به پارێزگاربوون كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره سه‌ر ناكات
پرسی به پارێزگاربوونی هه‌ڵه‌بجه له‌مڕۆدا پرسێكه به‌گه‌رمی قسه‌ی لێده‌كرێت ولایه‌نگری ز ۆره ودژیشی هه‌یه من وه‌ك خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگاودژی ئه وپرسه نیم و به‌مافێكی بێ ئه‌ملاولای خه‌ڵكی قوربانیده‌روشۆڕشگێڕی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌زانم ووه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك پشتگیری ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كه‌م به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م پرسه چه‌ند سه‌رنج وڕاوتێبینیه‌كم هه‌یه وحه‌زده‌كه‌م لێره‌داڕاشكاوانه به‌یانی بكه‌م سه‌ره‌تا له وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كه‌من پێم وانیه به پارێزگا بوون ئه‌و داره سیحریه بێت كه هه‌موو زام و كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكات یان لانی كه‌م كه‌مێك له ماف وداخوازیه‌كانی خه‌ڵكی شار بهێنێته دی كه ئه‌مه ده‌ڵێم له ره‌ِشبینی و بێ هیوایمه‌وه نیه به‌ڵكو له خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیع بینانه‌وه‌یه بۆ پرسه‌كه وهه‌روه‌ها له به‌رچاوگرتنی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت ومامه‌ڵه كردنی له‌ته‌ك هه‌ڵه‌بجه و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه وباقی شاره‌كانی تری هه‌رێمه كه به‌درێژایی 22وساڵی ڕابووردوو ئه‌داو مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستانه وناعادلانه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان بینیوه و ئه‌زموون كردوه به‌رامبه‌ر به شاری هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی وباقی شاره‌كانی تری كوردستان به‌گشتی هه‌موان ئه وڕاستیانه‌ده‌زانین و پێویست ناكات زۆر بچمه‌ناو وورده‌كاریه‌كانه‌وه ونامه‌وێتَ هیچ جیاوازیه‌ك بكه‌م له نێوان شاره‌كانی كوردستاندا وتایبه‌تی دان به هه‌ڵه‌بجه به‌مانای جیاكردنه‌وه ی هه‌ڵه‌بجه نیه به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی جینۆسایدی جیهانی وه‌ك كیمیابارانه ودیاره‌هه‌رشاره‌و به‌پێ ی خۆی قوربانی داوه و تاوانی گه وره‌ی به‌رابه‌ركراوه ونامه‌وێت هیچ شارێك و تاوا ناكانی بچووك بكه‌مه‌وه به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دووتاوانن زۆر گه وره و جیهانین و من بۆ خۆم دژی هه‌رتاوان و سته‌مێكم كه ده رهه‌ق به ئینسانه‌كان ده كرێت له هه‌ركو ی ئه م سه‌ر زه مینه دابن و به هه‌ر زمانێك قسه بكه ن و هه‌ر ڕه‌نگێ بن وهه‌ر به‌رگێكیان پۆشیبێ من شار چێتی ناكه م به‌ڵكو ئینسان چێتی ده‌كه‌م پێم وایه پێشكه شكردنی خزمه‌تگوزاری وباشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك وبه‌هره مه‌ندبوونی ئینسانه‌كان له مافه كانیان په‌یوه‌ست نیه به‌وه‌وه كه ئه‌م شاره یان ئه و شاره كیمیایی به‌سه‌راكرابێت یان ئه‌نفال كرابێت یاتاوانی به‌رابه‌ركرابێت خۆ هه‌ولێر ئه‌سته‌نبوڵ..دوبه‌ی..پاریس..له‌نده‌ن هتد خۆ نه ئه‌نفالكراون ونه كیمیاباران كراون به‌ڵام دونیایه‌ك جوان كراون و ئیشیان تیاكراوه و وخزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش كراوه من ده‌مه‌وێت هه‌مووشارێكی كوردستان وجیهان جوان وڕازاوه وپڕ خزمه‌تگوزاری بێت دیاره پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وپێدانی مافه‌كان ئه‌ركی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته وه‌ك مافێكی سه‌ره تایی پێشكه‌شی هاوڵاتیانی خۆی بكات وئه‌مه نه‌منه‌ته و نه‌خێرو سه‌ده‌قه‌یه ئه مه ئه‌رك و مافی حكومه‌ته به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه و تاوانه گه وره یه‌ی شاری هه ڵه‌بجه‌شدا ده بینین به درێژای 22 ساڵی ڕابووردووی ده سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك پێویست و وه‌ك شارێكی كاره سات بار ئاوڕی لێنه‌داوه ته‌وه و په‌راوێزی خستوه ته‌نانه‌ت وه‌ك شارێكی ئاسیش سه‌یری نه‌كردووه وخزمه‌تگوزاری پێشكه ش نه‌كردووه ئه مه یه گرفته كه‌ی هه ڵه‌بجه هه ربۆیه من پێم وایه هه‌ڵه‌بجه بشكرێته پارێزگا هیچ له مه سه له كه ناگۆڕێت و شتێكی ئه وتۆ به هه‌ڵه‌بجه نا به‌خشێ و22ساڵی ڕابووردوو چۆن بوه هه‌رواده‌بێت و چی بۆ كراوه هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆده‌كرێ چونكه مه‌سه‌له كه ته‌نها گۆڕینی ناوه وهیچی تروته‌نیاگۆڕانێكی ڕێزمانیه وهیچی تر‌و گۆڕینی ناو هیچ شتێ له و ئه دایه‌ی حكومه‌ت و ده سه‌ڵات ناگۆڕێ سه باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌وكێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ك هه رچاره سه‌ر ناكات به ڵكو زیاتر‌و قووڵتری ده‌كات زامه‌كان و ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ك هه‌رساڕێژناكات به‌ڵكوبه‌ڵكو زامه‌كان زیاتر ده‌كولێنێته‌وه وئازاره‌كان سه‌ختر ده‌كات من پێم وایه ته‌نها گۆڕینی ووشه‌ی قه‌زایه به پارێزگا وگۆڕینی كورسی وده‌سه‌ڵاته به كورسی و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر وفراوانترو پاوانخواز تروهیچی تر من ده‌ڵێم هه‌ڵه‌بجه نه‌ك بكرێته پارێزگا به‌ڵكو بكرێته پایته‌ختی هه‌رێمیش هیچ له مه‌سه‌له كه ناگۆڕێ بۆ یه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌هره مه‌ند نابن له‌خێرو بێری به پارێزگاربوون به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نیا ده سه‌ڵات و حیزبه له‌خێرو بێره كه‌ی ده‌خۆن كۆمه‌ڵێ به‌رپرسی ئیداری حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار وكۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست وبه‌رژه‌وه‌ندخوازكورس و پۆست وه‌رده‌گرن و به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه ورگیان زل ده‌كه‌ن و ده‌بنه سه‌رمایه‌دارارو باخ و كۆشك و ڤیلا ده‌كڕن و دروست ده‌كه‌ن هه‌موو خێر‌و بێره‌كه بۆخۆیان و هه موو مه‌ینه‌تی و بێ مافی و نه‌داری و بێ خانه ولانه‌یی و بێكاری و نه‌گبه‌تی نه هامه‌تی یه‌بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه وهه‌رله ئێستاوه ئه‌وانه ململانێیانه‌و خه‌ون به بوون به‌پارێزگاره‌وه ده‌بینن ئه‌مه ناوه‌رۆك و كرۆكی مه سه‌له‌كه‌یه و هیچی تر من پێم وایه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له م پرسه‌دا سوود مه‌ند نابێت به‌ڵكو زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت هه‌ر بۆیه من پێم وایه كێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ی بوون به پارێزگا نیه وئه‌و پرسه‌ش كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر ناكات له‌ڕاستیدا كێشه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك هه‌ر شارێكی تری كوردستان كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه ..كێشه‌ی نه بوونی ژیانێكی مه‌ده‌نیانه‌ی ئینسانیانه خۆشگوزارانانه‌یه كێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه نه بوونی ئازادی و پێشێلكاری مافه كانی مرۆڤه‌و به‌ر ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی بیر‌و ڕاده‌ربڕینه ..كپكردنی ده‌نگی ئازاده وكوشتنی توانا ه‌سربه‌خۆكانه و نه‌بوونی یه‌كسانیه وپله دووی ژن وسته‌می ژنانه‌وهه‌بوونی ناعه داله‌تی وگه‌نده‌ڵیه نه بوونی كار‌و كاره باوئاوه نه‌بوونی هۆڵی گه وره‌یه ونه‌بوونی شوێن و جێگای ته‌رفیهی تایبه‌ته بۆ گه‌نجان بۆ مناڵان بۆ ژنان ئه مانه‌و چه‌نده‌ها مافی تری سه‌ره‌تایی ئینسانی 22ساڵه حسابی شه‌هیدتان كردوه بۆ خه‌ڵكی زیندوی ئه‌م شاره ئه‌م شاره چیتر شه‌هید نیه به‌ڵكو زیندووه و پڕپڕیه‌تی له ئینسانی زیندوو ئه م ئینسانه زیندوانه‌ی ئه‌م شاره‌ش وه‌ك هه‌ر ئینسانێكی زیندووی سه‌ر ئه‌م زه‌وبه پێویستیان به ماف و ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراسی هه‌یه پێویستیان به نان و كار و ده‌رمان و خانوووژیانێكی خۆشگوزه‌رانه‌و مه‌ده‌نیانه هه‌یه وپێویستیان به‌ئاو نه‌وت و كاره با هه‌یه وبه‌كورتی پێویستیان به هه‌موو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌یه پێویستیان به وه‌یه وه‌ك ئینسان بژین وئازادبن خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م ماف و داواكاریه‌یان هه‌یه جائیتر هه‌ڵه‌بجه ئۆردوگابێ گوندبێ ناحیه‌بێ..فه‌زابێ ..پارێزگابێ..پایته‌خت بێ هه‌ر ئه‌م ماف و داخوازیانه‌ی هه‌یه و هه‌رئه‌م ماف و داخوازیانه‌ی ده‌بی وده‌وێ‌َ به‌لای منه‌وه دروستكردنی چه‌ند كارگه‌یه‌ك ..دروستكردنی هۆڵێكی هونه‌ری..دروستكردنی چه‌ندپاركێك..دروستكردنی چه‌ند ناوه‌ندێك بۆ گه‌نجان و مناڵان وژنان زۆر له پاریزگابوون گرنگ تره‌وه ..ئازادی و یه‌كسانی وعه داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وكه‌رامه‌تی ئینسانی زۆر له پارێزگابوون گرنگتر‌و گه‌وره تره‌و نان و كاروخان و و مافی ئینسانی وژیانی خۆشگوزه‌رانه ی پڕخزمه‌تگوزاری زۆر له پارێزگا بوون گرنگنرو گه وره‌تره ڕاسته بوون به‌پارێزگا خه‌ونێكی دێرینی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه ئه وخه‌ونه نایه‌نێته دی كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له هزرو دڵیان‌دا وێنایان كردووه ئه‌م خه‌ونه ته‌نیا خه‌ونێكی مه‌عنه‌وی وعاتفیه ده‌توانێ له‌ڕوی ڕۆحی وده‌رونیه‌وه كه‌مێك ئارامی وئۆخژن به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ببه‌خشێ ئه ویش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه م وكورت و به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی واقیع ناتوانێ هیچ ماف وخۆشگوزه‌رانیه‌كی ئینسانیان پێ ببه‌خشێ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خه‌ون به دونیایه‌كی باشتروژیانێكی شیاوی ئینسان وخۆشگوزه‌رانه‌وه ده‌بینن به‌ڵام به‌پارێزگاربوون ئه‌و خه‌ونه‌یان نا یه‌نێته‌دی وه‌ك په‌نده كوردیه‌كه پارێزگابوون (ناوی زل و دێ ێ ی وێران) ه جا بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانیان ته‌نیا ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه كه له ڕێ ی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌وه‌دوورله‌توندتیژیه‌وه فشاربخه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه خه‌ون وداواكاری و مافه ئینسانیه‌كانیان بێته دی و ماف و ئازادیش هه‌رگیز نه‌دراوه هه‌میشه سه‌ندراوه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌بێت ماف و ئازادی له‌ڕێی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه‌وه له ده‌سه‌ڵات بسه‌نێت چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك نیه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی حیزبه وخه‌ونی ده‌سه‌ڵات و خه‌ونی خه‌ڵكی دووخه‌ونی جیاوازن به داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆرێك له ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان وڕوناكبیران و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه خه‌ونه‌كانیان گرێداوه به پرسی به‌پارێزگابوونه‌وه وزۆر خۆش حاڵ وخۆش خه‌یاڵ ومته‌وه‌همن به و پرسه من پێم وایه ده‌سه‌ڵاتێك به‌جدی بیه‌وێت خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی بكات گوێ ناداته ئه‌وه‌ی ئه‌مه كوێره دێیه ناحیه‌یه قه‌زایه پارێزگایه پایته‌خته وهیچ جیاوازیه‌ك ناكات كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نایه‌وێت خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی بكات ته‌نیا خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌كات بۆیه من هیچ هیواو ئومێد‌و خه‌ونێك به پرسی پارێزگاربوونه‌وه نابه‌ستمه‌وه چونكه ئه وخه‌ونه خه‌ونێكی زڕو بێ به‌رهه‌مه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كه‌ی خه‌ونێكی پڕبه‌رهه‌م وبه‌روبوومه ئه‌م پرسه ئامانج لێ ی كپ كردنی ناڕه‌زایه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌وبێده‌نگكردن و فریودانیانه وهه‌روه‌ها بانگه‌شه یه‌كیشه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی و هه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عێراقه‌وه دیاره‌حكومه‌تی عێراق دوای تیپََِپه‌ڕبوونی 10سا ڵی ده‌سه‌ڵاتی تا ئێستا نه‌یتوانیوه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بكاته‌ووته‌نانه‌ت ئه وڕۆژه بكاته پشوو ئیتر ده‌بێت چ هیواوخه‌ونێك به‌پارێزگابوونه‌وه گرێده‌ین .