ده‌بێ ڕووكه‌ینه سارا ….2
حه‌شری نێره‌كه‌ری ئه‌مڕۆ
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌و گۆڕه‌ت یا شێخ (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی), ئه‌وه ئه‌وكات وات گوتووه ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئێستابا چیت ده‌گوت:
“چونكه شاعیر زۆر بووه له‌م عه‌سه‌ره‌دا
بۆته حه‌شری نێره‌كه‌ر له‌م حوجره‌دا”
ئه‌شهه‌دوبیلا حه‌شری نێره‌كه‌ره.. له گه‌نجێكی تازه‌موولێهاتوویان پرسی چه‌ند شیعرت هه‌یه؟! جا شیعر چییه؟! ئێستا شیعر به ژماره حیساب ناكرێ, به‌ڵكو به دیوان و به كتێب و به موجه‌له‌ده, ئه‌و ده‌یگوت: “حه‌وت دیوانم هه‌یه”.
شێخ ڕه‌زا و جه‌ماعه‌ت, به ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و قوڕبه‌سه‌ری, له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات به برسێتی تێده‌سووڕانه‌وه, كه‌چی ئینجا یه‌كه و یه‌ك دیوانیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر دوویان هه‌با, نانێكیان ده‌خوارد و سه‌د نانیان ده‌كرده خێر, ئه‌و دیوانه‌ش كه هه‌یانه, زۆرێكیان له‌وكاته‌ی ئه‌وان له ژیاندا مابوون, بۆیان چاپ نه‌كراوه و دوای مردنیان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێستا ده‌ڵێی كتێبه‌كانیان ده‌خه‌نه ناو فڕنی, هه‌ر له‌مسه‌ر تێی ده‌كه‌ن و له‌وسه‌ر ده‌ریده‌كه‌ن.
كوڕه خۆ ناڵێین با هیچ نه‌كه‌ن, به‌س با له تامیشی ده‌رنه‌كه‌ن, ئاخر منداڵ و حه‌وت دیوانیان گوتووه؟! (هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ئه‌و ده‌یگوت دیوان, ئه‌گه‌رنا دیوانی چی؟!!).
دیوانی شاعیرانی پێشوو زۆربه‌یان به ته‌نیا چاپ نه‌كراون, به شه‌رح و لێكدانه‌وه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه, كه‌سێكی وه‌كو مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس, شه‌رحی چه‌ندین دیوانی كردووه, له كاتێكدا ئه‌و زاته خۆشی ئه‌گه‌ر له‌و شاعیرانه‌ی دیوانه‌كه‌ی لێ كۆكردوونه‌ته‌وه زیاتری نه‌زانیبێ, كه‌متری نه‌زانیووه, ئه‌مه قووڵیی و حه‌كیمیی ئه‌م شاعیرانه‌یه وای كردووه شیعره‌كانیان ئه‌و هه‌موو حیكمه‌ته‌ی تێدابێ و ئه‌و هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵبگرێ.
تۆ بڵێی تازه‌موولێهاتووێك كه به ڕه‌تل شیعر ده‌نووسێ چ قووڵییه‌ك له شیعره‌كانیدا هه‌بێ و پێویستی به چ جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌ك بێت؟!
لێره ئیستۆپێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی نووسینی زۆر بێ, خراپ ده‌نووسێ, زۆرنووسی باشنووسیش گه‌لێ زۆرن, به‌ڵام گه‌ڕه‌لاوژه‌ی زۆری و بێ ماناییش زۆر زۆره.
هه‌ر بۆیه‌شه, من پڕ به دڵ پێم خۆشه چه‌قۆی سانسۆر هه‌بێ و سه‌ری زۆرێك له‌و شتانه ببڕێ كه به ناوی شیعر و چیرۆك و ڕۆمان و كاری داهێنه‌رانه بڵاو ده‌بنه‌وه, ئاخر هه‌ر هیچ نه‌بێ زگتان به‌و هه‌موو كاغه‌ز و مه‌ره‌كه‌به بسووتێ كه سه‌رف ده‌كرێ و شتێكی وای له‌سه‌ر نانووسرێ پیاو تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یانی هه‌بێ, باسی ژنیش هه‌ر مه‌كه.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com