كه‌رنه‌ڤاڵی وشه‌كان له هۆڵی (بوونگه‌رایی) و (خودبوون) و (جوانی)دا
(كه‌مێك باران .. نه‌ختێ عیشق)ی (ئیدریس عه‌لی) له سوچێكی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا
(سلڤادۆر دالی ) و (ئه‌ندریه بریتۆن) : هونه‌ر به ته‌نها شوێن جوانی ده‌كه‌وێت .
(سپیونزا) : پێناسه‌ی (دیكارت) بۆ عه‌قڵ و جه‌سته وه‌كو دوو ماهیه‌تی سه‌ربه‌خۆ , گرفته .
(لایبنتز) : ماهیهتهكان زۆرن .
به‌شی یه‌كه‌م : بوونگه‌رایی , ده‌روازه‌یه‌كی شیعری
(سۆرین كیركگارد) ئه‌و پیاوه ئاینییه دانیماركییهیه كه ناوی به‌ستراوه‌ته‌وه به بوونگه‌راییه‌وه , چونكه ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری بوونگه‌راییه . ڕه‌وایه گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌و شته‌ی دامانهێناوه بناسرێینه‌وه و ناوببردرێین . بوونگه‌رایی توانی ببێته ئه‌نتی فه‌لسه‌فه دووباره و سواوه‌كان و له‌و ئاسته‌دا قسه‌ی خۆی هه‌بێت .(بوونگه‌رایی _ وجودیه‌ت) و ماركسیزم له یه‌ك ته‌وه‌ره‌دا كۆده‌بنه‌وه , ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی (هیگل)ه (بوونی ته‌وه‌ره‌یه‌ك كه ڕۆڵی كۆكه‌ره‌وه ده‌بینێت , جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌كه‌مان بیر ناباته‌وه ) . ماركسیزم قوربانی دانی تاك له ڕێی كۆمه‌ڵدا به ڕه‌وا ده‌زانێ , وه‌لێ بوونگه‌رایی بانگه‌شه‌ی ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی پایه‌كانی مرۆڤ ده‌كا له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵ .(ئیدریس) له‌و به‌رهه‌مه‌یدا (كه‌مێك باران .. نه‌ختێ عیشق) , ئاماده‌یه قوربانی بدا بۆ ئه‌ویترێك كه بۆ شاعیر بۆته كۆمه‌ڵ و گشت , ئه‌مه‌ش نزیكه له دیدی یه‌كه‌مه‌وه . ده‌شێ قوربانیدانه‌كه‌ی (ئیدریس) ببه‌ستینه‌وه به (ماركسیزمی بهشیعریكراو)ه‌وه, ئه‌وكاته‌ی پشت به‌ست به كه‌ره‌سته شیعرییه‌كان و له سیاقی تێكستێكی شیعریدا قوربانی ده‌دا بۆ ئه‌ویترێك كه هه‌موو شتێكی شاعیره , كه‌واته لای (ئیدریس) ڕه‌وایه خود (تاك) قوربانی بدا له‌پێناوی ئه‌ویتردا (كۆمه‌ڵ) , ئه‌مه‌ش ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیده یهكهمییه كه مه‌به‌ستمان له دیدی ماركسیزمه بۆ قوربانیدان (سه‌ره‌تا باسی قوربانیدانی نێو ماركسیزممان كرد ئینجا باسی قوربانیدانی نێو بوونگه‌رایی كرا) . له خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن خود ئاماده‌یه قوربانی بدا :
(( بمكاته په‌نی ئه‌و ناوه
په‌تپه‌تی دونیا‌م پێ بكا
سنوورێك بۆ
خه‌ون و
سه‌فه‌ر و
بێده‌نگیم دابنێ و نه‌هێڵی له‌ل بكه‌م))
شاعیر له‌و به‌رهه‌مه‌یدا نرخی خۆی نه‌به‌ستۆته‌وه به كۆمه‌ڵه‌وه , كه‌واته (ئیدریس) دژی ئه‌و بۆچونه‌ی (هیگل)ه كه نرخی تاكی به‌ستۆته‌وه به كۆمه‌ڵه‌وه و نزیكه له بۆچونه‌كه‌ی (كیركگارد)ه‌وه كه ئه‌ویش دژی ئه‌و بۆچونه‌ی (هیگل) بوو .
شاعیر باسی تاكێك ده‌كا كه خوده , تاكێكی دابڕاو له كۆمه‌ڵ , ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ بێت , وه‌لێ دیسانه‌وه هه‌ست به بوونی ئه‌و تاكه كه خودی شاعیره به ئاشكرا ده‌كرێ , ته‌واو پێچه‌وانه‌ی (هیگل) كه هزری كرده گشت و حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها و ڕۆحی گه‌ردوون , بوونی به‌سته‌وه به هزره‌وه و تاكی به‌سته‌وه به كۆمه‌ڵه‌وه . (ئیدریس) دابڕاوه له كۆمه‌ڵ و هه‌ر ئه‌مه‌ش فاكته‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیره بۆ ڕابردوو , فاكته‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیره بۆ بیره‌وه‌رییه‌كان , دوا جار هۆكاری ئه‌وه‌یه كه شاعیر حه‌ز به‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بكا (گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو) , بۆ نموونه :
((بیری دار هه‌ناره‌كه‌ی ناو كتێبی كشتوكاڵی
بیری قاووقیژی دوای زه‌نگی پشوو
بیری مامۆستاكه‌مان كه به هه‌تیو بانگی ده‌كردم ,
بیری دۆزینه‌وه‌ی په‌نجا فلس له‌ناو لیتاوی
كۆڵان
بیری محهلهبییه پڕ له دارچینی و تهپوتۆزهكانی
بیری دوكه‌ڵكێشی حه‌مامه‌كانی …))
فه‌لسه‌فه ئایدیالیزمییهكان باسی بوون ده‌كه‌ن چونكه ده‌كه‌وێته دوای چیه‌تی و ناكه‌وێته پێشی , بوونی مرۆڤ گوزارشته له خه‌سڵه‌تێكی خودی و خودی خهسڵهتهكهش ده‌بێته جیاكه‌ره‌وه , له مرۆڤدا چیه‌تی پێش بوون كه‌وتووه , وه‌لێ لای بوونگه‌راكان مرۆ سه‌ره‌تا ماهیه‌ت نییه . فه‌یله‌سوفانی بوونگه‌را پێیان وابوو كه ئیشی فه‌لسه‌فه یارمه‌تیدانی مرۆڤه به ئامانجی تێگه‌یشتن له خود و زانینی مه‌به‌ستێك كه مرۆڤ له‌پێناوی ئه‌و مه‌به‌سته‌دا مرۆڤه .
شاعیر ناخودئاگایانه دیدێكی شیعری داڕشتووه , كه چه‌ند لقی ده‌چنه‌وه سه‌ر دیده فه‌لسه‌فییه بوونگهراییهكه , ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی (شیعری – فه‌لسه‌فی)یه كه هه‌ندێ جار شاعیر ناخودئاگایانه تووشی گه‌مه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ده‌بێت له گۆڕه‌پانی شیعردا , گه‌مه‌كه به بردنه‌وه و دۆڕانێكی شیعری كۆتایی دێت , ئه‌وانه‌شی ته‌حه‌كوم به بردنه‌وه و دۆڕانه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌مانه نین :
1- فه‌لسه‌فه گواستراوه‌كه
2- خودئاگایی شاعیر
3- گۆڕه‌پانی گه‌مه‌كه كه تێكسته شیعرییه‌كه‌یه
4- ناوبژیوانی یارییه‌كه كه خوێنه‌ره …
ئه‌مانه هیچیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كه ناده‌ن , ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌دا (ناخودئاگایی شاعیره) و ئه‌نجامه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانكراو نییه , چونكه ده‌وه‌ستێته سه‌ر میزاجێك كه له دووا كایه‌دا ته‌حه‌كوم به خودی ناخودئاگاییهكهوه ده‌كا .
شاعیر له بابه‌تی بووندا دیدێكی سه‌ربه‌خۆشی هه‌یه : هه‌وڵده‌دا مانا به ژیان ببه‌خشێ ئه‌گه‌رچی پێیوایه ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵخۆشكه‌ر نییه . پووچی ژیان فاكته‌رێك نه‌بووه بۆ نووسینی شیعری پوچ , ئه‌وه‌تا شاعیر سه‌ره‌ڕای تاریكییه‌كانی ژیان به چاوی ڕووناكه‌وه سه‌یری ژیان ده‌كا , به‌و هه‌وڵه‌ی ژیان جوان ناكا , به‌ڵكو ده‌مامكداری ده‌كا و به ماكیاژی مردن ده‌یڕازێنێته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ درێژه به ژیان بدا و بمێنێته‌وه , به‌شێكی گه‌وره‌ی هه‌وڵی مانه‌وه‌ی شاعیریش له‌پێناوی ئه‌ویتردایه (مانه‌وه له‌پێناوی ئه‌ویتر – مانه‌وه له‌به‌ر ئه‌ویتر ) . ئه‌وه‌تا شاعیر له خواره‌وه به ئومێده‌وه ده‌نووسێ , بوونی ئه‌و ئومێده زۆره‌ش حه‌زێكی له‌پشته‌وه‌یه كه حه‌زی مانه‌وه‌یه :
(( دنیا له درزی وشه‌یه‌كه‌وه مه‌بینن
وشه‌كان پێكه‌وه مانای زیاتریان ده‌بێت ..))
به‌شی دووه‌م :خودبوون له ئاقاری شیعردا
خود زۆر جار بۆ دروستكردنی مه‌ودا له‌نێوان خۆی و ئه‌ویتردا, ڕه‌خنه ده‌گرێ , ڕه‌خنه ده‌كاته كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی مه‌وداكان , مه‌رجیش نییه ئه‌و مه‌ودایانه پێویستی بن , ده‌كرێ زیانی ڕۆحی و فیكری و جه‌سته‌ییان هه‌بێت . دوو نموونه ده‌هێنینه‌وه :
1- (هیگل) له (فینۆمینۆلۆژیای ڕۆح)دا كه مه‌زنترین ئیشی (هیگل)ه , ڕه‌خنه له فه‌یله‌سوفانی به‌ر له خۆی ده‌گرێ له بابه‌تی حه‌قیقه‌تی مه‌عریفه‌دا , ڕه‌خنه ده‌كاته وه‌سیله‌ی چه‌سپاندنی بۆچونی مه‌عریفه‌ی ڕه‌ها .(هیگل) به‌و ڕه‌خنانه , مه‌ودایه‌كی خسته نێوان خۆی و (شڵینگ) و ڕۆمانسییه‌كان , ئه‌گه‌رچی فهیلهسوفگهلێك هه‌ن كه پێیانوابوو (هیگل) له‌و كاته‌دا نه‌گه‌یشتبووه ئاستی كامڵكردنی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی .
2- ( ماركۆزه ) له‌ڕێگای ڕه‌خنه‌كانی نێو فه‌لسه‌فه نێگهتیڤیزمهكهیهوه , مه‌ودایه‌كی خسته نێوان خۆی و پۆزه‌تیڤیزمه‌وه .پۆزه‌تیڤیزم ڕه‌خنه‌ی له واقیع نه‌ده‌گرت ته‌نها وه‌سفی ده‌كرد و پشتگیریشی له واقیعی باو ده‌كرد .دوای ئه‌وه‌ی ( ماركۆزه ) له ڕێگای ڕه‌خنه‌وه مه‌ودای نێوان خۆی و پۆزه‌تیڤیزمی دروستكرد , ئیتر دووركه‌وتنه‌وه له (هۆسره‌ل) بۆ ئه‌و سانا بوو , چونكه (هۆسره‌ل)ی به فه‌یله‌سوفی پۆزه‌تیڤیزم له قه‌ڵه‌مدا , به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی پۆزه‌تیڤیزمی كردبوون , له‌سه‌ر (هۆسره‌ل) دهیانشكێنێتهوه كاتێك له چه‌مكی ماهیه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی فینۆمینۆلۆژیای (هۆسره‌ل) ده‌دوێت .
ئه‌و نموونانه‌ی هێناماننه‌وه گرینگی خۆیانیان هه‌بوو له ئاست شیعری (ئیدریس)دا , چونكه (ئیدریس)یش له ڕێگای ڕه‌خنه‌وه ده‌یه‌وێ مه‌ودایه‌ك بخاته نێوان خۆی و ئه‌ویتر , وه‌لێ ئامانجی له دروستكردنی ئه‌و مه‌ودایه , كامڵكردنی عیشقهكهیهتی و گه‌ره‌كیه‌تی خود ببێته خاوه‌نی (عیشقی مه‌زن) . شاعیر ڕه‌خنه ده‌كاته كه‌ره‌سته‌ی گه‌یشتن به‌و عیشقه:
((من به‌بێ تۆ
ده‌رگا له گۆرانی داده‌خه‌م
ئاو له ڕێحانه ده‌گرمه‌وه
ته‌ركی خۆم ده‌كه‌م
ته‌ركی كتێب و مه‌ی
ئه‌ی تۆ
پێم بڵێ
له‌به‌ر من
چی ده‌كه‌یت ؟))
وه‌ك له سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ , خود ڕه‌خنه له ئه‌ویتر ده‌گرێ كه ئاماده نییه هیچ شتێك بۆ خود بكا له به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانی خوددا . شاعیر مه‌ودایه‌كی خستۆته نێوان خود و ئه‌ویتر , (عیشقی مه‌زن) له‌پشت ئه‌و مهودایهوهیه , وه‌لێ ئه‌گه‌ری مانیفێستبوونی عیشقهكه ناڕۆشنه .
((پڕ بوو له مۆم
جوان ..جوان
گه‌ش ..گه‌ش
وه‌ك ڕوانینی مناڵ بۆ مانگ
كاتێ وه‌ئاگا هاتمه‌وه ..وای خوایه گیان
من چه‌ند دوور له‌به‌ر پێی خۆم ده‌ڕوانی ))
ئه‌مجاره (ئیدریس) له‌و پارچه شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ڕه‌خنه له خۆی ده‌گرێ كه دوور له‌به‌ر پێی خۆی ڕوانیوه , وه‌لێ ئه‌و ڕوانینه به‌رهه‌می نائاگاییهكهی بووه .شاعیر ڕه‌خنه له خۆی ده‌گرێ . (ڕه‌خنه‌گرتن له خود) مه‌ودایه‌كی خستۆته نێوان (ئیدریسی شاعیر) كه (خودی یه‌كه‌م)ه و (ئیدریسی خوێنه‌ر ) كه (خودی دووه‌م)ه و په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به (خودی یه‌كه‌م)ه‌وه .(خودی یه‌كه‌م) تا ئه‌وكاته (خودی یه‌كه‌م)ه , كه تێكستی ئه‌ده‌بی بوونی هه‌یه , ئه‌و تێكستهشی ئێستا وجودی هه‌یه له‌و ئاسته‌دا , (كه‌مێك باران ..نه‌ختێ عیشق)ه , وه‌لێ له ده‌ره‌وه‌ی بوونی تێكستدا , (خودی یه‌كه‌م) و (خودی دووه‌م) جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن , واته ئه‌وانه‌ی وایان له (ئیدریسی شاعیر) كردووه وه‌كو (خودی یه‌كه‌م ) ده‌ربكه‌وێ , خودی ئه‌و شیعرانه‌ن كه شاعیر ده‌یاننوسێ و هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ش سیفه‌تی خودیبوونی شاعیر و جۆری خود دیاری ده‌كه‌ن و لێپرسراویشن له پۆلێنكردنی خود . له دووا كایه‌دا , (خودی یه‌كه‌م) و (خودی دووه‌م) له شیعری (ئیدریس)دا ونن و شاعیر به‌دوای خۆیدا ده‌گه‌ڕێ و به خۆشی ناگا تا نه‌گا به ئه‌ویتر .(ئیدریس) له كه‌شتییه‌ك ده‌چێ له ده‌ریای (دۆزراوه‌كان)دا به‌دوای (شته ونه‌كان)دا ده‌گه‌ڕێ , ئه‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆی , په‌نا بۆ خودی ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی ده‌با , له‌كاتێكدا دڵنیاش نییه له بوونی ئه‌و خودانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی , گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌و خودانه بوونیان نه‌بێت , ئه‌وا (ئیدریس) نه‌بوو و ونه‌كان ده‌كاته كه‌ره‌سته‌ی دۆزینه‌وه‌ی تاقه ونێك كه خودی شاعیره .
چه‌ند جارێك گوتومه ، كاریگه‌ربوونی خود به (ئه‌ویتر) شتێكی ئاساییه بۆ حاڵیبوونێكی باشتر له خود نه‌ك بۆ خۆبه‌ستنه‌وه به (ئه‌ویتر) ، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش بۆ گشت ئاسته‌كانی ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه و مێژوو و هتد ڕه‌وایه . دوو نموونه :
1- پێموایه (فۆكۆ) له شیكردنه‌وه‌ی گوتاردا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ( جۆرج دۆمزیل) و له بواری مێژووی مه‌عریفه‌دا كاریگه‌ری (كانگیلم)ی له‌سه‌ربووه و له شیكردنه‌وه‌ی فیكری (هیگل)دا ، سوودی له (هیپۆلیت)ی مامۆستای وه‌رگرتووه .
2- (ماركس) و (فرۆید) و (نیتشه) كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر (فۆكۆ) هه‌بوو ،(فۆكۆ) له به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ بیرمه‌نده‌دا زۆر هوشیارانه ڕه‌فتاری ده‌كرد . لای (فۆكۆ) ئه‌و سێ بیرمه‌نده هه‌ستیان به په‌یوه‌ندی نێوان مه‌عریفه و ده‌سه‌ڵات كردووه ، ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش لای (ماركس) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی بیر و ئایدۆلۆژیا به ئابورییه‌وه و لای (فرۆید) بۆ په‌یوه‌ندی ئاره‌زوو به مه‌عریفه‌وه و لای (نیتشه)ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده‌ی هێز .
له یادیشمان نه‌چێت ، هزری (ماكس ڤیبه‌ر) زۆر جار به هزری (فۆكۆ) ده‌چوێنرێن به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی عه‌قڵانیه‌تی نوێ‌دا New Rationality .
له ڕووی میتۆدۆلۆژییه‌وه ، ئاسه‌وای (فۆكۆ) جیاكه‌ره‌وه‌ی ماركسیزم و بوونیاتگه‌ری و دیاردهنسی و هرمنیۆتیكه .
( ئیدریس ) هاوشێوه‌ی (فۆكۆ) كاریگه‌ره به (ئه‌وانیتر) ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌وانیتره لای (فۆكۆ) (نیتشه) و (ماركس) و (فرۆید) بن ، ئه‌وا لای ( ئیدریس) ئه‌و ئه‌وانیتره چڕده‌بێته‌وه و ده‌بێته (ئه‌ویتر) ، ئه‌و ئهویترهش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته (خود) ، واته ( ئیدریس) بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ویتر و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وانیتر ، گه‌ڕانه‌وه‌كان خود ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی خودی ناكه‌نه‌وه .
ئه‌وانیتر ئه‌ویتر
ئه‌ویتر خود
خودی جوڵاو
ئیدریس ئه‌وانیتر
خودی وه‌ستاو
ئه‌ویتر
ئه‌و كاته‌ی خود ده‌ست ده‌كات به جوڵه ، بۆ گه‌یشت به (خودی جوڵاو) ته‌نها پێویستی به كات هه‌یه ، واته له‌نێوان خودی یه‌كه‌م و خودی دووه‌مدا قۆناغ بوونی نییه ، ئه‌مه له هێڵكارییهكهشدا دیاره . ئه‌گه‌ر بۆ جیاكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كان سههممان كێشابێ ، ئه‌وا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی (خودی جوڵاو ) و (خودی وه‌ستاو ) ، ته‌نها هێڵێكمان كێشاوه .
خود سیفه‌تی (خودبوون) له‌ده‌ست نادا ئه‌وكاته‌ی ده‌چێته مه‌مله‌كه‌تی ئه‌ویتر و ئه‌وانیتر , به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌مله‌كه‌تی خود ، (خودێكی گۆڕاوه) .
واته :
(خود ئه‌وانیتر ده‌بڕێت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی خودێكی گۆڕاو ، خودێك هه‌وڵده‌دا ئه‌وانیتر و ئه‌ویتر بگۆڕێ ) .
پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه :
-چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزی خوده بگۆڕین بۆ هێزی لێكبوردن ؟
پێموایه هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه به ناوی لێبورده‌ییه‌وه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر به‌های لێكبوردن و به ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵیسه‌نگێنین ، له كاتێكدا خودی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ، دژه له‌گه‌ڵ لێكبووردن وه‌كو چه‌مك و كردار.
( ئیدریس ) له شیعره‌كانیدا كه‌سێكه به ئاسانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌بورێ ، وه‌لێ تا پێی بكرێ ئه‌و به ئاسانی لێبوردنه ده‌شارێته‌وه ، ئامانجیش له‌و كاره پاراستنی جواننووسینه .
( ئیدریس) نایه‌وێ ده‌ست بۆ شتێك درێژ بكا كه له جوانی ده‌قه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه ، ئه‌و شتانه‌شی خۆیان ڕووبه‌ڕووی شاعیر ده‌بنه‌وه ، ( ئیدریس) كفنیان له‌به‌ر ده‌كا و له گۆڕستانی وشه‌كانیدا ده‌یاننێژێ تا له‌و گۆڕستانه‌دا خه‌ون به شیعری جوانه‌وه ببینن :
ئاڕاسته‌كانی لێكبووردن :
– چه‌قی بازنه : ئیدریس عه‌لی شاعیر .
– لای ڕاستی بازنه : تێڕامانه شیعرییه‌كان له شیعر
– لای چه‌پی بازنه : تێڕامانه شیعرییه‌كان له لێكبووردن .
به‌شی سێیه‌م : جوانیی باوك و شیعری وه‌چه
ئه‌وانه‌ی كه (خنكێنه‌ری جوانی)ن ، مه‌رج نییه كه‌سانێكی خراپ بن ، ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی دوو خاڵمان ده‌كاته‌وه :
1-جوانییه‌ك له دونیادا بوونی نییه كه هه‌موومان پێمان جوان بێت و ڕێژه‌ی جوانیش لای ئه‌و كه‌سانه‌ی شتێك به جوان ده‌بینن ، جیاوازه .
2- ده‌كرێ مرۆڤ جوانییه‌ك بخنكێنێ به مه‌به‌ستی بیناكردنی جوانییه‌كی جوانتر (وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیدریس عه‌لی ده‌یكا ) :
(ئیدریس) له‌و ئه‌زموونه‌یدا (كه‌مێك باران … نه‌ختێ عیشق) ، جوانیی نێو ئه‌زموونه‌كانی تری ده‌خنكێنێ و جوانییه‌كی تر ئه‌زموون ده‌كا ، وه‌لێ خنكاندنی جوانی له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه جیایه له خنكاندنی جوانی له‌لایه‌ن مرۆڤێكی ئاساییه‌وه ، ئه‌و كاته‌ی (ئیدریس ) جوانی ده‌قه‌كانی پێشووتری ده‌خنكێنێ ، ئامانجی بازدانه بۆ نێو كه‌رنه‌ڤاڵێكی تری جواننووسین .
كه‌واته خنكانی جوانی لای ( ئیدریس عه‌لی ) ، واتای تێپه‌ڕاندن ده‌گه‌یه‌نێ ، نه‌ك مردن و ونبوونی جوانی :
((من به‌بێ تۆ
له شار دوورده‌كه‌ومه‌وه
له‌گه‌ڵ زهردهواڵهكانا
به‌ناو لوغمی قسه‌ی خه‌ڵكا ده‌ڕۆم
ده‌ڕۆم
خۆم ده‌گه‌یه‌نمه دوورترین سنوور))
له سه‌ره‌وه‌دا هه‌ست به‌و سۆزه ده‌كه‌ین شاعیر بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری ده‌یخاته ڕوو ، سۆزێكی شاعیرانه‌یه و زاده‌ی په‌یوه‌ستبوونه به‌و (كه‌سی دووه‌م)ه ، سۆزێك نییه له بۆشایدا دروست بووبێت ، كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر له پشت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و سۆزه‌وه‌ن ، كه (سۆزێكی شاعیرانه‌یه) .
هه‌ست كردن به كه‌سی به‌رامبه‌ر و به وجودی ئه‌و كه‌سه له ناخی شاعیردا ، وه‌ها سۆزێك بینا ده‌كا به پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و سۆزه‌وه ، جۆرێك له (سۆزی خودی)ش هه‌ستی پێده‌كرێ .
ئاڕاسته‌ی سۆزیانهی – خودی ، پێیوایه ده‌بێ توخمی سۆزیانهی ڕۆمانسی یان ویژدانی له حهزلێكردنی جوانیدا ، جه‌ختیان له‌سه‌ر بكرێته‌وه و توانای دانانی بنچینه‌ی عه‌قڵی بۆ داهێنانی هونه‌ری ، جێگای گومانه .
بڕیاردان به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاگایی ڕاسته‌وخۆ به جوانی یان سۆسه‌ی ڕاسته‌وخۆ به به‌های جوانی ، كه له‌خۆگری شته جوانه‌كانن .
((بۆ گه‌یشتن به تۆ
له ئێواره‌دا
گۆچانم ده‌وێت
یه‌ك ساڵی ماوه
بۆ سه‌عات پێنج
ده‌بێت به گۆچانه‌وه بگه‌م .))
له‌و پارچه شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، (عه‌قڵی شاعیر) كراوه‌ته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ بینینی جوانی و حهزلێكردنی ئه‌و جوانییه له دوا جاردا . ئه‌وكاته‌ی شاعیر ڕوو له (كه‌سی دووه‌م )ده‌كا ،مه‌به‌ستێكی عاقڵانه بوونی هه‌یه جوانییه‌ك خوڵقێنه‌ریه‌تی .
لێره‌دا حه‌زكردن له جوانی ، بۆ عه‌قڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش حوكمێكی عه‌قڵییه و جیایه له‌و حوكمه سۆزییهی له سه‌ره‌وه خستمانه ڕوو . (ئاڕاسته‌ی عه‌قڵی) له جوانیناسیدا ملكه‌چبوونی جوانییه‌كان كه به جوان حوكمیان له‌سه‌ر ده‌درێ ، به پێویست ده‌زانێ بۆ یاسا عه‌قڵیه‌كان .
سروشتی جوانی و چییه‌تییه‌كه‌ی ، كۆمه‌ڵێك تیۆره‌یان به‌دوای خۆیاندا هێنا ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕوو ، هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه :
1- ئاراسته‌ی بابه‌تی.
2- ئاراسته‌ی خودی .
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی كایه‌ی فیكری و فه‌لسه‌فیدا ، فه‌یله‌سوفان پرسیار ده‌رباره‌ی چیه‌تی جوانی ناكه‌ن ، چه‌مكی جوانی چیتر ئامانج نییه ، پرسیاری ((جوانی چییه ؟)) ، ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به دیرۆكی جوانیناسییه‌وه ، به جۆرێك ئومێد بڕاوین له وه‌ڵامێكی دروست بۆ ئه‌و پرسیاره ساده‌یه‌ی (سۆكرات) ، له سه‌رده‌می (كانت)ه‌وه تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ، ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی وه‌ڵامێكی لێبڕاو ئه‌گه‌رێكی كراوه بوو .
(ئیدریس ) دووباره و له‌نێو شیعردا ئه‌و پرسیاره به‌یان ده‌كاته‌وه و هه‌رخۆشی وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه ، واته ئه‌و له‌یه‌ك كاتدا پرسیار ده‌كا و وه‌ڵامیش ده‌داته‌وه ، بۆیه ناتوانین پرسیاره‌كه و وه‌ڵامه‌كه‌ش له‌سه‌ر كاغه‌ز ببینین ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینین هه‌ر ئه‌و دێرانهن كه دووباره ده‌بنه‌وه و هه‌ڵگری پرسیاره جیاوازه‌كانن ،به پرسیاری (جوانی چییه؟)شه‌وه :
((له ئاوێنه‌كه‌وه .. هه‌ورێك رووخا
په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ربووه‌وه
ره‌شه‌با ورد و خاش بوو
چۆله‌كه‌كان پێكران
مناڵه‌كان ده‌ستیان گرت به دڵیانه‌وه
ئینجانه‌كان له خه‌یاڵی چۆڵی گوڵهكانا
هاڕه‌یان كرد ))
(ئیدریس) جوانی ڕۆح له ئاست جوانی ڕووخساردا زه‌قتر ده‌كاته‌وه ، له ڕێگای ئیشكردن له‌سه‌ر ڕۆحی (كه‌سی دووه‌م) ، ئه‌گه‌رچی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش په‌راوێز ناخا . په‌راوێزخستنی جه‌سته كوشتنی ڕۆحیشه ، چونكه مه‌نزڵی ڕۆح جه‌سته‌یه ، ئه‌و كه‌سه‌شی ڕۆڵی (كه‌سی دووه‌م ) ده‌بینێ ، (ڕۆح + جه‌سته) یه ، وه‌لێ (ئیدریس) ئه‌وه‌نده به زه‌قی باسی ڕۆح ده‌كا و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆحه ده‌دوێ و ئاشنایه به‌و ِرۆحه ، خوێنه‌ر له‌یادی ده‌چێته‌وه جه‌سته‌یه‌ك بوونی هه‌بێت :
((باران له‌ناكاو باری
دایه پڕمه‌ی گریان
خۆم له پێچی گۆرانییه‌ك مه‌ڵاس دا
بیرم كرده‌وه
یه‌ك نه‌ختی تر خۆشم بوێیت
ره‌نگه دیق بكه‌م
یان بۆ ئه‌به‌د ببمه شاعیر ))
(ئیدریس) له ڕێگای گه‌یشتن به جوانییه‌كانی ناخی ژنه‌وه ، مامه‌ڵه‌یه‌كی شاعیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ده‌كا و ده‌یگوازێته‌وه نێو شیعره‌كانی . باسی تاقه ژنێك (تاقه جوانییه‌ك) ده‌كرێ ، كه گوزارشته له هه‌موو ژنه‌كان ، واته ده‌كرێ بڵێین :
له‌پشت هه‌ر وشه‌یه‌كی (ئیدریس)دا ، ژنێك خۆی حه‌شار داوه .
ئه‌و خۆحهشاردانهی ژن له تێكستی (ئیدریس)دا ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیدی (ئه‌رستۆ) و (پلاتۆ)یه بۆ ژن ، كه یه‌كه‌میان پێیوابوو ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی سكپڕی و وه‌چه خستنه‌وه نه‌بوونایه ، بوونی ژن جێگای گومان ده‌بوو ، دووه‌میشیان ده‌یگوت : نابێت ئه‌و پیاوانه‌ی په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چه‌سپاندنی رۆحی چاكه‌كاری ده‌ده‌ن له ناخیاندا ، لاسایی ژنێك بكه‌نه‌وه جوێن به مێرده‌كه‌ی ده‌دا (وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ژن جوێن بدا ) و شانازی به خۆیه‌وه ده‌كا (وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ژن شانازی به خۆیه‌وه بكا ):
((من دێمه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه‌ت
به‌سه‌را خۆم هه‌ڵئه‌ده‌مه
چیمه‌نی حه‌وشه‌كه‌تان
له ئاوی چاڵه باراناوی
كۆڵانه‌كه‌تان ده‌خۆمه‌وه ..
ئه‌ی تۆ دێیته كزێی
ته‌نیایی من ؟
له‌كوێی ئم شیعره‌دا
به چهترێكهوه
راده‌وه‌ستی ؟))
له فه‌زای ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌دا ، ئافره‌ت جوانییه‌كی هونه‌رییه ، واته جوانیی ئافره‌ت لای (ئیدریس) یه‌كسان نییه به‌و جوانییه سروشتییانه‌ی هه‌ن به جوانییه‌كانی پیاویشه‌وه ، ئه‌مه‌ش نووسینه‌وه‌ی ڕسته‌یه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زی بڕیاردان به قه‌ڵه‌می جوانی :
(جوانیی ئافره‌ت له سه‌رووی جوانیی سروشتییهوهیه .) :
((ماڵم نییه
باخم نییه
خه‌ونم نییه
رێگه‌م نییه
چه‌ترم نییه ….
بۆ بینینی تۆ په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه
ده‌توانم چوار وه‌رزه بتبینم ))
ده‌كرێ له گرینگی جوانی لای (ئیدریس) تێبگه‌ین. سه‌ره‌ڕای جیاوازی جۆری جوانییه‌كان و ئاستیان ، ده‌كرێ له ماڵه گه‌وره‌كه‌ی جوانیدا كۆیانبكه‌ینه‌وه كه (ماڵێكی ڕاسته‌قینه‌یه) . جوانی كه‌منابێته‌وه ، به‌ڵكو به‌رده‌وام فۆڕمی تازه په‌یدا ده‌كات . بۆچونێكیش پێیوایه ،جوانی چه‌ند قات گرینگتره له‌و شته‌ی هه‌ستی پێده‌كرێ و جوانی كه به‌ر له هه‌ر شتێك به هه‌ست و دیارده‌گه‌لی هه‌ستپێكراوه‌وه په‌یوه‌سته ، له به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌مكێكی تردا بایه‌خی له‌ده‌ست نادا .
سه‌رچاوه‌كان :
1- RIVOLUZIONE O RIFORME ? / HERBET MARCUSE …KARL R POPPER/ Introduzione di : Dario antiseri….
2- A Razao na Historia / Hegel/ Introduzione di : kassi perez / Italia / 1988
3- كه‌مێك باران ..نه‌ختێ عیشق , ئیدریس عه‌لی , چاپی یه‌كه‌م , سلێمانی , 2012
4- كروچه كلیات زیبایی شناسی , برگردان . ف . روحانی , تهران , 1350 (1358)
5- هربرت ماركیوز , نڤریه الوجود عند هیجل , ترجمه : ابراهیم فتحی , دار تنویر , بیروت , گبعه الاولی , 1984
سه‌ره‌نج : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌م به دوو به‌ش له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه