Skip to Content

Sunday, June 16th, 2024
یان ١٧%ی بودجە یان سەربەخۆی! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی

یان ١٧%ی بودجە یان سەربەخۆی! … ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی

Closed
by January 17, 2014 گشتی

 

 

 

 

بریاری سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بڕینی بەشە بودجەی ١٧%ی ساڵی ٢٠١٤هەرێم کاردانەوەی تورەی لێکەوتۆتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم، بە گویرەی ئاماژەی میدیا کوردیەکان بەگشتی بە تایبەتیش میدیا حیزبیەکان ئەگەر ناوەند سوربێ لەسەر نەدانی ئەو رێژە بودجەی ساڵانە بەهەرێم ئەوجا ئەوانیش مافی ئەوەیان دەبێ داوای جیابونەوەی هەرێم بکەن ! وە ئەو کارتە وەکو کارتی فشار بەکاربهێنن لەسەر حکومەتی ناوەندو ناچاریان بکەن ئەو بەشە پارەیە بەدەن بە دەسەڵاتدارانی هەرێم.

لە میژوی مرۆڤایەتیدا میللەتی کورد تەنیا میللەت نیە کە خاوەنی مێژوی پر سەروەری بێتو بە هۆی ژێردەستنیەوە دوچاری نەهامەتیو بارودۆخی ناهەمواری جەوسانەوەو کوشتنی بە تاکوبە کۆمەڵ بوبێت، تاکە میللەتیش نیە خاوەنی مێژوخەباتی چەکداریو خەباتی ژێرزەمینیو هەزاران هەزار شەهید بوبێت، بۆیەش ئەگەر سەرنجێ بدەین لە مێژوی خەباتی گەلانی تری دونیا بۆمان رون دەبێتەوە کە مێژوی مرۆڤایەتی مێژویەکی خوێناویە وە گەلانو میللەتانی ترهاوشێوەی میللەتی کورد خوینیان داوەو خوێنیان رژاندوە تا گەیشتون بە سەربەخۆی خۆیان، بەڵام ئەوەی لەمێژوی خەباتی میللەتان نامۆیەوە هەرگیز بەرچاو ناکەوێ ئەویش ئەوەیە کە سەرکردەکانیان بە هیج شیوەیەک سەربەخۆی و ئازادی وڵاتو دامەزراندنی کیانی میللەتەکەیان نەخستۆتە تای تەرازویەکو تایەکەی تریش پارە(بودجە)!   

سەربەخۆی ئازادی و دروستکردنی کیان هەرگیز ناکرێ بخرێتە تای تەرازوی پارە، قسە لەسەر ئەوە نیە کە میللەتی کورد لە هەرێم مافی خۆی نیە لە١٧%ی بودجەی هەبێ لە دەرامەتی سەرتا سەری عیراق بەڵکو قسە لەسەر سوک کردنی ئەو داوا رەوایەی کە ئەویش سەربەخۆی بونە، ئەو هاوکێشە ناسەنگەی یان بەشە پارەی ١٧%ی دەرامەتی عیراق یان سەربەخۆی! باشە پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئەگەر ئەو پارەیە بدرێ مانای وایە میللەتی کورد داوای سەربەخۆی خۆی ناکاو هەتا هەتاێێ بەشێک دەبێ لە عیراقی خۆشەویست! ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ بە سەربەخۆی بون لە لایەن سەرکردە کوردەکانو لێپرسراوە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم مامەڵەیەکی بازرگانیە نەوەکە مامەڵەیەکی سیاسی نیشتمانیو نەتەوەی وە سەربەخۆیبونیان کردوە بە کاڵایەکی بێنرخو بێ بەهاو خستویانتە بازارێکی زۆر سوکو هەرزان کە زۆر بە ئاسانی نەیارەکانی میللەتی کورد دەتوانن کرینو فرۆشتنی پێبکەن!

گریمان حکومەتی ناوەند پێداگری کردو ئەو بەشە پارەیەی نەدا بە دەسەڵاتدارانی هەرێم وە هەرێم بڕیاریداو سەربەخۆی بونی خۆی ئیعلان کرد، پرسیارێکی ئێجگار گرنگ خۆی دەهێنێتە پێشەوە ئایا ئەو سەربەخۆیە ناوچە دابراوەکانی لە باشوری وڵات کە تاوەکو ئیمرۆش تەنازولی لێکراوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێتەوەو وە ئەو ناوچانەش دەگەرێنەوە ژێر چەتری نیشتامان یاخود ئەو ناوچانە پێشوەخت بە نرخی تر فرۆشراون؟ 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.