ململانێی نه‌وه‌كان له‌ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه
دیاره ئێمه ناكرێ باسی ململانێی نه‌وه‌كان بكه‌ین، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێدراوه سۆسێولۆژی و فه‌لسه‌فیه‌كان ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵێك تێوری به‌ناوبانگ قسه له‌سه‌ر ململانێ ده‌كه‌ن وه‌ك كاڕل ماركس و داڕندۆڕف و كارل مانهایم هه‌ریه‌كه له‌وانه ڕوئیای خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ململانێ ئه‌وه‌تا ماركس ده‌یبه‌ستێته‌وه به چینایه‌تی ، داڕندۆڕف ده‌یبه‌ستێته‌وه به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ،ئه‌و پێی وایه كه به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بونی ململانێ هۆكارێكی گرنگه بۆگۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆنمونه ململانێی نێوان شار‌و لادێ یا ململانێی نێوان سهرمایهدارو سه‌ندیكاكان یان ململانێی نێوان دوو ڕێكخراوی سیاسی ،له‌سه‌رده‌سه‌ڵات ئه‌مانه هه‌موی ده‌چنه نێو كایه‌ی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. به‌ڕای داڕندۆرف ئه‌م جۆره ململانێیه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كاریگه‌ری خۆیان به‌جێده‌هێڵن به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی .
به‌ڕای من پێناسه‌كردنی ململانێ كارێكی هێندهئاسان نیه چونكه چه‌ندان فۆڕمی جیاوازی هه‌یه ، به‌پێی هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه ده‌كرێ بڵێین ململانێی نه‌وه‌كان بریتیه له ڕه‌فتاركردنی دوونه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ك له‌ڕوی بیروباوه‌ڕو كولتورهوه، واته گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ئاراسته‌ی جیاواز، چونكه ململانێی نه‌وه‌كان هه‌میشه ڕوبه‌ڕوی گواستنه‌وه ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێكدادانی كولتوری هه‌ریه‌كه‌یان
ئهوكۆمهڵگایانه ڕوبه‌ڕوی ململانێ ده‌بنه‌وه ،كه جیاوازی و ئازادی تیایدا به‌رجه‌سته‌بێت ،به‌ڕێژه‌ی جیاواز كه‌ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م لهنێوسیستمه دیموكراتیه‌كان بونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه لهنێوكۆمهڵگا كلاسیكیه‌كان بونی نیه، به‌ڵكو لهنێوگشت كۆمه‌ڵگاكان بونی هه‌یه ،به‌ڵام لهنێوكۆمهڵگا مه‌ده‌نیه‌كان فۆڕمی مه‌ده‌نیانه زیاتر وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیفانه له‌نێوان نه‌وه‌كان ڕوده‌دات.
ململانێی نه‌وه‌كان له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی دوئایدیای جیاواز دوئاراستهی جیاواز له‌ڕوی وێناكردن بۆژیان دروست ده‌بێت بۆنمونه نه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له كولتوری كلاسیكی كۆمهڵگابكات، نه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه و جیاواز ده‌رده‌بڕێت، پڕۆژه‌ی هه‌یه بونوێبونهوهی ماناكانی ژیان بۆوێنه له‌نێوان نه‌وه‌ی پیرو نه‌وه‌ی گه‌نجدا ئه‌و چه‌شنه ململانێیه دروست ده‌بێت .ده‌كرێ ئاماژهبهوهبكهین كه ده‌ركه‌وته‌كانی ململانێی له‌كۆمه‌ڵگای خۆماندا بونی هه‌یه ،بهفۆڕم و شێوه‌ی جیاجیا.
به‌ڵام به‌بێ پلان و به‌رنامه‌ڕێژی و عه‌قلانیه‌ته كه‌زۆرجار كوشتن و له‌ناوچونی گه‌نجی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆنمونه خۆسوتان و خۆكوشتنی گه‌نجان یهكێیكه لهوئاستانهی كه كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی پیاتێدهپهڕێت ,بێگومان سروشتی ژیان و په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تی گرنگترین هۆكارن له‌دروست بونی ململانێی نه‌وه‌كان له‌كوردستان واته چه‌ند ژیان به‌رده‌وام بێت عه‌قل و هۆشیاری مرۆڤه‌كانیش باڵاتر ده‌بێت . به‌دڵنیاییه‌وه ململانێ له‌كوردستاندا ،كاری كردۆته‌سه‌ر به‌رفراوانبون و به‌یه‌كدادانی بیره‌كان و عهقلهكان ڕه‌وشی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌رگای به‌ڕێژه‌ی جیاواز واڵاكرد بۆململانێی نه‌وه‌كان نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین به‌دوای ئاره‌زو تام و چێژی ژیاندا ده‌گه‌ڕێت له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌ی كۆنخواز هه‌وڵده‌دات سنوری ئازادیه‌كان به‌رته‌سك بكاته‌وه.
پێم وایه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین نه‌وه‌یه‌كه به‌دوای ڕه‌سه‌نایه‌تی بونی خۆی ده‌گه‌ڕێت ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی هایدگه‌ر له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت بوونی ڕه‌سه‌ن به‌ره‌نگاریه ،جه‌نگێكی به‌رده‌وامه ،داهێنه‌ری پرَۆژهكانی خۆیه‌تی ،له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه ، نه‌ك كه‌سانی تر واته نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ڕێك هه‌وڵده‌دات كه‌س له‌جیاتی ئه‌و بیرنه‌كاته‌وه قبولی زولمم وسته‌م ناكات جا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بێت یا په‌یوه‌ندی به‌داب و نه‌ریته‌كانه‌وه هه‌بێت وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێكرد ململانێ فوڕمی جیاجیای هه‌یه.لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌به كاریگه‌ری گۆڕانی سیستمهجیاوازهكان بكه‌م، كه بێگومان كاریگه‌ری هه‌بوو چونكه گۆڕانی هه‌ردیارده‌یه‌كی سیاسی یا ئیقلیمی یا كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت به‌سه‌ر نه‌وه‌كاندا ،نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین، ئامانجی دڵنیابونی خۆی بوو له‌ڕوی جه‌سته‌وه، نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عس، پێویستی و حه‌زه‌كانی بریتین له سه‌قامگیربونی لایه‌نی سایكۆلۆژی و دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ك كه‌تیایدا ئاره‌زوه كپتكراوهكانی به‌دیبهێنێت ،كه‌بێگومان ده‌سته‌به‌ركردنی حه‌زه‌كانی ژیان ئامرازی زۆری پێویسته ،تاكو ده‌گاته خه‌ونه‌كانی ،كه‌باسی ئاره‌زوی گه‌نجان ده‌كه‌ین به‌ومانایه‌ی كه فۆڕمی ململانێ گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوه ئه‌گه‌رپێشتر ململانێ له‌پێناو زاڵبون ومانهوهبێت ،ئه‌وا له‌ئێستا ململانێ له‌پێناو چێژوه‌رگرتنه .
سیمای ملململانێ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا زیاتر ڕه‌فزكردنی یه‌كتره به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی، بۆنمونه ململانێی نێوان مامۆستایه‌كی كلاسیكی و مامۆستیهكی نوێخواز، زیاتر بۆشكاندنی یهكترو قبوڵ نه‌كردنی یه‌كتره یان بۆنمونه یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت له‌خزمه‌تی ئافره‌تاندا له‌به‌رامبه‌ردا فتوای بهقێزهونكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی موحافیزكراو سه‌رهه‌ڵده‌دات، ڕه‌نگه ئه‌ونه‌وه‌یه مامۆستیهكی ئاینی بێت یا خودی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی موحافیزكاربێت، یا پیاوێكی خێڵه‌كی بێت ،
یان بۆوێنه شه‌ڕی سیسته‌می فێركردن له‌نێوان نه‌وه‌یه‌ك كه حه‌زده‌كات سیستمی كلاسیكی به‌رده‌وام بێت، نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات گۆڕانێكی جه‌زری بكات دواتر پێكدادان دروست ده‌بێت كه‌بێگومان به‌رهه‌می پۆزه‌تیفی كه‌م ده‌بێت.
یه‌كێ لهتیۆرهكانی بواری ململانێی نه‌وه‌كان زانای به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵناسی كاڕل مانهایمه ئه‌و له‌شوێنێكا ده‌ڵێت ململانێی نه‌وه‌كان زۆرجار به‌خۆپه‌رستی و زاڵبونی لایه‌ك بهسهرلاكهی تر ته‌واوده‌بێت .نه‌وه‌ی پیره‌كان ،هه‌وڵده‌ده‌ن زاڵ‌بن به‌سه‌ر نه‌وه‌ی گه‌نجان، ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یان له‌قالب بده‌ن نه‌ك به‌چاوی فه‌یسبوك و ئینته‌رنێت وجیهانی تهكنهڵوژی و جیهانگیری سه‌یری پرسی گه‌نجان بكه‌ن .
قوتابیانی زانكۆ یا نه‌وه‌ی نۆێ مه‌به‌ستم توێژی گه‌نجان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه گۆڕانخوازن، سه‌رچاوه‌ی گۆڕانهكۆمهڵایهتی سیاسیه‌كانن واته داینه‌مۆی ململانێی نێوان نه‌وه‌كان پێكده‌هێنن ئه‌وان ده‌توانن ئهوڕۆلهَكۆمهڵایهتیه بگێڕن به‌پڕۆژه‌ی مه‌ده‌نی و عه‌قلانی ده‌شێت ئه‌وان سود له‌هه‌موو ئه‌زمونه‌كانی پێش خۆیان ببینن. گۆڕانیش له‌نێوخودی ههلومهرجهكۆمهڵایهتی سیاسی و ئابوریه‌كه ده‌كرێت. ململانێكه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری به‌پێی تێۆره فیكریهكانیش هه‌موشتێكی كۆن تێكڕا خراپ نیه پێویسته قوتابیان ئیجابیاتی نه‌وه‌ی پێش خۆیان وه‌رگرن وه‌ك ئه‌زمونێك بۆململانێ و گۆڕانكاری .
له‌كۆتای ئه‌و وتاره كورته‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دروست بونی دژبوونی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هزری ئهوروپابكهم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردیدا ،چونكه خۆرئاوا كاریگه‌ری زۆری جێهێشتوه به‌سه‌ر وێناكردنی ئێمه‌ی كورد بو ژیان، تێوره كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فیه‌كان زیاتر له‌ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و چه‌كه‌ره‌ی كردوه، جیهانگیری و دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌رهه‌می عه‌قلی ئه‌وروپایه لای ئێمه نه‌بۆته كولتوری ڕۆژانه، ئێمه‌مانان وه‌ك ته‌قلیدێك ده‌مانه‌وه‌ێت لهسهركۆمهڵگای خۆمان ته‌تبیقی بكه‌ین له‌كاتێكدا له‌سه‌رئه‌رزی واقیع ڕوبه‌ڕوی دونیایه‌ك ململانیێی نهوهجیاوازهكان ده‌بینه‌وه كه‌زۆرجار ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیفی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌كاتی پێكدادانی ئه‌ودوو كولتوره دژبه‌یه‌كه .
حیكمه‌ت نامیق