترین گه‌مارۆکانه‌وه، ده‌یهه‌وێ به‌و ته‌سلیم بوونه خۆی وه‌کوو فریشته‌ی نه‌جات نیشان بدا ومنه‌ت به سه‌ر خه‌لکه‌وه بکا که به‌لێ به خاتری خه‌لکه که ئه‌و سازانه‌ی کردووه وزه‌ره‌ریشی نه‌کردووه.
ئه‌و رێکه‌وتنه کاتیه وده‌رفه‌تی 6 مانگی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کۆماری ئیسلامی چه‌نده له سیاسه‌ته‌کانی دا سه‌داقه‌تی هه‌یه و چه‌نده ئاماده‌یه ئاشتی خوازانه بوونی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی بسه‌لمێنێ. رووبه‌روو بوونه‌وه و دانیشتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ” شه‌یتانی گه‌وره” ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له به‌ر ده‌م رێژیمی تاران لابرد که چیدیکه دانوستاندن و وتووێژ ودیدار له گه‌ڵ نوینه‌رانی ئامریکا نه‌کاته تابۆ بۆ سه‌ر خۆیی و بۆ سازان ومانه‌وه‌ی خۆی له داهاتووش دا رێگای بۆ کراوه‌ته‌وه که سات وسه‌ودا به سه‌ر خه‌لکی ئێرانه‌وه بکا.
له‌و دانوستاندنانه دا ئه‌وه‌ی باسی لێوه نه‌کراوه وله ناوه‌رۆکی رێکه‌وتننامه‌که‌ش دا هیچ ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه باس کردن له پێشێلکارییه‌کانی ماف وئازادییه‌کانی گه‌لانی ئێران له لایه‌نی رێژیمی په‌ت وسێداره‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێ که له داهاتووش دا ودوای ئه‌و 6 مانگه‌ش که کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن، دانوستاندنه‌کان ده‌توانن هه‌ر له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌تۆمی رێژیم بێ وهیچ باسێک له مافه‌کانی مرۆڤ ورێز لێگرتنیان له لایه‌ن رێژیمه‌وه نه‌یه‌ته به‌رباس. ئه‌وه‌ی بۆ رۆژئاوا وبه تایبه‌ت بۆ ئامریکا له‌و نێوه دا گرینگه به‌رگریکردن له ده‌ست پێ راگه‌یشتنی رێژیمی مه‌لایان به چه‌کی ناوه‌کیه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئامریکا وئیسرائیل وئوروپا له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. خاڵی گرینگ وجێگای تێرامان دیار نه‌بوونی هه‌ڵوێست وحزوری چالاکانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ی رێژیمی مه‌لایان له ماوه‌ی ئه‌و دانوستاندنانه دابوو، به‌تایبه‌ت حیزه‌کانی رۆژهه‌لات که سیاسه‌تی چاوه‌روانیان هه‌ڵبژاردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاکامی دانوستاندنه‌کان چی لێ شین ده‌بێ ودیتمان که نوینه‌رانی کۆماری سێداره به چرا سه‌وزی عه‌لی خامنه‌یی چلۆن بۆ ڕزگار کردنی خۆیان له هه‌ره‌س هێنان پاشه‌کشه‌ی سه‌ر شۆرانه‌یان کرد ومل که‌جی داواکانی ئوروپا وئامریکا بوون. دانوستاندن و رێکه‌وتنی زیاتری کۆماری سێداره له گه‌ڵ ئامریکا به مانای کرانه‌وه‌ی فه‌زای ترس و تۆقێنه‌ری ناو خۆی ئێران نیه و ئێعدام وله سێداره دانی ئازادیخوازانی کورد وبه‌لوچ وعه‌ره‌ب وزیندانی کردنی رۆژنامه‌وانانی کورد وبڕانه‌وه‌ی زیندانی دوورودرێژ وته‌بیعد کردنیان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که رێژیمی مه‌لایان ئاماده نیه پاشه‌کشه له سیاسه‌ته‌کانی بکا و رێگا به خه‌لک بدا که نه‌فه‌سێکی ئازادانه بکێشن. رێژیمی مه‌لایان له ئه‌گه‌ری جێ به جێ کردنی ئه‌و خاڵانه‌ی نێو رێکه‌وتننامه‌که گه‌رانتی هێرش وپه‌لامار نه‌دانی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازیی وئه‌تۆمییه‌کانی له رۆژئاوا وئامریکا ئه‌ستاندووه و ئازاد کرانی 100 میلیارد دۆلاری پاره‌ی ئێران و ده‌ست پێراگه‌یشتنی سه‌رانی رێژیم به‌و پاره زۆره‌یه هینده‌ی دیکه ده‌ست وباڵی رێژیم ئاوه‌له‌تر ده‌کا که هه‌روا ملهورانه حاکمی موتله‌قی ئێران بێ ودژبه‌رانی به زیندان وکوشتن وتیرۆر له سه‌حنه‌ی سیاسی ئێران پاک بکاته‌وه. نابێ بهێلین ئه‌و 6 مانگه به چاوه‌روانی خۆرایی تێپه‌ر بێ وئه‌رکی هه‌موو ئازدایخواز ودێموکراسی خوازانی ئێران ورۆژهه‌لاتی کوردستانه که به دانانی پلانی تۆکمه و به تاکتیک و ستراتیژی روون ده‌ورونه‌خشی خۆیان له‌و نێوه دا بگێرێن و به ده‌ستی خۆیان خۆیان نه‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه وهه‌روا چاولێکه‌ری رووداوه‌کان نه‌بن.
لوقمان زه‌هرایی
3.11.2013