![خاڵخاڵۆكه … زارا ئه‌حمه‌د جاف خاڵخاڵۆكه … زارا ئه‌حمه‌د جاف](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/xalxaloka_458874195.jpg)
خاڵخاڵۆكه … زارا ئه‌حمه‌د جاف
Closed
خاڵخاڵۆكه‌ی باڵ نه‌خشین
وه‌ره با له‌گه‌ڵ یه‌كبین
ده‌ی خنجیلانه‌ی شه‌رمن
بفڕه بۆ سه‌ر ده‌ستی من
تۆی بێده‌نگی ئێسكسوك
كۆڵوانه‌داری وه‌ك بوك
وریا و زیره‌ك و چه‌له‌نگ
ناترسی له ده‌نگه‌ده‌نگ
له ده‌شت بیت یان له ماڵان
باڵت ده‌كه‌یته‌وه جوان
پێمان خۆشه بزانی
تۆ هاوڕێی هه‌مومانی