Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
( ت ە ن ک ە ر ) …  نەوزاد بەندى

( ت ە ن ک ە ر ) … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

 

چووم ددانم بشۆم ،

تەنکەرێ نەوت کەوتە سەر فڵچەکەم ..

چووم بۆ گەرماو ،

تەنکەرێ وەرگەڕا لەسەر خەتى فانیلەکەم ..

تەنکەرێ لەناو سەلەى نانەکەدا بوو ..

تەنکەرێ لەناو پیاڵەى چاییەکەما تەقییەوە ..

چووم بخەوم ..

چوار تەنکەر لە ژێر سەرینەکەما بوون ..

مناڵەکەم دەستى کرد بە گریان ،

وتى : لە جانتاکەما ،

دوو تەنکەر وەرگەڕاون ،

هەموو دەفتەر و کتێبەکانم ،

لەناو نەوت و

نەفسادا ،

خوساون ..

شەقامەکان چرچ و لۆچ بوون ..

ئینسانەکان ، زۆربەیان سوتاون ..

 

*   *    * 

جاران ..

پێش دۆزینەوەى نەوت ..

قۆناغى نەقسى شۆڤڵ بوو ..

پێى ئەوترێ :

شۆڤڵ دیفیشێنسى ..

 *    *    *  

ئەڕۆم بۆ لاى دکتۆرى ڤێرتینەرى ،

بزانم  چارەى شارێ چییە ،

کە شۆڤڵ تێى داوە ؟؟

 

Previous
Next