به ئاسووده كردنی منداڵان خۆشمان ئاسووده‌ین
چه‌ند خۆشه منداڵ به ئاسووده‌یی له دنیا ڕهنگاڵهییهكهی خۆیدا به سه‌ربه‌ستی بدوێت ، بنووسێت ، یاری بكات ، وشه كوڵ هه‌نارییه‌كانی بكاته ملوانكه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سپی ، وێنه بكێشێت به ئاره‌زووی خۆی ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ بكات ، تا ئه‌وه‌ی له مێشك و ناخیدایه ئاراسته‌ی منداڵان و كه‌سانی تریشی بكات ، كه ئه‌مه‌ش هانده‌رێكه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی تواناكانی و به‌هره‌ی ڕوو له گه‌شانه‌وه ده‌كه‌ن ، له هه‌مان كاتیش‌دا حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و تواتای ده‌ربڕین و به‌ره‌و پێشچوونی له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات .. بۆیه ڕۆڵی كاریگه‌ر له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و مامۆستا و به‌ڕێزانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی مناڵ ده‌كه‌ن له ماڵ و قوتابخانه و لانه و خانه و شوێنه‌كانی تر كه په‌یوه‌ندییان به مناڵه‌وه هه‌یه . كاتێك سه‌ردانی پیشانگایه‌ك ده‌كه‌ی كه تایبه‌ت بێت به كاری منداڵان یان هه‌ر چالاكییه‌كی تر كه مناڵان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به هاوكاری كه‌سانی تر ، به ڕوونی ئه‌و ڕاستییه به‌دی ده‌كرێت ، چونكه توانا و سه‌لیقه‌ی منداڵ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت ، چونكه كاره‌كه جا چ وێنه‌یه‌ك بێت یان شیعر یان چیرۆك یان نواندن ، منداڵ به ئاره‌زووی خۆی ئه‌نجامی داوه ، ته‌نها ڕێنمایی كراوه ، كه سه‌رنج ده‌ده‌ی كاره‌كان نزیك و په‌یوه‌ست به ڕۆح و هه‌ستی منداڵه‌وه‌ن . خۆزگه هه‌مووان بۆ ئاسووده كردنی منداڵ ، بۆ به‌ره‌وپێشچوونی توانا و به‌هره‌ی منداڵ ، هاوكاریمان بكردایه ، چونكه من دڵنیام كه ئاسووده كردنی منداڵان ئاسووده‌كردنی خۆشمانه .