یه‌شار كه‌مال و شاری تۆراو
(كورته لێكۆلینهوهیهكه سه‌باره‌ت به‌ڕۆمانی – زه‌ریا زیز بوو-ی یه‌شار كه‌مال)
یه‌شار كه‌مال هه‌ر له‌ده‌ستپێكی نووسینییه‌وه، گرنگییه‌كی تایبه‌تی به سروشت داوه و له‌پێناو كه‌شفكردنی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشت، هه‌وڵی هێنانه كایه‌ی زمانێكی تایبه‌تی داوه. یه‌شار كه‌مال پێی وایه مرۆڤ ته‌نیا له‌و كاته‌دا به‌خته‌وه‌ر و باری ته‌ندروستی باشه كه‌بتوانێت پێوه‌ندییه‌كی دروست له‌گه‌ڵا سروشتدا بهێنێته بوون، ئه‌م گۆشه نیگایه‌ی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی و ڕه‌سه‌نی نێو تێكستهكانیهتی، له‌پاش ساڵی 1970-شه‌وه ده‌توانین بڵێین به‌ته‌واوی ئه‌م تێڕوانینه‌ی بووه شوناسنامهیهكی پۆله‌تیكی.
ئیدی ئه‌م تێڕوانینه‌ی هێدی هێدی لهبونیادێكی تۆكمه‌دا جێی خۆی كرده‌وه و له ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا، لهشكڵا و شه‌مائیلی مانیفیستۆیهكدا كه‌وته ڕوو. له‌م ڕۆمانه‌دا به‌ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان و مرۆڤ و سروشت ڕاڤه و شیكاری بۆ ده‌كرێت. ناكرێت ته‌نیا وه‌ك ڕۆمانێكی تایبه‌ت به‌ده‌ریا ته‌ماشا بكرێت، چونكه له‌وه زێده‌تر ده‌گرێته خۆی و باس له‌شارێكی كه‌نار زه‌ریا ده‌كات، كهمرۆڤهكانی بژێوییان له‌میانی ده‌ریاوه به‌ده‌ست ده‌هێنن و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كانگیر وابه‌سته‌ین، بۆیه ڕۆمانه‌كه به‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی شارێك ده‌درێته قه‌ڵه‌م ، كه‌به‌بێ ده‌ریا ناكرێت بژێویان به‌ده‌ست بهێنن و بژین. باسوخواسی شار و وه‌سفكردنی، پانتاییه‌كی به‌رفراوان و شوێنێكی گرنگی ڕۆمانه‌كه داگیر ده‌كات.
ئه‌مه جگه له‌خستنه‌ڕووی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان شار و زه‌ریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر. به‌شێوه‌یه‌كی ئیستێتیكی و به‌پله‌ی یه‌كه‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا منداڵانی نێو ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌كات و به‌پله‌ی دووهه‌میش له‌ڕێی ئافره‌تانه‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و شار ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و كه‌شوهه‌وایه‌كی پۆلهتیكیانهشی بۆ ده‌خوڵقێنێت. له‌م ڕۆمانه‌دا له‌نێو دنیای ئافره‌تان و منداڵان و پێوه‌ندییه‌كانی سروشت و هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌و دیوی شاره‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواتر تێڕوانینه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ئیستانبووڵا ده‌خاته‌ڕوو كه‌هه‌موو ئه‌مانه له‌میانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و سروشته‌وه راڤه ده‌كات.
ئه‌و ئیستانبووڵهی كهیهشار كه‌مال، له ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا باسی لێوه ده‌كات. به‌پێی ڕاوبۆچوونه‌كانی زۆرێك له ڕه‌خنه‌گران، شیعری “ته‌متوومان”ی “ته‌وفیق فیكره‌ت”مان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌گرانی وه‌ك “نه‌دیم گویرسهل و فه‌تحی ناجی” به‌تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند به‌یته‌ی “ته‌وفیق فیكره‌ت” به‌نموونه ده‌هێننه‌وه، كه‌ده‌ڵێت:
( په‌رده پۆشی بكه‌ن، به‌ڵێ ئه‌و مه‌زنه
په‌رده پۆشی بكه‌ن، به‌ڵی ئه‌م شاره
په‌رده پۆشی بكه‌ن و بۆ هه‌تا هه‌تایه بنوو
ئه‌ی فاجیرهی دههر…
په‌رده پۆشی بكه‌ن، ئه‌ی مه‌رگه‌سات
په‌رده پۆشی بكه‌ن، به‌ڵێ ئه‌م شاره
په‌رده‌پۆشی بكه‌ن و بۆ هه‌تا هه‌تایه بنوو
ئه‌ی سۆزانییه‌كی دنیا)
“ته‌وفیق فیكره‌ت” وه‌ك مێینه‌یه‌ك ده‌ڕوانێته شار و ئه‌و شوناسنامهیهشی پێ ده‌به‌خشێت. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی خۆ داپۆشینی ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و به‌كارهێنانی “په‌رده‌پۆشی بكه‌ن”، مه‌به‌ستێتی ئه‌و پێوه‌ندییه به‌رجه‌سته بكات.. ته‌نانه‌ت له‌دێڕه شیعرێكی دیكه‌یدا، به”قه‌یره كچ” ناوی ده‌بات، یان ده‌ڵێت:
(ئه‌ی ئه‌وه‌ی پاكیزهیهتی خۆی له‌ژێر هه‌زار مێرددا دۆڕاند). شایانی باسه تێڕوانینێكی نێرانه له‌م شیعره‌یدا زاڵه و شاریش ده‌كاته مێینه‌یه‌كی دۆڕاو.
به‌ڵام ئه‌و ئیستانبووڵهی كهیهشار كه‌مال له ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا ده‌یخاته ڕوو، بێ ڕه‌گه‌زه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مێینه‌ی ناشوبهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌جێی ئه‌وه‌ی شار سزا بدات، له‌پشت دێڕهكانییهوه خۆشویستنی شاری تێدا ده‌بینرێته‌وه. هاوسه‌نگی نێوان گه‌نده‌ڵی و پیسێتی شار و هارمۆنییه‌ت و گوزه‌رانی ئینسانیانه‌ی مرۆڤه‌كانی شار ڕاده‌گرێت و ڕێزنه‌گرتنی سروشت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، بهڕێزنهگرتنی ئافره‌تانی ده‌شوبهێنێت. به‌مه‌ش له‌تێڕوانینی ئیكۆفیمینیستهكان نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌ده‌یانه‌وێت چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و وێرانكردنی سروشت پێكه‌وه گرێ بده‌ن و پێوه‌ندی له‌نێوانیاندا بدۆزنه‌وه.
له‌ڕاستییدا پێوه‌ندی نێوان مێینه‌و سروشت، پێوه‌ندییه‌كی بایۆلۆژی و بوونگه‌راییانه نییه، ته‌نها تێڕوانینێكی نێرانه‌یه كه ئه‌و پێوه‌ندییه له مابهینیاندا چێ ده‌كات.
” سیمۆن.س.ئیستۆك” پێی وایه، ئه‌مه تێڕوانینێكی مادییه، كه‌وه‌ك پارچه زه‌وییه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا مێینه ده‌كات و به‌حه‌قی خۆی ده‌زانێت كهبیچێنێت و بیبڕێته‌وه. به‌ڕای ئه‌و ئه‌مه تێڕوانینی زیهنیهتێكه كهچلۆن بهوێرانكردنی سروشت ناڕه‌حه‌ت نییه، ئاواش به‌ئه‌شكه‌نجه كێشان و ئازاردانی مێینه ناڕه‌حه‌ت نییه و هه‌ر به خه‌یاڵیشیدا نایه‌ت.
له‌ڕۆمانی” زه‌ریا زیز بوو”دا ئافره‌ت له‌پشت هێڵی گشتی ڕۆمانه‌كه‌وه سه‌نگی خۆیان هه‌یه، هاوبه‌شی گێرمه‌و كێشه‌كانی شارن. یه‌كێك له‌گرنگترین كاراكته‌ره‌كانی ئافره‌ته‌كانی ڕۆمانه‌كه”زوهره پاشاڵی”یه، كه‌له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌درێته به‌رچه‌قۆ و ده‌كوژرێت.. ئه‌م ڕووداوه ده‌گاته ترۆپك و ڕۆژنامه‌كان وێنه‌ی جه‌سته‌ی ڕووت و خوێناوی ئافره‌ته‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ڕێگه‌خۆشكردن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌ساتی له‌و چه‌شنه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و بابه‌ته‌كه ده‌كاته بابه‌تی كڕین و فرۆشتن. پیشاندانی جه‌سته‌ی ڕووتی ئافره‌ته‌كه، بێ حورمه‌تی كردنه بهمردوویهك و ڕێز و شكۆی ناهێڵێت. ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌زینا ده‌كات، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه و دواتریش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه تف و له‌عنه‌ت ده‌كرێت. جا یه‌شار كه‌مال سه‌باره‌ت به‌كوشتنی ئافره‌ته‌كه و دواتر پیشاندانی جه‌سته‌ی ڕووتی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانه‌وه، له‌هه‌مان ڕوانگه‌ی عورف و عاده‌تی باوه‌وه تێی ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت:
” كوشتنی زوهره پاشاڵی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه، ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس بوو”.
لێره‌دا ئه‌و تێڕوانینه پیاوانه‌یه زاڵه، كه‌ئافره‌ت به موڵكی خۆی ده‌بینێت، ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه‌هیچ مافێكی هه‌ڵبژاردن و ئیراده بۆ ئافره‌ت ناهێڵێته‌وه و هیچ حیسابێكیش بۆ ئه‌قڵا ناكات. هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌شه كه ڕێگه خۆشكه‌ری توندوتیژییه له‌گه‌ڵا ئافره‌تاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕه‌وشتی تاوانبار ده‌كرێت.
“باربهڕه. ت. گاتیس” پێی وایه كه‌به‌درێژایی مێژوو، پیاو ئافره‌تی وه‌ك ئامێرێكی وه‌به‌رهه‌مهێنان بینیوه و گه‌رچی له‌ئێستادا به‌حوكمی زیادبوونی ژماره‌ی مرۆڤ و له‌ناوچوونی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، داواكاری پیاو بۆ منداڵبوون كه‌مێك وه‌ك جاران نه‌ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هه‌رده‌م ئافره‌ت لای پیاو ئه‌و عه‌رده‌یه كه دهیكێڵێت و تۆوی خۆی پێدا ده‌كات و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به به‌رهه‌مهێنانه‌وه. له‌مڕۆی شار و شاره‌وانیشدا، سه‌رباری زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان، هێشتاكه نه‌وه خستنه‌وه‌ی لا گرنگه و هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی له دنیادا دروست كردووه.
له‌ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”ی یه‌شار كه‌مال-دا، پیسبوونی شار و پیسبوونی ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌یه‌كی ئیكۆفیمینیستییهوه تێی بڕوانین، له‌نێوانیاندا هه‌ست بهپێوهندییهك ده‌كه‌ین.
له‌ڕۆمانه‌كه‌دا بێجگه له”زوهره پاشاڵی”، زۆر كاراكته‌ری دیكه‌ی مێینه‌ش، ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوی توندوتیژی پیاوه‌وه. هه‌روه‌ك “دایكی ئه‌حمه‌د” كه‌له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت، كه‌دواتر “دایكی ئه‌حمه‌د” بۆ ڕزگاربوون له‌و بارودۆخه‌ی خۆی، ڕه‌دووی گه‌نجێكی دراوسێیان ده‌كه‌وێت و دواتریش “باوكی ئه‌حمه‌د” هه‌ردووكیان ده‌كوژێت. له‌شوێنێكی دیكه‌دا، دیمه‌نێكی توندوتیژی ده‌خاته‌ڕوو، كه”زهینهڵا” به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، پیاوێكی ده‌مانچه به‌ده‌ست، ئافره‌تێك به‌پرچ ڕاده‌كێشێت و هه‌ردوو ده‌ستی ئافره‌ته‌كه زامدارن و خوێنیان لێده‌چۆڕێت، ئیدی پاش ئه‌وه‌ی “زهینهڵا” له‌شوێنی ڕووداوه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، گوێی له‌ده‌نگی زریكه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و پاشان ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌بێت، كهبهدوای یه‌كدا سێ فیشه‌كی لێ دێته‌ده‌ر.
به‌پێی ئه‌م نموونانه ده‌زانین كه‌ئافره‌تی شاره‌كه به‌خته‌وه‌ر نین، پیاوه‌كان له‌ڕوانگه‌ی باڵاده‌ستی خۆیانه‌وه، ئافره‌ته‌كان به‌كارده‌هێنن و پیسیان ده‌كه‌ن و پاشان ده‌یانكوژن.
له‌ڕۆمانه‌كه‌دا “حالیم بێی وه‌زیر ئۆغڵو” یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌ده‌ستی هه‌یه له‌ژه‌هراوی كردنی شار و پیس كردنی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كههۆبییهكی سه‌یری هه‌یه، له‌كڕین و فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی شاردا، هه‌ر چۆن حه‌زی به‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی زه‌ویدا هه‌یه، ئاواش حه‌زی به‌ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر نامووسی كچۆڵه گچكهكانه، ته‌نانه‌ت هیچ ڕێزێكیشی بۆ به‌ها مهعنهوییهكانیش نییه، بگره به‌ها ئایینییه‌كانیش.. تا جارێكیان مافوورێكی ڕاخراوی نێو مزگه‌وتێكی به‌دڵدا ده‌چێت و به پاره ده‌یكڕێته‌وه.
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و كچانه‌ی كه‌ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات كه شكاتی لێ بكات، به‌ده‌ستی خۆی ده‌یخنكێنێت و فڕێی ده‌داته نێو زه‌ریاوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه ئه‌و كاراكته‌ره له‌پێناو پاراستنی موتڵهقیهتی هێز و توانای خۆیدا، هیچ سڵا له‌ئه‌نجامدانی كارێك ناكاته‌وه، كهبكهوێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كانی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
یه‌كێك له‌كاراكته‌ره گرنگه‌كانی ڕۆمانه‌كه”سه‌لیم باڵكچی”یه، كه‌به‌هۆی ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه”حالیم بێی وه‌زیر ئۆغڵو” دژ به‌كچان به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری كوشتنی ده‌دات. جا “سه‌لیم” پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، دیمه‌نێكی دێته پێش چاو، كه‌ده‌كه‌وێته مابه‌ینی واقیع و زیندهخهونهوه:
( ” حالیم بێی وه‌زیر ئۆغڵو” له‌ئوتێلی “هیلتۆن” له‌نێو حه‌وزێكی قووڵایی زه‌ریاكه، له‌گه‌ڵا هه‌شت كچی پرچ زه‌رد دایه…
“ئه‌و نییه” نه‌خێر ئه‌و پرچ زه‌رده نییه..وه‌ڵڵاهی و بیلاهی ئه‌و نییه….
یه‌كێك له‌و كچانه له‌و ده‌چێت؟ كچه پرچ زه‌رده‌كان، له‌قووڵایی زه‌ریادا شانیان هه‌ڵوه‌ریوه، ئه‌م ماسی نا.. ئه‌وی دیكه.. ئه‌م دۆلفین نا، ئه‌ویتر..له‌گه‌ڵیاندا ده‌دوێت، ئه‌م دۆلفینه پرچ زه‌رده.. “حالیم بێی وه‌زیر ئۆغڵو” له‌گه‌ڵا ماسییه‌كان و پرچ زه‌رده‌كاندا تاوڵه ده‌كات.. ماسییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌ده‌وری “وه‌زیر ئۆغڵو”دا بازنه‌یان دروستكردووه..پرچ زه‌رده‌كان ده‌گرین…).
لێره‌دا ده‌بینین “سه‌لیم باڵكچی”، ئه‌و كچه نێرسه‌ی كهعاشقی بووه، وه‌ك ماسی ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه، چونكه پێوه‌ندی به‌دنیابینی ماسیگرێكهوه هه‌یه، كه‌پێی وایه:
( ئه‌و هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئافره‌ت پیر نابێت، وه‌ك خونچه‌ی تازه پشكوتوو ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك زه‌ریا ده‌مێنێته‌وه، ده‌ریا پیر نابێت، هه‌روه‌ك چۆن ئاسمان و هه‌وره‌كان و ئه‌ستێره‌كان، پیر نابن، به‌ڵام ئینسان پیر ده‌بێت و ده‌مرێت).
” سه‌لیم” ئه‌م تێڕوانینه‌ی كه‌ئافره‌ت و سروشت وه‌ك یه‌ك ده‌بینێت، له‌باوكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، باوكی پێش ئه‌وه‌ی زێدی خۆی قافقاسیا جێ بهێڵێت، دهنووشتێتهوهو سێ جار ئه‌و خاكه ماچ ده‌كات كهچیمهنی له‌سه‌ر ڕواوه‌و ده‌ڵێت:
( ئه‌ی دایكهكهمان، ئه‌ی چیاكهمان، ڕه‌نگه ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تا تۆ نه‌بینمه‌وه).
له‌ڕاستیدا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ئافره‌ت له‌پیاو جیا ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌سروشت تێی ده‌ڕوانێت. تێڕوانینێكی ئایدیۆلۆژیانه‌ی پیاوانه. جیاوازی له‌نێوان “وه‌زیر ئۆغڵو” و “سه‌لیم”، له‌وه‌دایه كه”سه‌لیم” وه‌ك سروشت ده‌ڕوانێته ئافره‌ت و پله‌یه‌كی به‌رزتری له‌پیاو ده‌داتێ.
“وه‌زیر ئۆغڵو”ش ئافره‌تی پێ بوونه‌وه‌رێكی غه‌یره ئینسانه‌و ته‌نیا بۆ ڕابواردنه. پێوه‌ندی “وه‌زیر ئۆغڵو” به هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانه‌وه، وه‌ك گه‌مه‌ی تاوڵه وایه.
“فاتمه ئه‌بڵه” یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه شیرین و خۆشه‌ویستانه‌ی كهلهفیگۆری دایكێكدا دێته پێش چاومان. كاتێكیش “سه‌لیم باڵكچی” له‌خه‌سته‌خانه ده‌كه‌وێت، “فاتمه ئه‌بڵه” به‌دیارییه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
“یه‌شار كه‌مال” لهڕیپۆرتاژێكیدا”فاتمه ئه‌بڵه” بهفیگۆرێكی تراژیدی و ڕه‌مزی دایكێكی قاڵبۆوهی داده‌نێت، كه كاریگه‌ری زه‌مه‌نی پێوه دیاره.
له‌ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا، نووسه‌ر هاوسه‌نگی نێوان فیگۆری “فاتمه ئه‌بڵه” وه‌ك دایكێك و ئافره‌ته‌كانی دیكه ده‌پارێزێت. له‌ڕۆمانه‌كه‌دا قه‌ره‌باڵغی شار، چ له‌ڕووی فیزیكی و چ له‌ڕووی كولتووری و پیس بوونی، بۆته مایه‌ی بازرگانی كردن به‌له‌شی ئافره‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژین، ئافره‌ته‌كانی بهئافرهتهكانی نێو شاره‌كان ناچن.
ئیكۆفیمینیستهكان تێڕوانینی خۆیان به‌چه‌شنێك به‌رفراوان كردووه، كهمنداڵیش بگرێته خۆی، چونكه منداڵانیش وه‌ك ئافره‌ت و سروشت، به‌ده‌ست زه‌بر و زه‌نگی پیاوانه‌وه ده‌ناڵێنێ. ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه‌جه‌سته‌ی ئافره‌ت وه‌ك ماڵا و موڵكێكی سروشتی خۆی ده‌بینێت، هه‌ر به شار و سروشته‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو زه‌بر و زه‌نگ ده‌رحه‌ق بهمنداڵانیش جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌ڕۆمانه‌كه‌دا ئه‌و زه‌بر و زه‌نگه‌ی كه‌به‌رانبه‌ر به‌منداڵان ده‌كرێت، له‌كه‌سایه‌تی “زهینهڵا”دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ببێته تاوانبار.
“سوله‌یمان” یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌پێش پانزه ساڵا و له‌كاتێكدا كهزهینهڵا خه‌ریكی پاككردنی ماسییه، به‌پێیه‌كانی ده‌چێته سه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ستی و ده‌یانشكێنێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه”سوله‌یمان” وه‌ك وه‌ستایه‌ك، زۆر پاره‌ی زه‌ینه‌ڵ-ی خواردووه‌و نه‌یداوه‌تێ.
“سوله‌یمان” له‌كاتی ڕاوكردنی ماسیدا، ده‌ستی ژنه‌كه‌شی له‌ژێر پێیان ده‌نێت و به‌رانبه‌ر ئه‌ویش توندوتیژه.. ته‌نانه‌ت لهڕاوهماسیشدا و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا، هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی چه‌وت و چهوێڵا تاقی ده‌كاته‌وه.
ئیدی پانتاییه‌كانی ژیانی ئینسان و پێوه‌ندییه‌كانی، منداڵانیش ده‌گرێته‌وه. هه‌ر لهژههراویكردنی ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌و زیان به‌خشینی فیزیكی و ڕوخساریی، هه‌ر گهورهكانیشن كه‌كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ژیانی منداڵان و دواڕۆژیانه‌وه هه‌یه. “زهینهڵا” چوونكه به‌ده‌ست گه‌وره‌كان زۆری كێشاوه‌و هه‌ر توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لێ بینیوون، بۆخۆشی كه گه‌وره ده‌بێت هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه.. گه‌رچی نایه‌وێت “دووڕسن كه‌مال” وه‌ك خۆی لێ بێت، تا پێی بكرێت له‌خۆی دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه‌به‌رانبه‌ر به”دووڕسن” ی منداڵا ده‌ینوێنێت، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌ویش بچێته نێو دنیای توندوتیژییه‌وه.
به‌ڕاستی له‌نێو شاردا زۆر منداڵی وه‌ك”دووڕسن كه‌مال” هه‌یه، كه‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا خێزانی‌دا پچڕاوه، ئه‌مه جگه له منداڵه بێ لانه‌و جێیهكان، یان ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌به‌ناچاری ده‌بێت كار بكه‌ن و خانه‌واده‌یه‌ك بژێنن.
یه‌شار كه‌مال له”سه‌ربازه‌كانی خوا”دا، زۆر له‌نزیكه‌وه گرنگی به‌ژیانی ئه‌و منداڵانه ده‌دات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه”زه‌ریا زیز بوو”شدا، گرنگیان پێده‌دات.
منداڵه لانه‌وازه‌كان له‌هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی مرۆڤانه بێ به‌شن و به‌تایبه‌تیش به‌ده‌ست پۆلیسه‌وه دادوبێدادیانه و كهپێویستیش بكات هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه جارێكی تر به‌كارده‌هێنرێن.
یه‌شار كه‌مال، كوشتنی منداڵه‌كانی یوونس، كه‌سه‌رباری شین و فوغان و هه‌وڵدانی دایكه‌كه، هیچی بۆ منداڵه‌كانی پێناكرێت.. به‌كوشتنی دۆلفینه‌كانی ده‌ریاوه گرێده‌دات.. نووسه‌ر ده‌نگی دۆلفینه زامداره‌كان، پێش مه‌رگیان… به‌ده‌نگی منداڵان ده‌شوبهێنێت:
( له‌ژێر زه‌ریادا، له‌كاتی قه‌تڵوعامكردنی دۆلفینه‌كان، قوڕگیان پڕ ده‌نگی منداڵا ببوو…..ساوایه‌كی باوه‌شی دایكی، درایه به‌ر ده‌ستڕێژ…).
نووسه‌ر منداڵا و دۆلفین به‌یه‌ك ده‌شوبهێنێت، چونكه لای ئه‌و هه‌ر تاوانێك كه‌به‌رانبه‌ر سروشت بكرێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا تاوانه به‌رانبه‌ر به‌خۆی و كولتووره‌كه‌ی.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌هه‌موو شتێك وه‌ك كاڵایه‌ك بۆ به‌كارهێنان ده‌بینێت و زیان به‌سروشت ده‌به‌خشێت، ئه‌وه بێگومان كاریگه‌ریشی به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو و پاشه‌ڕۆژیانه‌وه ده‌بێت.
له‌ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا، نووسه‌ر پانتاییه‌كانی ژیان و خودی مرۆڤ و پێوه‌ندییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسامكه‌ر دێنێته پێشچاو. به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م تێڕوانینه‌ی یه‌شار كه‌مال-یش له‌باڵاترین شێوه‌یدا، ده‌كرێت له‌دوو توێی ئه‌م گوتهیهیدا ببینینه‌وه:
( ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ر له‌منداڵێكی حه‌وت ساڵانه‌وه تا كه‌سێكی حه‌فتا ساڵا، له‌و ڕاستییه تێنه‌گات و ئا به‌م شێوه‌یه سروشت به‌دیوێكی دیكه‌دا وه‌ربچه‌رخێنێت، ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕه‌گه‌زی خۆشی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات).
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی یه‌شار كه‌مال، له‌ڕۆمانی “زه‌ریا زیز بوو”دا لهمهودایهكی ئه‌ده‌بیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و هه‌ڵسوكه‌وتی ئینسانه‌كان به‌رانبه‌ر به‌سروشت و ئافره‌ت و منداڵا ڕاڤه ده‌كات و ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه ڕابكێشێت، كه‌هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه گرێدراون. ته‌نها بهسهرهاتهكانیشمان له‌زنجیره‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا ناخاته پێشچاو، به‌ڵكو له‌ڕێی سیمگه‌و لێكچوونهكانهوه نێوه‌ندێكی هاوبه‌ش ده‌خووڵقێنێت و وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات كهعهوداڵی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شتانه بێت، به‌مه‌ش هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵا خوێنه‌ر دروست ده‌كات و وای لێده‌كات كهپێوهندییهكانی خۆی له‌گه‌ڵا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژی بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
سه‌رنج: (” گووینیل ئایایدن جه‌به” نووسه‌رێكی مێینه‌ی توركه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ی لهمهلهفێكی تایبه‌ت به- یه‌شار كه‌مال-دا بڵاوكردۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانی” شار ده‌تۆرێت: سه‌ره‌تا ئافره‌تان و ئینجا دۆلفینه‌كان”دا كهبهباشمان زانی بۆ زیاتر حاڵی بوونی خوێنه‌ری كورد له‌ماهیه‌تی بابه‌ته‌كه، ته‌نها ده‌ستكاری ناونیشانه‌كه‌ی بكه‌ین و بیكه‌ینه: “یه‌شار كه‌مال و شاری تۆراو”).
نووسینی: گووینیل ئایایدن جه‌به
گۆڕینی له تووركییهوه: یوسف عیزه‌دین
ژێده‌ر:
Kitaplik-yapi kredi yayinlari-101-2007-istanbul