Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024

سه‌ما …ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

Closed

 

 

 

 

سه‌یرکه‌ین چه‌نده‌ جوانه‌

باڵنده‌ له‌ئاسمانا

سه‌ما ئه‌کات سه‌ربه‌ سته‌

به‌دنیای شادی مه‌سته

 سه‌یرکه‌ن چه‌نده‌جوانه‌

ماسی له‌ده‌ریاکانا

له‌ئامێز شه‌پۆله‌کان

سه‌ما ده‌کات ژیرانه‌

 

په‌پوله‌ش سه‌ماده‌کات

په‌ڕه‌ی گوڵ ئه‌کاته‌وه‌

هه‌نگیش گۆنای ماچ ده‌کات

شه‌ونم یش ئه‌یشواته‌وه‌

 

شه‌نه‌باو هه‌وروڕووبار

پێکه‌وه‌ سه‌ما ده‌که‌ن

تاکو باران دابکات

خاکو خۆڵ تێرئاوبکه‌ن

 

زه‌ویش عاشقی خۆره‌

به‌ده‌وریا سه‌ماده‌کات

چوار وه‌رزه‌ ڕه‌نگینه‌که‌

پیشکه‌ش به‌ئێمه‌ ده‌کات

 

سه‌ریکه‌ن چه‌نده‌ جوانه‌

به‌به‌ش خڕوخه‌پانه‌

هه‌ر ئه‌که‌وێته‌ سه‌رپێ

سه‌ما ئه‌کات ده‌ست به‌جێ

 

 

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر..سوید2013-04-16

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.