با هه‌نگاوه‌كانمان گورجتر و خێرا تر بێت …
مرۆڤ كاتێك سه‌رنج له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بینێت ، پێویسته هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌كانی خۆی زیاتر بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه شان به‌شانیان بڕوات و هه‌نگاو بنێت ،چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێ بكات دابڕانێك دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر و زیاتری ده‌وێت تا ده‌گاته‌وه به‌و كاروانه.بۆیه وا پێویست ده‌كات كه هه‌مووان به وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و داهێنان و گۆڕانكارییانه‌دا بكه‌ین و شاره‌زاییمان ده‌رباره‌یان هه‌بێت و ئاشنایان بین.ئه‌مه وه‌ك وتم بۆ هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی مامۆستایان زیاتر پێویسته و گرنگه كه به باشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاشنایان بووین لێیشیان تێبگه‌ین، چونكه مامۆستا كه مرۆڤێكی هه‌میشه ماندووه هه‌ڵسوكه‌وت و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ منداڵاندایه و ئه‌وانیش زوو ئه‌و شتانه سه‌رنجیان راده‌كێشێت و حه‌ز و خولیای فێربوون و زانینیان له مێشكیاندا چه‌كه‌ره ده‌كات..هه‌ر بۆ نمونه زۆر جار ئێمه‌ی گه‌وره بۆ فێربوونی كۆمپیوته‌ر یان ئه‌و مۆبایله نوێیانه‌ی كه تازه ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه حه‌زیش ده‌كه‌ین كه فێریان ببین و بزانین به‌كاریان بهێنین بۆیه دوای چه‌ند جارێك كه بۆمان باس ده‌كه‌ن ئه‌وسا شتێكیان لێ ده‌زانین و ده‌توانین به‌كاریان بهێنین،كه‌چی ئه‌وان زووتر فێرده‌بن..هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر پێشیان نه‌وترێت هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن و زووتر فێر ده‌بن..جا مامۆستا كه له‌گه‌ڵ منداڵدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و رۆژانه كۆمه‌ڵێك منداڵ هه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی یه‌وه ده‌بینێ و وانه‌یان پێده‌ڵێت ،ده‌بێت ئه‌ویش شاره‌زا و ئاشنا بێت به هه‌موو ئه‌و شته تازانه‌ی كه به‌رهه‌می زانست و زانیارین..هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له خوێندنه‌وه دانه‌بڕێت..چونكه وه‌ك ئاشكرایه كه خوێندنه‌وه خۆراكی مێشكه و وه‌كو هه‌موو خۆراكێكیتر پێویسته.هه‌ر ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه ئه‌م زانیارییه‌م ده‌رباره‌ی خوێندنه‌وه ده‌ستكه‌وت( خوێندنه‌وه گرنگترین هۆكاره بۆ پێشكه‌وتنی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری سه‌ره‌كی خوێندنه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌وا له مرۆڤ ده‌كات كه بیر بكاته‌وه واتا به ئاسانی بڕیار نه‌دا ،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه ئه‌بێ پێش بڕیار دان ئه‌وه‌نده بیر بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و شكستی هێنا له‌و بڕیار دانه ئه‌وه بتوانێ هه‌ستێته‌وه ،له راستیدا خوێندنه‌وه بناغه‌ی ژیانێكی پڕ حه‌كیمانه‌یه ،چونكه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوو خوێندنه‌وه‌یه.) هه‌ر بۆیه كه‌سێكی وه‌ك (باكۆن) ده‌ڵێت: كتێبخانه باشترین نه‌خۆشخانه‌یه بۆ عه‌قڵ) .ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه كتێب مامۆستایه‌كی بێده‌نگه و كتێبیش نه‌بوایه له دووڕیانی نه‌زانیندا ون ده‌بووین.. هه‌روه‌ها كتێبه‌كان قسه ناكه‌ن به‌ڵام مرۆڤه‌كان فێری قسه‌كردن ئه‌كه‌ن..هه‌موو ئه‌مانه وامان لێده‌كه‌ن كه پێویسته هه‌نگاوه‌كانمان له ژیاندا گورجتر و خێراتر بن ، تا به دانه‌بڕاوی گشت داهێنان و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه و رێگه‌كانی تره‌وه ئاشنا بین و بێ ترس و دوودڵی رووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی/سیدصادق