گه‌مه‌ی زمان له گه‌مه‌ی شیعریدا
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر شیعری (چوونه سه‌رمانگ دیوی مۆدێرنه‌ی خودایه)ی پشتیوان عه‌لی
” زمان ئه‌وه‌یه كهتێگه یستنمان بۆ دنیالا دروست ئه‌كات” (درێدا)
هه‌میشه شیعر یه‌كێك بوه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی وتنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له خه‌یاڵدانی مرۆڤدا ههنو زه‌حمه‌ته له نوسین یان له ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌بدا به‌و جۆره جوان‌و ئیستاتیكیه بوترێتو بخرێنه ڕوو، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن شیعر وه‌ك قه‌ره‌ج وایه‌و بڕوای به سنور نییه، جا ئه‌م سنوره له بیركردنه‌وه‌دا بێت یان له خهیاڵو ڕسته‌سازیدا بۆیه هه‌میشه دنیای شاعیره‌كان جیاوازه‌و سه‌رزه‌مین‌و دنیابینی ئه‌وان سه‌رزه‌مین‌و دنیابینییه‌كی تره، (بۆرخیس) ده‌ڵێت” هه‌رمرۆڤێك، ته‌واوی مرۆڤه‌كانی تره” بۆخۆشی شیعر‌و زمانی شیعری و شاعیر بوون، گۆڕینی به‌رجه‌سته‌ی مرۆڤه له تاك بوونیه‌وه بۆ بوون به‌كۆی كشتیهو هه‌میشه زمانی شاعیر زمانی نوێنه‌رایه‌تی بوونی هه‌موو بووه‌كانی تره، هه‌روه‌ك (ڕۆبه‌رت فروست) ده‌ڵێت” شیعر مۆڵه‌تی ئه‌وه‌مان پێده‌دات شتێك بڵیین، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا مه‌به‌ستمان له شتێكی تره” لێره‌شه‌وه من ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێك له شیعری (چوونه سه‌رمانگ دیوی مۆدێرنه‌ی خودایه)ی نوسه‌ری لاو (پشتیوان عه‌لی) بده‌م. كه من بۆخۆم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خوێنه‌ری نوسینه‌كانی ئهومو هه‌میشه‌ش له زۆرێك له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی زیاتر پێم نوسهرترو شاعیرتر بووه، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌هه‌موو موجامه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی، به‌ڵكو ته‌نها هۆكار ئه‌وه‌بووه كه من جۆرێك له تێڕوانینی تایبه‌تم بۆ شیعر هه‌یه‌و پێم وایه كه شیعر ده‌بێت به‌رله خهیاڵو ئیستاتیكا جۆرێك له فكری تێدابێت، به‌جۆرێك كه توانای دروستكردنی پرسیاری هه‌بێت، پێشم وایه كه ئه‌گه‌ر شیعرێك پاش خوێنه‌وه‌ی نه‌توانێ پرسیار لای خوێنه‌ره‌كه‌ی دروست بكات ئه‌وا جگه له پرته‌و بۆڵه زیاتر هیچی تر نییه. بۆ منیش هه‌میشه شیعری (پشتوان عه‌لی) له‌و جۆره شیعرانه بووه كه پاش خوێنه‌وه‌یان پرسیار بهجێدههێن، چونكه نوسه‌ر ئاقڵانه‌و ئاگایانه تێمای تێكسته‌كانی دادهڕێژێتو وه‌ستایانه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ (خهیاڵو زمان‌و مانا‌و واتا‌و ئیستاتیكا)دا له‌ناو نوسینه‌كانیدا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه سه‌رنجی منی له‌م تێكستهیدا ڕ‌اكێشا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م تێكسته تێكه‌ڵبوونه له‌گه‌ڵ زۆرێك له پرسه‌كانی بون‌و ژیانوئهوهی له‌ناویاندا ئه‌گوزه‌رێ ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گهمهسازی زمان‌و وشه‌وه. نوسه‌ر له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێ”
ئه‌م باوه‌ڕه له سه‌رمدا درێژه‌ی هه‌یه
كه‌ی ئه‌م دیوارانه به‌جێمان ده‌هێڵن؟
ماڵ زنجیرێكی هه‌ڵئاوساوه، مرۆڤ بوون په‌تایه‌كی كوشنده‌یه
چوونه سه‌رمانگ دیووی مۆدێرنه‌ی خودایه
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج له‌م كۆپله شیعره بده‌ین ده‌بینین نوسه‌ر له به‌رده‌م پرسه‌كانی (بوون‌و شوێن) دا ڕامانده‌گرێت، كه ئه‌م دوو پرسه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندێكی ئه‌زه‌لی پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بوون سه‌پێنراو حه‌تمی بێت‌و كردارێك بێت له ده‌ره‌وه‌ی دهسهڵاتو ئیراده‌ی مرۆڤه‌وه بیت، ئه‌وا بۆ مانه‌وه شوێن پێویست‌و گرنگه‌و ڕاسته‌خۆ ده‌بێته ته‌واوكه‌رو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسی یه‌كه‌م كه (بوون)ه بۆخۆشی شوێن (المكان) ئه‌و پانتاییه‌كه به درێژای مێژوی فكر‌و فه‌لسه‌فه قسه‌وباسی ده‌رباره‌كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرسی زیندووی ناو بابهتو چیرۆكی كتێب‌و نوسراوه ئاسمانییه‌كانیش بووه. ئه‌گه‌رچی پرسی بون‌و شوێن پرسی ژیان‌و مردنیش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌ڵام پرسی بون له ناو ئه‌وانه‌دا زیندوترو قوڵتره، (هایدگه‌ر) له كتێبی (بونوكات)دا به‌ڕوونی له باره‌ی بونه‌وه دهدوێتو پێی وایه” بوون وه‌ك بناغه‌ی كردهكێتی بریتی نییه له بوونهوهرهێك، واتا شتێك نییه كه شیاوی وهسفكردنو پێناسه‌كردن بێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه ئێمه به‌ڕێی بوونه‌وه‌ره‌وه ده‌گه‌ین به‌بوون، واته مرۆڤ چه‌قی مه‌سه‌له‌كه‌یه، هه‌رلێره‌شه‌وه. مرۆڤ بۆ (هایدگه‌ر) پردێكه ڕووه‌و بوون، چونكه مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه كه پرسیار له‌باره‌ی بوونه‌وه ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه مرۆڤ تێگه‌یشتنێكی ده‌رباره‌ی بوون هه‌یه‌و وای لێده‌كات له‌و پێگه په‌تییه تێپه‌ربێت كه شت یان كه‌لوپه‌ل هه‌یه‌تی. لای (پشتیوان)یش پێش هه‌موو شتێك دوو ته‌روه جێگای له‌سه‌ر وه‌ستانن به تێڕوانینه (هایدگه‌ر)ییه‌كه‌ی ئه‌وانیش پرسه‌كانی
(مرۆڤ + بوون) كه دواجار بیركردنه‌وه‌و له‌سه‌روه‌ستانی ئه‌م پرسانه كرداری كوشنده بوون دروست ده‌كه‌ن.(شۆپنهاوه‌ر)ش یه‌كێكه له‌و بیرمه‌ندو نوسه‌رانه‌ی كه به‌شێكی زۆری فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بۆ ئه‌م پرسه تهرخانكروهو له نوسراوێكدا ده‌رباره‌ی (پوچێتی بوون)ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه بوونی هه‌بووه زۆر ناخایه‌نێت،و هێنده كه‌م بوونی هه‌یه كه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی هه‌رگیز بوونی نه‌بوبێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌نوكه هه‌یه چركه‌یه‌كی تر ئه‌بێت بڵین هه‌بوو. چونكه ئێستاكه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی بوونه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕابردوو، په‌یوه‌ست بوونی شتێكه به هیچ شتێكه‌وه” لای شاعیریش شوێن پانتای وه‌ستانی ڕوانینه‌كانی ئه‌وه. بۆیه له ناوهێنانی ووشه‌كانی (جێهێشتنی دیوار‌و زنجیری ماڵدا) ئاشكرا هه‌ست به بوونی ئه‌م تێڕوانینهدهكهین بۆ شوێن.كه یه‌كێك دیكه له مه‌به‌سته‌كانی نوسه‌ر له‌م نوسینه‌یدا جگه له وروژاندنی پرسیار ئیشكردنیهتی له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری به‌تایبه‌ت ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی كه ده‌كرێت دوباره نه‌بنه‌وه یان یاده‌وه‌ری گه‌لێكن كه به‌ره‌و فهوتانو له ناوچوون ده‌ڕۆن، ئه‌و ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی تێكستێكداو بۆ ئه‌به‌د له ناو ئه‌ده‌بدا به‌زیندوی بیان هێڵتهوه. به‌ختیار عه‌لیش ده‌رباره‌ی ئه‌مه ده‌ڵێ” یاده‌وه‌ری چه‌ند ئه‌ده‌ب دروست ده‌كات، ئه‌ده‌بیش هێنده یاده‌وه‌ری دروست ده‌كات” به‌ڵام ترسی ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك ترسی شێواندیانه بۆیه له به‌شێكی كه‌ی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ”
به‌فر وه‌ك ڕیشۆڵه له‌شاره‌كان دوور كه‌وتۆته‌وه
سروشت ئه‌و ئارایشته‌ی جاران ناكات
مرۆڤ به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی گه‌ردوون ماڵی ئه‌وه
بۆ من كۆتای هه‌فته زه‌مه‌نی تێگه‌یشتنه له شته‌كان
هه‌میشه له شیعری (پشتیوان عه‌لی)دا زمان ڕه‌گه‌زێكی زیندووی به‌رچاو دیاره. لای ئه‌و زۆرجار كه‌متر هه‌ست به هه‌وڵدان بۆ جوانكاری یان ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی به‌مانا ته‌قلیدیه باوه‌كه‌ی ده‌بینینه‌وه، ئیشكردنی ئه‌و له نوسینه‌كانیدا هه‌میشه گه‌رانه بۆ كه‌شفكردنی نهێنییه بچوكه‌كانی به دنیابینیانهی خۆی‌و به‌زمانی ساده‌ی شیعریانه (عه‌تای نههایش) ده‌رباره‌ی ئه‌م شێوازی كاركردنی زمانه به‌شیعر پێی وایه ” زمان له شیعردا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاگوێزانی مانا‌و په‌یامی له ئه‌ستۆبێت، خۆی مانا‌و په‌یام سازه، واته زمان له شیعردا به‌رله‌وه‌ی كاركردی ڕاگهیهنهرانهی ببێت، كاركردی داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه” بۆ یه ئه‌گه‌ر سه‌نج له‌و كۆپله شیعره‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین به‌ڕونی ترسه‌كانی نوسه‌ر ده‌بینین له گۆڕانی كه‌شوهه‌واو نه‌مانی كۆمه‌ڵێك ئامڕاز كه پێده‌چێت یاده‌وه‌ری ئه‌وبن له زه‌مه‌نی ڕابردودا بۆیهكاتیك باس له سروشت‌و ترسه‌كانی به‌رامبه‌ر به گۆڕانی ده‌كات وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی مرۆڤ قسه‌ده‌كات‌و ده‌بێته زمانحاڵی ئه‌وانیتر بۆیه زۆر به ساده‌ی ده‌ڵێ” مرۆڤ به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی كه گه‌ردوون ماڵی ئه‌وه. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه دهربڕینو وروژاندنی خه‌مێكی قوڵی ئینسانیه به‌شیعر، چونكه شیعر تاكه ئامڕازێكه له ژیاندا كه‌ده‌توانێت ڕاستیه‌كانی ناخی ئینسان ده‌ربڕێت وهه‌موو ئه‌و نهێنیهشاراوانهی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌شف بكات كه‌له‌كاتی ئاسایدا هه‌ستی پێناكرێت، له‌ڕوی ئه‌ركیشه‌وه هه‌میشه وه‌زیفه‌كه‌ی له ژانه‌ره‌كانی تری ئه‌ده‌ب قورستر‌و گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌ركی شاعیر ئه‌وه‌نیه كه‌ڕووداوه‌كان بگێرێته‌وه یان واقیع كۆپی بكات، به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه كه‌ده‌شێت ڕووبده‌ن، ئه‌وه شیعره كه مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانێت گه‌مه‌ی خه‌یاڵاته‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی تیابكات وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كهلهواقیع دا جێبه‌جێ نابێت له‌ودا دروست كردن وداڕشتنه‌وه‌ی هه‌میشه كارێكی ئاسانه به‌ختیار واته‌نی” بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شعر خه‌وببینین ده‌بێت بتوانین به‌شعر بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵام شیعرنوسین بریتی نیه‌له نوسینی بیر به‌شیعر بهڵكوپرۆسهی بیركردنه‌وه‌یه به‌شیعر، شاعیر كه‌سێكه كه‌به‌شیعر بیرده‌كاته‌وه نه‌وه‌ك بیربكاته‌وه دواترشیعر بنوسێت.لای پشتیوانیش پرۆسه‌ی نوسین كرداری وهستانو بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه له (مرۆڤ‌و بوون‌و ژیان‌و مردن) پرسه‌كانی ئیستاتیكاو جوانیش ده‌روازه گهلیكن بۆ نزیك بوونه‌وه له مانا ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌وان. بۆیه نوسه‌ر له به‌شێكی كه‌ی تێكسته‌كه‌یدا ده‌ڵێ”
دڵی وێران هه‌ر ئه‌مه بوو…..
وانه‌كانی قوتابخانه هیچیان پێنه‌وتین
ئه‌فسانه‌كان نه‌بوونه پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه له ئاگایی
ئه‌و ڕۆژانه چاوه‌ڕوانییه‌كی درێژ ئهگوزهراین
سوپاس بۆ برسێتی كه‌وای كرد جۆری گیاكان بناسین
هه‌میشه من له نوسینی (پشتیوان)دا به‌ر جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خود ده‌كه‌وم به جۆرێك هیچ شیعرێكی ئه‌و نییه من به‌شێك له ژیانی تایبه‌تی خۆی تیا نه‌بینمه‌وه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره به‌هێزی شاعیر بوونی ئه‌و بێت بۆ من، چونكه به تێڕاوانینی من نوسین ده‌بێت نوسینه‌وه‌ی كه‌سی نوسه‌ر خۆی بیت. نه‌ك دنیای نوسین لهبانێكو دنیای نوسه‌ر له بانێكی تربێت. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی لای من جیاده‌كاته‌وه ئه‌و ڕاستگۆیی نوسینهیهتی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا (نیچه) ده‌ی توت (من به‌خوێنی خۆم ده‌نوسم) چونكه نوسین ده‌بیت له‌ناخه‌وه بێته‌ده‌ره‌وه نه‌ك وتنی سه‌رزاره‌كی سواو باو به‌ناوی عهتفو پاڕانه‌وه‌و بۆ ڕه‌گه‌زی بهرامبهرو ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت خۆشه‌ویستی. ئه‌و له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا پۆله‌كانی قوتابخانه سه‌ربازگه ئاساكانی ئیمه بهجێدههێڵتو مه‌كته‌ب ته‌واوناكات، به‌ڵام دواتر لاشعوری ئه‌م هه‌سته‌ی له شیعردا به‌رجه‌سته دهكاتو زۆر به‌ساده‌ی، به‌ڵام به خه‌مێكی قوڵه‌وه ده‌ڵێت” وانه‌كانی قوتابخانه هیچیان پێنه‌وتین” ئه‌مه‌ش هه‌ستێكه كه‌لای زۆرێك له نوسهرانو هونه‌رمه‌ندانی پێش خۆی هه‌بووه كه زۆرێك له‌وانه نه‌فره‌تیان له قوتابخانه‌و كتێبه‌كانی كردوه‌و ڕێگه‌ی داهێنانی تاكه كه‌سیان گرتۆته‌به‌ر. (فرۆید) ده‌ڵێت” شاعیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌زانێت چۆن خهونو خه‌یاڵه‌كانی ده‌كاته به‌هه‌می هونه‌ری، یان حه‌قیقه‌تێكی هه‌ست پێكراو” كه ڕه‌نگه بۆ زۆر كه‌س ئه‌م قسانه سواو دوبارهبێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی نه‌وه‌ی نوێ و قه‌ڵه‌می نوێ ده‌كه‌ن،و پیان وایه شیعری ئێستا ته‌نها وتنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ڕابردووه. به‌ڵام هه‌ڵه‌ن، چونكه خهمو ژیانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندان به‌درێژی سه‌رده‌مه‌كان وه‌ك یه‌كه‌و پرسهكانیشیان هه‌ر به‌هه‌مان پرسه‌وه درێژده‌بنه‌وه .بۆیه لای منیش وه‌ك خوێنه‌رێك هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌م شاعیره له شیعره‌كانیدا ده‌یان وروژێنێت هه‌مان پرسیاری نوسه‌رانی پێش خۆین، به‌ڵام به فۆڕم‌و ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌ك به‌شێوه‌ی كۆپی‌و دوباره. هه‌روه‌ك (به‌ختیار علی)له وتاری (هه‌ندێ تێبنی ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی شیعر)دا ده‌ڵێ” شیعر بریتیه له‌هونه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌زمونی ئه‌وانی تر بۆ ڕاوكردنی سێبه‌ره‌كانی خۆت، هه‌میشه شاعیرانی دی فێری گه‌ڕانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه له ماڵ چووینه ده‌رێ ههرشاعیرهو به‌شێوه‌ی خۆی ده‌ڕوات ” لێره‌شه‌وه‌یه نوسه‌ر له‌به‌شێكی تری شیعره‌كه‌ی دا ده‌ڵێ”
چاوه‌كانی من ئه‌بینن، تێده‌گه‌ن له دۆستێكی بریندا
خوێنێك له‌و به‌رزییه‌وه ئه‌ڕژێته دڵم
هه‌ور بهمن نامۆنییه!!
ئاشنایه‌تی من به‌مانگ به‌رله ناسینی خودا دێت
تێبنی: ئه‌م شیعره خه‌ڵاتی سێیه‌می یانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژی ساڵی (2011) وه‌رگرتووه‌و له ژماره (54) گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ‌دا بڵاوبۆته‌وه.
شاخه‌وان سدیق
Shxi83@yhoo.com