Skip to Content

Friday, October 4th, 2024
درووشم و ریکلامی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ چی دەبێ؟

درووشم و ریکلامی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ چی دەبێ؟

Closed
by February 9, 2014 گشتی

 

 

 

 

لە هەڵبژاردنەکانی  ٢١/٩/٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، ئآشکرا بوو کە هەمو لایەنە سیاسیەکان بە تێکرا بۆ بردنەوەی دەنگی زیاتر ریکلام و درووشمەکانیان زۆر زبر بو بەرامبەر بەیەک تر، هەتا زۆر جار دەگەیشتە ئەو رادەیەی کە سەرکردەی پارتە سیاسیەکان لە میدیاکانو کۆرو کۆبونەوە جەماورەیەکنی بانگەشەی هەڵبژاردندا هێرشیان دەکردە سەر کەسایەتی یەکتر، بۆ ئەو مەبەستەش دۆکیۆمێنتیشیان لە سەر یەکتری بڵاو دەکردەوە بۆ لێدانی پێگەی جەماوەری یەکتر.

لایەنی ئۆپۆزسیۆن، بە پلەی یەکەم هەندی خاڵی سەرەکیان لەسەر دەسەڵات زەق دەکردەوە و بەکاریان دەهێنا لە بانگەشەی هەڵبژاردن وەکو: مرداروەکردنی مادەی١٤٠ و نادیاری چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان، نەبونی دیموکراتیەت، سیستەمی حوکمی سیاسی نادروستو سەقەت، ناشەفافیەت لە بودجەو خەرجو مەخارج ،  هەڵبژاردنی پر تەزویر، گرێ بەستە نەوتیەکانی ژێر بە ژێر لە نێوان دەسەڵاتی سیاسی هەرێمو کۆمپانیا بیانیەکانو وڵاتانی درواسێ، پەیوەندی گوماناوی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتانی ئیقلیم بە تایبەتی تورکیاو ئێران، دو ئیدارەیی، سەرۆکی ماوە بەسەرچو، نەبونی سەروەری یاساو داد، دەسەڵاتی بنەماڵە، بەحیزبیکردنی دامودەزگای حکومەتو ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی، ناونانی هێزی پێشمەرگە بە میلیشیا، ئابوریەکی دارماو، قەیرانی بێکاری.. ئەمانەو دەیان خاڵی لاوازی تری دەسەڵاتی سیاسی هەرێم. بەبێ گومان لە بەرواری ٢١/٩/٢٠١٣وە  تاوەکو ئیستا هەمو ئەو خاڵە لاوازانە ئەگەر بەرەو خراپتر نەچوبێ ئەوا بە دڵنیایەوە بەرەو باشتر نەچوە!

سەرەرای ئەوانە دوای ئەو بەروارە خاڵی لاوازتریش هاتوتە رێز ئەو خاڵانەی تر ، وکو ئەنجامدانی تیرۆر بەبێ شەرمانە دژ بە هاوڵاتیان، بە پراکتیک ئەزمونی ئەو پێنج مانگەی دوای هەڵبژاردن سەلماندی کە هیج هەژمارێک بۆ بونی پەرلەمان نەکراوەو بەدرێژای ئەوماوەیە لە دەزگایەکی ئیفلیج بەولاوە هیچی تر نیە! کەئەمە خۆی لە خۆیدا فیلکردنێک بوە لە تاکی دەنگدەر، هەروها بە پراکتیک ئەزمونی ئەو پێنج مانگەی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەلماندی کە دامەزراندنی حکومەت لە ژێر دەسەڵاتی لێپرسراوی یەکەمی پارتە سیاسیەکانە نەوەکو هٶڵی پەرلەمان، وە هەروەکو ئاشکرایە بۆ هەموان پێک نەهاتنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لە تەشکیل کردنی حکومەتی هەرێـ تەنیا لەسەر پۆستە!

 پرسیاری گرنگ  لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەو نزیکبونەوەی ئۆپۆزسیۆن لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، بە بریاردانی بۆ چونە ناو دەسەڵات! کار ناکتە سەر جۆری بانگەشە کردنو خۆماتکردن لەهەمو ئەو خاڵە لاوازانەی کە تا ئێستا هەر بونیان هەیەو لە گەشەکردنن؟ وە ئایا ئۆپۆزسیۆن هەر بەو نەفەسەی جاران خاڵە لاوازەکانی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم دەوروژێنێ و لەسەر ئەو بیناغەیە دروشمەکانی دادەرێژێ بۆ هەڵبژاردنەکانی  سالێ ٢٠١٤ی پەرلەمانی عیراق بۆ بەدەست‌ هێنانی زۆرینەی دەنگو متمانەی هاووڵاتیان؟ 

 

ئاشتی ئیبراهیم

 

 

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.