گه‌ڕه‌کی سور له ئه‌مستردام
زیاده‌ڕۆیی نیه گه‌ر بڵێین هیچ جێگایه‌ک نیه به ئه‌ندازه‌ی گه‌ڕه‌کی سورله ئه‌مستردام، له لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌کانی جیهان سه‌ردانی نه‌کرێت. ئه‌م شوێنه به‌ناوی گولۆپه سووره‌کان ناوده‌برێت، که له چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا بوونیان هه‌یه. به ناونابگترینیان دی.ڤالن، De Wallen، له ناوجه‌رگه‌ی ئهمستردامهو ده‌که‌ویته نێوان ڤارموسترات و زهیدایک. ئه‌م گه‌ره‌که به‌سه‌ر که‌ناله‌کانی ئه‌مستردامدا ده‌ڕوانێت و له به‌شه کۆنه‌که‌ی ئه‌مستردامه و مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م. هه‌ر له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مه‌وه کاری له‌ش فرۆشی تێداده‌کرێت و تا نهاش به‌رده‌وامه. ناوچه‌که قۆناغ به قۆناغ گه‌وره بووه، باروکهفتریا ورستۆرانت و خانه‌ی له شفرۆشی و شوێنی حه‌شیشه کێشان تێدا په‌ره‌ی سه‌ندوه . گه‌ر جاران له پشتی ده‌رگاوه، نیمچه نهێنی له سوچێکه‌وه ، مامه‌له‌یان له گه‌ڵ کڕیاڕهکانیانن ده‌کرد وڕێکدهکهوتن ، ئه‌وا له سالانی سییه‌کانه‌وه سێکسفرۆشی ناو جامخانه‌کان ده‌ستیپیکردوه و له‌شفرۆشه‌کان ژووری بچوک به کرێ ده‌گرن له پشت جامخانه‌کان، که په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که تۆزێکی لادرا بێت ، گلۆپی سورههڵدهکهن، کاره‌که‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دیاره له ئه‌نجامی گۆڕانی کۆمه‌ڵگا و تۆلهرانسی بۆ دیارده‌که له ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٨٠ له‌شفرۆشی ناوجامخانهکان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌وجا سێکفرۆشهکان به ئازادی له ناو جامخانه‌کاندا پهردهواڵا خۆیان نمایش ده‌کردو کڕیاریان په‌یدا ده‌کرد. ئیدی سێکسفرۆشی وه‌ک پیشه سه‌یر ده‌کرا و باجه‌که‌یان ده‌دا به مییری و زیاتر له روی ته‌ندروستییه‌وه کۆنترۆل ده‌کران و رێکخراو و سه‌ندیکا یان بۆ دامه‌زرێنرا .
مێژوی سێکسفۆشی له ئه‌مستردام له روی یاساوه قۆناغی جیا جیای به خۆیه‌وه بینیوه و گۆرانکاری به سه‌ردا هاتوه که ناکرێت لێره‌دا باسی دوورودرێژی له سه‌ر بکرێت.
هه‌ر چه‌نده پیشه‌ی سێکسفرۆشی له روی که‌لتوور داب‌و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه کارێکی نه‌شیاو و نه‌گونجاوه ، وه‌ک پیشه‌یه‌کی بێ مۆرال وشهرمئامێزو نزم سه‌یر کراوه ، به‌لام له گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌ر له سه‌ده‌کانی پێشودا چاوپۆشی لێکراوه . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێداویستی پاراستنی کچان و ژنان له ده‌ستدرێژی و هه‌راسانکردنی سێکسی و لاقه‌کردن له ده‌ست ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به دوای تێرکردنی پێداویستیه سێکسیهکانن. به کورتییه‌که‌ی ڕه‌خساندی هه‌لومه‌رجێک بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که عه‌وداڵی سێکسکردنن، ده‌بێت شوێنک هه‌بێت تا پێداوستیه سێکسیهکانیانی خۆیان به‌تاڵ بکه‌نه‌وه. که به مه‌ش کچان و ژنان ده‌پارێزرێن له‌و پیاوانه‌ی که بۆ سێکس ده‌گه‌رێن .
هه‌ر له دوای روخاندنی دیواری به‌رلین له سالی ١٩٨٩ ژماره‌ی سێکسفرۆشی به شیوازه جیاوازیه‌کانه‌وه وه‌ک سێکفرۆشی سه‌رجاده زیادی کرد. کچی گه‌نجی وولاته‌کانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات وه‌ک ئوکرانیا، رۆمانیا، بلغاریا..هتد. ده‌هێنران و له سه‌ر کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌وه‌ستان، به جۆرێک جلیان له به‌ر ده‌کرد که ده‌ناسرانه‌وه . به‌م جۆره سێکسفرۆشی به‌و مانایه‌ی که که‌سێک له ئازادی خۆیدا ئه‌و پیشه‌یه به شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی هه‌ڵیده‌بژێرێت و بژێوی خۆی دابین ده‌کات و، هاوکات له پای کاره‌که‌یدا وه‌ک هه‌مو پیشه‌یه‌کی تر زه‌ریبه به ده‌وڵه‌ت ده‌دات ، به مه‌ش شێوازێکی تری گرته خۆ، ئه‌ویش زیاتر دیارده‌ی بازرگانیکردن بوو به جه‌سته‌ی کچ و ژنه‌وه . به‌و شێوه‌یه زیاتر ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رۆک بانده‌کان و ده‌ڵاڵه‌کان ڕه‌خسێنرا ، بۆ بازرگانی کردن به جه‌سته‌ی ژن. بازرگانه‌کانی بازاری سێکسفرۆشی تا ده‌بوو زیاتر کچی گه‌نجیان له ووڵاته‌کانی تر که که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن ، به ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه وه‌ک له ووڵاته‌کانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ، ئه‌مه‌ریکای باشور، ئه‌فریقا به ناوی ژیانی باش و وه‌رگرتنی پاسپۆرت هاورده ده‌کران ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد، دهگٶڕا به دۆزه‌خ و ده‌که‌وتنه بارودۆخێکی سه‌خت و دژواره‌وه . چونکه له ژێر فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و سێکسی بازرگانییان پێوه ده‌کرا . هه‌ندێکجار ژیانیان ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کرا ، زیاتر وه‌ک کۆیله‌یه‌ک بۆ خاوه‌نه‌کانیان کاریان ده‌کرد. هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت ، وابه‌سته‌ی خاوه‌نه‌کانیان بوون، له ترسی کوشتن نه‌یان ده‌توانی هه ڵبێن .له ئاکامدا پیشه‌ی سێکسفرۆشی جامخانه‌کان به تایبه‌تی ، یانه‌و هۆتێل و شوێنه‌کانی تر به گشتی له ڕوی یاساوه گۆڕاو ئالۆزتر وکۆنترۆلی زیاتر کراوه. به کورتیه‌که‌ی که‌سێک که خۆی سێکسفرۆشی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئازاده‌و ڕێگایپێدراوه به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له ده‌ڵاڵ و بازرگانه‌کان بگرن که ئه‌و ژنانه نه‌چه‌وسێننه‌وه و وه‌ک کۆیله‌ی سێکس به‌کاریان نه‌هێنن، حکومه‌تی هۆله‌ندی له ڕوی یاساوه ، له لایه‌ک بۆ پاراستنی ژیانی سێکسفرۆشهکان له لایه‌کی دی بۆ کۆنتڕۆلکردنی نادی و خانه‌و جامخانه‌کان که به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی کار ناکه‌ن، یاساگهلیکی تری داناوه بۆ نمونه‌ش تۆمارکردنی ناوی ئه‌و ژن و کچانه‌ی که سێکفرۆشی ده‌که‌ن. هاوکات تۆمارکردنی ناوی خاوه‌ن نادی و جامخانه‌و خانه و شوێنه‌کانی تر که ئه‌و کاره‌ی تێدا ده‌کرێت. ته‌مه‌نی کچی سێکسفرۆش له هه‌ژده ساڵیه‌وه کرا به ته‌مه‌نی بیست ویه‌ک ساڵی. جیا له‌وه‌ش ئه‌و پیاوانه‌ی سێکس له گه‌ڵ ژنانی سێکفرۆشی نافه‌رمی ده‌که‌ن، تاوانباره‌و له ڕوی یاساوه سزای له سه‌ره. بێ گومان چه‌ند کۆنترۆڵیش هه‌بیت هه‌ر بازرگانی کردن به جه‌سته‌ی کچ و ژنانه‌وه له ڕه‌گه‌وه بنه‌بڕ ناکرێت.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که سه‌ردانی گه‌ڕه‌کی سور ده‌که‌ن گه‌لێکیان وه‌ک کڕیار دێن، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه بێت ده‌یکات ، پێداویستی سێکسی خۆی به تاڵ ده‌کاته‌وه ، هه‌ندیکی تریش وه‌ک گه‌شتیارێک دێت ته‌نها بۆ سه‌ردان به سه‌رسامییه‌وه سه‌یری دیارده‌ی سێکسفرۆشی جامخانه‌کان ده‌کات که له (%٥٠- % ٧٠ ) ژنان و کچانی ووڵاتانی ترن . دیارده‌ی سێکفرۆشی ناو جامخانه‌کان هه‌ر وه‌کو ئه‌وه وایه پارچه گۆشت به ڕه‌نگه جیاوازیه‌کانه‌وه نمایش کرابێت و کڕیاریش بتوانێت به گوێره‌ی ئاره‌زو و حه‌زی ڕه‌نگێک له نێو گۆشتی ڕه‌ش ( کچه ڕه‌ش پێسته‌کانی ئه‌فریقا) ،یاخود گۆشتی سپی ، (کچه سپی پێسته‌کانی ئه‌وروپا) یاخود ره‌نگ گه‌رمه‌کانی ئاسیا‌و سورپێسته‌کان هه‌ڵببژێرن. که ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا جۆرێکه له سوکایه‌تی کردن به ڕه‌گه‌زی مێینه و خۆی له خۆیدا به یه‌کێک له پێشلکاریه‌کانی سه‌ر مافی ژن داهندرێت، ئه‌وانه‌ی له ناو جامخانه‌کان کار ده‌که‌ن و جه‌سته‌یان خستۆته کار، هه‌موی ژن و کچن . کریارهکانیش پیاون. راستییه‌که‌ی دیارده‌ی جامخانه‌کان پێمان ده‌ڵێت که ڕه‌گه‌زی مێینه و نێرینه نایه‌کسانه . ئه‌ویش ڕه‌گه‌زێک (نێرینه) له ره‌گه‌زیکی تر زیاتره . واته ژن که وه‌ک کاڵا ده‌کڕرێت که‌متره له ره‌گه‌زی نێرینه که ئه‌مه‌ش دژی بنه‌ماکانی مافی مێینه‌یه (بڕگه‌ی پێنج) . ئه‌وه‌ی که له قوتابخانه فێری منداله‌کانمان ده‌که‌ین که ژن و پیاو یه‌کسانه ، ده‌بێت ڕێز له ژن بگیرێت ، به پیاسه‌یه‌کی ئه‌م ناوچه‌یه و سه‌یرکردنی ژنانی ناو جامخانه‌کان ، بیڕورای یه‌کسانی پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی پێنجی مافی ژن به جدی وه‌ربگرین ده‌بێت به لایه‌نی که‌مه‌وه ، پیاویش له گه‌ڕه‌کی سور له جامخانه‌کان بۆ سێکفرۆشی نمایش بکرێن. (بڕگه‌ی شه‌ش) پێمان ده‌لێت که ڕێگا نه‌درێت به هه‌مو جۆره بازرگانیکردنێک به ڕه‌گه‌زی مێننه‌وه . واته ژن خۆی به‌ر پرسیاری جه‌سته‌ی خۆیه‌تی. که‌سێکی دی نابێته موڵکی . به‌لام له پراکتیکدا سێکسفرۆشهکان وابه‌سته‌ی خاوه‌ن جامخانه‌کان و ده‌ڵاڵ و سه‌رۆک بانده‌کانن. واته ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌که‌ن ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می ده‌چێته گیرفانی خۆیانه‌وه.
له لێکۆلینةوهیهک ده‌رکه‌وتوه به لایه‌نی که‌مه‌وه نیوه‌ی سێکسفرۆشهکانی جامخانه‌کان له ژێر فشاردا ئه‌م کاره ده‌که‌ن. زۆربه‌شیان دوچاری لاقه‌کردن و سوکایه‌تی ده‌بنه‌وه. شایانی باسه له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تردا* له سه‌ر جۆره‌کانی سێکفرۆشی و ژماره‌یان، له ئه‌مستردام ده‌رکه‌وتوه که سێکفرۆشی، ساڵانه ده‌گاته نزیکی( پێنج هه‌زار تا حه‌وت هه‌زارو پێنج سه‌د ) . له‌م ژماره‌یه‌شدا ساڵانه نزیکی( هه‌زار تا ههزاروپێنج سه‌د) سێکفرۆشی ناو جامخانه‌کان . ژماره‌یه‌کی تریشان که ده‌گاته ( هه‌شت سه‌د) له یانه‌و بار‌و شوێنی تایبه‌ت کاری سێکسفرۆشی ده‌که‌ن. گروپێکی تر که ده‌گاته نزیک (ههزارودوسهد تا هه‌زاروچوارسه‌د) وه‌ک ئێسکۆرد کاری سێکفرۆشی ده‌که‌ن.
له کوردستانی خۆشمان‌دا گه‌ر چی سێکسفرۆشی به دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن سه‌یر ده‌کرێت و له روی داب و نه‌رییت و که‌لتوردا دیارده‌یه‌کی نه‌شیاو و نه‌گونجاوه، به‌لام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێکسفرۆشی به جۆره جیاجیاکانیه‌وه ته‌شه‌نه‌ی کردوه. گرنگه بۆ لایه‌نی ئاسایشی کۆمه‌ڵگا و که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان له لایه‌ک و ته‌ندروستی هاونیشتمانیان له لایه‌کی دی به ڕێگای یاسایی تر چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌که بدۆزنه‌وه. قه‌ده‌غه‌کردنی کرداره‌که تاوان و کێشه‌ی گه‌وره‌و ئالۆزتر دروست ده‌کات.
Onderzoek gemeente Amsterdam 2010*