وه‌ختی ئه‌وه هاتووه بهجورئهتو هوشیاریه‌كی بنیاتنه‌رانه‌وه بهحهوشهوماڵی خۆماندابڕوانین؟
له‌په‌راوێزی پڕۆژه‌كه‌ی كاك موحسن ئه‌دیبدا …….
عومه‌رمحه‌مه‌د…….
ماوه‌یه‌ك لهمهوبهركاك موحسین ئه‌دیب له‌ژێرناوی ( لێشاوی ڕه‌ش …یان ماراسۆنی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌دا) پڕۆژه‌یه‌كی بڵاوكردووه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگهودهشێت گۆڕانێك به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌تایبه‌تی ئهگهربهجدی به‌ره‌و پیری بچین، ئه‌گه‌رچی پێشتریش هه‌وڵی ترههبوونوبێئاكام ده‌رچوون، به‌ڵام كانت ووته‌نی ( بوێربه‌و عه‌قڵی خۆت به‌سه‌ربه‌خۆیی به‌كاربهێنه…) ( ) بێگومان ئه‌م نوسینه‌م ته‌نها رێزلێنانێكی هه‌وڵه‌كه‌ی (موحسین ئه‌دیب)ه، به‌هیوام پرۆژه‌كه‌ی به‌ده‌ردی ئه‌وانی ترنهچێ ، ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت گۆڕانێك به‌رهه‌م بێنێ.
له‌گه‌ڵ بێئومێدیوتوڕهیی خه‌ڵك له‌ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌به‌ناوی دیموكراسیه‌ته‌وه به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌ركمانه بۆ وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك تێ‌بكۆشین، چونكه ڕوبه‌ڕوی گۆڕانێكمان ده‌كاته‌وه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووماندایه. بێگومان له‌پێشه‌وه بۆخودی حكومه‌تی هه‌رێم سودمه‌نده.
پڕۆژه‌كه ( وێرای كهموكوڕیونهپێكانی هه‌ندێك هۆكاری ئه‌م دۆخه ناته‌ندروسته) لهوهداجوانه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌شوسپی ته‌رح نه‌كراوه، ڕه‌خنه‌كانی گشتگیرهوههموومان تیایدا بهرپرسیاركراوین، لێشاوی سپی له پێناوی ماس میدیاكاندا، میدیای ئازاد خاوناكاته‌وه به‌ڵكو ده‌یباته سه‌ر رێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی، وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدایه، ههردولایهنیش" ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات" ئه‌ركیانه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌ئێستاو ڕابوردی خۆیان بكهنو بیرلهئایندهی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بكه‌نه‌وه، ئێمه‌ی ناڕازی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕابوردوی خۆمان بكه‌ین‌و"ده‌سه‌ڵاتداران"یش هه‌ڵوه‌سته لهگهندهڵیو بیرۆكراسیه‌تی خۆیان بكه‌ن، چیتربهوشێوهیه ته‌ماشای ڕۆڵی راگهیاندنو ڕۆژنامه‌نوسان نه‌كه‌ن كه‌وا له‌قسه واوهتریان له‌ده‌ست نایهودنیا هه‌روا به‌گه‌نده‌ڵی بۆیان له‌بارده‌بێت.
مادام ئێمه له‌جیهانێكدا دهژینو به‌رژه‌وه‌ندیمان جیاوازه، بێگومان بیروڕای جیاواز ده‌بێته ئه‌مری واقع ، ئه‌م جیاوازیانه‌ش ئه‌گه‌ر به‌سیستمێكی ته‌ندروست رێكنهخرێن، ده‌شێت هه‌وێنی ڕاپه‌ڕینێكی عهفهویانهبێتو سه‌رئه‌نجام زه‌ره‌ری له‌قازانجی زیاتربێت، بۆیه باشتره به‌پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت قایل بینولهمهدنیهت نزیكبینه‌وه.
ئه‌گه‌رحكومه‌ت دیموكراسی بێت ئه‌وا رهخنهگروئۆپزسێنێكی بنیاتنه‌ری له‌هه‌زاران دهروێشوسهرلهقێن پێباشتره، به‌ڵام كاتێك له‌ژێر په‌رده‌ی دیموكراسیه‌تدا داشی نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی دهربارسواره، جیاوازی ژیان له‌نێوان فهرمانبهرێكوبهڕێوهبهری گشتیه‌كه‌یدا ئاسمان‌و ڕێسمانه، ئیدی چ رێزێك بۆجیاوازی بیر‌و ئۆپزسیونومافی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه؟ له‌وه‌ها كه‌شێكی نابهرامبهرداچ ڕایه‌ڵێك بۆپێكه‌وه ژیانوكاركردنی ته‌ندروستی نێوان خهڵكودهسهڵات ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌م ڕێسایه چۆن پایه‌كانی دیموكراسیه‌تی له‌سه‌ربنیات ده‌نرێت‌و ژیانی مرۆڤی تێدامسۆگهردهكرێت؟ مهگهربهزهبری هێزو ئهوسهركوتهی ههموودهسهڵاتێكی تۆتالیتاردواجار په‌نای بۆده‌بات.
ئهمرۆكۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی مهدهنیهتوكۆمهڵگهی كوردیدایه ( خۆپێشكهوتن ههركۆشك به‌ئاسماندا بردن نیه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ئه‌ودیارده‌یه به‌شێكی گه‌وره‌ی ماڵوێرانیهكهیه) به‌تایبه‌تی كهزهق به‌به‌رچاوانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆشكه‌كان خه‌ونی هاوڵاتی به‌زه‌ویدا ڕۆده‌چێته خواره‌وه. ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌عه‌قڵانی بوونوكرانهوه زۆرن، ده‌سه‌ڵات لهجوغزێكی كلاسیكیدا ده‌رگای به‌ڕوی خۆیدا كڵۆمداوه، ده‌روازه‌كانی مه‌عریفه داخراون، زانیاریی به‌دامه‌زراوه رۆَشنبیریهكانو رێكخراوه ناحزبیو ناحكومیه‌كان ناگات، له‌كاتێكدا هه‌لومه‌رجی ئێستا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م داخرانهمان لێده‌خوازێت، ده‌بوو دهسهڵاتو خه‌ڵك ئه‌زمونیان له‌یه‌كتر وهرگرتایهوگهشه به‌تواناكان بدرایه، چونكه هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسیه‌وه ناجێگیره‌و چاره‌نوسی نادیاره، هێشتا ئه‌م دۆخه مایه‌ی متمانه‌ی خهڵكوتهنانهت ده‌سه‌ڵاتیش نیه، رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سێقۆڵی نێوان وڵاته ئیقلیمیه‌كانی ده‌وروبه‌ر( گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا) به‌سه‌كه ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆ بۆپیاوانی ده‌سه‌ڵات بووه‌ته بهههشتو بۆخه‌ڵكیش هاوشێوه‌ی دۆزه‌خه، جارێكی تر لهباربچێتو مێژووی شكست‌و كاره‌ساته‌كان دوباره ببنه‌وه، بۆیه كوشتنی متمانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه ههركارهسات ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵك ناكاته‌وه، سه‌رئه‌نجام خۆشیان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی حكومه‌ته‌وه شه‌رعییه‌تی هه‌یه، چ له‌هه‌رێمی كوردستانوچ له‌ناوه‌ند له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه شه‌رعیه‌تی پهیدانهكردووه؟! ئیتر چۆن ڕه‌وایه به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه بكرێته قوربانی كهمینیهكی مشه‌خۆر ؟!.
ئه‌فسوس..ئه‌مرۆ نه‌ك ههرخهڵكودهسهڵات ته‌نانه‌ت رۆَشنبیرانیش له‌به‌رده‌م لێكتێنه‌گه‌یشتنێكی مه‌ترسیداردان، هه‌روه‌كوچۆن ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ی دیالۆگولێكتێگهیشتن نه‌بووه، له‌بری ئه‌وه‌ی دیالۆگ بكرێته پره‌نسیپێكی مهبدهئیوئهخلاقی، له‌به‌رامبه‌ر ههرداوایهكی خه‌ڵكدا " هه‌رچه‌نده ڕه‌وا" ش بووبێت، به‌گولله دایگرتووهتهوه.
ئه‌گه‌ر ئهمهروخساره ناشرینه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بووبێت، ئه‌وا " لێشاوی ڕه‌شی میدیاكان"وقسه‌ی ناشیاوی هه‌ندێك له"رۆَشنبیر"انیش لهمهجوانتر نه‌بووه، له‌بری زۆرخوێندهوهوكهم نوسین، له‌بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئهقڵانیهتوخهباتی شارستانیانه پهلكێشبكهن، په‌نا بۆموهاتهراتو زۆر جاریش قسه‌ی بێبناغه براوه، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر لهبهرامبهردهسهڵات، به‌ڵكو لهبهرامبهریهكتریش..!! بۆیه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هیچ پێگه‌یه‌كی شیاوی بۆ دهستهبهرنهبووهونابێته فشار، چونكه ره‌خنه‌ی جدیش له غه‌ڵبه‌غه‌ڵبدا جێگه‌ی خۆیان ناگرن.
مافی خۆمانه دژی نایه‌كسانی بوه‌ستینه‌وه، ئهمهنهك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له نایه‌كسانی بێزارین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌كسانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تاوانوكارهساتی مرۆڤایهو ئاكام هه‌رخۆمان ده‌بینه قوربانی‌و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، بێگومان بۆئهوانهشی ئه‌مرۆ له‌سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون‌و پاسه‌وان چوارده‌وری گرتوون هه‌روایه، بۆیه دره‌نگ یان زوو هه‌قه بێنه سه‌رئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی ژیانمان دۆزه‌خ ئاسا به‌ڕێوه‌ده‌بات توندوتیژی بهرههمدێنێوئهمه سبه‌ینێ له‌خۆشی ده‌بێته به‌ڵاو له‌كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌یهێنێته خوارێ، كه‌وایه هێنانه خواره‌وه‌ی به‌رپرسان له‌كورسی ده‌سه‌ڵات له‌سۆنگه‌ی رێپۆرتاژی ڕۆژنامهیهكهوه ئاكامه‌كه‌ی بۆههمومان باشتروجوانترنیه، له‌وه‌ی به‌زه‌بری هێزوخوێن ڕشتن؟ چما به‌رپرسان ئه‌وه ناهێننه‌وه به‌رچاوی خۆیان،كه چۆن ئهولهشكرهی دوێنێ به‌ناوی جاشی سوكهڵهو(ئه‌فواجی به‌رگری نیشتمانی)یه‌وه كڵاشینكۆفێكی لهگونێ پێچابوو، له‌ڕۆژی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی به‌عسدا هێنایه ده‌ره‌وه؟ مه‌گه‌ر ناشێت ئه‌مه جارێكی ترلهكوردستان دوباره ببێته‌وه؟ بۆنا؟ به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگه‌یان كردووته پۆلیسخانه‌و موچه‌خۆرێكی زۆر‌و بێبه‌رهه‌م فرێدراوه‌ته ناوخه‌ڵكه‌وه.
گرنگی پڕۆژه‌كه له‌وه‌دایه ته‌نها موخاته‌به‌ی ده‌سه‌ڵات ناكات‌و له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی ئه‌وان نه‌وه‌ستاوه،كه‌ئه‌مڕۆ بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی ژێر ددانان، بهڵكوگهندهڵی میدیا‌و ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌خاته ڕوو..! ده‌نا ئه‌مڕۆهیچ شتێك به‌قه‌د ئه‌وه ئاسان نیه قسه له‌گه‌نده‌ڵی بكه‌ین، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی لهكهشو هه‌وای گه‌نده‌ڵی سودمه‌ندن، له‌هه‌مووان زیاتر قسه له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه، بهڕوقایمیهكی زۆره‌وه، قسهدهكهنوقهرزارباریشمان ده‌كه‌نه‌وه!
بڕوام وایه ئه‌م گه‌نده‌ڵیه، ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، ڕاسته ئه‌و زه‌مینه‌ی بۆسازدهداو به‌رهه‌مهێنه‌رییه‌تی، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتارانه لهناوكۆمهڵگهشهوه سه‌رچاوه ده‌گرن، لهفكروئهخلاقیاتی ئهوكۆمهڵگایهدا ڕیشه‌ی داكوتاوه كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌و بێده‌نگی لهڕاچهنین له‌ئاست ناعه‌داله‌تیه‌كانی پێباشتره.
وه‌ختی ئه‌وه‌هاتووه بهجورئهتوهوشیاریهكی بنیاتنه‌رانه‌وه بهحهوشهوبانی خۆماندا بڕوانین. ڕاسته به‌عس وه‌كو حزبوحكومهت ڕوخاوشكستی هێنا، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی به‌دوای خۆیدانههێنا، چونكه ڕهفتاروكلتوری ئه‌و ڕژێمه كۆتایی نه‌هات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌عسیزم لهشكستیشدا توانی ڕه‌فتاره‌كانی خۆی به‌كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت بخاته‌وه‌گه‌ڕ، ده‌نا چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌تا ئه‌مڕۆ بهدۆگموسادهییهكی كوشنده‌وه بهبهژنوباڵای خۆیدا ده‌ڕوانێ‌و پێیوایه به‌عس به‌زێنه،كه‌چی پێی شه‌رم نیه ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و پیاده بكاته‌وه؟! یه‌كێك دێت له‌سه‌رئه‌نفال قسه‌ده‌كات، به‌ڵام به‌هه‌مان توندوتیژی بهعسو به‌هه‌مان زمانی ئهودێته گۆ..!! ئهگهربهعس وهكوحزب ڕوخا، به‌ڵام وه‌كو سیستمی كارگێڕی، نه‌ك ههرلهناودامو ده‌زگای حزب‌و حكومه‌تدا، به‌ڵكو له‌ناو ڕه‌فتاری تاكهكهسوخێزانو ده‌زگا رۆشنبیریهكانیشدا هێشتا ده‌سته‌ویه‌خه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ دهكاتوڕێگهی پێشكه‌وتنمان لێده‌گرێت، ئه‌فسوس.. ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ته مایه‌ی شهرمو نامۆبوون له‌م كۆمه‌ڵگا بهناودیموكراسییهدا ڕه‌فتاره‌كانی به‌عسیزمه..!! هێشتا كه‌سی مه‌ده‌نی له‌م كۆمه‌ڵگایه مایه‌ی لچ لێههڵقورتاندنهومرۆڤی مه‌ده‌نی به‌ر پلاری كۆنه‌پارێزانه ده‌كه‌وێ.؟!
ڕاستگۆیی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌دیب خۆی له‌خۆیدا دژایه‌تیه‌كی له‌سه‌رخۆی به‌عسیزمه، یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانی به‌عس ئه‌وه‌بوو فێری درۆت بكات، ئیرادهوكهرامهتت بشكێنێ، مرۆڤ شتێك بڵێت كه‌باوه‌ڕی پێی نیه، به‌كارێك قایل بێت كه‌كاری ئه‌ونیه، به‌وجۆره سه‌ربه‌خۆیی تاكی تێكدهشكاندو به‌ره‌به‌ره كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌واشه ده‌كرد، تا ئه‌گه‌ر به‌عسیش نه‌بیت له‌وان جوانتر نه‌بیت، به‌لای كه‌مه‌وه ملكهچوفهقیری ماڵی خۆت بیت، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كورد هێشتا سنوری ئه‌م نه‌ریته‌ی نه‌به‌زاندووه، به‌عس باش ده‌یزانی ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه گۆرانیاندهگووت راست ناكه‌ن، كهچهپڵه بۆسه‌رۆك ده‌كوتن سه‌رۆكیان خۆش ناوێت، باشده‌یزانی دیموكراسیه‌ت، ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك مرۆڤه ته‌ندروسته‌كان لێوه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ویست، جگه‌له ئینتما بۆبهعس ئینتمای بۆهیچ نه‌بێت، له‌شكرێكی گه‌ره‌ك بوو، ته‌نیا ئینتمای بۆحزب ههبێتودوربێت له‌هه‌ر ئینتمایه‌كی نیشتمانیوخاڵی لهههربههایهكی ئینسانی.
ئه‌گه‌ر ئێمه دژی به‌عسین بۆ به‌داخراوی بمێنینه‌وه؟ بۆلهبری سهركوێركردن، ده‌رگاكانی پێشكه‌وتن‌و پێگه‌یشتن به‌روی یه‌كتردا نه‌كه‌ینه‌وه؟ ئهوكۆمهڵكوژیهگهورهیهی له‌عێراق بهگشتیولهكوردستان به‌تایبه‌تی پیاده‌كرا، خۆ هه‌موو ههرعهلی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌یكوشتن؟ بهڵكولهشكرێكی بێشوماری ڕاهێنابوو بهپێشیلكاری مافی مرۆڤ، ئازادی لهكوژهرهكان زه‌وت دهكردوخهسڵهتو به‌های مرۆڤی لێسهندبوونهوهو مادالیای به‌یه‌خه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌وه ده‌كرد كه‌له‌هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی خاڵی ببوونه‌وه‌و بوون به‌به‌عسی، بۆیه‌كاتێك ده‌مانه‌وێت گۆڕانێك بخوڵقێنین ده‌بێت له‌پێشه‌وه حورمه‌ت بۆ مرۆڤ بگێردرێته‌وه، چیدی مرۆڤ لهسهردرۆوڕیاكردن نه‌ژی، پێویسته جارێكی ترلهسهرچاوهوه ئاوه‌كه ڕونبكرێته‌وه، ئهولهشكره مرۆڤ كوژه‌ی رژێم به‌هه‌مان روخسار‌و بیركردنه‌وه‌ی به‌عسه‌وه هێشتا له‌ناو ئهوكۆمهڵگهیهدا ده‌ژی، بێئه‌وه‌ی هاوكاری كرابن تا ببنه‌وه به‌مرۆڤی ئاسایی، زۆریان به‌هه‌مان جلوبه‌رگی خۆیانه‌وه به‌هه‌مان تاج‌و نه‌جمه‌وه بگره به‌هه‌مان تفه‌نگه‌كانی ده‌ستیانه‌وه چونه‌وه ناودامودهزگای ئهمنیو سه‌ربازی..! بۆیه‌ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گۆڕان دروستبكه‌ین، نابێت چاولهئاستی ئه‌و ڕاستیه دابخه‌ین،كه‌ده‌بێت جارێكی ترشهڕلهگهڵ به‌عسیزم ده‌ست پێبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌ستێكی ئینسانیانه‌ی قوڵه‌وه نه‌ك بهتوندوتیژیو گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، له‌پێشه‌وه له‌كه‌سایه‌تی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، تا بهعسیزمو ره‌فتاری به‌عس بكه‌ینه شه‌رمێكی گه‌وره‌و به‌ڕاستی به‌عسیزم ریشهكێشبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مانكرد كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست ده‌سه‌ڵاتێكی شایسته به‌خۆی به‌رهه‌مدێنێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی دیموكراسیه‌وه ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كانی خۆیان به‌سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نن، هه‌موویان هه‌مان ئهوبهعسیانهنین، كه له‌سه‌ر وه‌ختی جه‌به‌روتی به‌عسدا به‌چاو زهقكردنهوهو هه‌ڕه‌شه ده‌یانه‌ویست شایه‌تمان به‌ناهه‌ق بهێنین، ئه‌مانه بهباگراوهندێكی تروبهڕوخساری نوێوه دێنولهگهڵماندا دهژینوململانێ ده‌كه‌ن. به‌ناوی دیموكراسیه‌وه دێن، به‌ڵام بۆ ئه‌تك كردنوكلكوگوێ كردنی دیموكراسیه‌ت، به‌ناوی سه‌قامگیركردنی بازاڕی ئازاد‌و ئازادیخوازیه‌وه دێن، به‌ڵام بۆسه‌ركوتكردنی ئازادیخوازان‌و ئابڕوبردنی ئازادی.
پرۆژه‌كه‌ی ئه‌دیب مایه‌ی پشتگیریه، چونكه بهدۆگموسادهگۆیی ڕوبه‌رووی ده‌سه‌ڵات نابێته‌وه، به‌ڵكو روی لهوكهسانهشه به‌ده‌مامكه‌وه هاتوونو لافی كۆمه‌ڵگایه‌كی باشتر لێده‌ده‌ن، بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌كی باشتر كاره‌كته‌ری باشترمان لێده‌خوازێ، به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئه‌مرۆ ناڕازین به‌ڵام كوڕی ئه‌و هه‌لومه‌رجه باوه‌ن كه‌ده‌سه‌ڵات بۆمه‌رامی تایبه‌تی خۆی ئاڕاسته‌یان ده‌كات، مانای نیه به‌پێش چاوی ئه‌وهه‌موو ڕه‌خنه‌گره‌وه مرۆڤ ئاوا بێحورمهتی پێبكرێت..! به‌پێشچاوی ئه‌و هه‌موو شاعیره ناسكه‌وه ژیان ئاوا بهزبریوناشرینی بڕاو به‌مه‌راقه‌وه بمرین، به‌پێشچاوی ئه‌وهه‌موو رێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو مافی مرۆڤه‌وه ژیان به‌و جۆره بێت، باشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌نیازه دیموكراسی بێت، ئه‌م رۆَشنبیره ڕوپۆشكراوانهی بۆچیه؟ رێكخراوی پاشكۆ بۆ؟ ئه‌م دهمامككراوانه چ ئه‌رزشێكیان ههیهوچ خزمه‌تێك به‌دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن؟ دیموكراسییه‌ت چ كاری به‌نوسه‌ری دهربارههیه؟ رێكخراوی پاشكۆی بۆچیه، بۆیه ده‌شێت بڵێین: ئه‌گه‌ر به‌ڕاست به‌ته‌نگ ئایندهی دیموكراسی ئه‌م كۆمهڵگایهوهین، پێویسته هه‌تا زووه هه‌نگاوبنێین بۆچاككردنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه خراپه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یه‌وێت سنوری ئهومۆدیله كلاسیكیه ببه‌زێنێ هه‌قوایه له‌بری به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادی ڕۆژنامه‌نوسان، ئازادی زیاتر فه‌راهه‌مبكات. بۆئه‌وه‌ی به‌خۆماندا راپهرموینوكۆمهڵگهیهكی تهندروستو ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی بێنینه گۆڕێوههموومان به"سه‌ره‌ك خێڵومسكێن"ه‌وه به‌سوپا سالاروسهربازهكانیانهوه بهحزبیو ناحزبیه‌وه به‌حورمه‌ته‌وه تیایدا بژین.
وه‌ها پڕۆژه‌یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕوی ئهولێشاوه ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنیشدا كه‌خۆی بهرهخنهگردهزانێو له‌راستیدا گورزی كوشنده له‌ڕه‌خنه‌ی جدیوزانستی ده‌دات، به‌قازانجی ده‌سه‌ڵات ده‌شكێته‌وه، هه‌روه‌كو خاوه‌نی پرۆژه‌كه ده‌ڵێت: (به‌نیسبه‌ت هاوڵاتیشه‌وه مانای (لێشاوی ڕه‌ش) بێسودی ئه‌و نوسینانه‌یه كه ڕوبه‌ڕووی ئه‌وبه‌رپرسانه ده‌كرێته‌وه، واته هاوڵاتی بێهیوا بووه له‌كاریگه‌ری نوسین‌و ڕهخنهكانو پێیی وایه جگه‌له ئاسنی ساردكوتان هیچی دی نییه). ( )
له‌راستیدا ئه‌وجۆره له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌لایه‌كه‌وه هه‌ڵمژینی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سایه‌ی قسهوهێرشی زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنی.. به‌لای كه‌مه‌وه پاساوی ئه‌وه ده‌داته ده‌سه‌ڵات تا پێمانبلێت وه‌ڵامی كێ بده‌مه‌وه؟! له‌وه‌ش خراپتر كردوویه‌تیه منه‌تێكی گه‌وره‌و ده‌ڵێت ئه‌وه دیموكراسیه‌تی ئێمه‌یه..پاساوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌جێگه‌ی خۆی بێت یان نا، رۆَشنبیرانی ئازادیخواز یان ئه‌وانه‌ی ده‌م له‌ئازادی ده‌كوتن له‌وه‌دا ته‌واو به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه، چونكه وێڕای پێشكه‌وتنێكی زۆری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنو ته‌كنه‌لۆژیای راگه‌یاندن، نه‌شیاوه به‌ئالیه‌تی گچكهوه بچنه پای شه‌ڕێكی گه‌وره، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان رۆَشنبیرانی دوێنێوئهمڕۆدا بكه‌ین، ده‌بینین كه‌وا مه‌وله‌وی لهبهرمۆمو لهتاریكستاندا شه‌ڕی ڕوناكی بۆ كردوین، كه‌چی "ڕۆشنبیر"انی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژنامه ئه‌لكترۆنیه‌كاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ری مه‌وله‌وی به‌رز بكهنهوهوشوێن پێی ئهوههڵبگرن، سوكایه‌تی به‌ویش ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌وه خراپتر چی بێت كاتێك ده‌بینین ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپا ده‌ژین وێرای فه‌راهه‌م بوونی كاره‌بای بهردهوامو هێڵی ئه‌نته‌رنێتی باش زۆریان بهموهاتهراتهوه سه‌رقاڵن، له‌ولاشه‌وه پاساو ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵات تا به‌وهه‌موو نابه‌ر پرسسیارێتییهی خۆیه‌وه جورئه‌تی ئه‌وه‌بكات پێمان بڵێن نوسینه‌كان له‌ئاستی لێپرسراوێتی دانین..؟! ئه‌گه‌رچی كانت وته‌نی ( سه‌رده‌می ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رده‌می ڕه‌خنه گرتنه، هه‌مووشتێك ده‌بێت قابیلی ڕه‌خنه لێگرتن بێت..) ( ) )به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كهڕهخنهش به‌هایه‌كی نه‌مێنێ، بێگومان كاتێك به‌های ڕه‌خنه له‌به‌ین ده‌چێت وای بۆده‌چم مرۆڤ به‌های خۆی دۆڕاندبێ، ده‌نا مرۆڤایه‌تی به‌كاره‌وه جوانه‌و جوانترین كاری زهنی مرۆڤیش به‌لای منه‌وه ڕه‌خنه‌یه.