كاتێك ئینسانیه‌ت و ئیسلامیه‌ت غیاب ده‌بێت له مرۆڤ دا
ئه‌مشه‌و له هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنێك باسی ڕووداوێكی كرد له سلێمانی، وتی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ستێكی خۆی قرتاند، خۆشبه‌ختانه له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی تواندرا ده‌سته قرتێندراوه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی به‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه‌وه. تا ئێره ڕووداوه‌كه به ئاسایی
ده‌بینم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م هه‌واڵه زۆر سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سته‌كه‌ی قرتێندرابوو چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌ی ده‌گێڕایه‌وه و وتی: كاتێك به هۆی كاره‌كه‌م ده‌سته‌كه‌م به‌ر مشار كه‌وت و قرتا چووم بۆ ئه‌وه‌ی خێرا ئۆتۆمبێلێك بگرم و بڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام كاتێك تاكسیه‌كم ڕاگرت كه بینی خوێنێكی زۆر له ده‌سته قرتێندراوه‌كه‌م دێت شۆفێره‌كه وتی ناتوانم بتگه‌یه‌نم چونكه ئۆتۆمبێله‌كه‌م پیس ده‌بێت بۆیه ڕۆیی!!!
ئه‌مجاره تاكسیه‌كی تر هات ئه‌میش به هه‌مان شێوه كه بینی خوێنێكی یه‌كجار زۆر له ده‌ستم دێت وتی ئۆتۆمبێله‌كه هی خۆم نییه، ناتوانم، بۆییه ئه‌میش ڕۆیی!!!
دواتر به ئۆتۆمبێلێكی خزمێكمان چووم بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌مه كورته‌ی ڕووداوه‌كه بوو….
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه كه‌مێ له‌سه‌ری بدوێم غیاب بوونی گیانی ئینسانیه‌ت و ئیسلامه‌تی ئه‌م دوو شۆفێره تاكسیه‌یه، چونكه گومانم نییه ئه‌م دوو كه‌سه خۆیان به ئینسان و ئیسلام ده‌زانن، به‌ڵام له‌به‌رچی غیاب بوو لێیان؟!
من پێم وایه كاتێك مرۆڤ ماده‌ی له‌لا گرنگتر بوو له گیانی كه‌سێك ئه‌وكات هه‌موو پێكهاته‌كانی مرۆڤبوونی له ده‌ست ده‌دات، وه‌ك گانله‌به‌رێكی دڕنده‌ی دێوه‌زمه‌ی لێدێت، هه‌موو ژیان و بوون به چاوێكی ماددییه‌وه ده‌بینێت.
مادده بۆ ئه‌وه‌یه ژیان به جوانی ببینین و خزمه‌تی خۆمان و خه‌ڵكی پێ بكه‌ین، نه‌ك له پێناوی مادده بژین و بمرین.