پۆرتره‌یتی جومعه جه‌باری
نووسه‌ر، توێژه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، وه‌رگێڕ.
ده سۆنگه‌ی سیاسه‌تی گێڕی ڕژێمه‌وه و، چون هه‌میشه كۆشان بۆ ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی شاری كه‌ركووك و هێنانی خه‌ڵكی غه‌ریب و خه‌وار له جێیان، خانه‌واده و خانه‌واده‌و ماڵباته‌كه‌ی ئه‌مانیش له سته‌م و نادادپه‌روه‌ری ڕژێم بێ پاژ نابن، ئه‌وده‌م باوكی له شورته‌ی نه‌وتی كه‌یوان پۆلیس ده‌بێت، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌یگوێزنه‌وه و ئه‌ویش ناچار ده‌بێت ژن و مناڵه‌كانی ده‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت و له‌وێنده‌ر نیشته‌جێ بن، ئه‌مه‌ی لێوه‌ی ده‌په‌یڤین! ساڵی (1969) بوو، ئه‌و له هه‌مبازی دایكی‌دا هێشتا توولێك ده‌بێت، بێ ئاگایه له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا. ده كازیوه‌ی ده‌مه‌و به‌یانییه‌كی ڕۆژی هه‌ینیدا كه خوا ئه‌یدات! شیرینی ده‌به‌خشێننه‌وه‌و، ئێژن ڕۆژێكی ممباره‌كه نێوی ده‌نێن جومعه، له ته‌سكه‌ره‌كه‌شی ڕۆژی له‌دایك بوونه‌كه‌ی هه‌ر هه‌ولێره، وه‌لێ چون خۆی گوتی:
_ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی فره‌م بۆ شاره‌كه‌م، هه‌ر له‌دایكبوونی كه‌ركووكم نووسیوه.
جومعه نووره‌دین جه‌باری، كه بابه‌ته ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ناوی (جومعه جه‌باری)یه‌وه ده‌وه‌شێنێ و، هه‌ر له‌نێو خه‌ڵكیش به جومعه جه‌باری ناسراو و به‌نێوبانگه، سێ ساڵی ته‌مه‌نی منداڵی به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تی باوكییه‌وه، له كونه ته‌یاره‌كانی شاخه‌كانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران ده‌گوزه‌رێنێ. پاش په‌یمانه شوومه‌كه‌ی نێوان سه‌دام و شای ئێران له جه‌زائیرو، نسكۆی ساڵی (1975) ئه‌وانیش وه‌كو زۆربه‌ی خێزانه‌كانی تری كوردستان هایم و سه‌رگه‌ردان ڕوو له ئێران ده‌كه‌ن و، دواتر ده سۆنگه‌ی لێبوردنێكه‌وه، كه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌ریده‌كا، ئه‌مانیش بۆشاری كه‌ركووكی زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و، ڕژێم بۆ باشووری عێراق نه‌فیان ده‌كاو، جومعه‌ی زاروڵه‌و چكۆله‌ش پۆلی یه‌ك و دووی سه‌ره‌تایی له شارۆكه‌ی (سوق الشیوخ) به‌كۆتا ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وجار بۆ شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له پرسیارێكدا ئه‌دی له چ ساڵێكدا ده‌ستی به خوێندنه‌وه كردووه، جه‌باری كوتی:
_ ئه‌ز له چواری ئاماده‌یی بووم! بۆ یه‌كه‌م جار داستانی ئه‌لیازه و ئۆدیسه‌ی هۆمیروسی یونانیم به زوانی عه‌ره‌بی خوێنده‌وه، كه كتێبێكه تێگه‌یشتنی زۆر قورس و سه‌نگینه‌و، كه‌م كه‌س ده‌وێرێ و زات ده‌كات خۆی لێ بدات و، به سانایی لێی تێبگاو حاڵی بێت.
ساڵی (1988) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێژی ئاداب، زانكۆی موسته‌نسرییه ته‌واو ده‌كاو، ساڵی (1996) چون پسپۆرێكی زمانی عه‌ره‌بی له ده‌زگه‌ی ڕۆشه‌نبیری و ڕاگه‌یاندنی گوڵان، مینا به‌رپرسی دۆسییه‌ی ڕۆشه‌نبیریی داده‌مه‌زرێ و، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی بڵاوده‌كاته‌وه. ساڵی (1997) ده‌بێته ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و، ساڵی (1998) ده‌بێت به به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵه‌چنی هه‌فته‌نامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌و تاو به زبانی عه‌ره‌بی ده‌وه‌شێنرا.
ساڵی (2003) به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڵ ستافێكدا ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی (التێ‌خی) یان پێ ده‌سپێردرێ و، به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆشنبیریی كوردی ده‌گرێته ده‌ست. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری كه‌ركووك و له ده‌زگه‌ی ڕۆشه‌نبیریی شه‌فه‌ق، ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی حه‌فته‌نامه‌ی باسه‌ڕه‌و، ڤێجا سكرتێری گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و دواتر سه‌رنووسه‌ری كانیاو. ئه‌و گوتی:
_ساڵی (1996) ده‌ستم به نووسین كرد‌و، تا ئێستێ كتێبێكم چاپی دیوه به ناوی (به‌ر له ئه‌نفال دوای له‌یاد چوونه‌وه). چوار كتێبیشم لۆ چاپ ئاماده‌ن. گوتم:
_ پێش زه‌واج خۆشه‌ویستیت كردووه؟ گوتی:
_به‌دی. گوتم:
_ چتۆ؟ گوتی:
_ به سێ پڕۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا ده‌رباز بووم.
له چواره‌مدا پاش یه‌ك ساڵ خۆشه‌ویستی! به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی باوكی (یوسرا) خان ده‌خوازێ. كه ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازیی ده‌بێت و ئه‌و پاتی كرده‌وه، كه ویستوویه‌تی باوكی ڕازی بێت، باوكی ڕازی نابێت بچێت بۆ داوای و، ئه‌ویش مامی ده‌نێرێت! سه‌ره‌تا كچێكی قوتابی خۆشویستووه‌و، ئه‌م خۆشه‌ویستییه پێنج ساڵی خایاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی بووه، باوكی ڕازی و ڕای له‌سه‌ر نه‌بووه. ڤێجا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڵ كچێكی عه‌ره‌بی سوننه ئاینزای به‌غدایی ده‌به‌ستێ و، ته‌مه‌نی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش دوو ساڵ زیاتر ناخایه‌نێ، ژبه‌ر وه‌ی درۆی ده‌گه‌ڵ ده‌كا وازی لێ دێنێ.
كیژی سێیه‌میش، دوێته‌یه‌كی عه‌ره‌بی شیعه ئاینزای خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا ده‌بێت. ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یمانی خۆشه‌ویستی به‌یه‌كده‌ده‌ن و چه‌ند جارێك ده‌نێرێته خوازبێنی، به‌ڵام ماڵی باوكی كچه ڕازی نابن كچه‌كه‌یان به جومعه‌ی سوننه ئاینزای كورد بده‌ن. بۆیه ئه‌م سێ پێڤاژووی خۆشه‌ویستییه، ده‌چنه دۆسیه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییانه‌ی عاشق و مه‌عشووق به‌یه‌ك ناگه‌ن.
له یوسراخان دوو كه‌نیشكه‌و سێ كوڕی ده‌بێت. ڕیحاب پێنجی ئاماده‌یی و، ئیهاب یه‌كی ناوه‌ندی و، ئارام پێنجی سه‌ره‌تایی و، ڕۆنیا یه‌كی به‌رایی و، ئه‌حمه‌دیشیان ساوایه، گوتم:
_ دوای زه‌واج خۆشه‌ویستیت كردووه؟ واتی:
_ نا!!!! گوتم:
_ گه‌ر داوات لێ بكرێت؟ واتی:
_ داوام لێكراوه و ڕه‌فزم كردووه. گوتم:
_ ئه‌گه‌ره‌كو جارێكی دی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی یوسراخانت تێداماره‌كرد؟ ئایا كه‌ڕه‌تێكی دی هه‌ڵیده‌بژێریته‌وه؟ واتی:
_ بێگومان. گوتم:
_ ئه‌گه‌ر بمرێ ژنێكی دی ده‌خوازیته‌وه؟ گۆت:
_ به‌ته‌ما نیم! گوتم:
_حه‌ز به گوڵشه‌ن و دار و دره‌خت و شینایی ده‌كه‌یت؟ گۆت:
_ئه‌دی چۆن! گوایه كه‌سێك هه‌یه وازی به دار و دره‌خت نه‌بێت؟ ئه‌ز دوژمنی ئه‌و كه‌سانه‌م كه ژینگه پۆخڵ ده‌كه‌ن.
جومعه په‌له‌وه‌ر و فڕنده‌ی خۆش گه‌ره‌ك نییه و، ڕكی له ڕاو و شكاریش ده‌بێته‌وه، كه‌چی زۆری حه‌ز به ماسی زینه‌یه. بورجه‌كه‌ی نه‌هه‌نگه و چاوی لێ ده‌كاو، بڕوای پێ نییه. به ئالی وییه‌وه ڕه‌نگه‌كانی سپی و زه‌رد و قاوه‌یی په‌سه‌ندن. خواردن چێ ناكا، كه‌چی یارمه‌تی و هاوكاریی خێزانی، له ئاماده‌كردنی خواردندا و ده‌كات، حه‌زو تووكی به كفته و دۆڵمه‌یه.
ده‌نگی ناسازه! لێ شاگه‌شكه ده‌بێت به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك و زه‌كه‌ریایه. وه‌رزش ناكا، كه‌چی یاریی له‌شجوانی كردووه! وه‌لی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواتر زامار بووه، وازی هێناوه.. جگه‌ره ده‌كێشێ! لێ گه‌له‌ك به‌شه‌نگی، چونكه ئه‌وی پاكه‌تێك به چوار پێنج ڕۆژان ئه‌وسا ته‌واوی ده‌كا، مه‌ی ناخواته‌وه جا بۆنه‌بێ یا نابۆنه، جلكی كوردی هه‌ر له ڕۆژه تایبه‌ته‌كان ده‌پۆشێ و، به‌ئالی وییه‌وه جلوبه‌رگ گرینگی خۆی هه‌ن، ده‌یه‌گوت:
_مرۆ زێتر نمایش و به‌رجه‌سته ده‌كا.
دنه‌ده‌ری هیچ یانه‌یه‌ك و، به هیچ یاریچییه‌ك سه‌رسام نییه و ده‌یگوت:
_قه‌تاوقه‌ت چاو له یاری ناكه‌م.
زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به نووسین و خوێندنه‌وه ده‌زانێت! ده‌گه‌ڵ كه‌مۆكه‌یه‌ك ئینگلیزی. كتێبی زۆری هه‌یه له‌نێو فه‌رده‌دان و، جارێ كتێبدانی بۆ نه‌كردوون. وازی به‌گه‌شت و گه‌ڕان هه‌یه‌و، وه‌لێ هه‌رگیز سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی نه‌كردووه. فه‌یسبووكی هه‌یه‌و، زۆر جاران بابه‌تی رۆژنامه‌وانی كورتی تێدا ده‌وه‌شێنێ. شۆفێری ده‌زانێ و نهۆ مامۆستای ناوه‌ندییه و حانی بژێوی ئاسایییه.
مایه‌وه بێژین، مرۆیه‌كی ڕووخۆشی ده‌م به پێكه‌نینی زوبان شیرینه‌و، باڵایه‌كی شه‌نگ و، ڕووخسارێكی شه‌نگ و، خۆشی شه‌نگ و، شه‌نگیی! له‌میه‌وه دزه‌ی كردووه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه. 2012
ئا: حه‌مه‌سه‌عید زه‌نگنه