Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
حیسابێكی ماتماتیكیانه‌ بۆ دۆڕاو براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن

حیسابێكی ماتماتیكیانه‌ بۆ دۆڕاو براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن

Closed
by January 20, 2014 گشتی

 

 

 

هه‌موو  كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ئازادن له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی 

 

سیاسییه‌كانی ئێمه‌ له‌ كاتی  دۆڕانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بنه‌ دوژمنی باوك كوژه‌ی بیركاری و خۆیان به‌ دوور ده‌گرن له‌ هه‌موو وردكارییه‌كی ئه‌م زانسته‌ بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی براوه‌و دۆڕانیان, به‌وان بێت له‌ ره‌گه‌وه‌ ریشه‌كێشی بكه‌ن و ئامارو رێژه‌ی دۆڕانه‌كانیان نیشان نه‌درێت, ئه‌وه‌ی بوونی نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا دان نانه‌ به‌ دۆڕان, ئه‌مه‌ نه‌خۆشی هه‌موو لایه‌كیانه‌ به‌ هه‌موو ره‌نگ و جۆره‌كانیانه‌وه‌, به‌ هه‌موو عه‌شیره‌ت و بیروراجیاوازه‌كانیانه‌وه‌, به‌ بۆچون و ئایدۆلۆجییه‌ ناكۆكییه‌كانیانه‌وه‌, ئه‌مه‌ش له‌ عه‌قلیه‌تی عه‌شایه‌ری خێڵه‌كییانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌, خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتن و باجدانی دۆڕانه‌كان, بۆ شاردنه‌وه‌ی دۆڕانه‌كانیان له‌وه‌ ساناتر نییه‌ به‌یانامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌یت و تانه‌یه‌ك بده‌یت و به‌هانه‌یه‌ك بێنیته‌وه‌و لیژنه‌یه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌و له‌ بیربردنه‌وه‌ پێك بهێنیت و هه‌ندێك مل نه‌دان بنوێنیت و قیڕه‌ قیِڕ بكه‌یت .

 

رێژه‌ی زیاد  بوونی ده‌نگده‌ران

له‌ هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌موزی 2009 ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان 2,518,793  ده‌نگده‌ر بووه‌, بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م ژماره‌یه‌  به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 2,583,979  كه‌س , له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی 21ی ئه‌یلولی 2013 گه‌یشتۆته‌ گه‌یشتۆته‌  2,803,283  كه‌س.

له‌ هه‌ڵبژاردنی  یه‌كه‌م بۆ دووه‌م 65186 ده‌نگده‌ر زیادی كردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌كاته‌ 2,5% ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران, له‌ هه‌ڵبژاردنی دووه‌مه‌وه‌   بۆ سێیه‌م 284490 ده‌نگده‌ر زیادی كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 11,29469%ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران, له‌ هه‌ڵبژاردنی 2009 ه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی 2013  , 349676  ده‌نگده‌ر زیادی كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 13,88%ی  رێژه‌ی ده‌نگه‌كان, بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر كیانێكی سیاسی به‌ پێی ژماره‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان قیاسی بردنه‌وه‌و دۆڕانی خۆی له‌  سه‌ركه‌وتن و متبون و داخورانی خۆی بكات, نه‌ك دڵخۆش كردن به‌ زیادبوونی ژماره‌یه‌ك ده‌نگ كه‌ له‌ گه‌ڵ  زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان  نه‌یاته‌وه‌, ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا راوه‌ستان له‌ شوێن خۆ یانی غلۆربونه‌وه‌ی به‌ دواوه‌یه‌ .

حیزبی براوه‌ ئه‌وه‌یه‌ رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی  زیاد  بكات.

با به‌م پێوه‌ره‌ بزانین  پارته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌و  رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌رز بۆته‌وه‌ یان دابه‌زیووه‌؟, ده‌نگه‌كانیان  داكشاوه‌ یان هه‌ڵكشاوه‌؟.

 

به‌راوردێكی ماتماتیكیانه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م و دووه‌م

 

له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م واتا 25ی ته‌موزی 2009ی هه‌رێمی كوردستان دوو لیستی دیار به‌ ته‌نیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستانی عێراق بوون, سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دیكه‌ له‌ناو هاوپه‌مانیدا بوون, وه‌ هه‌روه‌ها  له‌ هه‌ڵبژاردنی دووه‌م ره‌وه‌ندی كوردیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشكداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردو ژماره‌یه‌ك ده‌نگی خسته‌ سه‌ر ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئاماره‌كانی ئێمه‌دا دیارینه‌كراوه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنی25-7-2009  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی 445024  ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت كه‌ ده‌یكرده‌  17,668%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان, بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستانیش 27174 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا كه‌ ده‌یكرده‌ 1,07%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان كوردستان.

له‌ هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا وێڕای زیادبوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و به‌شداری ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق, بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌نگه‌كانی دابه‌زی بۆ ته‌نها  (7481) ده‌نگ , به‌مه‌ش نزیك 72,5%ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له‌ ده‌ستدا, گۆڕانیش ده‌نگه‌كانی دابه‌زی بۆ  425793 ده‌نگ كه‌ 19231ی كه‌متربوو له‌ ده‌نگه‌كانی ساڵی پێشووتر,  ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌یكرده‌ 16,478%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان, گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ دووه‌م متمانه‌ی زیاتر  1,109% كۆی گشتی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان و 6,73%ی ده‌نگه‌كانی خۆی له‌ ده‌ستدا ,به‌ زیاده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كوردانی ده‌نگده‌رانی هانده‌ران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان خستبویانه‌ ناو سندوقه‌كانه‌وه‌, وێڕای ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ش  هه‌ردوو حیزب دوای هه‌ڵبژاردن خۆیان به‌ براوه‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م و ئاهه‌نگیان گه‌رم بوو!!!! . 

 

له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ سێیه‌م 

له‌ سه‌ره‌تادا دێینه‌ سه‌ر به‌راوردی ده‌نگی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م واتا 25-7-2009 به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌ژداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد, له‌ هه‌ڵبژاردنی25-7-2009 دا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێیدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی 445024  ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت, كه‌ 17,668%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌, بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستانیش 27174 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا كه‌ ده‌یكرده‌ 1,07%ی كۆی ده‌نگده‌رانی كوردستان.

له‌ هه‌ڵبژاردنی سێیه‌م له‌ ساڵی 2013  , 349676  ده‌نگده‌ر زیادی كردووه‌  له‌ چاو ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ساڵی 2009 كه‌ ده‌كاته‌ 13,88%ی ده‌نگه‌كان .

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی 476736 ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت كه‌ ده‌كاته‌ متمانه‌ی 17,006%ی كۆی ده‌نگده‌ران , ئه‌مه‌ش  0,662%ی كه‌متره‌ له‌ كۆی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ 25ی یۆلی  ساڵی 2009, واتا له‌ ساڵی 2009 ه‌وه‌ بۆ 2013  به‌ رێژه‌ی 3,89% ده‌نگده‌ری له‌ كۆی ده‌نگه‌كانی له‌ ده‌ستداوه‌, هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو  كورسیه‌ك له‌ ده‌ست بدات.

به‌ڵام له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی 2010 ی په‌رله‌مانی عێراق دا, بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی متمانه‌ی 0,528%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم  بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی , واتا هه‌ڵبژاردنی 2013 بۆ گۆڕان له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010  بردنه‌وه‌یه‌ وه‌ك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌, به‌ڵام له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 كه‌مهێنان و پاشه‌ كشه‌یه‌.

به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها 21834 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا ,ئه‌مه‌ش 5340 ده‌نگی كه‌متره‌ له‌ ده‌نگه‌كانی  ساڵی 2009, ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌كاته‌ 0, 778%ی كۆی گشتی ده‌نگده‌ران, به‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو متمانه‌ی 0,231ی ده‌نگده‌رانی كوردستانی  له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 33,6%ی كۆی ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان, وه‌لێ  له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010  بۆ بزووتنه‌وه‌  سه‌ركه‌وتنه‌ و توانی 14353 ده‌نگ له‌ ده‌نگه‌ له‌ ده‌ستچووه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌  .

 

جیاوازییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دووه‌م و سێیه‌م بۆ ئه‌و پارتانه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كاندا بوون 

 

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی 21ی سه‌پته‌مبه‌ری  ساڵی 2013 بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسییان هێناوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌  ئاشكرا كران :

پارتی دیموكراتی كوردستان 743,984 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 476,736  ده‌نگ

یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان 350,500 ده‌نگ

یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان 186,741  ده‌نگ

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان 118,574 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 21,834 ده‌نگ

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان 12،501 ده‌نگ

لیستی ئازادی (حزبی شیوعی) 12,392 ده‌نگ

ئاراسته‌ی سێیه‌م 8,681  ده‌نگ 

له‌ هه‌ڵبژاردنی  په‌رله‌مانی عێراقی ساڵی 2010 ه‌دا,  له‌ سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان  كۆی گشتی 670,965  ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه‌, یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌مان سێ پارێزگا 396237 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌, یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 214222 ده‌نگ, كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كوردستان 144,987 ده‌نگ , حیزبی شیوعی كوردستان 12828 ده‌نگ, حیزبی سۆسیالستی كوردستان  10620 ده‌نگ.

له‌ ساڵی 2010  پارتی دیموكراتی كوردستان توانی 670965 ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت , كه‌ ده‌كاته‌ 25,97%ی كۆی گشتی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان , له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013  ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 26,54%ی ده‌نگده‌ران, واتا رێژه‌ی 0,57% ده‌نگده‌رانی زیادی كردووه‌ له‌ كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان و 2,147%ی ه‌نگده‌رانی  خۆی .

هه‌رچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌  له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (397929) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ , وه‌لێ  له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013 دا ئه‌م ژماره‌یه‌ دابه‌زیووه‌ بۆ  (350500) ده‌نگ, كۆی گشتی 47429  ده‌نگی كه‌میكردووه‌. به‌م پێیه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ 15,399%ی ده‌نگه‌كانه‌وه‌ دابه‌زیووه‌ بۆ 12,5%ی ده‌نگه‌كان به‌مه‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 2,899%ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران  له‌ هه‌رێمی  كوردستان  و 18,77% ی كۆی ده‌نگده‌رانی خۆی له‌ ده‌ستداوه‌.

وه‌لێ  یه‌كگرتووی  ئیسلامی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010ی په‌رله‌مانی عێراقدا  دا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان (214222) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا , به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ی په‌رله‌مانی كوردستاندا , ئه‌و ده‌نگه‌ دابه‌زی بۆ (١٨٦٨٤١) ده‌نگ, به‌م پێیه‌ش (٢٧٣٨١) ده‌نگی كه‌میكردووه‌ , به‌مه‌ش رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ 8,29%ی كۆی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ دابه‌زی بۆ 6,66%ی كۆی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, به‌مه‌ش یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان 1,63%ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و 24,47%ی ده‌نگه‌كانی خۆی  له‌ ده‌ستداوه‌, دیاره‌ یه‌كگرتوو به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 25ی یۆلی 2009 سه‌ركه‌وتوو بووه‌ , ئه‌م ئه‌نجامه‌ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داده‌نێت ئه‌گه‌ر جارێك دیكه‌ كێرڤه‌كه‌ی به‌رز نه‌كاته‌وه‌ به‌ پێی زێده‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران.

هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌ , له‌ هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازاری  ساڵی ٢٠١٠ دا (١٤٤٩٨٧) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا ئه‌و ده‌نگه‌ دابه‌زیووه‌ بۆ (١١٨٥٧٤) ده‌نگ, به‌م پێوداله‌ نێوان ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی  كوردستان (٢٦٤١٣) ده‌نگی كه‌میكردووه‌, به‌م پێیه‌ش رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 5,61%ی ده‌نگه‌كانه‌وه‌ دابه‌زیووه‌  بۆ 4,229%, به‌مه‌ش 1,381%ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی ده‌نگه‌كانی  هه‌رێم و 32,7% له‌ چاو ده‌نگه‌كانی پێشوی خۆی  بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ساڵی 2010  له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ڵام حیزبی شیوعی كوردستان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ 12828 ده‌نگه‌وه‌ دابه‌زیووه‌ بۆ 12392  ده‌نگ, به‌مه‌ش ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 436 ده‌نگ  كه‌میكردووه‌, به‌مه‌ش رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی گشتی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ له‌ 0,496%ی ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بۆ 0,442%ی ده‌نگه‌كان كه‌میكردووه‌و 0,054%ی ده‌نگه‌كانی له‌ كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم و 12,21%ی له‌ چاو ده‌نگه‌كانی پێشووی خۆی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ڵام حیزبی سۆسیالستی كوردستان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ساڵی 2010 ه‌دا 10620 ده‌نگ بووه‌ واتا 0,41%ی ده‌نگه‌كان ,  له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌رز  بۆته‌وه‌ بۆ  12503 ده‌نگ, واتا 0,44%ی كۆی ده‌نگه‌كان ,  به‌مه‌ش 0,03%ی ده‌نگه‌كان زیادی كردووه‌ له‌ كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان .

 

 

Previous
Next