
ماف وداخوازیه‌كانی سیدسادق له هه‌ڵه‌بجه نیه لای ده‌سه‌ڵاته
وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌رهاوێشته‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سید سادق سه‌باره‌ت به ناو هێنی هه‌ڵه‌بجه وههڵهبجهییهكان وئه‌و لێدوانه جیاجیایانه‌ی لێیكه‌وته‌وه سه باره‌ت به‌ناوهێنانی هه‌ڵه‌بجه و پرسی به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه وگرێدانی به وخۆپێشاندانهوه ته وقیتی ئه و خۆپیشاندانه له ئان و ساتی په‌سه‌ند كردنی بڕیاری به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه به پێویستم زانی له باره‌یه‌وه چه‌ند ڕاوسهرج وتێبینیهك بۆ ڕای گشتی بخه‌مه ڕو پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ههرگیزو ڕۆژێ له ڕۆژان دژی خه‌ڵكی سه‌یدسادق نه‌بوون هه‌میشه و به‌درێژایی مێژووهاوسۆزوهاوخهمی سیدسادق بوه وپه‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له گه‌ڵدا هه‌بوه به‌شداری خۆشی وناخۆشیهكانی ئه وشاره بووهتهنانهت خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1987خۆپیشاندان وڕاپهڕینێكی گه‌وره‌ی سازدا دژی سیاسه‌تی ڕاگواستنی دێهاته‌كانی شاره‌زوور به‌تایبه‌تی دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری سید سادق له‌ئه‌نجامدا ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس به‌دڕندانه‌ترین شێوه ئه و ڕاپه‌رینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی سهركوتكردوبهدهیان خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌ی زینده بهچاڵكردو 600خانووی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی به تی ئێن تی ته‌ختی زه‌وی كرد‌و به‌هه‌زاران له خه‌ڵكی ئه‌م شاره ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشت و ئاواره‌ی ئێران بوون ئه‌م قوربانیه ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ته‌نهاو ته‌نها له پێناو ڕانه‌گواستنی ئه‌و دێهاتانه‌ی دهوروبهرونزیكی سیدسادقدا بوو كه‌ئێستا زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ئه و گوندانه دانشتوی شاری سیدسادقن شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌ن هاوكات ههرئهودهمه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سیدسادقیش بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانیش ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا ئه‌م نموونه زیندووه په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می وهاوخه‌باتی ئه‌م دووشاره ده‌رده‌خات هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران ده‌كرێت و ئێران داگیری ده‌كات ئیتر ئه وده‌مه ڕژێمی به‌عس شاری سید سادق ڕاده‌گوازێت و هه‌موو شاره‌كه ته‌خت ده‌كات وده‌یكاته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رگری و محهڕهمه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م دووشاره له وێرانكاری و تاوانكاریش به‌رابه‌ریاندا هاوبه‌شن و هاو چاره‌نووسن وله دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه ئه‌م دووشاره وێران و پڕكهلاوهیه تابهئهمڕۆدهگات دووشاری په‌راوێزخراوبوون و كه‌مترین خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌شكراوه له ئاست ئه و وێرانكاری وتاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه به تایبه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه كه گه‌وره‌ترین تاوانی جینۆسایدی تیادا ئه‌نجام دراوه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیای هه‌یه كه‌چی تا ئه‌مڕۆش پڕ كه‌لاوه‌یه ده‌توانم بڵێم پایته‌ختی كه‌لاوه‌یه وئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ شاری سید سادق شارێكی بێ خزمه‌تگوزاری په‌راوێزخراوه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه ییه‌كانه‌وه نیه و ئه‌وان هیچ ده‌ست و تاوانێكیان له و مه‌سه له‌دا نیه حاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ش حاڵی سیدسادق و باقی شاره په‌راوێزخراو بێ خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری كوردستانه ئه‌گه‌ر چه‌ند پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش به ههلهَبجه كرابێت وله سیدسادق دا ئه‌وه‌نه‌بێت ئه‌وه ئه و پرۆژه و خزمه‌تگوزاریانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به خه‌بات و خۆپیشاندان وقوربانی دان ئه‌وه‌یان پێشكه‌ش كراوه و به‌ده‌ست هێناوه نه‌ك خێروسه‌ده‌قه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نانه‌ت توڕه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره گه‌یشته ئه وڕاده‌ی كه مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه بسوتێنن ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حیزبهكانیهتی كه هه‌ڵه‌بجه و سیدسادف و باقی شاره كانی تری په‌راوێز خستوه وبێ خزمه‌تگوزاری كردون نه‌ك هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده بێت خه‌ڵكی سهبدسادق ئهمهجیاكاتهوه به‌یه‌ك چاو نهڕوانێتهدهسهڵات وهاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت سیدسادقیهكان ڕووی ده‌م و ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن نه‌ك خه‌ڵكی هه ڵه‌بجه ئه و قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستانداهه‌یه به هه‌ڵه‌بجه و سید سادقیشهوه ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانی لێی به‌ر پرسن نه‌ك خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه تكایه ئه‌م دووشته لێك جودا بكه نه‌وه و پێكه‌وه‌ی گرێ مه‌ده‌ن كێشه‌ی سیدسادق و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌كانی تری كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ئه‌دای ناته‌ندروست وناعادلانهی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه له م هه‌رێمه‌دا نه‌ك به‌هه‌ڵه‌بجه‌وه باشه خۆ سیدسادق چه‌ند ساڵێكه بوه‌ته قه‌زاو سه‌ر به سلێمانیه چ عه‌جه‌ب ئیداره‌ی سلێمانی به به‌ر پرس نازانن له م بێ خزمه‌تگوزاریه‌ی شاری سیدسادق وههمووهۆكارهكه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیداره‌ی هه‌ڵه بجه‌وه خۆسیدسادق سه‌ر به‌ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه ئایا هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر قه‌زایه‌ك نیه سه‌ر به سلێمانی تۆ بڵێ ی بانێك و دوو هه‌وابێت باشه با واشمان دانا هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگا ئایا پارێزگا بوون ئه وداره سیحریه‌یه له‌ئان و ساتێك‌دا هه‌ڵه‌بجه بكاته به‌هه‌شت و سیدسادقیش بكاته دۆزه‌خ واسیدسادقیكان خه‌میان لێهاتووهوخهمی گه‌وره‌یان دابڕندنیانه له هه‌ڵه‌بجه نه‌خێر من پێم وایه به پارێزگاربوون هیچ شتێك به هه‌ڵه‌بجه نا به‌خشێ وهیچ شتێكیش له سیدسادق ناسه‌نێته‌وه به‌ڵكو هه‌ردووكیان وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته من پێم وایه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا گۆڕانێكی ووشه‌یی وڕێزمانیه وهیچ گۆڕانێكی جدی له هه‌ڵه‌بجه دا ناكات وهه ڵه‌بجه ناكاته ئه‌و به‌هه‌شته سیحراویه‌ی كه وێناده‌كرێ هه ڵه‌بجه ههركهلاوهكهی جارانهجا بۆیه من پێم وایه سید سادق له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بێت یا له سه‌ر سلێمانی یاله سه‌ر هه‌ولێربێ هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ له‌وڕووه‌وه خه‌ڵكی سیدسادق ئازادن له بڕیاردان وهه‌ڵبژاردندا هه‌روه‌ها قایمقام هه‌ڵه‌بجه‌یی بێت یان سیدسادقی یان سلێمانیه‌یی یاگهرمیانی هتد هیچ له مهسهلهكهناگۆڕێ ته‌نیا گۆڕینی ناو‌و ده‌م وچاوكورسیهكانه وهیچی تردوای ئه‌وه‌حاڵی سلێمانیش حاڵی شاره‌كانی تره وه‌نه‌بێ شاری سلێمانی به‌هه‌شتبێ وهیچ كێشه‌و موعانات وداخوازیهكی نه‌بێ وه‌ك پێشتر ووتم خۆ سیدسادق چه‌ند ساڵێكه سه‌ر به سلێمانیه وله‌سه‌ر سلێمانیه كه‌چی هه‌ر پهرواوێزترین شاری بێ خزمه‌تگوزاریه وسبه‌ینێ گه‌ر هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگا‌و سیدسادقیش بخرێته سهرسلێمانی پێم وانیه سیدسادق ببێته دوبه‌ی كێشه‌كانی چاره سه‌ربێت كه‌من هیواخوازم وخه‌ون به‌وه وه ده‌بینم كه هه‌مووشاره‌كانی جیهان وكوردستان به سیدسادقیشهوه ببێته دوبه‌ی وبههرهمهندبن له هه‌موو مافهئینسانیهكان به ڵام ئه‌و خه‌ونه به‌دابڕان له هه‌ڵه‌بجه وبهخستنه سهرسلێمانی وبهدژاهیتی كردنی هه‌ڵه‌بجه وههڵهبجهییهكان وبهزینددكردنهوهی هه‌ست وململانێی ده‌مارگیری ناوچه‌گه‌رێتی نایه‌ته‌دی مافی خه‌ڵكی سیدسادقه ههرداواكاریهكی هه‌بێت وداواكاریهكانیان جێ به‌جێ بكرێ من وه‌ك خۆم پشتگیره ئه وخۆپشاندانهو داخوازیه ڕه‌واكانی ئه وشاره ده‌كه‌م و هاوسۆزو هاوخه‌میانم به‌ڵام نه‌ده‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هه‌ڵه‌بجه‌و پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یان گرێدایه به وخۆپیشاندانهوه ولهوتهوقیتهدا ئهوخۆپیشاندانهیان سازدایه ڕۆژوكات زۆربوو پرسیاره‌كه لێره‌دایه بۆله ته‌وقیتی بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وخۆپیشاندانه سازدرا بۆپێشترویاپاشتر نه‌بوو؟!! ڕاسته ئه‌م خۆپیشاندانه ده‌ره‌نجامی ناڕزایه‌تی كه‌ڵكه‌بووی چه‌نین ساڵه‌ی خه‌ڵكی سیدسادقهبهڵام بۆبڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه ئه وتوڕهیهی ته‌قانده‌وه ؟!به‌داخه‌وه هه‌ندێ لێدوان و قسه لێره‌و له‌وێ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌كرێ ودهوترێ كه‌هه‌ناسه وبۆن و هاڵاوی جیاكاری وناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی لێوه دێت كه ئه‌مه به‌ڕوای من شتێكی زۆرخراپه وناتهندروسته نه له‌خزمه‌ت شاری سیدسادقدایه ونه له‌خزمه‌ت داخوازیه ڕه‌واكانی ئهوشارهدایه له‌م نانه‌وه‌ی تۆوی دووبه‌ره‌كی وشارچێتیهدا ته‌نها ده‌سه‌ڵات قازانج ده‌كات وهیچی ترماف وداخوازیهكانیسیدسادق لای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك لای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت ئێمه ڕێگه نه‌ده‌ین گیان وهه‌ستی ناته‌ندروستانه ونامرۆڤانهی ناوچه‌گه‌رێتی زیندوبێته‌وه وداخوازیه مرۆییه‌كانمان به‌لاڕێدا ببات ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو یه‌ك كێشه وداواكاری وماف وموعاناتی هاوبه‌شمان هه‌یه ده‌بێت هه‌موان یه‌كگرتوو ڕێكخراودهست له‌ناو ده‌ست بین بۆخهباتكردنی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه بۆ به‌ده‌ستهێنان وبه‌دیهێنانی ماف وداخوازیهكانمان له‌ڕێ ی فشاری گه وره‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه له به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێت به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات بوه ستینه‌وه نه‌ك به‌رابه‌ر یه‌كتری ده‌بێ له وڕووه وه زۆروشیاربین ودژایه‌تی یه‌كتر نه‌كه‌ین له‌كۆتایدا ده‌ڵێم به‌درێژایی مێژووههڵهبجه شاری ئاشتی وپێكه‌وه ژیان بووهوههمیشه داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌ختی ئازادی وداخوازی ومافه‌كانی ئینسان بووه ههمیشهشارێكی یاخی و ناڕازی بوه وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تری له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌وه داناوه ودژی ناوچه‌گه‌رێتی وشارچێتی بوه هه‌میشه ههڵهبجهیهكان ئینسان چیهتیان كردووه ودهكهن هاوسۆزو هاوخه‌م بوون له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری كوردستان وجیهاندا.
نه‌جم محه‌مه‌د