
سه‌رۆکی هه‌رێم و پارێزگاری که‌رکوک
نامه‌یه‌ک له میونشنه‌وه بۆ که‌رکوکی کوردستان
بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رێز مه‌سعود بارزانی
بۆ پارێزگاری که‌رکوک به‌رێز د. نه‌جه‌مه‌دین که‌ریم.
خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێزه‌وه داخوازیتان لێ ده‌کات و بانگتان ده‌کات، داخوازیتان لێ ده‌کات وه‌کو ئه‌و پۆسته‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان به جه‌نابتان به خشراوه. بانگتان ده‌کات وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رپرسیاریتان له‌به‌ر ده‌ستدایه و له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دان، وه‌کو هه‌ر تاکێکی کوردستان له‌هه‌ر کونجێکی خاکی ئه‌م کوردستانه‌دا له‌دایک بووبێت بانگتان ده‌کات، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و مشته خاکه‌وه داوا ده‌که‌ین ، که به‌رگی هزری ته‌ندروستی له‌به‌ر که‌ن و قه‌ڵه‌می هزری زانست و ویژدان بگرنه ده‌ست ، تاکو مێژوو له ساته وه‌ختی خۆیدا بارانی رێزتان به‌سه‌ردا ببارێنێ.
بۆچی بانگتان ده‌کات و بۆچی داخوازیتان لێ ده‌کات؟
باش بزانن داخوازییه‌کانمان نه پاره، نه‌پۆست، نه‌جاده، نه‌مقاولات و نه و نه‌و.. نه‌و…، ئێمه‌یان له خاكی کورستان دابڕی و خاکی کوردستان دایکمان و باوکمانه و عاشقمانه. باش ده‌زانن ، که دوژمن هه‌موو که‌ره‌سەیه‌کی وه‌حشیانه‌ی به‌کار هێنا ته‌نها بۆ دابڕینی ئێمه له کوردستان، تکایه ئێوه‌ش به‌که‌ره‌سه‌یەکی تر هه‌وڵی دابڕینمان مه‌ده‌ن له کوردستان؟ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی که‌رکوک به‌زمانی خۆتان و به ره‌نگێکی تر قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
بێ باوکیتان نه‌بینیوه؟ عاشق له‌ده‌ستدانتان نه‌بینیوه؟ ده‌زانن دابڕان یانی چی؟ به‌هه‌زاران که‌رکوکی له سه‌ر ئه‌م عه‌شقه بێ باوک بوون.
ئه‌ی بێ دایکیتان بینیوه؟ به‌هه‌زاران که‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م عه‌شقه بێ دایک بوون.
ئه‌ی هیچ عاشق بوونه؟ که له عاشقه‌که‌ی دابڕێت و دایبڕێنن ، ده‌زانن چی ئازارێکه؟ باش بزانن خه‌ڵکی که‌رکوک له عاشقه‌که‌ی، که خاکی کوردستانه دابڕیندراوه، بۆیه که‌رکوک وه‌کو کۆرپه‌یه‌کی کوردستان وایه له کوردستان دابڕاوه . بۆیه گاندی وتەیه‌کی هزریی به‌نرخی هه‌یه و ده‌ڵێت : (یه‌ک گم کاری عه‌مه‌لی له یه‌ک ته‌ن نه‌سیحه‌ت باشتره).
بۆیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زانست ، ته‌نها گه‌ره‌نتییه‌ک زانسته و پسپۆری که‌سایه‌تی کورده بۆ خزمه‌تی کوردستان. بۆیه کوردستان ئه‌مڕۆ به بە‌رپرسیارییه‌وه داواتان لێ ده‌کات به پشتیوانی زانست و پسپۆرانه‌وه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی ۆرک شۆپی دروست کردنی لیستێکی تۆکمه ی پسپۆری، که پشت به‌زانستی (میدیاتۆر) ببه‌ستێت. دروستکردنی لیستێکی بته‌وو مه‌حکه‌م بۆ خزمه‌تی کوردستان، بێگومان زانستیش گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌وه‌و به‌دڵی خه‌ڵکی هه‌موو کوردستان ده‌بێت.
ئێمه ده‌زانین، که هه‌ریه‌ک له حزب و پارتێکی سیاسی به گوێره‌ی سیاسه‌تی خۆی دڵسۆزی کوردستان و که‌رکوکه، به‌ڵام ئه‌م شێوازه له دوای ده ساڵ حوکمڕانی پێکهێنانی لیستێکی به‌و شێوه‌یه، که یه‌ک رۆژ زیاتری نه‌خایاند و هه‌ڵوه‌شایه‌وه. مانای شێوازێکی تر پێویسته بۆ کارکردن له پێناوی کوردستان، که له خزمه‌تی هه‌موومان بێت.
نمونه‌یه‌کی دوکومێنتی ده‌خه‌مه به‌ردەستی ئێوه‌و خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌زموونێکی لیستی کوردستان که‌رکوک هه‌یه ، که نه‌ک ته‌نها له‌حزبی پارچه‌یه‌کی کوردستان دروست بوو ، به‌ڵکو له حزبه‌کانی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستان پێک هات و سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌مه چۆن بوو ، ئه‌مه که‌ی بوو، ئه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. چی کراو و چۆن کراو ئه‌مه له چی شارێک بوو؟
ئه‌م لیسته له شارێکی میترۆپۆلی گه‌وره‌ی وه‌کو شاری میونشن پێک هات و به‌ناوی لیستی کوردستان لە که‌رکوک. بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری میونشن پێک هات.
به کورتی له شاری میونشن زیاتر له سێ سه‌د هه‌زار که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌ژێن، ئه‌نجومه‌نێک هه‌یه، که له‌ناو پارێزگاری میونشن دا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌کات. ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ڕێگه‌ی پارێزگاری شاری میونشنه‌وه ده‌بێت. هه‌رنه‌ته‌وەیه‌ک به شێوازی خۆی لیست دروست ده‌کات. کورده‌کانی شاری میونشنیش پێشتر هه‌ر حزب و لایه‌نێک به ته‌نیا بۆ خۆی به ناوێکه‌وه لیستێکی دروست ده‌کرد، هۆی سه‌ره‌کیش لایه‌نه گه‌وره‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا زۆر ناکۆک بوون زۆر کاریان دژی یه‌کتر ده‌کرد. ئه‌مە راستییه‌که. ئه‌م دیارده‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش ره‌نگی دابووه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وی ووڵاتیش چه‌ندین جار لایه‌نه‌کانی وه‌کو پارتی و یه‌کێتی ( بۆ نمونه شه‌ڕه چه‌قۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا دەکردو په‌کەکه‌و کۆمکار به چه‌ک له یه‌کتریان دەکوشت و زۆر شتی تر) سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه نوێنه‌ری لایه‌نه‌کان زۆر به تێگه‌یشتنێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌و هزرمه‌ندانه‌وه له پێناوی ئامانجێکی پیرۆز له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌وه..
چی کرا چۆن کرا ، ئه‌وه‌ی کرا پیرۆزی خاکی کوردستان وکه‌رکوک هه‌موویانی به شێوه‌یه‌کی زۆر زانستی له‌گه‌ل یه‌کتردا کۆکرده‌وه. سه‌ره‌ڕای سه‌ختی هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان له یه‌ک لیستدا کۆبوونه‌وه. به به‌شداری یه‌کێتی، پارتی، په‌ککه، کۆمکار و به‌شداری لایه‌نەکانی تر‌و که‌سایەتی تری کوردستانی شاره‌که. به شێوازێکی راستی و به میکانیزمێکی ئه‌کادیمی کاریان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه پیرۆزه کرد. به‌کورتی چه‌ند خاڵێکی گرنگی میکانیزمی کارکردنه‌که ده‌خه‌مه روو.
خاڵی یه‌که‌م: تێگه‌یشتنی هزری نه‌ک تێگه‌یشتنی هه‌ستی. واته دیالۆگێکی لۆژیکی و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره شتێکی شه‌خسی و داخستنی به قه‌ناعه‌ته‌وه.
خاڵی دووهه‌م: باسکردنی وورده‌کاریه‌کان و رێکخستنی ورده‌کاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌قیق، له‌جیاتی رێکه‌وتنی گشتی و رووکه‌شی.
خاڵی سیهه‌م: به‌کار هێنانی گفتوگۆکان له‌سه‌ر بناغه‌ی زانستی میدیاتۆری.( هه‌موو لایه‌نەکان براوەن و که‌س دۆڕاو نابیت).
خاڵی چواره‌م: لێکدانه‌وه‌ی قازانجه‌کان به تێگه‌یه‌شتنی خاک و کوردستان و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و قازانجه به گه‌یشتن به هۆشمه‌ندی و ئه‌ندێشه‌ی هزری، تاکو هزر بۆ ئه‌م ئامانجه ئاماده‌باشی هه‌بێت.
خاڵی پێنجه‌م: که‌سایەتییه‌کی سه‌ربه‌خۆ دانیشتنه‌کانی به‌ڕێوه ده‌برد، ئه‌مه خاڵێکی زۆر زۆر گرنگه، که کێ ئه‌و دانیشتنە به‌ڕێوه ده‌بات و کێ پرۆتۆکۆلی دانیشتنەکە ده‌نووسێته‌وه و وه‌کو خۆی بڵاوی ده‌کاته‌وه..
به‌م شێوه‌یه 21 رۆژ گفتوگۆ له نێوان که‌سایه‌تییه‌کان و لایه‌نه‌کان به‌ڕێوه چوو. گفتوگۆکان له‌سه‌ره‌تادا توڕه‌بوون و ده‌رچوونه ده‌رەوه و هاتنه ژووره‌و ده‌نگه ده‌نگی تێ کەوت، له‌سه‌ر شۆینی ناوه‌کان، ژماره‌ی ناوه‌کان و کێ ناوی له‌پێشه‌وه بێت و له‌دواوه بێت، کێ ببێت بە به‌رپرسی ئه‌م لیسته‌یه و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره دوای چه‌ندین دانیشتن تاکو گه‌یشته قۆناغی تێگه‌یشتنی هزری. له‌م قوناغه‌دا کوردستان و که‌رکوک هه‌میشه هێزی پێکه‌وه کارکردن و پته‌وکردنی لیسته‌که‌ی به‌هێز تر ده‌کرد.
له 21 و رۆژدا له‌سه‌ر لیسته‌که رێکه‌وتن به ناوی (کوردستان – که‌رکوک) که‌سایەتییه‌کی سه‌ربه‌خۆش بوو بە به‌رپرسی ئه‌م لیسته . یه‌که‌م رۆژی پێشکه‌شکردنی لیسته‌کان له ناو پارێزگاری میونشندا به ئاماده‌بوونێکی خه‌ڵکانێکی زۆر. کاتێک لیسته‌که به‌ناوی (کوردستان ـ که‌رکوک) له لایه‌ن که‌سایه‌تی به‌رپرسی لیسته‌که‌وه درایه ناسین، زۆر له‌دوژمنه‌کانی ناو هۆڵه‌که‌ی پارێزگاری (بۆ نمونه کارمه‌ندانی قونسولی تورکی و پیاوه‌کانی جه‌بهه‌ی تورکمانی بۆیان بکرایه ئه‌و که‌سه‌یان وێران ده‌کرد، زۆر به پاره‌و به میدیا و به پروپاگه‌نده‌وه به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و لیسته‌یان کرد)، به‌ڵام له دوجاردا ئه‌و لیسته سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا دوو که‌سایه‌تی توانی بگاته ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی بیانی ناو پارێزگاری میونشن.
هیچ ده‌سپێکێک دره‌نگ نیه ، گه‌ر ئامانجێکی پیرۆزی هه‌بێت. فه‌رامۆشکردنی ئه‌م ئامانجه به‌رپرسیاریه‌تێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌مێژوو. که رکوک به هه موو شێوەیه ک له گیانداندایه.
به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاری که‌رکوک.
رێکخه‌ران و به‌رپرسیارانی ئه‌و لیسته ئاماده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌رکی وه‌زیفه‌یی خۆیان و له‌سه‌ر ئه‌رکی گیرفانی خۆیان هه‌ر له‌شاری میونشنه‌وه تاکو کوردستان ته‌نها له پێناوی خزمه‌تی خاک و کوردستانی بوونی که‌رکوک ، ئاماده‌ن هه موو زانسته بخه نه به ردەستان.
هاوڕێ زه‌نگه‌نه
ماسته ر له زانستی شانۆ.دەروونناسی کۆمه ڵایه تی . پێداگۆکیک/
میونشن2014