سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و خوێنه‌رانی کورد
ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر…..
وه‌رگێڕانی ئاراس ئه‌میر……
دوای ئه‌وه‌ی له گۆڤاری (هه‌نار)دا نامه‌یه‌ک و چه‌ند تابلۆیه‌کم بڵاو کرایه‌وه، من خۆشبه‌ختانه زۆر له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و خوێنه‌رانی کورد چ له کوردستان، به‌تایبه‌تی له باشوور و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانم ناسی. (محه‌مه‌د کوردۆ)ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (هه‌نار) نامه‌یه‌کی دڵگیری بۆ نوسیبووم و له ژماره‌ی دواتردا بڵاوی کردبووه‌وه، که باسی له نامه‌که و تابلۆکانم کردبوو. ئه‌گه‌رچی وه‌کو له نامه‌که‌مدا نووسیوومه له‌مێژه من وه‌کو هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار و وه‌کو ژنێکی دانیمارکی ئاگام له دۆزی کورد هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه‌م زیاتر منی له کوردستان نزیک کرده‌وه. ڕۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆری کورد سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌م ده‌که‌ن و وشه‌ی جوانم بۆ ده‌نووسن. تا ئێستا توانیومه لیستێک له ناوی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی کورد دروست بکه‌م و له‌پاڵ هه‌ر یه‌کێکیاندا هه‌ندێک زانیاری بنووسم، که له ڕێگای هاوڕێم (کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور)ه‌وه وه‌رمگرتووه. (ڕێبوار سیوه‌یلی)، که شێوه‌ی له (سه‌لڤادۆر دالی) ده‌چێت، یه‌کێکه له‌و هاوڕێیانه‌م. خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش زمانی دانیمارکی ده‌زانێت و ده‌توانین به دانیمارکی پێکه‌وه بدوێین. ئه‌وه‌ی من له‌باره‌ی (سیوه‌یلی)یه‌وه ده‌یزانم، ئه‌وه‌یه، که هه‌تا دره‌ختێک هه‌بێت له‌باره‌ی دارستانه‌وه قسه ناکات، هه‌تا بورغووێک هه‌بێت، ئه‌و پێویستی به‌وه نییه چیرۆکی کارگه‌یه‌ک بگێڕێته‌وه. به‌کورتی (سیوه‌یلی) نووسه‌ری شته ورده‌کانه. هه‌ر لێره هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم) ده‌ناسم، که باوکی یه‌کێک بووه له خه‌باتکاره ناسراوه‌کانی کوردستان و پارتی به‌عس له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان تیرۆری کردووه. (کاروان عومه‌ر کاکه‌سسوور) چیرۆکێکی له‌باره‌ی ئه‌م پیاوه‌وه نووسیوه. (شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم)، شێوه‌کارێکی زۆر چاکه. کتێبێکی شیعریی خۆی بۆ ناردووم، که به زمانی دانیمارکی نووسیویه‌تی. ڕاستییه‌که‌ی زۆر چێژم له خوێندنه‌وه‌ی بینی. (شه‌ماڵ) زۆر زیره‌کانه ڕه‌نگ له تابلۆکانیدا به‌کار ده‌هێنێت. ناکرێت به چه‌ند دێڕێک باس له دنیای (شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم) بکه‌م. (به‌هرۆز حه‌سه‌ن)ی خاوه‌نی (په‌رتووکخانه‌ی کوردی) به زمانی دانیمارکی شیعرێکی زۆر جوانی له ده‌فته‌ری میوانانی سایته‌که‌مدا نووسیوه، که به‌ڕاستی دڵگیر بوو، به‌ڵام کاتێک گوتم سوپاس بۆ شیعره‌که‌ت، ئه‌و گوتی شیعر نییه، به‌ڵکو ته‌نها قسه‌ی ئاساییه. (به‌هرۆز حه‌سه‌ن) له‌و په‌رتووکخانه ئه‌لیکترۆنییه‌یدا زیاتر له هه‌زار کتێبی داناوه. هیوام ده‌خواست زمانی کوردییم بزانیایه و هه‌موویانم بخوێندایه‌ته‌وه. هه‌ر لێره (هێمن عومه‌ر)، که به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی (ماڵێک له ئاسمان)ه زۆر بایه‌خی به کاره‌کانم داوه. وه‌کو من بزانم ماڵپه‌ڕه‌که‌ی (هێمن عومه‌ر) هی ئه‌و خوێنه‌رانه‌یه، که به‌چاکی ده‌خوێننه‌وه. (ئاراس وه‌هاب)یش، که خاوه‌نی سایتی (ڕوانگه)یه و وه‌کو (هێمن عومه‌ر) و (به‌هرۆز حه‌سه‌ن) زمانی دانیمارکی ده‌زانێت، هه‌مان بایه‌خی به کاره‌کانم داوه. (به‌ختیار فارس)، که به‌ڕێوه‌به‌ری (کوردان تیڤی)یه له دانیمارک به نیازه له ده‌رفه‌تێکدا ئێنته‌رڤیووم له‌گه‌ڵدا بکات. زۆر خۆشحاڵ ده‌بم، ئه‌گه‌ر به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر له کوردستان تابلۆکانم ببینن. سوپاس بۆ وشه جوانه‌کانی (زریان عومه‌ر ده‌شته‌کی)ی و (کرمانج عومه‌ر ده‌شته‌کی). هه‌ردووکیان هاوڕێی ئازیزمن. سوپاس بۆ یارمه‌تییه‌کانی (ئاراس ئه‌میر)ی هاوڕێشم. (یوسف عیزه‌دین)، که یه‌کێکه له نووسه‌ره چاکه‌کان، شیعرێکی زۆر جوانی پێشکه‌ش کردووم. ئه‌گه‌رچی ده‌زانم وه‌رگێڕانی شیعر له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه نزیکه له مه‌حاڵ، وه‌کو ئه‌وه‌یه باڵنده‌ی که‌ناری له په‌ڕ و باڵه‌کانی ڕووتکرابێته‌وه، به‌ڵام له‌و شیعره‌ی (یوسف عیزه‌دین) هه‌ستێکی گه‌وره‌م خوێنده‌وه. پۆلێ که‌نارییم بینی به‌سه‌ر سه‌رمدا هه‌ڵده‌فڕین و ده‌یانخوێند. (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین)، که نووسه‌رێکی به‌توانایه، به‌وه ناسراوه به‌هره‌مه‌نده گه‌نجه‌کان ده‌دۆزێته‌وه و زۆر به‌چاکی له‌باره‌یانه‌وه ده‌نووسێت، به زمانی ئه‌ڵمانی کۆمه‌ڵێک شتی جوانی بۆ نووسیوم. ده‌یگوت حه‌زی له شاخ نییه. دوایی لێی تێگه‌یشتم و زانیم، که شاخ بۆ ئه‌م شتێکه و بۆ من شتێکی دیکه‌یه. لای ئه‌م شاخ ته‌نها سرووشت نییه، به‌ڵکو مێژووشه، مێژووێکی پڕ له تراژیدیا. (پایزه ئه‌حمه‌د)یش کچه شاعیرێکی کورده و کۆمه‌ڵێک وشه‌ی زۆر جوانی بۆ نووسیوم. ئه‌مه‌ش (دانا فه‌ق)ه. توانی بۆ ماوه‌یه‌ک به‌هۆی پرسیاره‌کانیه‌وه وه‌رزشێکی زۆر به (کاروان کاکه‌سوور) بکات. هه‌ر جارێ له (کاروان)م ده‌پرسی، ئاخۆ چۆنه، ده‌یگوت وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی (دانا فایه‌ق) ده‌ده‌مه‌وه و ئاگام له دنیا براوه. ئینجا زانیم (دانا فایه‌ق)یش وه‌کو (توانا ئه‌مین) له ئێنته‌رڤیودا پسپۆڕه. وشه جوانه‌کانی (توانا ئه‌مین)یشم بیره، که له ده‌فته‌ری میوانانی سایته‌که‌مدا نووسیویه‌تی. (زانیار محه‌مه‌د) لێپرسراوی لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌به له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی. ئێنته‌رڤیو له‌گه‌ڵ نووسه‌راندا ده‌کات و هه‌ر جارێ له‌باره‌ی کتێبێکه‌وه ده‌نووسێت. وه‌کو بیستوومه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌چێته زۆربه‌ی ماڵه‌کانی کوردستان. (که‌مال چۆمانی)ی شاعیرێکی لاوه و فۆتۆگرافه‌رێکی زۆر باشیشه. زوو زوو کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی جوانی سرووشت و منداڵی کوردستانم بۆ ده‌نێرێت. به زمانی ئینگلیزییش نامه‌کانی ده‌نووسێت. ئێستا ئه‌و هاوڕێیه‌کی ئازیزمه و زۆر به ناسینی خۆشحاڵم. (جه‌بار سابیر)، که بێجگه له‌وه‌ی نووسه‌ره، هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاری چاکیشه. کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می زۆر جوانی هه‌یه و وه‌کو ئه‌وانه‌ی (که‌مال چۆمانی) له سایته‌که‌مدا دامناون. (به‌رزان هه‌ستیار)یش له ئه‌ڵمانیایه. وه‌کو بیستوومه یه‌کێکه له شاعیره چاکه‌کانی کورد. خۆشحاڵم، که به‌و هه‌سته جوانه‌وه وشه‌ی جوان جوانی بۆ نووسیوم. ئێستا ده‌گه‌مه لای (کاوه حسێن). ئه‌ویش شاعرێکی زۆر ناسکه. زۆر به جوانی هه‌ستی خۆی به شیعر ده‌رده‌بڕێت. له شیعری ئه‌ویشدا هه‌ستم به ڕۆحێکی بریندار کرد. (عه‌لی عوسمان یه‌عقوب)، که یه‌کێکه له نووسه‌ره‌کانی کورد و له سوێد خه‌ریکی خوێندنی ئه‌ده‌بی ئینگلیزییه هه‌ستی جوانی خۆی بۆ ده‌ربڕیوم. (گۆران عه‌بدولڵا)ی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی (ده‌نگه‌کان) و (دارا ئه‌حمه‌د)ی به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی (ئیمڕۆ)ش به‌شێکی زۆری تابلۆکانمیان پیشانی خوێنه‌ری کورد داوه. ئه‌وانیش شایانی ڕێز و سوپاسی زۆرن. سوپاس بۆ (شیرین سه‌ید ڕه‌حیم)، که له سوێد مامۆستای زمانی کوردییه و تابلۆکانی منی پیشانی قوتابییه‌کانی داوه. سوپاس بۆ وشه شیرینه‌کانی (عومه‌ر نانه‌که‌لی)ی خوێندکاری دۆکتۆرا له ڕوسیا. سوپاس بۆ (تاڤگه عومه‌ر کاکه‌سوور)، که به زمانی ئینگلیزی باسی له تابلۆکانم کردووه. هه‌روه‌ها نابێت وشه جوانه‌کانی (ڕۆژیار کاروان کاکه‌سوور)یشم بیر بچێت، که کچێکی زیره‌که. خه‌ریکی نووسینی چیرۆک و ژه‌نینی موزیکایه.
سوپاسی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سڵاو و ڕێزیان بۆ نووسیوم و له‌مه‌ودواش ده‌ینووسن.
http://www.anitas-akvareller.dk/