Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
جێوازی نێوان (( دکتاتۆره‌كان  و، كۆلكه‌ دکتاتۆره‌كان))

جێوازی نێوان (( دکتاتۆره‌كان و، كۆلكه‌ دکتاتۆره‌كان))

Closed
by January 27, 2014 گشتی

 

 

 

 

   ئه‌وه‌ی دگتاتۆره‌كان له‌ كۆلكه‌ دگتاتۆره‌كان جیا ده‌كاته‌وه‌ ،  دگتاتۆره‌كان به‌ ئاشكراو ڕاشكاوانه‌ و به‌ به‌ر چاوی هاوڵاتیانه‌وه‌ تاوانه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات به‌ بێ‌ سڵ كردنه‌وه‌ ، به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی پێویستی  به‌ داڕشتنی سینارۆ بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی  ،  به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری  و دادگاكان ، به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی  هیچ  لێكۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌و ئامانجانه‌ بكات  كه‌ تاوانی له‌ مه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات ،  بۆیه‌ ((گۆبڵزی وه‌زیری ڕۆشنبیری هتله‌ر)) ده‌یگوت گه‌ر ووشه‌ی ڕۆشنبیری ببیستم یه‌كسه‌ر ده‌ستم ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ده‌مانچه‌كه‌م .  نمونه‌یه‌ك له‌و ژماره‌  تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌نجامیاندا بریتی بوو له‌ گوله‌باران كردنی شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌سپانیا((لۆركا)) هه‌ر به‌ به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه‌ ، حه‌مه‌ ڕه‌زا شای ئیرانیش ((خه‌سره‌وی گولسورخی))  نووسه‌رو شاعیری پێشكه‌وتوخوازی ئێران به‌ ئاشكرا له‌ سه‌ر نوسینه‌كانی له‌ سیداره‌ ده‌دات ، ئه‌نوه‌ر ساداتی دگتاتۆری میسریش له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ((نه‌وال سه‌عداوی)) نووسه‌رو ڕۆشنبیر به‌ ئاشكرا ده‌خاته‌ زیدانه‌وه‌و  هه‌وڵی تیرۆر كردنی ده‌درێت و ،ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ زیندان ده‌مێنێته‌وه‌ تا تیرۆر كردنی ئه‌و دگتاتۆره‌ و پاشان له‌ زیندان  ئازاد ده‌كرێت ، سه‌دامی دگتاتۆریش ده‌یگوت ((بنوسن به‌ بێ‌ ترس چی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕازی بێت یان نا ڕازی بێت )) به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا عێراق كرا بووه‌ زیندانێكی گه‌وره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به‌  ڕۆژنامه‌ نووسان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ، ته‌نها ئه‌وانه‌ ئازاد بوون بۆ شه‌ڕه‌ دۆڕاوه‌كانی سه‌ده‌میان ده‌نووسی و به‌ شانوباڵی سه‌دام دا هه‌ڵیانده‌دا . كه‌واته‌ دگتاتۆره‌كان وه‌ك تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ هه‌ژموونی خۆیان سه‌پاندووه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو كایه‌ جیا جیاكانی ژیان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ر له‌ ((سامان و دارایی وڵات ، راگه‌یاندن ، سوپاو ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌  جۆراو جۆره‌كانی  ئه‌شكه‌نجه‌دان و دسپلین ، میتۆدی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ، ده‌زگای دادوه‌ری ، به‌ كار هێنانی جه‌نگی ده‌روونی ، داگیر كردنی عه‌قڵی مرۆڤه‌كان به‌ خه‌ون و فه‌نتازیای پووچ و بێ‌ بنه‌ما ، به‌ كار هێنانی لاهوتیه‌ت و پیاوانی لاهوتیه‌ت وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك ، به‌ زبڵ كردنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بۆ چه‌واشه‌كردن ، ته‌قدیس كردنی ئاڵاو نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان ،  به‌ر نامه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌ها كه‌ گوزارشت له‌ خه‌ون و یۆتۆپیای دگتاتۆر  ده‌كات…..هتد))  هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كرێنه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ئایدۆلۆژی دگتاتۆره‌كان . ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژیانه‌ی دگتاتۆر  بیر بكاته‌وه‌  یان ڕه‌خنه‌ له‌ كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی بگرێت  به‌ ئاشكرا له‌ ناو ده‌برێت .. به‌ڵام ((كۆلكه‌ دگتاتۆره‌كان))  ڕۆژنامه‌ نووسه‌كان تیرۆر ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌و به‌ په‌نهانی و سینارۆی  وه‌هم و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یشیان بۆ دا ده‌ڕێژن له‌ ڕێگای ئه‌و لیژنه‌ تڕوحاتانه‌وه‌  كه‌ له‌ لایه‌ن كۆیله‌كانیانه‌وه‌ به‌ ڕێوه‌ ده‌برێن و دواجاریش  تیرۆر كراوه‌كان  ده‌كه‌نه‌ تاوانبار ، چونكه‌ كۆلكه‌ دكتاتۆره‌كان  ئه‌مه‌نده‌ گه‌مژه‌و نیوه‌ گیلن ، به‌ هه‌مان تێگه‌یشتن و بیر كردنه‌وه‌ی  گێلانه‌ی خۆیان ده‌نواڕنه‌ كۆمه‌ڵگاو وا ده‌زانن خه‌ڵك وه‌كو كۆیله‌كانی خۆیان كاڵ فام و نا ئاشنان به‌ مه‌شهه‌دی سینارۆكانیان  .  كۆلكه‌ دیگتاتۆره‌كان باس له‌ به‌هاو پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن  نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ ده‌پارێزن ، چونكه‌ هێشتا پایه‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن تۆكمه‌ نه‌بووه‌و هه‌میشه‌ مه‌ترسی هه‌ره‌س هێنانی  ئه‌و  ده‌سه‌ڵات و كۆلكه‌یه‌یان هه‌یه‌ ، كه‌ چی  له‌ولاشه‌وه‌ چالاكوان و ڕۆژنامه‌ نووسان له‌ زیندان توند ده‌كه‌ن و باس له‌ دیمۆكراسی  و  هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر  بوونی نییه‌ ته‌نانه‌ت باس كردنیشی ته‌نها خه‌یاڵه‌   ، زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی كوردستان نموونه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكران  له‌و كۆلكه‌ دگتاتۆرانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ دنیادا هه‌ن ، زۆربه‌ی  دادگاو دادوه‌ره‌كانی ئه‌و ولاتانه‌ی كه‌ كۆلكه‌ دگتاتۆره‌كان تێیدا زاڵ و خاوه‌ن ده‌سه‌لاتن بوونه‌ته‌ ((ڕوخسارێكی ڕه‌ش و به‌ په‌ن بووی  سیاسی  ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ))   بوونه‌ته‌ گاڵته‌و مه‌هزه‌له‌ی خه‌ڵك . یه‌كێك له‌و شكست و مه‌هزه‌لانه‌ی پیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن وه‌كو ((سیناریۆی شانۆگه‌ریه‌كی پووچگه‌رایی))   سكاڵاكاران و گومان لێكراوان   ده‌چنه‌ به‌رده‌م ئه‌و ((دادوه‌رو دادگا حیزبیانه‌ی)) خۆیان دروستیان كردووه‌و دواجاریش خۆیانی پێوه‌ با ده‌ده‌ن و باس له‌ سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌كو مه‌كره‌مه‌یه‌كی خێڵه‌كیانه‌ بۆ پایه‌دار كردنی ده‌سه‌ڵاتی كۆلكه‌ دگتاتۆرانه‌ی  خۆیان خه‌ڵكی پێ‌ منه‌تبار بكه‌ن و په‌ڵه‌ ڕه‌شه‌كانی نێو چاوانیان  بسڕنه‌وه‌ . ده‌سه‌ڵاتی كۆلكه‌ دگتاتۆره‌كان فشۆڵ و له‌رزۆكن به‌ پاڵێك ده‌هه‌ژێن  و هه‌ره‌س دێنن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانێكی سیاسی ده‌ره‌كی و ناتوانن خۆیان ڕاگرن ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ وابه‌سته‌ن به‌ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی  دوڵه‌ته‌كانی نزیك له‌ خۆیان و بۆ هه‌ر پرسێكی سیاسی و ئابووری ده‌بێت گوێڕایه‌ڵێكی  به‌ وه‌فای ((دگتاتۆره‌ گه‌وره‌كانی)) ده‌راوسێی خۆیان بن ، ته‌نانه‌ت  خیلاف و ناجۆری و ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كانی ناوخۆیان له‌ ئامێزی  دگتاتۆری باوك چاره‌ سه‌ر ده‌كه‌ن . بۆیه‌ جارێكی تر دادگای كوردستان له‌ كه‌یسی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ((كاوه‌ گه‌رمیانی)) هاوشێوه‌ی  كه‌یسه‌كانی ((سه‌رده‌شت عوسمان و ، سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و ، ستار عبدالتاهیر شه‌ریف)) سه‌لمانیان شكست خواردوو ترین ده‌زگان له‌ كوردستاندا و ، هه‌روه‌ها هه‌رزان ترین كه‌ره‌سته‌ن به‌ ده‌ست حیزب و كۆمه‌ڵێك سیاسی  مافیاو كۆلكه‌ دگتاتۆره‌وه‌ .  

 

 

یاسین له‌تیف   
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.