Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م … رۆسته‌م خامۆش

Closed
by February 4, 2014 هۆنراوە

 

 

 

 

ئاشنای  ڕۆحه‌كه‌م   گوڵی  ئه‌وینـم 

ئه‌ی هاوده‌ردی دڵ  هاوسه‌ری  ژینـم

هه‌موو ساتێ تۆ  له‌ هزرو  هه‌سـتی 

لـه‌ نێو  دڵَمدای  تۆ  خۆشه‌ویسـتی 

 

ئاشنای  ڕۆحه‌كه‌م  هاوبه‌شی خه‌مـم 

چۆن بڵێم ته‌نیام  كه‌ تۆی هاوده‌مـم 

به‌ڵام  گه‌ر ساتێ من دوور بم له‌ تـۆ

ده‌روون گڕ ده‌گرێ به‌ چه‌شنی پشكـۆ 

 

ئاشنای ڕۆحه‌كه‌م  ئه‌ی هاوڕازی مـن 

به‌ڵێ، هه‌ر تۆ بووی گوڵ نیازی مـن

هاوسه‌ری  ئازیز  خۆشه‌ویسـتی  دڵ

له‌نێو باخی ژین  تۆی تـاقانه‌ گوڵ

 

 

   شیعر : رۆسته‌م خامۆش 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.