كۆمپیوته‌ر … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
وه‌رن وه‌رن گـــــــوێ بگــرن
داهێنراوێكــــــم مـــــه‌زن
كــــــۆمپیوته‌ره نــــــاوم
ئامێرێكی ناســـــــــراوم
به‌ری ڕه‌نجی زانســــــتم
بۆ ئه‌مڕۆ زۆر پێویســـتم
هه‌تا بڵێی به كــه‌ڵكـــم
جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵكـــم
له گشت وڵاتێكدا هـــه‌م
زانیاری تۆمار ده‌كـــــه‌م
ئێستا وه‌كو گــه‌نجینـــه
له‌م جیهانه بـــــه‌رینــه
بۆ به‌رنامه‌ی كــار كــردن
پشتیان ده‌به‌سـتن بــه من
منیش گه‌لێك به جــــوانی
زۆر به ڕوون و ئاســــــانی
هه‌ر شتێكیان پێویست بوو
ده‌یخه‌مه به‌ر چاویان زوو
1/4/2000