سێبه‌ری به‌رد……… دڵشادی عومه‌رکاکی
به‌رده‌کان ..تادێ
ڕه‌ق وڕه‌قترده‌بـــن
ئیدی به‌ردێ تر دروست نابێ
نـــه‌رمتر .
نیگه‌رانیی
هاوڕێیه‌کی ڕۆح ســـوکـــه
له‌هه‌ژاریمانـــدا
هــــاوڕێیه‌تیمان ده‌کات
که‌لێم زویــر ده‌بی..
له‌نێو ڕۆحمـــدا
گویم له‌هــاڕه‌ی شكاندن و..
خـــرمه‌ی ڕوخـــاندنـــه
ته‌نهـــا خه‌نده‌یه‌ک نه‌بێ
هیچی ترم نه‌دۆڕاندووه
بۆئاشـــــــتبونه‌وه‌ت.
شــه‌وه‌سارده‌کــان
ته‌نهایـــــم وه‌بیردێننــه‌وه
ته‌نهایش..
گه‌رم گه‌رمم ده‌کاته‌وه
بۆتۆخـــــۆشــــویستن.
گمه‌ی کۆتره‌کــــان
دڵــــم پـڕ ده‌کــــه‌ن
ده‌ترســـم ئه‌م گـمـه‌غـه‌مگینانــه
بۆتۆبڵــــێــمـــــه‌وه.
سه‌رتاپاگیانم ڕه‌نگ ده‌گــرێ
ڕه‌نگی ســـپی و
ڕه‌نگـــی زه‌رد
که‌بیر له‌مردنی تۆ بکه‌مه‌وه
دڵم چه‌ند میهره‌بانه
تۆی خۆش ئه‌وێ
به‌خوێنی ســوور ئاوڕشێنی
ڕوخسارم ده‌کـــاو..پێم ده‌ڵێ
کـــه‌تۆنامــریی.
کۆڵانه‌کان غه‌مگین
شه‌قامه‌کان چۆڵ وهۆڵ
نه‌به‌یانیی هه‌ڵدێو
نه‌نیوه‌ڕۆ دێت و..
نه‌ئێواره‌ئاوا ده‌بێ
ئه‌وبه‌یانیه‌ی تۆسه‌فه‌رت کردبوو
ڕۆژێکی خۆڵه‌مێشـــی و
شه‌وێکی کاڵ بو تابه‌یانیی
به‌فر..
منداڵێکـــه له‌دایک ده‌بێ
باران هه‌رزه‌ی ده‌کاو
خۆر..
ته‌مه‌نی ده‌خوێنێته‌وه‌و..
فوو له ڕۆژی له‌دایک بونی ده‌کا
هه‌وریش شه‌قامێکه نه‌رم نه‌رم
به‌سه‌ریاتیده‌په‌ڕین..بێ گه‌ڕانه‌وه.
ژ‌یان
له‌نێوانی من و تۆدا جوانه
به‌هه‌مووناشرینیه کانیــه‌وه
مردنیش
هه‌مووجوانیه‌کانمانی ده‌ده‌ینی
خۆمان نه‌بێ
بالێمان گه‌ڕێ
گوڵ
له‌چاوی مناڵیماندا
سه‌ری ده‌رهێناو
له‌ده‌ستی هه‌رزه‌کاریماندا
ئاڵ بوو
له‌باوه‌شی یه‌کتریدا بوین
بۆنمان کرد
له ده‌فته‌ری عه‌شقی خۆماندا
به‌وشکی فه‌رامۆشمان کرد
ئه‌مێستاکه ده‌ستمان بۆنی گوڵێکی لی نایه
دره‌خت
حه‌زم له دره‌ختێک بوو
گوڵ بگرێت و
به‌ر بگرێت و
سێبه‌ریش
ئێستاکه ته‌ماشات ده‌که‌م
ئه‌ڵێی دره‌ختێکی ته‌نیای
بۆ ئه‌م مشته ئاووخاکه‌ی گیانم ڕووای.
هه‌ور
له‌نیگه‌رانیی من ده‌چـــێ
بارانیش هه‌ر له‌خۆم ده‌چێ
له‌فرمێسک و پێکه‌نینم
تۆش له‌خۆری نێوهه‌وره‌وه
له‌دوای باران له‌په‌لکه زێڕینه ده‌چی
هه‌رهه‌مومان به‌خه‌نده ئاشت ده‌که‌یته‌وه‌و
***********************