
مۆدیرنه لای ماكس ڤیبه‌ر
زانای به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵناسی ماكس ڤیبه‌ر مۆدێرنه په‌یوه‌ست ده‌كات به ئه‌وروپاوه ،ئه‌وپێی وایه كه ئه‌قلانیه‌ت خه‌سڵه‌ت وسیمای ئه‌وروپا پێك ده‌هێنێت ،به‌هۆی بونی په‌یوه‌ندیه‌كی ناوه‌كی ،ئه‌وبه‌رده‌وام بونه‌ی ئه‌قلانیه‌ت له‌ئه‌نجامی ئه‌زمونی ئهقلهوهیه كه‌به‌هۆیه‌وه پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌داری ئازاد‌و ئامێری بیرۆكراسیه‌تی ده‌وڵه‌ت گهڵالهَبوه ،ئهوپێشڤهچونه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارین له‌چالاكیه‌كانی ئه‌قلی مرۆڤدا كه به‌ره‌و ئامانجێكی دیاریكراو ئاراسته ده‌كرێت ،دوای له‌ناوچونی شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگا كلاسیكیه‌كانی پێش مۆدێرنه .گواستنه‌وه‌ی مۆدێلی پیشه‌سازی ساده بۆ مۆدێلی سه‌رمایه‌داری ئاڵوز، به‌هۆی ئهوڕهفتارهی كه خاوه‌ن ته‌وژمی به‌رهه‌مێنان بوو ئیشی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری كرد هه‌روه‌ك فیبه‌ر ده‌ڵی گه‌ران به‌دوای سود یا قازانج كه ئه‌مه‌ش هانی سه‌ركه‌وتنی تاكه‌كه‌س ده‌دات ،كه سه‌رمایه كهڵهكهبكات، ڤیبه‌ر وای ده‌بینی پێویسته سه‌رمایه‌داری و بازرگانی كردن به‌یاسایه‌كی ئه‌قلانی رێكبخرێت ،هه‌روه‌ك پێی وایه مرۆڤ پێویسته خۆی ته‌رخان بكات له‌رێگای زوهدو ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه (تقشف )هه‌روه‌ك پاشه‌كه‌وتكردن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌هۆی كار‌كر‌ن به ئه‌مانه‌ته‌وه ،ئه‌وشێوازه ئهقلانیهته له‌ژیانی مرۆڤدا زهنیهتێكی ئابوری پێك هێنا كه خۆی له‌بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌بینێته‌وه بۆچونه‌كانی ڤیبه‌ر له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئه‌قلانیه‌ت و بیرۆكراسیه‌ت گرنگیه‌كی تایبه‌تی مشتومڕوێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا له‌بواری زانست‌دا ،ڤیبه‌ر له كتێبی ئاكاری پڕۆتستانتی و ڕوحی سه‌رمایه‌داری پێی وایه كه ته‌نها لایه‌نی مادی ڕۆلێ نیه له‌گه‌شه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری كه‌لتوری هه‌یه كهڕۆلێ گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌فتارو هۆشیاری تاكه‌كان و گۆرانه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ وێنه گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌لگاكان له ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه بۆجۆری سه‌رمایه‌داری فاكته‌ره كه‌لتوری و ئاینه‌كان ڕۆلێ كارایان بینی له‌و باره‌یه‌وه ڤیبه‌ر له‌كتێبی ئابوری و كۆمه‌ڵگا پێی وایه كه خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی مۆدێرنه بریتیه له بیرۆكراسیه‌ت و ئه‌قلانیه‌ت
خاسیه‌تی یه‌كه‌م واته ئه‌قلانیه‌ت كۆتایی هێنا به سیحركهئهوهش گۆڕانێكی مه‌زنی له كولتوری كۆمه‌ڵگاكان هێنا كایه‌وه لابردنی سیحر ،له‌به‌رامبه‌ردا بوه هۆی نه‌هێشتنی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه ، كه‌ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌مایه‌كی تازه‌تر بۆبینینی شێوه‌ی ژیان كه ئه‌ویش خۆی له بینینی ئهقلانیهتی زانستی ده‌بینێته‌وه به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ڤیبه‌ر ڕۆلی ئه‌قلێ باڵاكرد له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و زاڵبونه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له‌واتادا وه‌ك قه‌یرانی كۆمه‌ڵگا و شارستانیه‌ت .
به‌ڵام خه‌سڵه‌تی دوه‌م بریتیه لهبیرۆكراسیهت ده‌شێ بلێین ئه‌گه‌ر ئه‌قلانیه‌ت رێكخستنێك بێت بۆتێگه‌یشتن له‌جیهاندا ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا بیرۆكراسیه‌ت ئامێرێكه بۆ رێكخستنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته ده‌بنه هۆی دورستبونی كۆمه‌ڵگای مۆدیرن .ڤیبه‌ر ئاماژه به‌دوو ئهقلانیهتی مۆدیرنه ده‌كات ئه‌وانیش ئهقلانیهتی مه‌به‌ستدار و ئهقلانیهتی به‌هاداره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م هۆكارهباش و كاریگه‌ره‌كان هه‌ڵده‌بژێری بۆمه‌به‌ستێكی دیاریریكراو . ڤیبه‌ر له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ئهوجۆرهئهقلانیهته ،ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رده‌می مۆدێنیتهیه به‌درێژایی مێژوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌ی بزافی كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی به‌جێهێشتوه .به‌تایبه‌تی له ڕۆژئاوادا بیرۆكراتیهتیش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆره له ئه‌قلانیه‌ت واته مه‌به‌ستدار بۆیه ئه‌و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بیرۆكراتی بونیه‌تی هه‌روه‌ك نه‌هامه‌تیه كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیرۆكراسیه‌ت پێی وایه كه بیرۆكراسیه‌ت پێكهاته‌یه‌كی چارهنوسازو ئاراستهكهره ،ده‌ست ده‌خاته‌نێو بڕیاره‌كانی ئێمه له‌چوارچێوه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا . لێره‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌كوردستاندا ،بیرۆكراسیه‌ت شێوه‌یه‌كی ئه‌قلانی هه‌یه ؟واتا به‌شێوه‌یه‌ك ئیش ده‌كات كه داموده‌زگا كانی ده‌وڵه‌ت تیایدا بهئهقلانی كرابن یا به‌پێچه‌وانه‌وه شتێك نیه ناوی ئهقلانیهتی مه‌به‌ستدارو بیرۆكراسیه‌ت ،تائه‌وكاته‌ی ئه‌قلانیه‌ت هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی و ئیداره‌دانی ده‌وله‌ت كه یاسا‌و سیسته‌م هه‌بێت بۆرێكخستنی كاری بازرگانی و كاری پیشه‌سازیكردن ،تائه‌و شوێنه بونی هه‌یه كه بازاری ئازاد ئه‌و په‌ڕی تاكگه‌رایی یا ئیندیڤیژواڵیزمی تێدابێت وه‌ك ڤیبه‌ر ده‌ڵی یا تائهوشوێنه بونی هه‌یه كه هاوشاریان و هاوڵاتیان تێدا ڕول َببینن له دیاریكردن و ده‌ست نیشانكردنی پیاوانی كار .بۆیه به‌دیدی ئێمه ئهقلانیهتی بیرۆكراسیه‌ت بوونی نیه له‌داو ده‌زگاكانی هه‌رێمدا بۆوێنه یه‌كێ له خه‌سڵه‌ته‌كانی بیرۆكراسیه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفیه به‌پێی مهارات و توانای وه‌زیفی خۆی له‌كاتێكدا له‌كوردستان سیتمی پله‌به‌رزكردنه‌وه نا ئه‌قلانیه به‌شێوه‌ی كه‌سی بونی هه‌یه ،لێره‌وه شتێك نامێنی ناوی ئهقلانیهتی كاركردن بێت له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا ،له‌هه‌مانكاتدا سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیستم بوونی نیه ،چونكه ئامانجی سه‌رمایه‌داری قازانج و دروستكردنی به‌رهه‌مه بۆكۆمه‌ڵگا وه‌ك ڤیبه‌ر له كتێبی economy and society ئاماژه‌ی بۆده‌كات ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه به‌رخۆره نه‌ك به‌رهه‌م ،هه‌روه‌ك قازانجه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و سیاسی و حیزبیه نه‌ك بۆ سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی .