هه‌لێکه‌و له ڕۆژاوای کوردستان هاتووه‌ته پێش
که‌س ناتوانێ نکۆڵیی له‌وه بکات، که پرسی کورد، له ته‌واوی به‌شه‌کانی کوردستان، چه‌ند ساڵێکه، به جۆرێک له جۆره‌کان، چووه‌ته پێش و بڕێک ئارامی و کراوه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌بینێ. به‌شێکی باشووری کوردستان، له 1991ه‌وه، بڕێک سه‌ربه‌خۆیه و تا ڕاده‌یه‌ک گرێدراوییه‌کی لاوازی به عیراقه‌وه هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی به‌ڕێوه‌ی ده‌با. باکووری کوردستان، پرۆسێسێکی سستی ئاشتی له گۆڕێدایه و ترسی کوردبوون و خۆبه‌کوردزانین، له‌کن کورد، ڕه‌ویوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی تورکیاش تا ڕاده‌یه‌ک، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که چه‌ک و تۆبزی و نکۆڵیکردن له بوونی کورد، داد نادات و چاره‌سه‌ر نییه. ڕۆژاوای کوردستان، له‌و هه‌را و زه‌نا و جه‌نگه‌ی سووریادا، که دوو ساڵێکه، به‌رپا بووه، بڕێک له ئاگری جه‌نگ دووره و خه‌ڵکه‌که‌ی به هۆی خه‌باتی جهنگگێڕانی پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتیی(په‌یه‌ده)وه، توانیویانه به‌شێکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ئازاد بکه‌ن و بۆ خۆیان خودانی خۆیان بن. هه‌رچی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی ڕه‌وشی کورد له نێوان سه‌رده‌می پاشایه‌تی و ڕێژیمی په‌هله‌وی و ڕه‌وشی کورد له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی 1979 و دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکه‌ین، ده‌توانین بڵیین، کورد له دوای شۆڕشی 1979وه، هه‌لومه‌رجێکی باشتری بۆ ڕه‌خساوه و خۆی له ڕه‌وشێکی باشتردا ده‌بینێته‌وه و پتر ده‌توانێت باس له کوردبوون و تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆی بکات، لێ هێشتا له‌و ئاسته‌دا نییه، که ئێره‌یی پێ ببرێ.
کورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بووه، له هه‌ر قوژبنێکی کوردستان و له هه‌ر سه‌رده‌م و کاتێکدا، ئه‌گه‌ر بسته خاکێکی ئازاد بووبێ و خه‌ڵکی کورد توانیبێتیان پێکه‌وه و له ده‌رێی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکا‌ر، یا ته‌نانه‌ت له په‌نای ده‌سه‌ڵاتی داگیرکاریشدا، به ئازادییه‌کی سنوورداریشهوه، ژیابن و کاروباری خۆیان بهڕێوهبردبێ، ئه‌وا ئه‌و بسته خاکه، بووه‌ته داڵده‌یه‌ک و له هه‌موو لایه‌کی کوردستانه‌وه، کوردان ڕوویان تێکردووه و به ماڵ و په‌ناگه و چه‌ترێکی خۆیان زانیوه.
ڕۆژانێک، شانشینه‌که‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شۆڕشه‌کانی بارزانییانی ساڵانی 1940 ه‌کان و کۆماره‌که‌ی کوردستان له مه‌هاباد و سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی 1961 – 1975 و ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی 1979 و تا ئێستا و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی کورد له باکووری کوردستان له 1984 ه‌وه و ئه‌و هه‌رێمه نیوه سه‌ربه‌خۆیه‌ی باشووری کوردستان و ئێستاش ئازادکردنی به‌شێک له خاکی ڕۆژاوای کوردستان، هه‌موو ئه‌وانه، بۆ ته‌واوی کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، په‌ناگه و داڵده و مه‌کۆ و بێشه و ماڵێک بوونه و هه‌ن. هیچ کوردێک، له‌و په‌ناگه و ماڵ و بنکانه‌دا، خۆی به نامۆ نه‌زانیوه و هه‌میشه خۆی به خێوی کارگێڕی و شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و ڕابوونه‌که زانیوه و هه‌ستی به به‌رپرسیاریه‌تی کردووه و چالاکانه به‌شداریی بزاڤه‌که‌ی کردووه.
ئه‌مڕۆ له ڕۆژاوای کوردستان، به‌شێک له خاکی کوردستان ئازاده و ده‌سه‌ڵاتێکی کوردیی تێدا دروست بووه و خه‌ڵکی کورد بۆ خۆی خاوه‌نی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی ڕوون و له‌به‌رچاوه، له‌و به‌شه‌ی کوردستان، هێزێک کۆنترۆڵی ڕه‌وشی ئه‌وێ ده‌کات و کارگێڕییه‌کی له‌و به‌شه‌دا دامه‌زراندووه، بۆ کارڕاییکردن له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. ئه‌و هێزه‌ش پارتی یه‌کیه‌تیی دیموکراتی”په‌یه‌ده”یه، که سه‌ره‌کیترین هێزه له ڕۆژاوای کوردستان.
له‌بری پشتگرتن و کۆمه‌ک، به‌و کارگێڕییه و خۆشحاڵبوون به‌و ئازادییه‌ی ڕۆژاوای کوردستان، ئه‌وه‌ی سه‌یره، خه‌ڵکێک له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له باشوور، ئه‌و ڕابوونه‌ی کوردی ڕۆژاوا به شۆڕش نه‌زانن و پێیان وابێ، به پێکهاتن، له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌ششار ئه‌لئه‌سه‌د(بشارالأسد)دا، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ئازاد کراون و به ده‌ستی کورده‌وه‌ن، له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، ڕاده‌ستی شۆڕشگێڕانی په‌یه‌ده کراون. ئه‌مه بۆچوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه و هه‌ڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه. بارزانی، له به‌یانێکدا، که له 14 نۆڤه‌مبه‌ری 2013 دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ:” باسی ئەوەش دەكەن كە شۆڕ‌شیان لە ڕۆژئاوا بەرپا كردووە بەڵام كام شۆڕش و لە دژی كێ؟ ئەوان تەنیا ناوچەكانیان لە لایەن ڕژێمەوە ڕادەست كراوە”. بارزانی، مه‌به‌ستی په‌یه‌ده و هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)یه.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، له ڕۆژاوای کوردستان کردوویانه و ده‌یکه‌ن، ناکرێ له شۆڕش زیاتر هیچ ناوێکی دیکه‌ی لێبنرێ. ڕابوونێکه، زۆرترین کوردی ڕۆژاوای له خۆ خڕ کردووه‌ته‌وه و به‌شدارن تێیدا و دژی ڕێژیمێکی شۆڤینیست و توندڕۆ و مرۆڤ‌کوژ. بزاڤێکه توانیویه‌تی به‌شێکی زۆر و فراوانی خاکی ڕۆژاوا بخاته بنده‌ستی خۆیه‌وه و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه و ئه‌و بێکارگێڕییه و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێک، که حوکوومه‌تی سووریا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جێیهێشتووه، کارگێڕییه‌کی تێدا دامه‌زرێنێ. ئه‌مه بۆ ده‌بێ به شۆڕش نه‌ژمێردرێ و ددان به‌و کارگێڕییهیدا نه‌نرێ؟ مه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له به‌شێکی باشووری کوردستان له 1991دا هاته پێشێ، هه‌ر تاڕاده‌یه‌ک مانه‌ندی ئه‌وه‌ی ئێستای ڕۆژاوای کوردستان نه‌بوو! 1991، ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین، هێز و کارگێڕیی خۆی و ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌و به‌شه‌ی کوردستان، که ئێستا هه‌رێمه، کێشایه‌وه و ئیدی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، کارگێڕی نه‌ما و بۆشاییه‌ک هاته گۆڕێ و هێزه کوردستانییه‌کان، به پارتی و بارزانییشه‌وه، کارگێڕییهکیان دامه‌زراند و جێی کارگێڕییه‌که‌ی به‌عس و ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ینیان گرته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌رێمه‌ی له باشووری کوردستان، له 1991ه‌وه دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵات و کارگێڕییه‌کی کوردستانی و کوردی، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و له 2003یشه‌وه به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین نه‌ماون، لێ تا ئێستاش نه‌یتوانیوه، ڕه‌وتاری به‌عس و فه‌رهه‌نگی به‌عس، به ته‌واوی بنبڕ بکات و وه‌لاوه‌نێ. ئێستاش کرده و هه‌ڵچوون و هزری به‌عسییانه، له گه‌لێک له بوار و جمگه‌کانی سیاسه‌ت و گوتار و ژیاندا، له‌و به‌شه‌ی کوردستان، به ئاسانی وه‌دی ده‌کرێن.
ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یه‌ده کردوویه‌تی، هه‌مان ئه‌و کاره‌یه، که له 1991دا له باشوور کرا، ئه‌میش بۆشاییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی پڕ کردووه‌ته‌وه، ئیدی بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ی کوردی باشوور شۆڕش بێت و دامه‌زراندنی کارگێڕییه‌که‌ی، کارێکی باش بێت، لێ ئه‌وه‌ی ڕۆژاوا، کارێکی ناپه‌سه‌ند بێت و شۆڕش نه‌بێت! مه‌گه‌ر حیزبه‌کانی باشووری کوردستان، تا دوا ساته‌کان، له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسه‌یندا، له گوتوبێژدا نه‌بوون و شانده‌کانیان، به حه‌فتان و مانگان، له به‌غدا لێی نه‌ده‌که‌وتن! ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان ڕوویدا و هه‌لومه‌رجێک، که هاته پێش، عهقڵقونتهیی و که‌رایه‌تی سه‌ددام حوسه‌ین، به گرتنی کووه‌یت و په‌لاماردانی کوردستان و کۆڕه‌و و دامه‌زراندنی ده‌ڤه‌ری نه‌فڕین و هێڵی 36 بوو، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، هێنایه پێش، ده‌نا ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هاته گۆڕێ، هێز و بازووی پێشمه‌رگه و حیزب، نه هێنایانه ئاراوه و نه دهشیانهێنایه دی، ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕۆژاوای کوردستان هاتووه‌ته گۆڕێ، له‌وێ خه‌ڵک ڕاپه‌ڕیوه، نه هێزی ئه‌مه‌ریکا له ئارادایه، نه ڕابوونی جاش و سووکهجاش و نه که‌رایه‌تی سه‌ددام حوسه‌ین!
بێگومان به هه‌موو خراپه‌کاری ڕێژیمی ئهلئهسهدیشهوه، هێشتا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژیمه سه‌ر به عه‌له‌وییه‌کانه و ئه‌وانیش که‌مینه‌ن له سووریا، کورد له‌وان و له ئه‌رمه‌ن و تورکمان و سریان و چه‌رکه‌س و ئاشوورییانهوه نێزیکتره، تا له زۆرینه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌بی سووریاوه. خۆ ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده، ته‌نانه‌ت به جۆرێک له جۆره‌کانیش، توانێبێتی تاڵه‌موویه‌کی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئه‌لئه‌سه‌ددا هێشتبێته‌وه و ئاساییش و ئارامی و پاراستنی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵکی کورد و ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و کارگێڕییه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، به‌رهه‌می ئه‌و پێوه‌نده بێت، به من کارێکی باشی کردووه و هه‌رگیز نابێ گله‌یی لێ بکرێ. کارکردن و هاریکاریکردن یا هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گرۆی چه‌کداری تونڕۆ، مانه‌ندی “داعش” و ئهننوسره”النصرة”، که به ناوی ئیسلام(سوننه)ه‌وه، له گۆڕه‌پانی سووریادا، دژی رێژیمی ئه‌لئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن، بۆ کورد، کارێکی نه‌کرده‌یه و هه‌رگیز ناشێت، چونکه ئه‌و گرۆیانه په‌یامی کافراندن و له‌نێوبردنی کورد و که‌سانی ده‌رێی بازنه‌ی دید و جیهانبینی خۆیان(ته‌نانه‌ت جۆره‌کانی دیکه‌ی ئیسلامیش)یان پێیه. هه‌رچی هێزه‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆنن، له سووریا، که هێشتا له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات ڕوونهنیشتوون، بوونی قه‌واره‌یه‌کی کوردی و کوردستانییان له ڕۆژاوا و ته‌نانه‌ت له‌نێو سووریایه‌کی یه‌کگرتووی پاش ئه‌لئه‌سه‌ددا، پێ گرانه و ناتوانن پێی قایل بن. ڕێژیمی ئه‌لئه‌سه‌د، به هه‌موو خراپهکارییهکییهوه، گه‌لێک له‌و گرۆیانه، که ناوی ئۆپۆزیسیۆنیان له خۆ ناوه، باشتره.
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، من ته‌واوی ئه‌وه‌ی ناوی “به‌هاری عه‌ره‌بیی” لێ نراوه، که له توونس و لیبیا و یه‌مه‌ن و مسره‌وه گه‌یشته سووریا و پێشتریش له عیراقدا ڕوویدا و بوو به هۆی گۆڕینی ڕێژیمگه‌لی ئه‌و وڵاتانه و ئه‌م ڕه‌وشه‌ی سووریایشی هێنایه گۆڕێ، به هیچ جۆرێک نه پێم باشه و نه ئێره‌ییش به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه ده‌به‌م، دوای ئه‌و گۆڕانانه‌ی له وڵاته‌کانیاندا ڕوویانداوه. زۆر جاران، مرۆڤ ده‌بێ خۆزگه به که‌ونه ڕێژیمه‌کانیان بخوازێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناته‌واوی و دیکتاتۆری و خراپییهکیان، هێشتا ڕێژیمگه‌لی سه‌ددام حوسه‌ین، زه‌ینولعابدین بین عه‌لی، موعه‌ممه‌ر ئه‌لقه‌ززافی، حوسنی موباره‌ک و به‌ششار ئه‌لئه‌سه‌د، گه‌لێک له ڕێژیمگه‌لی ئێستای ئه‌و وڵاتانه و له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا باشتر بوون و باشترن. خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه “نه‌ک هه‌ر شاخ، گوێیشیان نایه بانی”.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌یه‌ده وه‌ک تاکه هێزی له‌به‌رچاو و کاریگه‌ر یا تاکڕه‌و بکرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کارگێڕییه‌که‌ی به ناشه‌رعی بزانرێ و ئه‌و شۆڕشه‌ی وی به شۆڕش نه‌زانرێ، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، حیزبه کوردییه‌کانی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ نین، ڕه‌نگه ئه‌و دیده بڕێک توند بێت و له جێی خۆیدا نه‌بێت. په‌یه‌ده زۆرترین ژماره‌ی کوردی ڕۆژاوای له‌گه‌ڵه و ڕێکوپێکترین و چالاکترین و کاراترین هێزی چه‌کداری هه‌یه و زۆرترین خاکی کوردستانیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، لێ حیزبه کوردییه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوا، که بارزانی و پارتی و حیزبگه‌لێک له باشووری کوردستان، به نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردی ڕۆژاوایان ده‌زانن، به هه‌موویانه‌وه ناتوانن هێزێکی بچووک پێکبهێنن و شارۆچکه‌یه‌ک به‌ڕێوه ببه‌ن! زۆرێک له‌و حیزبانه، ته‌نێ حیزبی هوتێل و ئه‌فه‌ندیی پشت مێز و هۆڵی ڕازاوه و خواردنگه و چێشتخانه گه‌وره‌کانن، ده‌نا له سه‌ر خاک و له‌نێو خه‌ڵکدا، جه‌ماوه‌ریان له‌گه‌ڵ نییه و ناتوانن، نه شۆڕش بکه‌ن و نه کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن ساز که‌ن! ئه‌گه‌ر وا نییه، خۆ “ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز”!
بێجگه له پاراستنی خه‌ڵکی ڕۆژاوای کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و کارگێڕییه‌کی کارا و خه‌مخۆر و خزمه‌تکاری خه‌ڵک، ئه‌وه‌ی له‌و کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاته چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، نه‌هێشتنی ته‌واوی شوێنه‌واری عه‌ره‌باندنه، که له 1965 ه‌وه، به ناوی “الحزام العربي” واته: پشتوێن(که‌مه‌ربه‌ند، پشتێن)ی عه‌ره‌بی، به چاندنی عه‌ره‌ب و داگیرکردنی خاکی کوردستان و وه‌ده‌رنانی کورد، له ڕۆژاوای کوردستان، درێژه‌ی هه‌بووه، ئه‌ویش به وه‌ده‌رنانی ته‌واوی عه‌ره‌بی داگیرکا‌ر و گێڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له عه‌ره‌بستانی سووریا. ئه‌و کاره وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و ڕاستکردنه‌وه‌ی دیرۆکێکی چه‌وتی ده‌یان ساڵه، ئه‌گه‌ر ده‌سبه‌جێ و گه‌رماوگه‌رم جێبه‌جێ نه‌کرێ، ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش به ده‌ردی که‌رکووک و مووسڵ و دیاله‌ی باشووری کوردستان ده‌ڕوات، که به سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشووری کوردستانه‌وه، وا خه‌ریکه ئیدی له‌بیر ده‌چنه‌وه.
دژایه‌تیکردنی هه‌نگاوه‌کانی په‌یه‌ده بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و کارگێڕییه خۆییه و هاندانی هێزه سیاسی و حیزبه گچکه و لاوازه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوای کوردستان و قوتکردنهوهیان له‌هه‌مبه‌ر په‌یه‌ده‌دا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه، که له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش، مانه‌ندی باشووری کوردستان، دوو ده‌سه‌ڵاتیی و دوو هه‌رێمیی، لێ بکه‌وێته‌وه و بێته گۆڕێ، ئیدی ئه‌وێش دووچاری ده‌ردی له‌تبوون و فره‌کوێخایه‌تی ببێت.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی یه‌کیه‌تیی خاکی کوردستان و یه‌کیه‌تیی کورده‌وه بنۆڕدرێته پرسی کورد، به شۆڕش نه‌زانینی ڕابوونی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی رۆژاوای کوردستان و دژایه‌تی کارگێڕییه خۆجێیه‌که‌ی په‌یه‌ده و ناوزڕاندنی، بێجگه له‌وه‌ی به قازانجی پرسی کورد نییه، ناڕه‌وایه‌تییه‌کی مه‌زنیشه له‌هه‌مبه‌ر کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به تایبه‌ت و پرسی کورد له ته‌واوی کوردستان به گشتی.
25 – 11 – 2013