سروه حوسێن نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، شاعیر، ئه‌كته‌ر.
هێلین، نسێ، زیلان، ژوان، شه‌پۆل. ئه‌و نێوه خواستراوانه‌ن، كه وی بابه‌ته ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پێ نمایش و ده‌وه‌شێنێ، كه‌ره‌ِته‌ك پێم گوت:
_ گه‌له‌ك جارانم دیتووه بنووسێكی نێودار، یا ڕۆژنامه‌وانێكی به‌ئه‌زموون، ته‌نانه‌ت له بابه‌تێكی سه‌رپێیی و هاكه‌زایی، یاخود كورته هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌وانی دا، نێوه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه ناوێكی دیكه‌ی له شوون نراوه یان په‌ڕیوه، یه‌ك كۆڵی گه‌وره! هه‌راو گله و گازه‌نده‌ی كردووه، به‌ڵانه‌كینێ تۆ جگه له‌م نێوانه‌ش! ژنه‌فتوومه، به‌ناوی دیكه‌شه‌وه بابه‌تت نووسیوه‌و بڵاوتكردووه‌ته‌وه، وه پێكه‌نینه‌وه كوتی:
_ناو به‌لای منه‌وه ئه‌و بایه‌خه‌ی نییه‌و، ئه‌وی لای من پێویسته‌و گرینگه ئه‌و په‌یام و ئامانجه‌یه، كه گه‌ره‌كمه بیگه‌یه‌نم.
ئه‌وی زێتر له شه‌ش ساڵان وێڕای مه له ده‌زگه‌ی ڕۆشه‌نبیریی شه‌فه‌ق چون به‌رپرسی ڕووپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یامنێرو ده‌سته‌ی نووسه‌ران كاری كرد، یه‌ك جار نه‌مبینی كێشه‌ی ناوی هه‌بێ، ئه‌ز گه‌واهی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی لۆ ده‌ده‌م و، قسه‌كانی سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌سه‌لمێنم.
سروه حوسێن سلێمان، جگه له‌و ناوانه‌ی لێی ئاخاوتین ئه‌وی له‌نێو كه‌سوكار و خانه‌واده و ماڵباته‌كه‌یدا هه‌ر به (زریو)گازی ده‌كه‌ن. له ساڵی (1984) له‌شاری كه‌ركووك له‌دایك ده‌بێت و، دوای گڕوگاڵی منداڵی به ماڵه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر ته‌رحیل ده‌كرێن و، هه‌ر له‌و شاره‌ش له‌به‌ر خوێندنی ده‌نێن، لێ پاش ئه‌وه‌ی یه‌كی به‌رایی كۆتا ده‌كا، له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی بار ده‌كه‌ن و، له‌وێنده‌رێش تا چواری ئاماده‌یی ده‌خوێنێ، ڤێجا پرۆسه‌ی ئازادی به‌سه‌ردا دێت، جارێكی دی به ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زاگه و زێدی خۆیان و، خوێندنه‌كه‌شی بۆ شاری كه‌ركووك ده‌گوێزێته‌وه، تا شه‌شی وێژه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و، په‌یوه‌ندی به په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ده‌كات و، له پاری شانۆ وه‌رده‌گیرێ و، كه‌ڕه‌تێكی دی درێژه به‌خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات. ساڵی (2011) به‌شی ده‌رهێنان له‌و په‌یمانگه‌یه ته‌واو ده‌كات، نووكه مامۆستایه له باخچه‌ی ساوایانی سۆران، له پرسیارێكدا كه له چ ده‌مێك خولیا‌و ئالووده‌ی خوێندنه‌وه ده‌بێت؟ سروه ماچۆ:
_پۆلی شه‌شی به‌رایی بووم! بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆمانی (دایك) ی مه‌كسیم گۆرگیم خۆنده‌وه‌و، شه‌یداوگیرۆده و ئالووده‌ی خوێندنه‌وه بووم. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش به چه‌ند ساڵێك، ده‌ستم به نووسینی شیعر و په‌خشانی ئه‌ده‌بی كرد، لێ هه‌ر لۆخۆمم ده‌نووسین و ته‌نانه‌ت شانی كه‌سیشم نادان، تاوه‌كو ساڵی (2004) ئیدی به‌یه‌كجاره‌كی ده‌ستم وه په‌خشكردنه‌وه‌ی هۆزان و په‌خشانه‌نه‌كانم له كۆوار و ڕۆژنامه‌كاندا كرد .
جا ئه‌وی پیویسته بگوترێت و، لێی بئاخڤین ئاره‌زووی ئه‌وه وێڕای هونه‌ر، چونكم ئه‌وی هه‌ر له سه‌ره‌تای پۆلی سێی به‌رایییه‌وه ئاشنایه‌تی ده‌گه‌ڵ هونه‌ر، به‌تایبه‌تی شانۆ و هه‌ڵپه‌ڕكێ دا په‌یدا كردووه‌و، له چه‌ندان گرووپ و ڕێكخراو و سه‌نته‌ر كاری هونه‌ریی ئه‌نجام داوه. پشتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ كه‌ركووك له چه‌ند تیڤی و كه‌ناڵ و ڕادیۆیه‌ك، په‌یامنێر و كامێره‌وان و به‌رنامه‌ی پێشكێش كردووه له‌وانه: ته‌له‌فزیۆنی ئازادی، تیڤی عێراقییه‌و، ڕادیۆی ئازادی و چه‌ند شوێنێكی دی كه خۆی نه‌ی واتی ناویان بدركێنێ. گوتم:
_به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌یت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت بووه؟ واتی:
_ به‌ڵێ. گوتم:
_ كو؟ واتی:
_ئه‌و ده‌م له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك بووم، هونه‌ر كه ئێستاكێ هاوسه‌رمه‌و، كچۆڵه‌یه‌كم لێی هه‌یه، زۆری سه‌رنج ڕاكێشام و كه‌سایه‌تی ئه‌و به‌كێشی كردم، به‌متایه‌ك شه‌وو ڕۆژ خوشه‌ویستی وی باڵای ده‌ركردو هزرمی قۆرخ و پاوه‌ند ده‌كرد، ڕۆژێك خۆم پێنه‌گیراو لێی نزیك بوومه‌وه‌و، پێم گوت: (خۆشمده‌وێی!) گوتم:
_ چۆن و، بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك؟ واتی:
_ نا! سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تیم ده‌گه‌ڵ گرت، دواتر ڕۆمانێكم لۆ هێنا به‌ناوی (فه‌هیمه له ده‌ریا هاته‌ده‌ر) ده‌مێ ڕۆمانه‌كه‌ی بۆ هێنامه‌وه، گوتم:
_ باسی خۆتم بۆ بكه؟ وات:
_باسی چی؟! ئه‌م ڕۆمانه سه‌ر له‌به‌ری له من ده‌په‌یڤێ. موچڕكه‌یه‌كی سه‌رد به‌له‌شمدا گه‌ڕا، زۆر ترسام! قسه‌كه‌م پێ قاچی و كوتم:
_له چی كۆت كرده‌وه؟ وات:
_كه وتی ژنم هه‌یه.
هاااااااااااا خاسه به‌رده‌وام به.
_ پێمگوت ژنت هه‌یه؟ گۆت:
_نووكه نا! ژنم بوو، به‌ڵانه‌كینێ جیا بوینه‌وه. ئیدی پیچه‌ك هاتمه‌وه سه‌ر خۆم و ئۆخژنم پێكه‌ت. گوتم:
_ئه‌ز ئه‌ڤه به‌لامه‌وه گرنگ نینه‌و، بله‌ز كوتم:
_خۆشمده‌وێی!!!!!
دواتر به‌تانی گوته‌كانی داچوو و، گوتی:
_ئیدی به درێژایی ڕۆژ لێكدی دانابڕاین! وه جووته پیاسه‌مان ده‌كرد.
ئینجاكه به پێكه‌نینه‌وه گوتی:
_ئیتر هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندم و شه‌و و ڕۆژ ئه‌وی لێ ده‌رچێت بیرم له هیچی دی نه‌ده‌كرده‌وه. كوتم:
_ئێسته‌ش مینا پێشانت خۆشده‌وێ؟ كوتی:
پتر. گوتم:
_ئه‌دی هونه‌ر، گوتی:
_هه‌سته‌كه‌م ئه‌ویش به‌هه‌مان ئاوا منی خۆشده‌وێ. گوتم:
_دوو جارانم خوێندوونه‌ته‌وه، جاره‌ك كچێك به پێشه‌كی ڕۆمانی (دایك) شووی كردووه، دوێته‌یه‌كی دی به چه‌پكێك گوڵ، سێیه‌میش ئه‌ز وه‌كو بیستوومه‌ته‌وه تۆ بوویته! ته‌نیا به ئه‌ڵقه‌یه‌ك مێردت به ئه‌ڤینداره‌كه‌ت كردووه؟ واتی:
_ نا! من به حه‌لقه‌یه‌ك شووم به خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو به یه‌ك وشه شووم پێكردووه، ئه‌و واژه‌یه‌ش خۆشه‌ویستییه. ئێسته‌شی ده‌گه‌ڵدا بێت به گش دنیای ناگۆڕمه‌وه. گوتم:
_ئه‌گه‌ر جارێكی دی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و ده‌می هونه‌رت تیاناسی، ئایا جارێكی دی هه‌ڵیده‌بژێریته‌وه؟ گوتی:
_ به‌ڵێ؟ گوتم:
_ئه‌گه‌ر بمرێ؟ واتی:
_ناتوانم بكه‌ومه نوای پێشهاته‌كان. گوتم:
_ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیت ده‌نێو مۆبایله‌كه‌ی دیته‌وه؟ گوتی:
_خۆمی لێ نه‌یان ده‌كه‌م! له‌گینه به هه‌ڵه‌ی لۆ هاتبێ. گوتم:
_ ئه‌گه‌ره‌كو دووباره بووه‌وه؟ گوتی:
به هێمنی پێی ئێژم، ئه‌دی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی نێوانمان بۆ كوێ چوو؟ گوتم:
_ ئه‌گه‌ره‌كو بۆ جاری سێیه‌م دیته‌وه؟ گوتی:
_وازی لێ دێنم و ده‌ستبه‌رداری ده‌بم. گوتم:
_ چۆن ده‌ڕوانیته خۆشه‌ویستی واتی:
_وشه‌یه‌كی گه‌وره و پیرۆزه و ناكارم پێناسه‌یه‌كی خاوێن و ته‌میزو بێگه‌ردی بۆ وه‌كه‌م، لێ به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا خه‌ریكه خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌بێته‌وه. گوتم:
_ چی به‌و ژنانه ده‌ڵێی، كه سه‌ر به هه‌وێ شوو ده‌كه‌ن؟ به پێكه‌نینه‌وه واتی:
_بۆ پیاو بڕاوه؟! كوتم:
_ئه‌دی لۆ ئه‌و پیاوانه‌ی دوو ژن ده‌خوازن؟ واتش:
_ئه‌گه‌ره‌كو به‌هانه‌یه‌كی هه‌بێ زۆر نۆرماڵه. گوتم:
_ئه‌گه‌ره‌كو شووه‌كه‌ت ژنێكی دی هێنا؟ گوتی:
_ئه‌گه‌ره‌كو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كم هه‌بێ مافی خۆیه‌تی. دواتر به پێكه‌نینه‌وه گوتی:
_به‌ڵام خۆ دروسته، به‌رینان جوانیان فه‌رمووه (پیاو كه بووی یان ژن ده‌خوازێ یان مه‌ردم ده‌كووژێ !) كوتم:
_ بۆ ماچ چ ده‌ڵێی؟ گوتی:
_ له‌نێوان ئه‌وینداراندا به‌ئاسایی ده‌زانم. ئه‌م وێنه شیعرییه‌ی گوت: (به‌سێداره‌ی لێوه‌كانتا هه‌ڵمواسه، بمده له خاچ، به‌ڵكو شووشه‌ی لێوت بشكێ و ده‌مم پر ِبێ له ورده ماچ) گوتم:
شیعری خۆته؟ گۆت:
_نا! نازانم له كوێم خوێندووه‌ته‌وه. گوتم:
_خه‌ونت چییه؟ گۆت:
_گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سروه زۆر كه‌یفی به شینایی و دار و دره‌خته، وه‌لی لۆ په‌ڕنده و په‌له‌وه‌ر گوتی:
_حه‌زم لێیه‌تی، لێ به‌زه‌ییم پێی دادێته‌وه، پێمخۆشه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌س و له ئاسمانی وه‌بینم. گوتم:
_ چاو له زنجیره دراما توركی و كۆرییه‌كان ده‌كه‌ی؟ گوتی:
_توركییه‌كان نا! به‌ڵام سه‌یری زنجیره كۆرییه‌كان ده‌كه‌م، خۆزێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش ئاوا بوونایه بۆ میلله‌ته‌كه‌یان.
كتێبێكی زۆری هه‌یه و، لێ كتێبدانی نییه و ده‌یه‌گوت:
_ هه‌ر ڕۆژه هایم و سه‌رگه‌ردان! له شوێنێك و هه‌ر ساڵه‌ی له شارێكم، ماڵه‌كه‌م به‌كۆڵه‌وه‌یه، كتێبخانه‌ی چی!
بورجه‌كه‌ی كاوڕه و ده‌یه‌گوت:
_ سه‌ره‌تا و پێش چوونم بۆ ڕادیۆ زۆرم چاو لێده‌كردو بڕوام پێی هه‌بوو، لێ ده‌مێ كه چوومه ڕادیۆ، زۆر جاران خۆمان بورجه‌كانمان چێده‌كرد، له‌وه‌وه لێی ناڕوانم و وه ئالیدا ناچم.
جلكی كوردی له بۆنه‌كان و، به‌تایبه‌تی نه‌ورۆز له‌به‌ر ده‌كاو، به‌رگی به‌لاوه گرینگ نییه‌و، ده‌یه‌گوت:
_ مه‌رج رووخسار ڕوواڵه‌ت نییه! گرینگ ئه‌وه‌یه ناخت ته‌كووزو به‌ده‌و بێت.
وازی به مه‌كیاج هه‌یه، به‌ڵام زۆر زه‌ق نه‌بێت. جگه‌ره ناكێشێت و مه‌ی ناخواته‌وه، لێ جارجاره ده‌گه‌ڵ شووه‌كه‌ی نێرگه‌له ده‌كێشێ. حه‌زی به گه‌شت و گوزار هه‌یه، به تایبه‌تی شوێنێ خوڕه‌ی ئاو و هاژه‌ی دار‌و دره‌خت لێ بێت! بۆی نه‌ڕه‌خساوه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، جگه زمانی كوردی، پیچه‌ك ئینگلیزی ده‌په‌یڤێ. ده‌نگی خۆشه و كاتی خۆی له قوتابخانه گۆرانی چڕیوه‌و، ئێستاكانێش گۆرانی بۆ هونه‌ری مێردی ده‌ڵێت. حه‌زی به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریمه و مۆبایله‌كه‌ی پڕه له‌سترانی عه‌دنان كه‌ریم، ده‌یگوت:
_ یه‌ڵدای كچیشم هه‌ر له خۆشی ده‌نگی وی و گۆرانییه‌كه‌ی شه‌وی یه‌ڵدای نێوناوه.
خواردن چێ ده‌كاو چێشت لێ ده‌نێ و، كه‌یفی به خواردنی یاپراخه، ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیشی دۆڵمه بكه‌ن به‌مۆبایل داوه‌تی ده‌كه‌ن. وازی به وه‌رزش هه‌یه، به‌ڵان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه، ناكارێ وه‌رزش بكا. گوتم:
_له ماڵبات و خانه‌واده‌كه‌ت دا كێهایانت زۆر خۆشده‌وێ؟ گوتی:
_ باوكم. گوتم:
_دواتر، گوتی:
هونه‌ر. گوتم:
_دواتر گوتی:
یه‌ڵدا. گوتم:
دوا كتێب كه له‌م ڕۆژانه‌دا خوێندبێتته‌وه؟ گوتی:
_ڕۆمانی (خه‌ونی جاڵجاڵۆكه‌كان و ژنێكی منگن) ی شیرزاد حه‌سه‌ن. فه‌یسبووكی هه‌یه‌و، كه‌متر ده‌دیترێت! له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و جیگایه‌ی ئه‌وی لێ ئاكنجییه ئینته‌رنێت ئاماده‌یی نییه. شۆفێری ده‌زانێ و، ڕه‌وشی ئابووری نۆرماڵه.
مایه‌وه به‌وشم! ژنێكی به‌ژن زڕاڤی، گه‌نمره‌نگی چون ڕه‌یحانه ڕه‌شه! شه‌نگ، ژیر، بوێر، ئازا، ئارام، پاژێك له جوانی و، كه ده‌په‌یڤێ گوڵاباخ شه‌رمی به خۆدادێته‌وه. 2012