له‌ڕوانگه‌ی سه‌رنجه‌وه (1)
منداڵ مرۆڤێكی بچووكی خاوێن‌و ناسك‌و ناسك هه‌سته، خاوه‌نی مێشكێكی ساف‌و ڕوویه‌كی خۆش‌و دڵێكی بچووكی بێگه‌ردو بیر‌و هۆشێكی كاڵ‌و توانایه‌كی بێ كۆتایی یه، كانی به‌هره‌و هیوایه. بۆ دایك‌و باوك‌و گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی، به‌ردی بنچینه‌و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه، منداڵ ئێستا گوڵی بۆن خۆشی ماڵ‌و هه‌وێنی خۆشی خێزان‌و ڕوناكی شانۆی ژیانه، سبه‌ینێش پیاوێكی دڵسۆز‌و دایكێكی میهره‌بانه له‌خزمه‌ت كردن‌و به‌ره‌و پێش چوونی نیشتمانه‌كه‌یدا ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێ.بۆیه پێویسته له‌ئێستاوه ئاگاداری یان بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین هۆیه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنیان بۆ دابین بكه‌ین ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌دووریان بخاته‌وه له‌هه‌موو كاروكردارێك‌و وته‌یه‌كی نابه‌جێ.په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ته‌نها مه‌به‌ست له‌وه نی یه جل‌و به‌رگی جوان‌و ڕازاوه‌و كه‌ل‌و په‌لی یاری بۆ دابین بكه‌ین‌و له‌نه‌خۆشیدا زوو فریای بكه‌وین‌و پێویسته ئاگاداری ئه‌وشتانه بین كه ڕاسته‌وخۆ كار له‌منداڵه‌كانمان ده‌كات بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی باش‌و خراپ…
ئاماده‌كردنی خۆراكی مێشك بۆیان كارێكی زۆر پێویست‌و به‌سووده، كه‌ئه‌ویش له‌ڕێگای ئاماده‌كردنی كتێب‌و نامیلكه‌و گۆڤار‌و شریتی منداڵان بۆیان، كه‌ئه‌میش واله‌منداڵ ده‌كات كه‌هه‌ست بكات كه‌ئه‌ویش مرۆڤێكه وه‌ك باوك‌و دایكی‌و كه‌سانی تر.
هه‌ست به‌بوونی خۆی ده‌كات له‌ڕێیانه‌وه ئاسۆی بیری فراوان ده‌بێت زیاتر فه‌رهه‌نگی ووشه‌كانی په‌ره‌ده‌سێنێ، ووشه‌و زانیاری نوێ فێرده‌بێ جیهانی ده‌وروبه‌ری باشتر ده‌ناسێت كه‌ئه‌مه‌شیان به‌دووشێوه ئه‌نجام ده‌درێ… بۆكتێب‌و گۆڤاره‌كان ده‌توانرێ بۆیان بخوێندرێته‌وه یان خۆیان بیخوێننه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌خۆیان توانایان هه‌یه. لێره‌دا چرۆی حه‌زه‌كانی ئه‌و منداڵانه ڕوو له‌گه‌شانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هره‌و تواناكانیان له‌سه‌ر گوڵی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یبینێ یان ده‌یبیستێ شانه‌ی هه‌نگوین بنیات ده‌نێت.تاسبه‌ی منداڵان‌و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانیش تامه‌زرۆی شیله‌ی ئه‌و هه‌نگوینه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا خولیای خوێندنه‌وه‌یشی به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات،، له‌دواڕۆژدا خوێنه‌رێكی باش ده‌رده‌چێت.لێره‌دا پرسیارێك دێته‌پێشه‌وه… ئایا ئه‌وه‌نده‌ی بووكه‌شووشه بۆ كچه‌كانمان‌و تۆپ‌و پاسكیل بۆ كوڕه‌كانمان ده‌كڕین نیو ئه‌وه‌نده‌ش گرنگی به‌وه ئه‌ده‌ین كه‌گۆڤارێك یان نامیلكه‌ی شیعر‌و چیرۆك یان(شریتێكی گۆرانی مناڵان)یان بۆ دابین بكه‌ن.. تائه‌ویش هه‌ست به‌وه‌بكات كه‌ئه‌ویش شتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك چۆن گه‌وره‌كان كتێب‌و گۆڤاریان هه‌یه‌و بابه‌ته‌كانی له‌ئاستی ئه‌وان دان، یان چۆن شریتی گۆرانی بۆخۆیان ده‌كڕن‌و زۆرجار ئه‌مان به‌ناچاری گوێ‌ی لێ ده‌گرن(زۆر منداڵ هه‌یه گۆرانی یه‌كانیش به‌ئاوازو شیعره‌وه له‌به‌رده‌كات بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك ووشه‌ی لێ تێ‌بگات چونكه ئه‌وه‌نده لێ دراوه) بائه‌وانیش گۆڤاری تایبه‌تی خۆیانیان بۆبكڕین كه‌له‌ڕاستیدا نرخی گۆڤارێكی منداڵان ئێستا له(500) تا ( 1000 ) دینار تێپه‌ڕناكات كه‌به‌رده‌وامیش ئه‌مێنێته‌وه لایان…. كه‌چی شته‌كانی تر زۆر له‌نرخ دا گرانترن یان جۆری خواردنه‌كان كه‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه… ئێمه ناڵێین ئه‌وانه‌یان بۆ مه‌كڕن به‌پێ ی توانا بۆیان بكڕن به‌ڵام با هاوسه‌نگی یه‌ك له‌نێوانیان دا هه‌بێت.
نووسینی :عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی