Skip to Content

Monday, December 2nd, 2024
کلیلدار … فەتاح حەسەن

کلیلدار … فەتاح حەسەن

Closed
by January 3, 2014 هۆنراوە

 

 

 

 

 

بەگەشتنەوەم لە ١/١ 

بۆ ماڵە ساردوسڕەکەم.

خەمەکانم 

بەرزەپێ لەبەرم هەستان و

پێیان وتم :-

سەریساڵی نوێت لێپیرۆز.

منیش وەکو هاوڵاتییەکی بەئەمەك

بەرامبەر سڵاوی کۆماری، 

دەستی راستم بۆ نوقاند و

چەشنی مێخێك

 بەشکۆوە لەسەر دڵم دامچەقاندو

بەدەنگی بەرز هاوارمکرد

هاوڕێیانی زێدە ئازیز

( گۆت نوێت ئاوا )*.

***

خەمم هەیە ئاڵ ئاڵ

هەروەك پەردەی پەنجەرەکەم.

زەرد، بەچەشنی لێوبەباران

بچوك، وەکو ژوری نوستنەکەم

گەورە، بەقەدەر مۆنیتەری تیڤیەکەم.

کورت، هێندەی خۆشییەکانی ژیانم

درێژ هەروەك کلیلی سندوقی پۆستەکەم.

خەمەکانم زۆر بەوەفان، جێمناهێڵن.

بۆیە هەروەك ساڵانی تر

بڕیارمدا

کلیلدارم بن .. کلیلدار.

….

 

  بەدانیمارکی مانای ساڵی نوێتان بە خۆشی بێت.Godt nytår

 

فەتاح حەسەن 

دانیمارك/ ڤالبی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.