Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
سێ پشیله‌ی کێوی …ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

سێ پشیله‌ی کێوی …ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

Closed

 

 

 

له‌گه‌ڵ دوا ساته‌کانی ڕۆژئاوابوندا شاری سلێمانی ئێواره‌یه‌کی مه‌یله‌و په‌مه‌یی زۆر جوان به‌ڕێ ده‌کات،ئه‌زمه‌ڕوگۆیژه‌ به‌ته‌واوی سپی بون کلوه‌ به‌فره‌کان وه‌ک په‌پوله‌ی سپی ترپ ترپ ده‌نی شنه‌ وه‌و شۆسته‌و شه‌قامه‌کانی شار سپی پۆش ده‌که‌ن ،گه‌ر به‌دوربینێک سه‌یرماڵه‌کانی شار بکه ی ده‌بینیت زۆر به‌یان په‌رده‌ که‌نیان لاداوه‌و منداڵان له ودیو په‌نجه‌ره‌کانیانه‌وه به‌زه‌رده‌ خه‌نه‌وه‌و خۆشیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڕواننه‌ ده‌رەوه‌ پێشوازی له‌یه‌که‌م به‌فری زستانی ئه‌مساڵ ده‌که‌ن مه‌گه‌ر به‌س دڵه‌ سپیو بێگه‌رده‌که‌ی ئه‌وان هێنده‌ی به‌فره‌که‌ سپی و سانا بێت.

سێ پشیله‌ی کێوی له‌بناری گۆیژه‌وه‌ به‌پڕتاو هاتنه‌ خواره‌وه‌ وایان نیازه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ خواردنێکی خۆشیان ده‌سکه‌وێت،هه‌ر که‌نزیکی ناوماڵه‌کان بونه‌وه‌ یه‌کێکیان وتی هاوڕێ یان ئه‌رێ ئێوه بۆن ناکه‌ن؟ بۆنێکی خۆشدێت ورده‌ ورده‌ ڕۆشتن تانزیک تر ده‌بونه‌وه‌ بۆنه‌که‌ خۆشتر ده‌بوو هه‌رسێکیان پێکه‌وه‌ هاواریان کرد ئه‌وه‌ بۆنی ماسی برژاوه‌ میاو میاو میاو.

نزیکی ماڵه‌که‌ بونه‌وه‌ به‌دیواره‌که‌دا هه‌ڵگه‌ڕان سه‌ریان کرد ماڵێکی زۆر قه‌ره‌ باڵغه‌ وادیاره‌ میوانیان هه‌یه‌ له‌ حه‌وشه‌که‌دا به‌خه‌ڵوز ماسی ده‌برژێنن بۆیه‌وابۆنه‌ خۆشه‌که‌ی تێکه‌ڵ به‌هه‌وای سازگاری به‌فربووه،پشیله‌یه‌کیان به‌ڕاکردن ڕۆی دوانه‌که‌ی تریشیان له‌سه‌ربانه‌که‌ خۆیان مه‌ڵاس دا،له‌پڕ پشیله‌که‌ به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه. پشیله‌ کێوی دوهه‌میان وتی لاچۆ ترسنۆک خۆم ده‌چم پاش که‌مێک ئه‌ویش به‌تیژی گه‌ڕایه‌وه‌ وتی ئاخ تاکه‌ نه‌علێ کیشم خوارد

 پشیله‌ی سێهه‌م ویستی خۆی تاقی بکاته‌وه‌ له‌ناکاو پشیله‌یکی ڕه‌شی شاری وادیاربوو ئاگاداریان بوو وتی بووه‌ ستن  وانابێت وادیاره‌ ئێوه‌ شاره‌زانین ئێستا خۆم ده‌چم که‌مێک جاوه‌ڕوان بن به‌شی ئێوه‌ش دێنم، پشیله‌ ڕه‌شه‌ ڕۆیشت کاتێک گه‌ڕایه‌وه‌ یه‌ک زه‌میله‌ی له‌ملدابوو پڕبوو له‌ ئێسقانو سه‌ره‌ ماسی برژاو،پشیله‌ کێویه‌کان سه‌ریان سوڕما وتیان چۆن تۆ له‌ئێمه‌ ئازاتریت وا به‌ئاسانی ئه‌و هه‌موو خواردنه‌ت فڕاند؟پشیله‌ ڕه‌شه‌ پێ وتن  مه‌رج نی یه‌ هه‌موو ده‌سکه‌وتێک به‌ ئه‌زڵاتو شاڵاو بردن به‌ ده‌ستبێت یه‌که‌م شت بزانن من نه‌م فڕاندووه‌ به‌هێمنی  چومه‌ به‌رده‌میان وتم میاو میاو، دووه‌م.. ئارامم گرت تائه‌وان له‌ خواردن بونه‌وه  پاشان دوومنداڵ ئه‌م زه‌میله‌یه یان بۆپڕکردمو ده‌ستیان هێنا به‌پشتما، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بیزانن مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌نده‌ دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌ی نین

هه‌میشه‌ حه‌زیان له‌ به‌خشینه  پێیان خۆشه‌ داوای یارمه‌تیان لێ بکرێت به‌ڵام قه‌ت ڕازی نابن شتیان لێبفڕێنرێت و به‌په‌لاماردان لێیان داگیر بکرێت.

 

2013-10-02نوسینی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر ..سوید‌‌‌‌‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.