Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

که‌رنه‌ڤاڵی چیا … ئاکۆمحه‌مه‌د سابیر

Closed

 

 

 

 

 

په‌ڵه‌ هه‌ورێکی سپی

خۆیکرد به‌ئه‌سپی باڵدار

وتی وه‌ره‌ له‌گه‌ڵما

بابچین بۆگه‌شتو گوزار

منیش زۆر به‌دڵخۆشی

خۆم هه‌ڵدایه‌ سه‌ر پشتی

له‌ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه‌وه‌

چوین بۆلای پیره‌ مه‌گرون

لوتکه‌ی قه‌ندیلمان ماچکرد

سڵاومان کرد له‌ سه‌فین

ئاڵای قازی مان پێبوو

پێسکه‌شمان کرد به‌حه‌مرین

ئارارات و زماناکۆ

گڵه‌زه‌رده‌و باڵامبۆ

به‌مۆو، هه‌ڵگوردو زاگرۆس

جودی و مه‌تین و ئاسۆس

زنجیره‌ چیای سورێن

دابان ،هه‌لاج ،هه‌ندرێن

شه‌رام، شنروێ، شاهۆ

مه‌مه‌مه‌ند،که‌ڵۆش وگمۆ

کۆسره‌ت، کاژاو، که‌لی خان

کێله‌ شین، بانیخێڵان

بێستون و مله‌ که‌وه‌

ئامێزیان بۆم کرده‌وه‌

هه‌ریه‌کێک له‌م شاخانه‌

پڕنه‌به‌ردی وداستانه

خۆڕاگرن له‌ مێژه‌

ته‌مه‌نیان زۆر درێژه‌‌

ئای ئای ئه‌م نیشتیمانه‌

چه‌ند جوانه‌ له‌ئاسمانا

سه‌یری خواره‌وه‌ ده‌که‌یت

هه‌ر لوتکه‌ به‌دی ئه‌که‌یت

ئه‌زانن هاوڕێکانم

ئێستاش هه‌ر له‌گه‌ڕانم

له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌که‌م

به‌رده‌وامم گه‌شت ده‌که‌م

 

 

..سوید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.