Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کێ له م ساڵه دا له قوتابخانه ی سه ره تایی ده رگه زێن* بوو ده ست هه ڵبڕێ!

کێ له م ساڵه دا له قوتابخانه ی سه ره تایی ده رگه زێن* بوو ده ست هه ڵبڕێ!

Closed
by January 10, 2008 گشتی

نجم الدین برزنجی…..

ساڵی خوێندنی  66-67 بوو که به ترسو شه رمو که مێکیش خۆشیه وه نرامه مه کته بی ده رگه زین ،یا وه ک جاران باوبو ( داخڵ) بووم ، هه ر ئه و ڕۆژه دوای ماوه یه کی زۆر  ڕاوه ستان له ڕیزدا له به ر ئه و گه رمایه و ناوخوێندنه وه مان پۆله کانیان بۆ جیا کردینه وه، له بیرمه من له گه ڵه ڵ کۆمه ڵێک ڕه شو ڕوتی وه کو خۆم به ر پۆلی یه کی ب که وتم ، به جانتاومه تاره یه کی نایلۆنی به تاڵه وه (ئاوه که مان له ڕیزا ته واو ببو) چوینه پۆله وه دوان دوان له سێ ڕیزدا کزۆڵه مان کرد ،بۆنی خۆشی ده فته رو قه ڵه مو لاستیکی خه ت کوژانه وه ی تازه م قه ت له بیرناچێت وه ئه و کتێبه نازداره ی (ئه لفو بێی نوێ) به و هه موو وێنه جوانوهه ست بزوێنانه وه.
له بیرمه یه که م مامۆستا که هاته پۆلی ئێمه ناوی مامۆستا نوری بوو (نوریه فه نی) مامۆستای کوردی بوو پیاوێکی باڵا به رزی سورکاری به ته مه ن بوو که باوه ڕ ناکه م ئێستا له ژیاندا مابێ ، ئه و له هه موو مامۆستاکانمان باشتر بوو قه ت له که سی نه ئه داو لێمان توڕه نه ئه بوو من ئێستاش دوای چل ساڵ هه ر خۆشم ئه وێ.
مودیری مه کته ب ناوی محمود محمد ئه وڵا بوو پیاوێکی به ڕێز و به سام ، له بیرمه کاتێ به به ر ژوره که یدا تێپه ڕ ده بوم ته په ی دڵی خۆمم ئه بیست ، معاونه که ی ناوی برایمه فه نی بوو پیاوێکی زۆر به ته مه ن.
نامه وێ به وردی باسی هه موو ئه و ساڵانه بکه م که پێم وایه زۆربه ی بیره وه ریه کانی ئێمه ته نانه ت ده ورانی مناڵیشمان هه ر تا ڵه ، من پێنج ساڵ له و مه کته به بووم ، له گه ڵ ئه وه شدا که نه زۆر ته مه ڵو نه زۆر هاروهاجیش بووم ، به ڵام له و ماوه یه دا ئه وه نده لێدانم خوارد وه قسه ی سوکم بیست که قه ت فه رامۆش نابن، له پۆلی دوو وه سێ مامۆستایه کمان ناوی صالح ئه فه نی بوو وا بزانم ( صالح قه فتان) ، باوه ڕبکه ن واسه ر شێتی کردبوم که چاوم پێی ئه که وت ئیتر نه م ئه زانی یه ک و یه ک ئه کاته چه ند! ئه مه لای خۆی مامۆستای حساب بوو …..له هه موو بیره وه ریه کان ناخۆشتر ، ڕۆژێ مامۆستاکان له کاتی وانه ی وه رزشی ئێمه دا خۆیان خه ریکی باسکه بوون و ئێمه ش به ده وری ساحه که دا چیچکانمان کرد بوو!! مامۆستای وه رزش ناوی نامیق ئه فه نی بوو ئه توانم بڵێم سه دو بیست کیلۆ ده بوو وه زۆر لێی ئه ترساین ، بۆ نه گبه تی ئه و ڕۆژه شه رواڵ و مراخانیم له به ردابوو ( دیاره بێ پشتوێن) سه یری وانه ی وه رزشی مامۆستاکانمان ئه کرد! وه له حه سره تی ئه وه ی هه ر هیچ نه بێ ده ستمان به ر تۆپی باسکه بکه وێ ده ممان ئاوی کردبوو ، که له پڕ تۆپه که له ساحه ده رچوو (بریا ده ر نه چوو با) من و ڕه فیقێکم  هه ڵساینو ڕامانکرد تا بیهێنینه وه له خۆشیاندا بو به مشتو مڕمان من یه که م جارم بوو که ده ستم به ر تۆپی باسکه بکه وێ له م بگره و به رده یه دا بوین که ده ستێک (چ ده ست) ها توو مراخانی له سه رسنگم کۆ کرده وه و فڕێی دام ، بۆ چه ند چرکه یک په یوه ندیم به هیچ لایه که وه نه ما !که هاتمه وه سه ر خۆم نۆ قۆپچه ی مراخانیه کم له مشتما بوو جا وه ره جوابی ماڵه وه به ره وه ، ئه م مامۆستا یه م زۆر خۆش ئه ویست مامۆستا تایه ره سور مامۆستای ڕه سم زۆر لێی دابوم به ڵام ئه مجاره….. ، ئیتر ئێستاش حه ز له تۆپی باسکه ناکه م، به لام ڕه سمم باشه ! به گێڕانه وه ی ئه م بیره وه ریانه ئه مه وێ بڵێم : مامۆستا یانی به ڕێز ئا گاداربن  دوای چل ساڵیش بیری مناڵی تیژه.  ڕێزم هه یه بۆ ئه وانه ی ناوم بردوون.

*قوتابخانه ی ده رگه زێن/سلێمانی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.