حیكایه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا …حیكمه‌ت نامیق
من لهوتارهمدا ،هه‌وڵده‌ده‌م تیشك بخه‌مه سه‌ر حیكایه‌ت و جۆره‌كانی له‌ڕوانگه ی كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فی، به‌پشت به‌ستن به‌تێوری به‌ناوبانگی پۆست مۆدیرنه ی فه‌ڕه‌نسی جان فرانسۆ لێوتار ،ئه‌وزانایه زۆربهقووڵی لهكتابه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (دۆخی دوای پۆست مۆدێرنه ) هێمای گه‌لێك بابه‌تی گرنگی كردوه ،ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین به سودوه‌رگرتن له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌تێكسته‌كانی ئه‌و سۆسێولۆجیسته وێنای كۆمه‌ڵیك كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات ،به‌دیدی ئێمه كۆمه‌كمان ده‌كات بۆتێگهیشن له كۆمه‌ڵگا شهرقیهكان به‌گشتی وكۆمهڵگای خۆمان به‌تایبه‌تی .حیكایه‌ت وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌عریفی هه‌یه ،لێوتار ئاماژه‌به‌وه ده‌كات ،كه حیكایه‌ت شێوه‌یه‌كی گوتاربێژیه ،نۆڕمه پێویستیه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات بۆبه‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیایكراو ، سیفه‌ت و ئامانجی پاڵه‌وانی حیكایه‌ت مه‌عریفه ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات .ئهوهدهستنیشاندهكات كه چ شتێك ڕه‌وایه و چی ناره‌وایه ،باوه‌ڕكردن به‌حیكایه‌ت هێزی ڕه‌وایه‌تی ده‌به‌خشێ به مه‌عریفه و سیفه‌تێكی حه‌قیقی ده‌داتێ ،ئه‌وه‌ش له‌كۆتایی دا ده‌بێته مایه‌ی كۆكبونێكی گشتی یا بهیهكگهیشنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئه‌و جۆره حیكایه‌تانه به‌ته‌نها یه‌كسان نیه به بینای هزری له‌ڕوی وه‌زیفه و بیناوه به‌ڵكو هاوشێوه‌ی پێكهاته‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه،له‌و ڕوانگه‌یه‌وه یا له‌میانه‌ی پێناسه‌ی لێوتار بۆحیكایهت وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی مه‌عریفی ،ئه‌و سێ جۆر حیكایه‌تی خسته‌ڕوو ،یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی دوه‌میان كۆمه‌ڵگای تازه‌گه‌ری سێهه‌میان كۆمه‌ڵگای دوای تازه‌گه‌ری یا پۆست مۆدێرنه ،كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی حیكایه‌ته ،كۆمه‌ڵگای مۆدێرنه مه‌عریفه‌ی سه‌روی حیكایه‌ته‌كانی تیایدا زاڵه ،كۆمه‌ڵگای دوای مۆدێرنه به مه‌عریفه‌ی زانستی ده‌ناسرێته‌وه، بۆبهرچاوڕونی زیاتری بابه‌ته‌كه سه‌رنجی ئێوه بۆشیكردنهوهی زیاتری لێوتار ده‌كێشم بهوئاماژانهی خواره‌وه ئه‌وپێی وایه كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی یا خێڵه‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه پشت به ڕه‌وایه‌تی حیكایه‌ته‌كان ده‌به‌ستێت به‌تایبه‌تی حیكایه‌تی ئهفسانهوشته میللی یه خه‌یاڵیه‌كان ،هه‌روه‌ك پشت ده‌به‌ستێ به گواستنه‌وه‌ی ئهومهعریفهیهو سه‌پاندنی له مه‌نهه‌جی ڕۆماندا و له‌كه‌سێكه‌وه بۆیه‌كێكی تر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كێتی یا یه‌كانگیری كۆمه‌ڵگای خێڵ ،له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگای مۆدێرنه له‌به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌دا پشت ده‌به‌ستێ یا جه‌خت له‌سه‌ر میتا حیكایه‌ت یا سه‌روی حیكایه‌ته‌كان یان( حیكایه‌ته مه‌زنه‌كان ) وه‌ك ئایدۆلۆژیای سیاسی یا ڕامانی فه‌لسه‌فی كه جۆره حیكایه‌تێكی وه‌همی هه‌یه ،ئهوحیكایهته گه‌ورانه پشت ده‌به‌ستێ به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مهعریفهیهو سه‌پاندنی له نێومهنههجی په‌روه‌رده‌دا ،كه داموده‌زگاكانی په‌روه‌رده ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .له‌كاتێكدا حیكایه‌تی سێیه‌م كه بهحیكایهتی كۆمه‌ڵگای دوای مۆدێرنه ناسراوه ،پشت به پاساوی حیكایه‌ت نابه‌ستێ ،به‌ڵكو مه‌شروعیه‌تی ماریفهتهكهی پشت به زانیاریه‌كان ده‌به‌ستێ كه رێگهدهدا به په‌ره‌سه‌ندنی تهكنهڵوژیاو بانكی زانیاریه‌كان و ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مه‌عریفه‌یه گواستنه‌وه‌و پاساوهێنانه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ نیه وه‌ك كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی و كۆمه‌ڵگای مۆدێرنه به‌ڵكو ڕێبازیێكی پراگماتیكی كرداریی زاڵهبهسهری پێویستی به بنچینهكۆمهڵایهتی و ئامانجه مه‌زنه‌كان نیه به‌ڵكو پێویستی به‌داهێنانی تازه‌و وه‌رگۆڕانی چاوه‌رواننه‌كراو هه‌یه.تائێره به‌كورتی جۆری حیكایهتهكانه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لهوجۆرهحیكایهتا نه‌باسی بكه‌ین وه‌ك ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه كه حیكایه‌تی كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی پوخت ده‌كرێته‌وه بۆمۆدێلی وتاربێژی ئه‌ده‌بی و ئه‌فسانه‌ی میللی بۆنمونه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه میللی یانه‌ی كه تیایاندا ئاماده‌گی باش و خراپیان هه‌یه، یا به‌مانایه‌كی دیكه سه‌ركه‌وتن و شكستیان هه‌یه كهدهوهستێتهسهر توانای پاڵه‌وانه‌كه ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه باسی بكه‌ین له‌جۆری یه‌كه‌می حیكایه‌تی مه‌عریفی ،ئه‌وه‌یه كه ئه‌وجۆره سه‌ركه‌وتن و نوشستیه ڕه‌وایه‌تی ده‌به‌خشێته داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه ئه‌مه‌ش (ئه‌ركی ئه‌فسانه یه)یا نماینده‌ی مۆدێلێكی باش و خراپ ده‌كه‌ن بۆكامڵكردنی داموده‌زگاكان به‌وشێوه‌یه حیكایه‌ت ده‌رفه‌ت ده‌داته كۆمه‌ڵگا كه بگێرێته‌وه یا حیكایه‌ت بكا، مه‌عریفه‌ی ئه‌و جۆره حیكایهتهش پێوه‌رێكی جێگیری هه‌یه شیاوی په‌ره‌سه‌ندن نیه ،یا به‌واتایه‌كی دیكه ڕهوایهتیهكه شیاوی كه‌نارگرتن و پرسیاركردن نیه رێگابهخۆی ده‌دات به‌بێ به‌ڵگه‌و سه‌لماندن وه‌ك چیرۆكی كوردی و كۆمه‌ڵگای كوردستان چ له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌وه به‌دیده‌كه‌ین چی له‌نێو پهیوهنیهكۆمهڵایهتی و سیاسیه‌كان به‌ڕونی هه‌ستی پێده‌كرێ .جۆری دوه‌میان وه‌ك حیكایه‌تی ڕۆشنگه‌ری یا حیكایه‌تی ئازادبونی مرۆڤه‌كان كهسهرچاوهیانگرتوه له‌شۆڕشه‌كانی فهرهِنسا ئه‌وجۆره ئیش لهسهرپاڵهوانی مه‌عریفی ده‌كات ،بۆگه‌یشتن به ئامانجێكی ئه‌خلاقی سیاسی نوێ ئه‌ویش بریتیه له ئاشتی جیهانی، ئه‌وه‌ش به‌لای لێوتار به حیكایه‌تی سیاسی وه‌همی داده‌نرێ .یا وه‌ك گوتاری ڕامانی فه‌لسه‌فی لای هیگل مێژوو لای ئه‌وزانایه بریتی بوو له پیرۆزكردنی روحی ڕه‌ها ،یا وه‌ك ماركسیه‌ت كه‌سه‌ره‌تا ڕه‌هه‌ندێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌بوو دواتر بوه تێورێك بو چاككردنی سیسته‌مه‌كه . ئه‌وه‌ی سێهه‌م واتا جۆری مه‌عریفه‌ی دوای مۆدێرنه، ئامانجی گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانه بۆنرخی بهكاربهرو قازانج نمونه‌ی ئه‌و گوتاره‌ش دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی ئابوریه كه پێك دێت له‌پیاوانی كار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكان و ئه‌وانه‌ی زاڵن به‌سه‌ر زانیاریه‌كان، له‌پێناو قۆرخكردن و بهبازاڕیكردنی نرخ و كه‌لوپه‌له‌كان به‌گشتی پێك دێت له ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری و چینه ته‌كنۆكراته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كان و فرهكۆمپانیاكانی نه‌ته‌وه .