میزكردن به سه‌ر گه‌لێكی سوتاودا ….عه‌لی سیرینی
نه‌شوه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی گه‌لی سوتاو
له بۆمبی هیرۆشیمای مه‌رگه‌باو
مه‌رگتره
وه‌ك كواڕگی ژه‌هراو
سه‌ر ده‌ردێنن
به‌ره‌و ئاسمان بڵند ده‌بنه‌وه
وه‌ك هه‌وری ڕه‌شی مه‌رگبه‌خش
بارانی مه‌رگ ده‌بارێنن
باڵه‌كانیان به سه‌ر ژیان ده‌كرێنه‌وه
نه‌وه دوای نه‌وه
له ژێر نسكۆ‌و هه‌ره‌سه‌كان
به‌ره‌و نه‌مان
ڕاپێچ ده‌بنه‌وه
ئاسمان و زه‌وی ئه‌م وڵاته
تاریكستانه
چاو چاو نابینێ
ڕه‌نگه‌كان ونن
ده‌نگه‌كان كپن
هه‌ر دوكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌وته ده‌سوتێ
هه‌ڵمی بێ هوده‌ییه هه‌ڵده‌زنێ
پێكه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه
چاوه‌كان كوێر ده‌كه‌ن
ده‌یانخنكێنن
یه‌ك له دوای یه‌ك
وه‌ك داشه‌كانی دۆمینه
له سه‌ر هێلی خه‌م و خه‌فه‌ت به‌رده‌بنه‌وه
نه‌وتمان هه‌میشه سوتاوه
وه‌ك ئاوی جۆگه ڕژاوه
خێروبێری بۆ ئه‌و دیوه
چرای ئێمه‌ش به‌رده‌وام خامۆشه
كز و مات و داماوه
هه‌زاران گوڵی شه‌رمن و گه‌شیش
زۆر شه‌وان
به‌زگی برسی سه‌ر ده‌نێنه‌وه
دوكه‌ڵی بیره‌كانی نه‌وتیش به‌سه‌ر سه‌رمان ده‌چه‌مێنه‌وه
هه‌ژاریمان داده‌پۆشن
دوای ده‌یان نسكۆ
سه‌دان كۆست و ژیانی به فیڕۆدان
پیره‌كان
نامه‌ی نوشست
ڕا ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه
گیرفانی ده‌سته‌ڵات به پاره‌ی دزراوی گه‌ل
گڕی گرتووه
هه‌زاران خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێش
خامۆش ده‌بنه‌وه
ده‌سته‌ڵات هه‌میشه قه‌ڵه‌و… قاسه پڕ
منداڵانی كوردیش باریك و كاسه شڕ
له سه‌رما ڕه‌ق ده‌بنه‌وه
هه‌موو ڕۆژێ له‌م وڵاته
له‌م شار‌و دێهاته
په‌ڕه‌كانی مه‌رگ هه‌ڵده‌درێنه‌وه
كفنی هیوا ده‌دورێنه‌وه
لێره (مێ كێش)
نه زۆرینه‌ن نه كه‌مینه
به‌ڵام هێزی باڵان
مه‌زه خۆشه‌ی تـێـبـڕینی كاڵان
پشتی پان و دێی وێرانن
یان مێزه-نۆشه‌ی سواربوونی نیشتمانن
نیشتمانی چی؟
به نێو لنگی له‌شفرۆشاندا دێته خواره‌وه
ده‌كه‌وێته سه‌ر سمێڵی ڕه‌شی قه‌ترانی
خه‌باتگێڕانی شاخ
ڕۆژانه خه‌بات به گه‌ل ده‌فرۆشنه‌وه
خه‌باتی چی؟
به هه‌زار مه‌ره‌كه‌بی سپی
هێشتانیش هه‌ر ڕه‌ش ده‌بنه‌وه!
لێره ته‌نیا پاره دزراوه‌كان
سه‌ر بڵندن
ڕوو سپی ده‌بنه‌وه
ته‌نیا له‌شفرۆش
سپی پۆرت ده‌رده‌چێ
له‌و خانانه‌ی وه‌ك دیاری
بۆ میلله‌ت ده‌كرێـنه‌وه
له نێو دوكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌وتی قاچاغ
له ژێر ته‌پ و تۆزی تاوه‌ره‌و باڵه خانه‌كان
له‌و دیو ڕه‌شماڵی ڕۆشنبیره مێ كێشه‌كان
خه‌ڵكانێكی زۆر
له تاو ژیان له‌تاو ئازار
له‌تاو ناسۆر
تا ڕوویان ڕه‌ش نه‌بێ
خۆ ده‌كوژن
له به‌ر ده‌ست كورتیی
وێنه‌ی خۆیان له تابلۆی دونیا ده‌سڕنه‌وه
یا له زیندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن و
غه‌وارئاسا (یا بوردا) ده‌ڵێنه‌وه
هه‌ر پاره‌یه‌و گڕی به‌رداوه‌ته ویژدانی زۆرێك
زۆرێكی كه‌م و مێ كێش
به‌رده‌وام وه‌ك په‌نگركێش
په‌نگری سوتـێـنه‌ر ده‌هێنن
شه‌هوه‌تی مێگه‌لی پێ كپ ده‌كه‌ن
دواتر به ئاوی زێڕی ڕه‌ش
ده‌یكوژێننه‌وه
ئنجا له‌و دیو سنور
زۆر زۆر له دوور
له بانكه‌كانی ئه‌و دیوی ته‌م و مژ
ملیۆنان به‌رمیلی لێ ده‌ڕێژنه‌وه
لێره جه‌للاد و كاهین یه‌كیان گرتووه
سیاسه‌تمه‌دارو مێ كێش
ڕۆشنبیر و له‌شفرۆش…
له هه‌ر سوچێك
له ژووری هه‌ر وه‌زاره‌تێك
له ئۆفیسی ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه
یان باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی تیڤی
له ژووره سووره‌كانی هه‌ر تیاتڕۆ‌خانه‌یه‌ك
یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه
هه‌موویان پێكه‌وه
به سه‌ر كه‌له‌شی خه‌باتێكی تۆپــیو
ده‌سته‌ڵاتێكیان هۆنیوه
بیست و چوار ساڵه گه‌نیوه
ئه‌م كه‌مینه خه‌نیوه
كوته‌كێكی تۆقێنه‌ره
خۆیشی له دوژمن تۆقیوه
هه‌ندێ جار له خۆیشی ترساوه
لێ باڵی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا كێشاوه
به‌رگێكی سوری
به‌سه‌ر ئازادیی داوه
له جێی حورمه‌تی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستبوونیی
وه‌هم و درۆ بۆ ماڵان وه‌ك موچه ده‌بڕێنه‌وه
… ده‌برێنه‌وه
سه‌دان ده‌رمانی سڕكه‌ر
وه‌ك موچه‌و كه‌ناڵی میدیا و ترس و گوێ پێنه‌دان…
میلله‌تی بێ ده‌نگ كردووه
نیشتمانی كردووه به گوێی گا
گه‌لیش تیایدا نوستووه
ڕۆژانه به كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پیری گۆڕستان ده‌چن
هه‌موو ڕۆژێ به ده‌مێكی داماو
هه‌ریه‌كه‌و تابوتی مه‌رگــــی له سه‌ر شانه
ئه‌م وڵاته
له زۆر لا وێرانه
كه‌چی ده‌نگی ناڕه‌زایی خامۆشه
ده‌سته‌ڵاتیش كه‌یف خۆشه
چون ده‌سكه‌لای مێگه‌لی مێ كێشه
په‌یكه‌رێكی كه‌ڕ و ڵاڵ و نه‌زانه
بست به بست گۆشت ده‌گرێ
به‌م چه‌پڵه ڕێزانه:
“گه‌وره‌م میلله‌ت له ژێر پێتانه
موچه‌یان لای ئێمه‌یه
هه‌ر هه‌موویان
بۆ له‌تێ نان ده‌چه‌مـێــنه‌وه
گه‌ر زیزیش بن هه‌ر دێنه‌وه”
ئازادییش سه‌ری بڕاوه
ده‌نگه ئازاده‌كان به گولـله‌ی كوردایه‌تیی
كپ ده‌كرێنه‌وه
هه‌زاران كاوه‌ش
نامه‌ی هه‌تیویی بۆ منداڵان جێ ده‌هێڵن
میراتیان مه‌رگ و هه‌ژاریی و خوێنه
هه‌ڵوه‌دای ژینێكن نه‌سیمی ئۆخه‌ی تیا بێ و
ده‌ر و په‌نجه‌ره‌ی ئازادیی تیا بكرێنه‌وه
لێره گه‌ل و نیشتمان سوتاون
ویژدان سوتاوه
یاسا خه‌یاڵه‌و
ئازادی زراوی ڕژاوه
نه‌وه‌ی نوێ
به لاكه‌ی تۆپیوی كوردایه‌تیی
مژول كراوه
په‌تای بێ هۆشیی
په‌تای بوون به گوێ درێژ
بوون به پشت
بۆ جه‌للادی خوێن ڕێژ
وه‌ك مه‌دالیا به ملیاندا ده‌كرێته‌وه
وه‌ك خه‌ڵات بۆیان ده‌خرێته نێو زه‌رف و
به‌رده‌وام له گه‌ڵ موچه
مۆری حزب و وێنه‌ی سه‌رۆكی لێده‌درێته‌وه
لێره گه‌ل و نیشتمان ده‌سوتێن
شه‌وان پێش خه‌وتن
یان به‌یانیان كاتێك خۆر بێ‌دار ده‌بێته‌وه
دوای شه‌وێكی مه‌ست و سور
سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر
كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و
هه‌زاران له‌شفرۆشی په‌روه‌رده‌كراو
به میز ده‌یكوژێننه‌وه
جادوكه‌رێكی كۆمیدیش
میزه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه
بۆ به‌ده‌ستهێنانی شیفا
له په‌تای لاكه‌ی تۆپـیـو
ده‌رخواردی میلله‌تی ده‌داته‌وه
لێره ڕۆژانه خه‌ڵك
به‌ره‌و مه‌رگ شۆڕ ده‌بنه‌وه
بێ مرازو بێ مراد
بێ جێهێنانی ئاواتی منداڵه بێ نازه‌كان
وه‌ك عاشق باوه‌ش ده‌كه‌نه مردن
به دڵێكی سوتاو سه‌ر ده‌نێنه‌وه
لێره گه‌ل مێگه‌له
ئه‌مڕۆ به كۆمه‌ڵ ده‌مرن
كه‌س نابێ حه‌په‌ساو
تا دره‌نگانی شه‌و
مه‌رگیان له سه‌ر پێگه‌كان ده‌مێنێ
بۆ به‌یانی له بیر ده‌كرێنه‌وه
كاتێ ڕۆژێكی نوێ ده‌ست پێده‌كات
خۆر به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه
مێ كێشه‌كان سه‌رله‌نوێ
به‌زمێكی نوێ ده‌نێنه‌وه
له سوڕی مانگانه‌ی تاوه‌ری نه‌شمیله‌كان
وه‌ك ته‌ونی پیره
نه‌زمێكی تازه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
خه‌می په‌رده‌كانیش
له ده‌روازه‌ی مامانه ڕه‌شپۆشه‌كان
… ده‌دورێنه‌وه!