ڕاگه‌یاندكاری شۆڕشگێڕ‌و، بلیمه‌تی درۆ
درۆ پێوستی به بلیمه‌تی یه ، بریتیه له توانای عه‌قڵ ، سه‌ر به خێزانی شیرده‌ره‌كانه كه تێیاندا((به‌شه‌رو ، مه‌یمون و ، مانگا)) زیاتر له‌و خێزانه‌كانی دیكه درگ به ترس ده‌كات . په‌پوله شه‌وق و شۆڵه‌ی ئاگر بۆ خۆی ڕایده‌كێشێت و له ئه‌كامدا ده‌مرێت ، چونكه بێ زاكیره‌یه و فێر نابێت له ئه‌زموون و ئازاری سوتاندنی ڕابردو . مێژووی دروست بوونی درۆ به هۆی گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشكه‌وه بووه كه د‌رك به ئازار ده‌كات . به دووباره بوونه‌وه فێر بوو چۆن قوربانی بدات بۆ مردن یان به‌رگیری لێ بكات ، مانگاش كاتێك هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات دهلوشكێنێت و جووته ده‌وه‌شێنێت . ڕێویش خۆی به مردوو پێشان ده‌دات بۆ خۆ لادان له مردن . ترس ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له فریودان و درۆدا ، ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه پرۆڤه به مرۆڤ ده‌كات ، له سه‌رده‌می كۆیلایه‌تیه‌وه فریوی ده‌سه‌ڵات ده‌دات كه خاوه‌نی سزا‌و پاداشه له ژیانیان و پاش مردنیشیان . مێژوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه په‌یوه‌ندی له نێوان دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆیلایه‌تی و دروست بوونی خێزان و ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه . هه‌ردووكیان وابه‌سته‌ن به یه‌ك سیسته‌مه‌وه ، هێزی مادی ((چه‌كی كوشنده)) و هێزی نا مادی كه مه‌به‌ست كه‌ره‌سته‌كانی ڕاگه‌یاندنه ئه‌م سیسته‌مه‌ی ڕاگردووه ، له سه‌ره‌تاوه چه‌كی كوشنده سنووردار بوو پێش ئاشكرا بوونی ڕوكێتی نه‌وه‌وی و چه‌كی له ناو بردنی گشتی . پاش ئاشكرا بوونی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئامێره‌كانی جاسوسیكردن ، هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌م كه‌ره‌ستانه بوو بێت ده‌توانێت به ملیۆنه‌ها خه‌ڵك بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه . ئامێره‌كانی ئاسایش له جیهاندا ململان ده‌كات بۆ مۆنۆپۆڵ كردنی ئه‌م تكنۆلۆژیا نوێیه ، وه‌كو ((نموونه)) ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا خاوه‌نی سه‌دان و هه‌زاران ئامێری كۆمپیتهرن له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی نه‌هێنی شه‌پۆله‌كانی لاسلكیهوه كاری جاسوسی ده‌كه‌ن ((له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت)) به سه‌ر جیهاندا . هه‌روه‌ها دیسان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا جاسوسی به سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیشیدا ده‌كات . هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات گورزێك بوه‌شێنن وه‌كو ئه‌وه‌ی ((نیۆرك ساڵی 2011)) ڕویدا له بزووتنه‌وه‌ی ((ۆۆڵ سترێت داگیر بكه‌ن)) ، هه‌روه‌ها جاسوسی به سه‌ر دوژمنه‌كانی ده‌ره‌وه‌و دۆسته‌كانیه‌وه ده‌كات و جێوازی ناكات ، دوژمن ده‌بێته هاوڕێ و هاوڕێش ده‌بێته دوژمن . ئه‌و جیهانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای درۆ‌و ته‌فره‌دان به‌نده ، هیچ بیروباوه‌ڕێكی مرۆڤایه‌تی و مۆڕاڵی و ((ویژدانی)) به تایبه‌تی له بواری ڕاگه‌یاندن له‌و جیهانه‌دا تێیدا جێی نابێته‌وه به تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ربه‌خۆنیین و له فه‌له‌كی ئه‌مریكادا دهسورَێنهوهو وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه . پێویسته ڕاگه‌یاندنی میسر خزمه‌تی گه‌ل بكات به تایبه‌تی سته‌م لێكراوان و چه‌وساوه‌كان ، به‌ڵام ترس له سزا ((یان چڵێسی پاداش)) ده‌بێته هۆی نه‌غرۆ بوونی هه‌ندێك له میدیاكاران بۆ نێو چاڵی درۆ‌و ته‌فره‌دان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكن . درۆ پێویستی به بلیمه‌تیه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی ڕاگه‌یاندنكار ، بزانێت چۆن چۆنی ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت چۆنیش لێی ناڕازی ده‌بێت به چه‌شنێك ئازاری پێنه‌گات . ئه‌گه‌ر بیكاته ئامانج ئازاری پێناگات و، به‌ڵكو ناوبانگی ئۆپۆزسیۆنی زیره‌ك به ده‌ست دێنێت . چۆن میدیاكاری بلیمه‌ت به‌شداری ده‌كات له شۆڕشێكی شكۆداردا به بێ ئه‌وه‌ی دووچاری ڕوشاندن و بریندار ببێت !!، چۆن ده‌بێته یه‌كێك له پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌كان و شكۆمه‌ندی نیشتمان و ئه‌ده‌بی به ده‌ست دێنێت !! . چۆن خه‌لك بڕوا به ووته‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره وابه‌سته‌یه ده‌كات و لێی نزیك ده‌بێته‌وه هه‌ر كه‌سێك ڕوناكیهك بخاته ڕوو!! . به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه هات كه ئه‌م پاڵه‌وانه نیشتمانیه تێیدا هه‌ره‌سیهێنا ، ئازایه‌تیه‌كه‌ی خه‌یانه‌تی لێده‌كات كاتێك دژ به شۆڕشگێڕان ده‌وه‌ستێته‌وه ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له خۆپیشاندانه‌كان له گه‌ڵیاندا بووه و هاوڕێ شۆڕشگێره‌كانی ئه‌ون ، كه‌چی پێشیان ده‌ڵێت دزو به‌ڵته‌جی . سه‌ره‌تا ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی پێشووی دهكردو تاوانباریانی ده‌كرد به گه‌نده‌ڵ و خائین ، پاڵه‌وان بوونی ڕاگهیاندكارانهی خۆی له مه‌ڕ ئه‌م تاوانباركردنه بونیاد نا ، هه‌روه‌ها چۆنیش 180 پله بایدایه‌وه و خۆی بێ به‌ری ده‌كات له خوێنی هه‌زاران له هاوڕێ شۆڕشگێڕه كۆنه‌كانی خۆی كه له سه‌ر شه‌قامه قیرهكان خوێنیان ڕژا . درۆ پێویستی به بلیمه‌تییه تا ئازاكان بڕوایان پێ بكات ، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی واده‌ی خۆی دێت .
نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ــ العدد ((4339)) له 19/ 1/ 2014