ڤایرۆسی ئیرهابی ئاینه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌به‌دی
ئه‌گه‌ر تۆزیك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژووی ژیار‌و ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و به ووردی چاوێك بخشێنینه‌وه به پانۆرامای تۆمار كراوی ڕوداوه‌كانی جیهان و كۆمه‌ڵگاكان و تراژیدیاكانیان، زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان و قه‌تڵ و عام كردنی ئینسانه‌كان و ده‌ربه‌ده‌ر بوونیان وابه‌سته بووه به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕه ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كان كه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌ڵایه‌كی كوشنده بووه به سه‌ر ژیانی ئینسانه‌وه ، جگه له تاڵاوی مه‌رگ و كوشت و كوشتار هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بووه بۆ ژیار‌و شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی . خۆ ئه‌گه‌ریش له مه‌ودایه‌كی مێژووی به‌رته‌سكدا توانیبێتیان له پانتای جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا تۆزێك شارستانیه‌تیان بونیاد نابێت دواجار مه‌زهه‌به‌كان و ئاینه‌كان به شه‌ڕو وێران كاریه‌كانی خۆیان و هه‌ڵپه‌و چڵێسیه‌كانیان بۆ پتر كردن و فره‌وانكردنی ڕه‌عیه‌ته‌كانیان ئه‌و شارستانیه‌تیان تارومار كردووه و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یان دووچاری پاشه كشه‌یه‌كی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و شارستانیه‌ت و ڕۆشنبیری كردووه و ڕه‌وتی پێشكه‌وتنه‌كانیان به دوگم گه‌یاندووه‌و خودی خۆیان بوونه‌ته به‌ربه‌ستێك له ئاست ماشینی گه‌شه كردنه‌كاندا . ئه‌م به‌ڵایه وه‌كو ڤایرۆسێك وه‌كو هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی كوشنده دووچاری كۆمه‌ڵگاكان ده‌بێته‌وه‌و خانه‌كانی جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌لا هه‌لا ده‌كات و چاره سه‌ر كردنیشی سه‌خت ده‌بێت . ئه‌گه‌ر ڤایرۆس دووچاری به‌شێك له جه‌سته‌ی مرۆڤ ببێته‌وه ، یان له سه‌ر خانه‌كانی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته مشه‌خۆر ببێت جگه له جیا كردنه‌وه‌و بڕینی ئه‌و ئه‌ندامه له جه‌سته‌ی مرۆڤ چاره سه‌ر كردنی به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس زۆر محاڵه ، ڕه‌نگه له دۆخێك له دۆخه‌كاندا ئه‌و ده‌رمانه ته‌مه‌نی مرۆڤه تووش بووه‌كه بۆ مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو درێژ بكاته‌وه ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ڤایرۆسه‌كه ئه‌و نه‌خۆشه به ئاكامی مه‌رگ ده‌گه‌یه‌نێت و كۆتایی به ژیانی دینێَت . ئه‌م ڤایرۆسه هه‌میشه دووچاری عه‌قڵه‌كان ده‌بێته‌وه‌و ئه‌م ئه‌ندامه هه‌بووه باڵا‌و گه‌شه كردووه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كاته ئامێرێكی كۆنترۆڵ كراو‌و ووزه‌و توانای ڕامان و بیر كردنه‌وه‌و ووردبوونه‌وه‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه و نا بینا ده‌بێت به ناسینه‌وه‌ی ڕچه ڕاسته‌كان ، به كورتیه‌كه‌ی مرۆڤ گیژ ده‌كات و ده‌بێته ئامێرێكی سانا‌و له‌بار و به خواستی به‌كارهێنه‌ر هه‌ڵده‌سوڕێت و ده‌توانرێت مرۆڤ ته‌حویل بكرێت بۆ كۆیله‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ . بۆیه ئه‌م ڤایرۆسه‌ی ئیرهاب له چركه ساتی ده‌ست پێكردنی مێژووه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌به‌دی هه‌یه له گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان هه‌میشه به به ئاوێزانی ده‌مێننه‌وه . سه‌رباری ڕیوایه‌تی مێژووی نوێ ، ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی كلاسیك‌دا بخشێنینه‌وه چیرۆك و مه‌شهه‌ده‌كانی قڕ كردنی ئینسان و وێران كردنی ژیار‌و شارستانیه‌ته‌كانمان بۆ تۆمار كراوه له لایه‌ن شه‌ڕه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ئیرهابی مه‌زهه‌به‌كان و ئاینه‌كانه‌وه ، بۆمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه چۆن چۆنی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه له شه‌ڕێكی به‌ردوامی یه‌كتر كوشتندا بوون به ده‌ستی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی تروریزمه‌وه . شه‌ڕه‌كانی خاچ دروشمه‌كانی نێوان كریستانه‌كان و موسڵمانه‌كان ده‌یان ساڵی خایاندووه‌و به هه‌زاران مرۆڤ له‌و شه‌ڕانه‌دا بوونه قوربانی ڤایرۆسی تیرۆریزمی مه‌زهه‌بی و ئایینی ، ته‌نها له پێناو زیاتر كردنی قه‌ڵمڕه‌وی ده‌سه‌لاتی پاوانخوازی خۆیاندا . شه‌ڕی سه‌د ساڵه‌و دیسان سی ساڵه‌ی نێوان خودی كریستانیه‌كان و مه‌زهه‌به‌كانی ((پرۆتستانت و كاسۆلیكه‌كان)) ئۆرپا دووچاری قه‌یرانێكی شارستانیه‌ت و ژیار بووه‌و به هه‌زاران مرۆڤ له‌و پێناوه‌دا بوونه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه كۆنه‌په‌ره‌ستانه . ته‌نها له شه‌وی ((سنت بارته‌لی)) له فه‌ره‌نسای خاوه‌ن ژیاری ئێستا كه مێژوو به شه‌رمه‌وه ڕیوایه‌تی قڕ كردنی ئینسانه‌كان له‌و شه‌وه‌دا به ده‌ستی تیرۆریزمی مه‌زهه‌به‌وه ده‌گێڕێته‌وه كاسۆلیك مه‌زهه‌به‌كان له قه‌سابخانه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ی ئینسان كوشتن دا هه‌زاران مرۆڤی پرۆتستانت مه‌زهه‌بیان له خاك و خوێن كێشا‌و ، یان به زیندویه‌تی له نێو كوره‌ی ئاگردا سوتێندران و ، ماڵ و موڵكیشیان به تاڵان بران و ئه‌وه‌شی به زیندویه‌تی مانه‌وه هه‌ڵهاتن بۆ هۆڵه‌نداو وڵاتانی دیكه‌ی ئۆرپا . هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا هه‌ندێك ماڤیاو ئینسان كوژو تاڵانچی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه و سوودیان له‌و په‌شێویه كۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌ر گردو به ناوی مه‌زهه‌به‌وه چوونه سه‌ر هه‌ندێك مرۆڤی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه بڕوایان به مه‌زهه‌ب و سه‌ر به مه‌زهه‌بی پرۆتستانت بن و تاوانێكیان كرد بێت قه‌تڵ و عام كران و ماڵ و موڵكیشیان به تاڵان برا ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به فیتی تیرۆری مه‌زهه‌بی كاسۆلیك ئه‌نجام درا و به چاو دێری ((لویسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات)) . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دادگاكانی پشكنین ((ئیكزیساسیۆن)) كه‌متری له‌و شه‌ڕانه نه‌كرد و هه‌زاران مرۆڤی بێ‌تاوانیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و توند‌و تیژیدا له ناو برد ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی گومانیان له‌و مرۆڤانه هه‌بووه تۆزێك ئیمانیان به مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌وان لاواز بووه . هه‌روه‌ها سه‌دان بیرمه‌ند و زانا‌و فه‌یله‌سوف له‌و قۆناغانه‌دا دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌و ڕاوه دونان بوونه‌وه‌و یان له نێو كوره‌ی ئاگردا به زیندویه‌تی سوتێنران به بڕیاری دادگاكانی پشكنین له به‌ر نوسینه ڕۆشنگه‌ره‌كانیان یان له به‌ر داهێنانه ئبستمۆلۆژیه‌كانیان . ئه‌گه‌ر تۆزێك واوه تر بڕۆین و چاوێك بخشێنینه‌وه به مێژووی سه‌ره‌تاكانی ئایینی ئیسلامدا ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له مه‌ڕ پله‌و پایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌لات و زیاتر مۆنۆپۆڵ كردنی پێگه‌ی ئابووری ((به‌یت المال) چه‌ندین شه‌ڕی یه‌كتر قڕ كردن و وێرانكاری شارستانیه‌تی به دوای خۆیدا هێناو هه‌زاران مرۆڤ بوونه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه ئایینی و مه‌زهه‌بیه كۆنه‌په‌ره‌ستانه وه‌كو شه‌ڕه‌كانی ((تیرۆر كردنی خه‌لیفه عوسمان و شه‌ڕی جه‌مه‌ل و ، شه‌ڕی سه‌فین و ، شه‌ڕی دوورگه‌ی سینا كه محمدی كوڕی ئه‌بوبه‌كر تێیدا كوژاو هه‌روه‌ها شه‌ڕی دسه‌ڵات له نێوان حسێن و یه‌زید و دواجاریش شه‌ڕی شوراته‌كان دژ به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خه‌لیفه‌ی موسڵمانانی ئه‌و كات…….هتد)) . مێژووی ناكۆكی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان شیعه‌و سونی كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌ی تێدایه گۆڕاوه بۆ مه‌شهه‌دێكی شانۆیی له‌ت و په‌ت كردنی ئینسان و ئێمه ڕۆژانه شاهیدو بینه‌ری كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان و میدیاین كه تێیاندا سیناریۆی وونجڕ وونجڕ بوونی جه‌سته‌ی مرۆڤی سڤیل و بێ‌تاوان پیشان ده‌درێت به ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی تكنۆلۆژیای مۆدێرنه‌و ، له لایه‌ن دڕنده‌یی و فاشستی لایه‌نگرانی سیاسی ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌وه ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵانه به ڕێوه ده‌ڕوات . له‌و وڵاتانه ته‌نها مرۆڤ ناوی ((عه‌لی بێت یان عمر)) به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پێ ڕه‌وا نه‌بینرێت و بكوژرێت ؟! له‌و وڵاتانه ئایدۆلۆژیای مه‌زهه‌بی و ئایینی مرۆڤی كرده دڕنده‌و وه‌حشێك كه جه‌سته‌ی ئه‌و مرۆڤانه جانه‌وه‌ر ئاسا بخۆن ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان بیر ده‌كه‌نه‌وه یان خیلافی مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌مان ڕێوڕه‌سم و په‌ره‌ستشی ئه‌یینی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئێمه ئه‌م مه‌شهه‌ده‌مان بینی له وڵاتی سوریا له یوتوپ ، هه‌ر ئێستا ((عێراق و سوریا‌و ئه‌فغانستان و پاكستان و یه‌مه‌ن و صۆمال)) و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بۆته ژینگه‌و كێڵگه‌ی به خێو كردن و ژیاندن و گه‌وره كردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه‌ی تیرۆری مه‌زهه‌بی و ئایینی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . مێژووی ناكۆكی و شه‌ڕی شاراوه‌ی نێوان ((وه‌هابی و صه‌فه‌وی)) كه تائێستاش به‌رده‌وامه له نێوان سه‌ڵته‌نه‌تی سعودی و ئێران به شێوازی جۆراو جۆر‌و هه‌مه لایه‌ن بۆته به‌ڵایه‌كی كوشنده به سه‌ر ئینسانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ڤایرۆسی تیرۆر . ئه‌و بۆچوونانه‌ش كه باسی له لێبورده‌یی و نا توندوتیژی ((ئایینی بۆزی)) ده‌كرد وه‌كو بڵقی سه‌ر ئاو بۆش و به‌تاڵ ده‌ر چوون !! ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك به‌س بوو له لایه‌ن ڕاهیبێكی بووزیه‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر كه‌مایه‌تی موسڵمانانی بۆرماو به سه‌دانیان لێ قه‌تڵ و عام بكرێت . ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كی سانا‌و گچكه بوون له‌و مێژووه خوێناویه‌ی به فتنه‌ی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان خوڵقاون و بوونه‌ته نه‌هامه‌تیه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی . به هۆی خه‌بات و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشمه‌ندان و فه‌یله‌سوفه‌كان و زاناكانی وڵاتانی ئۆرپاو شۆڕشی ڕۆشنگه‌ری و ڕێنسانس و شۆڕشی پیشه‌سازی و ئه‌و پێشكه‌وتنه سه‌رسوڕهێنه‌رو زانستیانه‌ی بواری تكنۆلۆژیا و كۆمیكایشن كه هه‌موو بواره جیا جیاكانی ژیانی مرۆڤی ته‌نیه‌وه ، بوو به فاكته‌رێكی كارا و كارێگه‌ر بۆ دابڕانێكی ئه‌بستمۆلۆژی له قۆناغی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ئۆرپاو ، دیچیتر ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی كریستانی نه‌یانتوانی وڵامی پرسیاری جدی و زانستی و مرۆڤی مۆدێرن بده‌نه‌وه‌و هێدی هێدی خۆیان له ژیانی تایبه‌تی ئینسانه‌كان و سیاسه‌ت و یاسا چوونه ده‌ره‌وه و به‌های میتافیزیكی خۆیان له خه‌یاڵدانی مرۆڤی مۆدێرن له ده‌ست دا‌و له پانتایه‌كی به‌رته‌سكی ((فاتیكان)) كۆ بوونه‌وه و دوور خرانه‌وه . به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و شۆڕشانه ئه‌نجام بدرێت و دابڕانی ئه‌بستمۆلۆژی له قۆناغی كۆمه‌ڵگا به‌رجه‌سته بكه‌ن ، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاته دیسپوتیزم و تۆتالیتاره‌كان و ناكۆكیه مه‌زهه‌ب و ئاینیه‌كان له‌م وڵاتانه‌دا بوونه‌ته هۆكاری دواكه‌وتن و داشیدامه‌ی گه‌وجاندنی مرۆڤ و به گاڕان كردنی ، تا ئێستاش مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان خورافه‌و جهل درێژه پێده‌ده‌ن و بوونه‌ته كارگه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ و له‌بار بۆ پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی ئینسانی ئایدۆلۆژی و فه‌نتامه‌نتالیزم ، ئه‌و گه‌نجه فه‌نتامه‌نتالیزمانه كه كۆیله كراون به جه‌لی مه‌زهه‌ب و ئایین و ڕق و قین له ناخیان چێنراوه بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ئه‌وان بیر ناكانه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جێواز له‌مان ڕێوڕه‌سمی ئایینی و مه‌زهه‌بی پیاده ده‌كه‌ن ، ئاماده‌ن له چاوتروكانێكدا به خه‌یاڵ و فه‌نتازیای به ده‌ست هێنانی حه‌واری وه‌كو پاداشی كاره تیرۆرسته‌كانیان خۆیان بكه‌نه دینامیك و به‌تاڵ بكه‌نه‌وه ، له مزگه‌وتێكدا یان له حسه‌ینیه‌كدا یان له كه‌نیسه‌یه‌كدا یان له پرسه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا یان له شاییه‌كدا ، یان له هه‌ر شوێنێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئینساندا زیاتر مرۆڤی بێ‌تاوان و سڤیل بكه‌نه ئامانجی كاره تیرۆرسته‌كانیان و ژماره‌ی زیاتر مرڤ له‌ت وپه‌ت بكه‌ن ، لێره‌وه بۆچوونه‌كانی ئێمه خۆیان ده‌سه‌لمێنن و ده‌بێته ڕاستیه‌كی ڕۆشن و حه‌شا هه‌ڵنه‌گر ، ئه‌م كاره‌سات و تراژیدیانه به‌رده‌وام ده‌بن و بوونه‌ته واقعێكی ڕاسته‌قینه‌و ئاشكرا بۆ هاڕینی مرۆڤه بێتاوانه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وا زیاتر مه‌زهه‌بی و ئایینین ، بۆ زیاتر دوا خستن و به پاشكۆ بوونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ڤایرۆسی تروریزم و مه‌زهه‌ب و ئایین په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویی و ئه‌به‌دیان هه‌یه و ڕه‌وشی مه‌رگه‌سات و ترادژیاكان له‌م وڵاتانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا مرۆڤه‌كانی ئه‌م وڵاتانه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه ده‌كه‌ن .