زمانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، زمانی یه‌کگرتووی کوردی بووه
موحسین جوامێر……..
1ـ بۆچی تا ئێسته کێشه‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردی، ساغ نه‌بووه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌مه پیویستی به بڕیاری سیاسی هه‌یه یان ڕۆشنبیران خۆیان که‌مته‌رخه‌من.؟
ـ مخابن، ئێمه مردووی مراندنی زمانی خۆمانین، ده‌نا کێشه‌مان نییه و میژوو هه‌بوونی زمانی یه‌کگرتووی بۆمان ساغ کردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستیشی به بڕیاری سیاسی هه‌بێ، له‌وه زێتر نییه که لایه‌نی به‌رپرس شێلگیر بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ کلۆجێک نابێ له‌پاڵ ئه‌م زمانه‌ی هه‌مانه، زمانێکی دیکه قووت بکرێته‌وه. به‌داخه‌وه، به‌حوکمی دووریی جوگرافیی ڕۆشنبیران له‌م ئاگری له‌هجانه، خه‌ریکه زمانگه‌ل په‌یدا بن. له‌وه‌یش ترسناکتر، ڕۆڵی هێندێک ڕۆشنبیری بێئاگایه له‌و مه‌ترسی و نسکۆیانه‌ی حه‌تمه‌ن ڕووبه‌ڕووی میلله‌تمان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هۆشیار و وریا نه‌بین.
2 ـ ئێسته کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بڕیار له‌سه‌ر زمانێک بدرێ له‌ناو هه‌موو کوردا، تا کاری پێ بکرێت ؟ واتا هه‌م بۆ نووسین و هه‌م بۆ خوێندنه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ وتاره‌کانیش ؟
ـ وه‌ک عه‌رزم کردن، ئه‌گه‌ر ماڵی خۆمان به‌قوڕ نه‌گرین، به‌یتی بێ‌مانا دروست نه‌که‌ین و دوژمن له خۆمان به‌هومێد نه‌که‌ین، زمانی یه‌کگرتوومان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا که تاکه وڵاته تێیدا به‌ڕه‌سمی دانی پێدا نراوه، نه‌ک ئه‌مڕۆ؛ بگره نزیکه‌ی سه‌د ساڵه. هه‌میشه وتوومه، ده‌کرێ و پێویسته ئه‌م زمانه بگشتێندرێ. دوودڵ نیم له‌وه‌ی کوردانی به‌شه‌کانی دیکه‌یش قبووڵیان بێت. هیچ چاریش نییه، ده‌بێ هه‌م خوێندن و هه‌میش ئه‌لفوبێمان یه‌ک بێت، ئه‌گه‌ر نا پاش چه‌ند ساڵێکی دیکه ده‌بین به گه‌لێکی بێناسنامه، هه‌ر یه‌کێ له ئاوازێک ده‌خوێنێ، وڵاتیش ده‌بێته ده‌ڵاڵخانه‌ی له‌هجه وئهلفوبێتکان و حه‌کایه‌تی زمانی ستانداردیش به هه‌بوو نه‌بوو ده‌ست پێ ده‌کا و به کڵاشم دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا؛ ته‌واو ده‌بێت.
3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین تا ئێسته زاری باڵاده‌ست له نووسین و خوێندنه‌وه و پێشکه‌وتن و گۆڕاندا، شێوه‌ی سۆرانی بووه، بۆچی ده‌بێ دوای چه‌ندین ساڵ خزمه‌تکردن به‌و شێوه‌زاره، ئێسته بڕیار له‌سه‌ر زارێکی دیکه بدرێت ؟ ئایا ئه‌مه ده‌ستێکی سیاسیی له پشته‌وه نییه؟
ـ من ناڵێم ده‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه، به‌ڵکوو ده‌ستی دواکه‌وتن، نه‌فامی و پاشاگه‌ردانیی تێدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌یش بێموبالات بین؛ ئاخری به مه‌رگیشی ڕاناگه‌ین. پاشان، ئه‌و زمانه‌ی که تا ئێسته من به یه‌کگرتووی ده‌زانم، سۆرانی نییه، تێکه‌ڵه‌یه‌که له کۆمه‌ڵه زاراوه‌یه‌ک. بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه‌زاره که سه‌د ساڵ زێتره پێی ده‌نووسرێ و خزمه‌تی ده‌کرێت، نه‌توانێ ببێته زمانی یه‌کگرتوو، هه‌ر هه‌وڵێکی دیکه بدرێ بۆ په‌یداکردنی زمانێکی دیکه‌ی به‌دیل، بێئه‌نجام و ده‌وه‌ن بهئاشه.
4ـ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تیش وتاره‌کانیان به شیوه‌ی سۆرانییه، که خۆشیان بارزانین و ڕه‌نگه زاری خۆیان لا ئاسانتر بێ بۆ دوان، به‌ڵام هیشتا که‌سانێک هه‌ن به‌رگری ده‌که‌ن له‌وه‌ی ئه‌و شێوه زاره زمانی یه‌کگرتووی کوردی نییه و ناشبێت به زمانی یه‌کگرتوو، هۆکاری چییه؟
ـ زمانی یه‌کگرتوو، دیارده‌یه‌کی سروشتی، کۆمه‌ڵایه‌تی و میژووییه و ئاسان نییه پیاو بێی پشتبه‌ستن به زانست و فره هۆکاری دیکه؛ بیزانێ و ده‌رکی بکات. ده‌کرێ بڵێین نه‌ک هه‌ر لێپرسراوانی ئیسته‌ی کورد، قسه‌یان به‌م زمانه کردووه و ناشکرێ ده‌ست و ده‌می لێ هه‌ڵگرن، چونکه دژی سروشتی شته‌کانه؛ بگره سه‌رانی کورد هه‌ر له شێخ مه‌حموودی نه‌مر، پاشان قازی محه‌مه‌د و ئه‌وجا سه‌رکرده مسته‌فا بارزانی، بێ زۆر له‌خۆکردن قسه‌یان پێ کردووه و کۆ و کۆک بوون له‌سه‌ر زمانی یه‌کگرتوو، که پیم وایه ـ به‌هه‌ڵه ـ پێی ده‌وترێ سۆرانی. قاسملۆ، خه‌ڵکی ورمێ بوو و کرمانج بوو، وه‌لێ زمانی نوسین، وتار و گفتوگۆی؛ شێوه باوه‌که بوو، له‌ماڵه‌وه‌ش به تورکیی ئازه‌ری قسه‌ی ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر زوویش چاری ئه‌م ده‌ردی جووتزمانییه نه‌کرێ، ئه‌وه ده ساڵی پێ ناچێت ـ له‌لانی زۆره‌وه ـ ده‌بین به دوو میلله‌ت، به‌لانی که‌مه‌وه. وا بزانم ئه‌وانه‌ی دانیش به‌م ڕاستییه‌دا نانێن، بڕیاریان داوه که جودا ببنه‌وه و ماڵی خۆیان بکه‌ن. گرفته‌که له‌وه دایه خه‌ڵکه‌که ئه‌م ڕاستییه نازانن، نازانن ـ بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ ـ به‌ره‌و په‌رتبوون و توانه‌وه ده‌چین، هه‌روه‌ها نازانن کۆمه‌ڵێک هه‌ن کار له‌سه‌ر خه‌تی بره‌ودان به دیالێکته‌کان ده‌که‌ن. یوسف حه‌لیم، پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌یه‌که له ڕۆژ تێڤێدا که من هه‌میشه ڕێزم بۆ ئه‌و که‌ناڵه هه‌یه، یه‌ک له‌وانه‌یه که بانگه‌واز بۆ له‌هجان ده‌که‌ن و لایان گرنگ نییه کورد ببن به چه‌ندین خێڵ و نه‌ته‌وه‌ی جودا. به‌م دواییه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رێکی لاوی باشوور ده‌کرد، که چه‌ند کتێبێکی به زمانی یه‌کگرتوو نووسیوه، تێیدا هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرد که بۆ به شێوه‌زاری ماڵه‌وه‌ی، کتێبان نانووسێت، بۆ به سۆرانی ده‌نووسێت ؟! بڕوا بکه‌ن، کوڕه لاوه‌که، چونکه له‌که‌ش و هه‌وای گه‌راجی له‌هجان نه‌ژیا بوو، نه‌یده‌زانی چۆنی وه‌رام بداته‌وه. ناچار ـ حاشاکی ئه‌و ـ قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی دروست ده‌کرد.
5ـ ده‌وری کۆڕی زانیاری یان ئه‌کادیمیای کورد بۆ دروستکردنی زمانی یه‌کگرتووی کوردی چییه، ئایا ئه‌وان توانیویانه شتێ به‌شتێ بکه‌ن بۆ زمانی کوردی ؟
ـ به‌هیچ کلۆجێک نه‌بووه زمانی یه‌کگرتوو له‌نێو کارگه‌ی ئه‌کادیمیادا له‌دایک بووبێ، چونکه پێچه‌وانه‌ی سروشت و پرۆسه‌ی هاتنه‌کایه‌ی زمانی یه‌کگرتووه، وه‌لێ ده‌کرێ له‌وێدا ڕێک، ته‌ته‌ڵه و ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت. هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌م ئه‌کادیمیایه بکرێته لایه‌نێکی فه‌رمانڕه‌وا و بڕیارده‌ر له زۆر مه‌سه‌له‌گه‌لی پێوه‌ند به زمانی کوردی. به قه‌ناعه‌تی من، له‌م قۆناغه‌ی کوردا، له سه‌رۆکی کوردستان بترازێ، که‌س ناتوانێ دوا به‌م قه‌یرانی زمانه بهێنێت.
6 ـ زۆر جار پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێ بۆچی تا ئێسته کورد نه‌بووه‌ته خاوه‌نی زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو ( ستاندارد ) ؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کورد تا ئێسته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه، یان کۆمه‌ڵیک هۆکاری ناوه‌کی هه‌ن پاڵپشت نین له دروستبوونی زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو.؟
ـ بۆ زمانی ستانداردمان نییه ؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی زێتر له سه‌ده‌یه‌که پێی ده‌نووسین، چییه.! ئه‌وجا، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بێ، خۆ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی هه‌مانه، ده‌وڵه‌ته، چۆنمان بوێ ئاوا ده‌که‌ین. که‌چی له‌باتی ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌مانه په‌ره‌ی پێ بده‌ین، زمانی دیکه‌ی له‌ته‌کدا قووت ده‌که‌ینه‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه له‌دواڕۆژدا ده‌بین به یه‌کزمان. نازانین ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بووکێ نه‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌ربووکێ نابێت. بگره خوێندن به شێوه‌زاری دیکه، له هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌زنمان دوور ده‌خاته‌وه، با فیڵ له‌خۆمان نه‌که‌ین.
7ـ ئایا هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان ( بارودۆخی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری ) ئه‌نجامێکی نه‌رێییان له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م زمانه هه‌یه، یان هۆکاره ناوه‌کییه‌کان ( هۆکاره زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگی و..) ؟
ـ به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی کوردی، نه‌خێر، ده‌ره‌وه ڕۆڵی نییه، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هێندی کۆڕ و کۆمه‌ڵ کاریگه‌رییان به‌سه‌ر که‌سانێکه‌وه هه‌بێت. رۆڵی نه‌رێنی، زێتر کورده‌که له ناوه‌وه ده‌یگێڕێت، نه‌ک هۆکاری دیکه. ئێمه تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، زمانی یه‌کگرتوومان هه‌بووه و ده‌کرێ به‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌دا بگشتێندرێت. هاوکات ده‌توانین بڵێین کهمهۆشیاری، یان خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ناپسپۆڕان یان هه‌ندێ نه‌خۆشیی ده‌روونی که هه‌ندێک له خۆیان بارکردووه، ڕۆڵی خه‌ته‌رناکیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له سه‌یران سه‌یرتر بێ، خه‌ریکه عه‌مه‌له و کاسبکاریش ده‌ست و ده‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی زمان وه‌ربده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی من دختۆری بکه‌م.
8 ـ به‌بێ ڕه‌چاوکردنی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، جوگرافی و مێژوویی.. ئایا بڕیاردان بۆ دروستبوونی زمانی ستاندارد، مافی ده‌سه‌ڵاته یان مافی پسپۆڕان و زمانه‌وانانه، پێتان وا نییه پێوستی به هاوکاری هه‌ردوو لا ده‌بێت.؟
ـ عاده‌ته‌ن زمانی ستاندارد به‌خۆی خۆی فه‌رز ده‌کا و نه‌مبیستووه له ده‌ستووری وڵاتێک‌دا ناوی دیالێکتێکی دیاریکراو، هاتبێت. واته ڕێککه‌وتن و قایلبوونێکی ده‌روونی و سایکۆلۆژی هه‌یه. له‌حاڵه‌تی که بوو به کێشه، وه‌ک ئه‌لبانیا، ئه‌وا سه‌رۆک بڕیار ده‌دا. له ئه‌لبانیا دوو دیالێکتی سه‌ره‌کی هه‌ن ( گێگی ) دیالێکتی زۆربه و ( تۆسکی ) هی که‌مایه‌تییه، زۆربه‌ی نووسراوه‌کان به ( تۆسکی ) نووسراونه‌ته‌وه. که له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا بوو به مقۆمقۆ، ئه‌نوه‌ر خۆجه که‌وته به‌ینیان و بڕیاری دا تۆسکی ببێت به زمانی یه‌کگرتوو. من لام وابێ سه‌رۆکی کوردستان ئه‌و ئاسۆ و توانایه‌ی هه‌یه ببێته بڕیارده‌ر، چونکه هه‌م ڕۆشنبیر و هه‌میش مێژووخوێنه، به‌ڵام به‌بێ تاخیرکردن. وهدرهنگخستنی ئه‌م بڕیاره بۆ ساڵ و ساڵان و هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێگه‌دان به خوێندن به له‌هجه‌ی جیاجیا، ئه‌وه ماڵی زمانی کورد ته‌فروتوونا ده‌کا و ڕۆژبه‌ڕۆژ کورد له‌به‌ریه‌ک ده‌چن.
9 ـ ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین له دنیادا ناوه‌ندێک هه‌یه بۆ دروستبوونی زمانی یه‌کگرتوو، بۆ وێنه له ئیتالیا ناوه‌ندی ( ئۆسکان ) ئه‌و زمانه‌ی دانتی پێی ده‌نوسی، له فه‌ڕه‌نسا ( پاریس ) و له ئه‌سپانیا ناوه‌ندی ( مانچا ) که دۆن‌کیشۆت پێی ده‌نووسی و له وڵاتانی عه‌ره‌بیش قوڕئان.. له‌ناو کوردیش ئه‌و ناوه‌نده له‌سه‌رده‌می نوێبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میرنشینی بابان‌دا، دروست بوو، به‌ڵام بۆ له‌هجه‌ی ئه‌و ناوه‌نده نه‌بوو به زمانی یه‌کگرتوو.؟
ـ ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌گشتی بده‌یته‌وه، ده‌بینی که ئێمه هه‌ر له سه‌رده‌می مه‌حموودی حه‌فیده‌وه بگره هه‌تا ده‌گه‌یته سه‌روبه‌ندی کۆماری کوردستانی قازی محه‌مه‌د و ئه‌وجا شۆڕشی ئهیلوول و پاشان یازده‌ی ئازاری 1970 که به بازدانێک له خوێندن به‌کوردی ده‌ژمێردرێ، دیسان هه‌تا ئه‌مڕۆ، بۆت ده‌رده‌که‌وێ که زمانی ڕه‌سمی، ئه‌و کوردییه‌یه که هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاتنی نالی و سالم و کوردی‌دا، هات و گه‌شه‌ی سه‌ند و به‌رهه‌می هه‌ره‌زۆری کورده‌واریی پێ نووسرا و بڵاوکرایه‌وه. ته‌نانه‌ت مام جه‌لال له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، به‌م زمانه‌ی خوێندووه، هه‌روه‌ک له موڕافهعهکهی مه‌جلیسی حوکمدا فه‌رمووی.. ئه‌م زمانه له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا گه‌یشته به‌سره و له‌ولاشه‌وه گه‌یشته فه‌للوجه و رومادی. شاگردان و خوێندکارانی ئه‌وسای دهۆک وه‌کوو بلبل فێری بوون، به‌ڵام به‌عس ویستی کورد لێک نامۆ بن، بۆیه خه‌ڵکانێکی هان دا ئهرزوحاڵان بنووسن، دنه‌ی یه‌کدی بده‌ن و بڵێن عه‌ره‌بیمان ده‌وێ، ئێمه له سۆرانی ناگه‌ین، وه‌ک هاشم عه‌قراوی و هاوشێوه‌ی.. ئه‌گه‌ر پیلان نه‌بووبێت، بۆ عه‌ره‌بی ئاسان بوو، که‌چی ئه‌و کوردییه‌ی به‌غه‌در پێی ده‌وترێ سۆرانی؛ لێیان بووه عزرائیل. بێگومان، حکوومه‌تی پێشووی ئێراق پیلانی زۆر بوو، وه‌لێ چونکه له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا زوڵم و دکتاتۆرییه‌تی پیاده ده‌کرد، زۆر نه دهپهڕژایه سه‌ر ئه‌وه‌ی تهپکهوداوهکانی زووبه‌زوو جێبه‌جێ بکا و له ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتوو بێت. زۆر جار، به ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی، ده‌تدیت په‌شیمان ده‌بووه‌وه و ئه‌وه‌ی داینابوو بکرێ، سه‌ری نه‌ده‌گرت، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی خوێندن له هه‌ولێر و سلێمانیدا. له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئێراق و ئێران‌دا، کۆمه‌ڵێک ـ به فیتی ده‌زگه تایبه‌تییه‌کانه‌وه ـ یاداشتنامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌دام کردبوو، تێیدا باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که زمانی خوێندن وشه‌گه‌لێکی زۆری زمانی فورسی مه‌جووسی تێدایه، بۆیه تکای چاره‌سه‌رییه‌کیان له سه‌رۆکی سه‌رکرده کردبوو، هه‌روه‌ک مامۆستایه‌ک که له زانکۆی به‌غدا ده‌رزی ده‌وته‌وه؛ بۆی گێڕامه‌وه.
10 ـ ئایا ئه‌مه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای بوونی کێشه‌ی سیاسی و دووبه‌ره‌کی، شتێک نه‌بووه نوخبه‌ی ڕۆشنبیری کورد کۆ بکاته‌وه، تا هه‌موویان به یه‌ک له‌هجه بنووسن؟ یان نوخبه‌ی ڕۆشنبیری کوردی هۆکار نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هجه‌ی دیکه زیندوو ببێته‌وه.؟
ـ من وا بزانم، له مه‌سه‌له‌ی زماندا، سه‌رکردایه‌تیی پارتی هه‌ڵگری هه‌ستی بادینی و سۆرانی نه‌بووه و ئه‌م به‌رده‌ی له ئه‌ژنۆی خۆی نه‌داوه. زمانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و لیپرسراوان، زمانی یه‌کگرتووی کوردی بووه، واته ئه‌وان به‌زیبک و زاکوون بوون، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ واقیعدا کردووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشه زمانه‌وانییه‌که ڕه‌وتاریان نه‌کردووه و قایل نه‌بووینه خه‌ڵکی قهلفر بۆ له‌هجان بکه‌ن، چونکه پێویست نه‌بووه، زمانی حازر له گۆڕێ‌دا هه‌بووه. نوخبه‌ی کوردیش، هه‌میشه و زۆربه‌ی زۆری به‌و زمانه نووسیویانه که ڕه‌سمی بووه، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه کۆک بوون.
11 ـ ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه‌ی کۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ڕۆشنبێرانی کوردی تورکیا پێیان ده‌نووسی، بۆچی به‌رده‌وامیی به‌خۆی نه‌دا ؟ دواتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه که له ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه هاته کوردستانی ئێراق، بۆچی کورده‌کانی باشووریش به‌و نووسینه کاریان نه‌کرد ؟
ـ ئه‌گه‌ر مسته‌فا که‌مال له کورد ههڵنهگهڕابایهوه، هه‌ڵبه‌ت بزاڤه‌که به‌رده‌وام ده‌بوو و گۆڕانکاریی زۆر ده‌هاتنه ئاراوه، دیاره دوو بزاڤی کوردی هه‌بوون، یه‌کیان له پایته‌ختی ئه‌وسای تورکان ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌ویدیکه‌یان له سلێمانی، پێش و پاش شێخ مه‌حموود. به نه‌مانی ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ، سلێمانی چ له‌ڕووی مێژوویی، چ له‌ڕووی سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه بووه پایته‌ختی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی. دیاره ئه‌وه‌ی تورکیا پاڵپشتێکی ده‌وڵه‌تیی نه‌بوو، هه‌ر له ئه‌سته‌نبۆڵ و له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵه و چالاکیی ئه‌ده‌بیدا بوو، له‌سه‌ر زه‌وینه‌یه‌کی کوردستانی نه‌بوو. له بواری زمانیشدا، ئه‌و دیالێکته‌ی چالاک‌تر بێ، به پاڵپشتیی هۆکاری دیکه‌وه، گره‌وه‌که ده‌باته‌وه. سلێمانی قه‌ره‌بووی به‌شێکی گه‌وره‌ی زیانه‌کانی له زمانی کورد که‌وتن، کرده‌وه؛ ده‌نا ئێسته ئێمه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده‌یش نه‌ده‌بووین.
12ـ من مه‌به‌ستم له سۆرانی، زاراوه‌کانی ( بابان، ئه‌رده‌ڵان، موکریانی و سۆرانی ) که به‌کوردیی ناوه‌ڕاست ناسراون، ئایا به‌و زاره هه‌موومان بنووسین، به‌مه‌رجێ به زاراوه‌کانی دیکه ده‌وله‌مه‌ند بکریت.؟
ـ تۆ ئه‌مڕۆ له دووڕێیانهکی، یا ئه‌وه‌ته به‌پیچه‌وانه‌ی ته‌وژمی زمانی یه‌کگرتووی که هه‌ته، نه‌چیت، ئه‌وسا وه‌ک کورد و کوردستانی، پاریزراوی و گه‌شه دهسهنیت.. یاخود به بیانوو و پاساوی که‌مینه و زۆرینه، ماڵی دیالێکتهکهت جودا بکه‌یته‌وه، که ئه‌مه‌ش ئیعلانی ته‌ڵاقه له زمانی یه‌کگرتوو و دروستکردنی زمانێکی نوێیه، ئه‌مه‌ش حه‌تمییه.. ئه‌م زمانه‌ی هه‌مانه، له‌بن سه‌به‌ته ده‌رچووه، ده‌شبێ له داهاتوودا به وشه و وته‌ی زاراوه‌ی دیکه نازی ڕابگیرێ، ئه‌وسا زمانێکمان ده‌بێ که شایه‌نی ئه‌وه بێ به‌دیاریه‌وه حاڵ بتگرێ.
13ـ بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و بووژانه‌وه‌ی کولتووری به سۆرانی نووسراونه‌ته‌وه، کورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بناسرێ، ئایا پێویست به‌وه ناکا ده‌وڵه‌مه‌نترین زاراوه هه‌ڵبژێرێ که له‌ڕووی ته‌کنیکی و کولتووری جێگیری هه‌بێت ؟
ـ گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م زمانه‌ی چه‌ندین به‌ره و نه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندووه و ئۆتۆماتیکییانه بووه‌ته یه‌کگرتوو، خزمه‌تێکی زۆری کراوه، به‌تایبه‌تی له ده‌یه‌کانی دواییدا، مه‌به‌ستم دوای ڕێکه‌وتنی 11ی ئازاری 1970 که بۆ یه‌که‌م جار سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، بوون به‌کوردی. لێره‌شدا، پێویست بوو کار له‌سه‌ر زمانه‌که بکرایه، تاکوو بێته ئاستی ئه‌ده‌ب و زانسته‌کان، ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی چاک کرا و قه‌ڵه‌می زمانه‌وانیی زیره‌ک و عه‌گید، که‌وتنه گه‌ڕ. ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین، ئه‌وسا زمانی خوێندنی دهۆک، هه‌مان زمان بوو، قوتابییانی ئه‌وسای ئه‌و شاره‌یش، ئه‌مڕۆ، هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێرییه‌ک، سلێمانییه‌ک، خانه‌قینییه‌ک وکهرکووکییهک نییه. له‌بیرمه مامۆستا تازهدهرچووهکانی هه‌ولیری و سلێمانی، له دهۆک داده‌مه‌زران. ئه‌وه‌ی وا تێده‌گا ئێمه دیفاع له سۆرانی ده‌که‌ین، هه‌ڵه‌یه، ئێمه دیفاع له واقیعێک ده‌که‌ین که به‌دیلی نییه. من زۆرجار وتوومه ئه‌گه‌ر موخه‌ییه‌ر بکرێم له‌نێوان خوێندن به بادینی ـ به‌ته‌نیا ـ و خوێندن به سۆرانی و بادینی ـ له یه‌ک کاتدا ـ ئه‌وه بادینی هه‌ڵده‌بژێرم، چونکه ئه‌وسا به یهکمیللهتی ده‌مێنینه‌وه.
14ـ هه‌ندێک ده‌ڵێن هه‌تا کورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێ، زمانی یه‌کگرتووی نابێت ؟
ـ درۆیه، هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێ دا،ئه‌مه‌یان مۆچکه و پاساوێکه بۆ خۆدزینه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانی مێژوو. کێشه‌که، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت نییه، ئێمه ـ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی زمانییه‌وه ـ واقعێکی ده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، تا ئێسته به‌غدا له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی زمان ڕۆڵی نه‌بووه و خۆی فه‌رز نه‌کردووه و پێیشی ناکرێت، به‌ڵکوو کورد ـ خۆی ـ قه‌ده‌ری زمانی خۆی هه‌ڵبژاردووه. هه‌نووکه‌ش، تاکه پارچه‌ی کوردستان که هیوای بوونه ده‌وڵه‌تی هه‌بێ، باشووره، بگره خاڵی کۆکردنه‌وه‌ی کورده به‌ده‌وری زمانی یه‌کگرتووشدا. جگه له‌وه‌ی له‌هیچ به‌شێکی دیکه نه کورد و نه‌زمانی کوردی به‌ڕه‌سمی دانیان پێدا نه‌نراوه، بگره شه‌ڕی له دژ به‌رپا کراوه، وه‌کوو تورکیا و سووریا. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر تۆ به هیوای ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی هه‌یشه نه‌هێڵیت و کوردستان بکه‌یت به چێشتخانه‌ی له‌هجان، هه‌رکه‌س به له‌هجه‌ی خۆی بخوێنێ؛ ئه‌وسا هۆکاره‌کانی به‌ده‌وڵه‌تبوون له‌نێو ده‌چن، چونکه تا ئه‌و وه‌خته، کوردان ده‌بن به گه‌لان، هه‌ر گه‌لیکیش ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌وێت، هه‌ڵبه‌ت که‌سیش دانیان پێدا نانێت.
2008/03/27
mohsinjwamir@hotmail.com
هه‌ڤپه‌یڤینێک که له ژماره727 ڕێکه‌وتی 2008/05/26 ی ( ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ )دا بڵاو کراوه‌ته‌وه