ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری فاشیزم …2
Closed
به‌شی 2
تێگه‌یشتنی له ڕه‌گه‌وه، گه‌ڕانێکی قوڵی ده‌روونییه. ئه‌م گه‌ڕانه هه‌نگاوی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌شه‌ی ده‌روونیی مرۆڤ. گه‌شه‌ی ده‌روونیی مرۆڤیش له له‌دایکبوونیه‌وه ده‌ستپێناکات، به‌ڵکوو له یه‌که‌م چرکه‌ساتی جووتبوونی هه‌ردوو تووخمی نێر و مێ له سکی دایکدا. له دوو هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا سوڕی خوێنی ساوا له سکی دایکدا ده‌ستپێده‌کات. ئۆرگانه‌کانی وه‌ک گورچیله، جگه‌ر، ئۆرگانه‌کانی هه‌زمکردن له کارکردندان و سیستێمی نێرف له دروستبووندایه. زیانگه‌یاندن به منداڵ له سکی دایکه‌وه ده‌ستپێده‌کات نه‌ک له له‌دایکبوونیه‌وه. هه‌موو جۆره فاکتۆرێکی فیزیکیی و ڕۆحیی فاکتۆرێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر زیانگه‌یاندن به گه‌شه‌ی ده‌روونیی ته‌ندروستی منداڵ له سکی دایکدا…..