Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
دیمانه‌ له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی

Closed
by June 1, 2008 گشتی

 عەباس وەلی:
 ئەوانەى پێیان وایە ماركسیزم زەرەرى لەبیرى ناسیۆنالیزمى ئێمەداوە, چوار كتێبیان لەسەر سۆسیالیزم نەخوێندۆتەوە

  سازدانی : سۆران عه‌زیز…….

 سۆران عەزیز: پێتوایە لەسەردەمی بەجیهانی بووندا گوتاری ناسیۆنالیزم جێگاى مانەوەى تێدا ماوە ؟
 
 عەباس وەلی: جیهانی بوون رەوتێكى یەك دەست نییە, دەتوانێت دەرەنجامی جیاوازی هەبێت, بەو مانایە ئاسەوار و دەرەنجامى جیاوازی لەسەر ناسیۆنابیزم دەبێت, لە ئەوروپا هەتا دەوڵەتە زۆر پێش كەوتووەكانیش دوو بۆچوونی جیاوازیان هەیە, یەكێكیان شكاندنى سنورەكانە, هەموو شتێك بێتە ژێر چەتری جیهانی بوون, ئەویتریان لەبەین بردنى ئسوڵ و پایە كلتوری و فەرهەنگی و سیاسی و تایبەت مەندییەكانی ئابوریە,, ناسیۆنالیزم بەربەرەكانی لەگەڵ ئەو یەك دەستیەدا هەیە, واتە لەگشتى بوونى خۆی لا دەدات و لەسەر تایبەت مەندییەكانی نەتەوە و گەل رادەوەشێت, بۆیە رەوتی جیهانی بوون بەگشتى مومكینە ناسیۆنالیزم كز بكا, لەجیگایەكی تردا ناسیۆنالیزم بەربەرەكانی لەگەڵ ئەوەدا دەكات و پێشی رادەگرێت, ئەو جۆرەی كەچۆن جیهانی بوون ئێستا گەشەی كردووە, دەتوانێت هاوڕێ بێت لەگەڵ ئەو پرۆسەیەی كە پێی دەڵێن ئیمپریالیزم, لەبەر ئەوە بەربەرەكانێ لەگەڵ جیهانی بوون هەیە, بۆیە دەبىَ بەچەند جۆر بیبینین, لە نەزەرەی ئابووری و سیاسی كلتوورییەوە جیهانی بوون سێ پرۆسەی تایبەتی هەیە, هەر لایەكیان تایبەتمەندی خۆی هەیە, ناتوانین تایبەتمەندییەكانی پرۆسەی ئابووری و كۆمەڵایەتی جیهانی بوون لەگەڵ تایبەت مەندییەكانی پرۆسەو رەوتی سیاسی و كلتووری جیهانی بوون یەك پێ بگرین, ئەو كەسانەی وا فكر دەكەنەوە كە جیهانی بوون بە شێوەیەكی زەرووری مونجەڕ لەوە دەبینین كە ناسیۆنالیزم هەست و داواكاری دەوڵەتی نەتەوەی كز بێت ئەوانە هەڵە دەكەن,  لەو بابەتەی كە ئەو نەتیجەیەی تەواوی فكرەكانی سیاسیان لەسەر رەوتی ئابووری جیهانی بووندا دادەنێت, نابێت شیكردنەوەكانی سیاسی خۆمان  بەشیكردنەوەكانی ئابووریمان بكەین,
 سۆران عەزیز: ئەی گرفتی ناسیۆنالیزم و دیموكراسی چییە ئایا ناسیۆنالیزم تا چەند لە هەناوی خۆیدا جێگا بۆ دیموكراسی دەكاتەوە؟
 
 عەباس وەلی: ناسیۆنالیزم و دیموكراسی بەستراون بەیەكەوە, ناسیۆنالیزم ئاماژە دەكات بەسەردەمێك كە دەبێت سەروەری سیاسی بە گەل و نەتەوە بدرێ, شەرعیەتی سیاسی لە ئیرادەی جەمعیەوە وەربگرێت, ئیرادەی سیاسیش دەبێت لە نەتەوەوە وەربگرێت, ئەوەی پێی دەڵێن مافی چارەی خۆنوسین ئەمە بەشێكە لە تیۆری دیموكراسی, هەرچەندە ناسیۆنالیزم بەبێ ئەوەی ئاماژە بە مافی چارەنووس بكات, ئاماژەی بەوەنەداوە كە نەتەوە دەبێت ببێتە سەرچاوەی سیاسی, بۆیە ئەم خاڵە واتە مافی چارەنووسی ناسیۆنالیزم و دیموكراسی بەیەكەوە دەبەسترێتەوە, بەڵام ناسیۆنالیزم یەك جۆری نییە, جۆرێك ئەوەیە ناسیۆنالیزمی ئینتینیكە, واتە شەرعیەتی خۆی لە ئیتنیك وەردەگرێ, وەك ئەوەی تۆ چۆن كوردی و دایك و بابت كوردە, یان خۆت لە بەشێكى كورد دەزانیت, ئەو شەرعیەتە بەتۆ دەدات كە داخوازی ئەو مافانە بكەیت, ناسیۆنالیزمێكی دیكەش هەیە كەپێی دەڵێن ناسیۆنالیزمی مەدەنی, ناسیۆنالیزمی مەدەنی مەبانی ئایدۆلۆژی لەسەر مەسائیلی ئیتنیك و قەومی دانانێت, لە ناسیۆنالیزمی سڤیل دا ئەساسی ئایدۆلۆژیییەكەی لەسەر ماف دادەنێت, مافی چارەنووس بە مافی هاووڵاتی, من بە عینوانی گشتێك بە ناونیشانی نەتەوەیەك ئەو مافەم هەیە, چۆن خەبات بۆ ئەو مافە دەكەم, وەختێ باسى ناسیۆنالیزمى سڤیل دەكەین كە بۆ ئوسول و مافەكانی دیموكراتیە, دەبىَ بۆچوونێكی مەدەنیمان بۆ ناسیۆنالیزم هەبێت, لەو بۆچوونەدا ناسیۆنالیزم لەنەزەری ئامانجە سیاسیەكانییەوە لە نەزەری سازمان و تەشكیلات دان بە حەرەكەتەكەیەوە لە نوختە نەزەری نووسراو وتارەكەیەوە دەاتوانێت لەگەڵ تیۆری دیموكراسیدا رێك بكەوێت.
 
سۆران عەزیز: كۆمەڵگای ئێمە رەوتەكانی رۆشنگەری و رێنسانسی نەدیوە ئەزمونی ئەو ژیانە مادیەی نەكردووە, ناسیۆنالیزمێكی عەولەمەیى هەیە, چۆن دەتوانیت دیموكراسی وەك پرەنسیب قبوڵ بكات؟
 
 عەباس وەلی: وەك ئەوەی ئێوە دەڵێن كۆمەڵگای ئێمە ئەوەی هەیەتی لە دەرەوە وەریگرتووە, ئەمە وایكردووە هەم رەوتی ناسیۆنالیزم و هەم بیری ناسیۆنالیست نەبێت كە ئوسوڵ و پایەكانی خۆی زۆر راشكاو زۆر بەهێزتر لەمافەكانی دیموكراتی لەگەڵ تیۆری دیموكراتی ببەشێتەوە, بۆچی ئەم كارە پێویستە بۆ ئەوەی كە هەندێ لەو هەڵانەی كە ناسیۆنالیزم لە توركیاو ئێران دەوڵًەتە عەرەبییەكان كراوە, ئەو هەڵانە گەر تەماشا بكەین ناسیۆنالیزمی توركی عەرەبی و فارسی پەیوەندییەكی وایان لەگەڵ تیۆری دیموكراتیك نەبووە, ئەوانە زۆرتر ناسیۆنالیزمی ئیتنیكن, بۆ ئەوەی ئەو هەڵانە دووبارە نەكەینەوە لە ئێستاوە بەرەو ئەوە بچین كە هەست و بیرێكی ناسیۆنالیزم بەوجود بهێنین, ئەو هەست و بیرە بتوانێت ببێتە بناغەی فكری حەرەكەتێك بەرەو سەربەخۆیی خۆمان بێت, دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین ئەو بیرە حەتمەن پەیوەندییەكی زاتی لەگەڵ تیۆری دیموكراتی هەبێت, دەبێت ئاگامان لێ بێت رێگای ناسیۆنالیستێكی سڤیل بگرینەبەر
 سۆران عەزیز: هەندێ كەس پێی وایە ناسۆنالیزمی كوردی وەك پەرچەكردارێك بەرامبەر بە ناسیۆنالیزمی عەرەبی و فارس و توركی دروست بووە؟
 
 عەباس وەلی: دیارە ناسیۆنالیزم بۆ خۆی ئایدۆلۆژیەكە تەفسیر دەكات, ناسنامەی نەتەوە ناتوانێت بە بۆشای ئایدۆلۆژی و سیاسی دا بێتە پێشی ناسنامەی نەتەوەی كوردى لە بەرامبەر ناسنامەكانی تورك و عەرەب و فارس دروست دەبێت و هێز پەیدا دەكات بەو مانایەى ئەگەر ئەوان بیانەوێت بەیانێكی وتاری یان سیاسی لە ناسنامەی نەتەوەی خۆیان بكەن, ئەو بەیانە دەبێت لەسەر ئینكارو ناسنامەی نەتەوەی ئێمەدا بێت كە ناسیۆنالیزمی توركی وەختێ  بەیانی ناسنامەی توركی دەكات ئەو بەیانە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی زاتی ئینكاری ناسنامەی ئێمەی تێدایە.
 
 
سۆران عەزیز: واتا بەو مانایەی كە ئێمەش ناسنامەی خۆمان دروست دەكەین لە بەرامبەر سڕینەوەی ئەوانی ترە؟
 
 عەباس وەلی: ناسنامە هەمیشە پەیوەندییەكی پێچەوانەی گشتی لەگەڵ ناسنامەكانی تردا هەیە, دەنا ناسنامە مەعنای نابێت ناسنامەی توركی و فارسی و عەرەبی ئێستاكە ئەساسی زاتی خۆیان بەسەر ئینكاری ناسنامەی كوردیدا دانەنابایە ناسنامەی كوردی لە نەزەری سیاسی بێ مانا دەبوو, خۆی لە موقابیل ئەوان دەبینێت چۆن دەیەوێت دەست بە سیاسەتێك بكات كە ئەو ئینكارەی ئەوان لەگەڵ ناسنامە دەیكەین, ئەو ئینكارە لە بەین بەرێ ئێستا كوردەكانی توركیا چییان دەوێت ناسنامەی ئەوان ئینكاركراوە دروستی بكەنەوە, ئەو ناسنامەی یەكگرتووی توركی كە لەسەر ئەساسی لەناوبردنی ناسنامەی كوردی دامەزراوە دەبێت ئەوە هەڵوەشێنەوە.
 
 
سۆران عەزیز: ناكرێ ئێمە هەستێكی نەتەوەییمان هەبێت یان ناسیۆنالیزمان هەبێت لەسەر ئەساسی سڕینەوەی ئەوانی تر نەبێت واتا من هەبم تۆش هەبی؟
 
 عەباس وەلی: تۆ قبوڵیان بكە ئەوانیش تۆ قبوڵ بكەن, گەر ئەوان تۆ قبوڵ بكەن دەبێت دەست لە ئینكاری تۆ بكێشن ئەگەر دەست لە ئینكاری تۆ بكێشن دەبێت ناسنامەی خۆیان لەسەرەتاو دروست بكەنەوە بۆ نموونە لە ناسنامەی دەوڵەتی نەتوەی عەرەبدا یان ناسنامەی دەوڵەتێكی توركی دا دەڵێن زمانی كوردیشی بە زمان زمانێكی توركییە ئەوانی دیكە هەمووی قەدەغەیە ئەگەر قانونی دەستووری توركی بێو بڵێ كە زمانی كوردی هەیە بیست ملیۆن كورد ناسنامەی ئەوان كە دەبێت قبوڵ بكرێ ئەو قبوڵە بەو جۆرە دەبێت كە لە قانووی دەستووری دا ئەو تاریخەی بۆ ناسنامەی توركی كراوە دەبێت ئەوە بگوڕدرێت بۆ ئەتۆ چی بتەوێ چ نەتەوێ دەتوانی ئەوان قبوڵ بكەیت یەك ئەوەیە ئەو ئینكارەی كە لە ناسنامەی تۆ دەیكەن قبوڵی بكەیت واتا بۆ خۆت ئینكاری ناسنامەی خۆت قبوڵ بكەی رێگای دووەم ئەوەیە بڵێی نەخێر ناسنامەی خۆم دەوێت ئەتوش ناسنامەی خۆت هەیە لەبەر ئەوە ئەگەر لە پرۆسەیەكی دیموكراتی لەگەڵ من مامەڵە بكەیت ئەوا دەبێت قبوڵ بكەین قانونی ناسنامەی من لە دەستوور دا بچەسپێ وەختێك ئەوەكرا دەبێ ناسنامەی توركی و عەرەبی و فارسی سەر لە نوێ دروست بكرێتەوەو ناسنامەی ئەوە نییە من پێم خۆش بێ ئەوان قبوڵ دەكەم ئایا ئەو جۆرە قبوڵ یەكە ئەوان من ئینكار دەكەن ئەگەر وابێ هەتا ئەبەد ناسنامەم نابێ.
 
 
سۆران عەزیز: بوونی دیموكراسی تا چەند دەتوانێت لەبەرهەمهێنانی ناسنامەی نەتەوەی كورد بەسود بێت؟
 
 عەباس وەلی: بوونی دیموكارسی بۆ ناسنامەیەكی دیموكراتییەكی نەتەوەی كوردی حاڵەتێكی حەیاتی هەیە, ئێمە ئێستا لە پرۆسەی دروستكردنی ئەوە داین, دەبێت ئاگامان لەوە بێت كە ئەو ناسنامەیە لەسەر مافەكانی دیموكراتی خۆمان دابمەزرێنین نەك لەسەر ئوسوڵی ئیتنیك, ئیتنیك دەبێتە بەشێك لە پرۆسەی دیموكراسی, نابێت پرۆسەی دیموكراسی و مافەكانی دیموكراسی بچێتە ژێر بەیتەرەی تایبەت مەندییەكانی ئیتنیكی كوردی, ناسنامەی كوردی بەقەد تایبەتمەندییەكانی ئیتنیكی كوردی تاریف بكرێ ناسنامەی مۆدێرن و نەتەوەی كوردی دەبێت لەسەر ئوسوڵێكی حقوقی مەدەنی دیموكراتی دانرابێت ئەو حقوقە دەبێت لە قانونی دەستووری كوردستاندا بگونجێ.
 
 سۆران عەزیز: ئایا هەستی نەتەوایەتی بەتەنها بەسە بۆ بەرهەمهێنانی ناسیۆنالیزم بەو پێیەی ناسیۆنالیزم تەنها كاركردن نییە لەسەر عاتیفە و سۆز و رەمز؟
 
 عەباس وەلی: دروستە كە وتاری ناسیۆنالیستی بەرەو ئەوێ بچێت, فكرێك بە هەستێكی ناسیۆنالیستی یەكگرتووی لەسەر مەبناى تیۆریك دابمەزرێت, لەیەكەم شتدا, سەیرێك بكەین كە تیۆرێك دابنێین بۆ حەرەكەتی ناسیۆنالیستی خۆمان, دەبێ ئەو تیۆرە پراكتیك بكەین لە ئەزمووندا  ئەو پراكتیكە دەبێت فكرێكی دیموكراتی بێ  ئەو كارو سیاسەتە دیموكراتییە كەفكری  ناسیۆنالستی و دیموكراتییى زیندوو رابگرێت, ئەگەر دەتوانێت بمێنێت فەقەد وەختێك كە سیاسەت و كلتوورێكی دیموكراسی زیندووی لەپشت بێ, دەنا فكرەكە دەینووسێ و لە كتێبخانە دایدەنێ كەس نایخوێنێتەوە دەبێت رۆشنبیری كوردی كە دەیانەوێ مەبانی تیرۆێك ئەو هەستی ناسیۆنالیزم دادەمەزرێنن, لەفكری ئەوەدا بن كە چۆن ئەوە پەیوەندی هەبێ لەگەڵ ستراتیژی سیاسەتی دراوسێكانیدا, چۆن ئەوانە لەبەر چاو بگرێت چۆن بتوانێك خۆی لەگەڵ سیاسەتی رۆژ دروست بكات لەبەر ئەوەی بچێتە پێشەوە, لە هەر دەرفەتێك لەناو دەچێ پەیوەندی بەبینینی فكر و تیۆری لەگەڵ سیسەت و كلتووری مەیانییە جا ئەو پەیوەندییە باشتر وایە لەگەڵ كلتووری سیاسەتێكی دیموكراتی نەك لەگەڵ دژەكەى.
 
 سۆران عەزیز:  بۆ لە مێژوویەكی دوورودرێژدا نەمانتوانیوە ناسنامەی خۆمان بەرهەم بهێنین؟
 
 عەباس وەلی: ئەوە پرسیارێكی سەرنج راكێشە من زۆر لەسەر ئەوە قسەم كردووە, پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئێمە فكر بكەینەوە ناسیۆنالیزم چییە كەینێ هاتووە چۆنە تایبەتمەندییەكانی چۆنە من باوەڕم بەم تیۆرە هەیە  كە دەڵێت ناسیۆنالیزم دیاردەیەكی مۆدێرنە لە ئەوروپاش دووسەد ساڵ نییە هاتۆتە پێشی جابۆیە ئەگەر  ئەوە دروست بێ دەبێ بڵێین لە كوردستانیش فكری ناسیۆنالیستی بەشێك نییە كە بیست قەرنی لەپشت سەری بێتبە باوەڕی من, فكری ناسۆنالیستی  مۆدێرن لە كوردستان لە ئامرازەكانی سەدەی نۆزدەم ئەوەلی سەدەی بیست هاتۆتە ئێرە, تەمەنێكی زۆر درێژ نییە هەندێ نووسەر پێیان وایە كە لەسەردەمی ئەحمەدی خانی یان هەتا پێشتر دەچنەوە دەورانی مادو و ئەوانە بەبڕوای من ئەو  بۆچوونە لە نەزەری تیۆری وە دروست نییە لە نەزەر علمی سیاسەتەوە دروست نیە, ناسیۆنالیزم بە ناونیشانی ئیدیۆلیۆژیك كە شەرعیەتی سیاسی لە ئیرادەی  نەتەوەیی وەردەگرێت, ئۆتۆریتە دەسەڵاتی سیاسی لە ئیرادە  نەتەوە وەردەگرێت, ئەمە ئایدۆلۆژیایە كە دووسەد تا دووسەد وپەنجا ساڵ دەبێت هەیە, قەد وافكر مەكەنەوە كە ئێمە ببینین  سەدەمان لەپشت سەرەوە بێت ئێمە چەند سەدەمان لە دەست داوە ئێستا گەیتشووینەتە ئێرە, ئەو فرسەتانە سەبەبی ئەوە بووە كە ئێمە سیاسەتی دروستمان نەبووە یان ئەگەر هەبووە زۆر كەم سەبەبی ئەساسی كزی هەستی ناسیۆنالیزمی لە كوردستان بە باوەڕی من نەبوونی سیاسەتێكی رێك و پێكە.
 
 
سۆران عەزیز: بۆ ئێمە نەمانتوانیوە سوود لە ئەنتەر ناسۆنالیزم و چەپ و چونكە ئێمە مێژوویەكی دوور و درێژمان هەیە لەگەڵ چەپ لە كاتێكدا ئێمە زیانمان لێ بینی نەك سوود؟
 
  عەباس وەلی: لەگەڵ ئەوانەدا سوودمەندییەكی ستراتیژی دەوێ, ئێمە دەتوانین لەبۆ جوانەكانی چەپ  سوود وەرگرین, ئەگەر بتوانین لەو بەشە تیۆریانەى ئەوان بەهرە وەربگرین ئەوبە شانەی كە نامانەوێ و بۆ ئێمە زەرەرە ئەوانە رەت بكەین, هیچ وەختێك ئەو بۆ چوونەمان بۆ تیۆرەكانی چەپ چ ماركسی چ غەیری ماركسی نەبوو, هەمیشە هاتووین هەموو شتێكمان قبوڵ نەكردووە و وسیتوومانە ئەو تیۆرەی لەوانمان وەرگرتووە كە شتێكی ئایینی و مەزهەبی كە سوودی لێ وەربگرین و هەموو شتێكی لێ تەفسیر بكەین, ئەنجامی ئەوەبوو كە ئێستاكە هەیە بەباوەڕی من بۆچوونی كوردان بۆ تیۆرەكانی سۆسیالیست و ماركستی, نەك هەڵەی یەكجار زۆر گەورەی تێدا بووە, بەشێكی زۆریشی لەسەر تێنەگەیشتن لەو تیۆرانە دانراوە ئەو تێنەگەیشتنە زەرەرێكی  یەكجار زۆری لە ئێمە داوە لە كوردستا بۆچوونێكی تیۆری  دروست بوو لەو كەسانە چوار كتێبیان لەماركسیزم سۆسیالیست نەخوێندەوە.
 
 
سۆران عەزیز: هۆكارەكانی چیە؟
 
 عەباس وەلی: ئێمە فەرهەنگی سیاسی زۆر زۆر كزمان هەبووە, هەموو سیحر و چیرۆك دەنووسن, كەس نییە لە كوردستان  تۆ یەك كتێبم پیشان بدە كە لە ئەرزی ئەو سەدو بیست ساڵەی دا نووسراوە, كە لەسەر وەزعی ئابووری كوردستان باسێكی تیۆری كردبێ نیە, تۆ تەماشاكە لە كوردستان بە باسی فەلسەفی قوڵ لەسەر هەستی نەتەوەیى و ناسنامەى كورد نیە,, چیرۆك و ئەدەبیات قسەی سەتحی یەكجار زۆرە, من مامۆستابوم لە زانكۆ دا لە بەریتانیا چەندین جار قوتابیە كانم هاتون پێیان گوتم كەتۆ بەیان یان گوتارى ناسیۆنالیزمى كوردیم پێنیشان بدە  تابیان خوێنمەوە, من گوتومە نیمانە, یان نەنوسراوە تا بڵیى  نوسنى مێژویى و ئەدەبى نوسراوە, بەڵام ئێمە بایەخمان بە نویسنى تیۆرى سیاسەت و فەلسەفەى سیاسى و فەلسەفە بەگشتى  نەداوە هیچ بایەخمان بەنوسینى ئابورى نەداوە ئەگەر بچنە كتێبخانەكان دەبینن ئەدەبیاتى كوردى تەنها شعر و چیرۆك و شانۆیە .
 
 
سۆران عەزیز: تاچەندە بڕوات بەدەوڵەتى نەتەوە هەیە  ئایە دەوڵەت دەبێت دەوڵەتى كۆمەڵگەبێت بەگشتى یا ن دە وڵەتى نەتەوە؟
 
 عەباس وەلى : بناغەى تیۆرى فكرى دەوڵەتى نەتەوەیى ئەوەیە كە سنورە كانى سیاسى دەوڵەت, لەگەل سنورەكانى فەرهەنگى نەتەوە یەك بێت, ئەم یەك گرتنە هەبیت دەوڵەتى نەتەوەیى هەیە, دوڵەتى نەتەوەى بەتیۆرى لە دونیادا زۆرە بەڵام لە واقع دا هیچ كات سنورەكانى سیاسى دەوڵەتێك لەگەڵ سنورەكانى سیاسى نەتەوەیەك یەك نیە, لە بەر ئەوەى دەوڵتان لە نەتەوەیەك زیاتریان  تێدایە, بۆ ئەوەى كە دەسەڵاتى سیاسى  دەوڵەت لەگەڵ دەسەڵاتى فەرهەنگى نەتەوەیەك یەكبێت دەبێت, ئەگەر دەسەڵاتى سیاسى نەبێت ئەو سنورانە یەك ناگرنەوە, ئەگەر بتەوێت دەوڵەتى نەتەویى دابنێى دەبێت دەسەڵاتى سیاسى نەتەوەت هەبیت،دەوڵەتى نەتەوە لەدەستورى خۆیدا دەڵێت كە ئە و دەوڵتە دەوڵەتى ئەم نەتەوەیە، لێرەدا سەرچاوەى سیاسى ئەو دەوڵەتە لە ئیرادەى یەكگرتوى ئەونەتەوەیەوە دێت, ئەو حكومەتە كە لە هەڵبژاردنى ئازادانەدا لەلایەن ئەونەتەوەیەوە هە ڵبژێردراوە, ئەو كارانەى كەدەیكات  شەرعیەتى لە ئیرادەى یەكگرتوى ئەو نەتەوەیەوە دێت ئەوە مەبنایەكى سیا سیە بۆ یەكگرتنەوەى سنورەكانى فەرهەنگى و سیا سى  نەتەوەیەك .
 
 سۆران عەزیز: تۆ وەكو خۆت تاچەندە بڕوات بە دەوڵەتى ناسیونالستى هەیە؟
 عەباس وەلى: من بڕوام بە ناسیۆنالیزمى مەدەنى هەیە, پەیوەندیەكى زۆر زۆر نێزیكى لە گەڵ دیموكراتیك دا هەیە من باوەڕم بەو جۆرەلە ناسیۆنالیزم هەیە كەهەمیشە پەیوەندى خۆى لەگەڵ دیموكراتیەت دا بپارێزێت.
 
 سۆران عەزیز: لە ناو ناسیۆنالیستە كوردەكاندا جۆرە  تێگەیشتنێك هەیە كە ئەگەر سەدان ئینسانى عەرەب یان هەرنەتەوەیەكیتى تر  بكوژرىَ بەقەدەر كوژانى یەك هاوڵاتى كورد كاریان لێناكات ئایە ئەمە فاشیەتى نەتەوەیى نیە ؟
 عەباس وەلى: بەباوەڕى من ئەگەر ئینسان فكرێكى دیمكراتیكى هەبێت هیچ كات بە كوژرانى مرۆڤ خۆشحاڵ نابێت  بەباوەڕمن هۆكا ر ئەو جۆرە بیركردنەوەیە ئەوەیە كە فەرهەنگى سیاسى ئێمە ئاستێكى بەر زى نیە دوژمنایەتى سیاسى لە گەڵ حكومەتى تورك یان فاس یان عەرەب دوژمنایەتیەكى شەخسى نیە ئەوە كێشەیەكى سیا سیە  دەبێت بەسیاسەت چارەسەر بكرێت من بۆخۆم زۆ ر خەمبارم بەو بارودۆ خەى لە بەغداد هەیە ، بەباوەڕمن هەركەسێكیش كە هەستێكى ئینسانى هەبێت ناڕەحەت دەبێت بەو وەزعە كە لەوئ هەیە،
 
 سۆران عەزیز: هۆكارى ئەو جۆرە لێكدانەوە  فاشیانە جیە بۆ نا ناسیۆنالیزم كە لەكۆمەڵگەى ئێمەداهەیە ؟
 
 عباس وەلى: ئەوە ڕیشەیەكى مێژویى هەیە هۆكارى ئەو هەستە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شتانەى كەئەو كە سانە لەرابردو دا دیویانە بە بڕواى من نابێت تو بەو جۆرە ش ئیراد لە و كەسانەبگریت،  كەسێك ئەنفالى وهەڵبجەى دیبێت كەساێك كوشتو كوشتارى مهابات  دیبێت كەسێك سیاسەتەكانى حكومەتى توركییە لە دیاربەكرو باتمان و دەرستم دیبێت  ئەوە لەبیرى ناچێت ، هەستى نەتەوەى هەمیشە بیرەوەرى نەتەوەیى هەیە بیرەوەرى  نەتەوەى هەمیشە لەسەر تراژیدیا بیناد  دەنرىَ هەمیشە لەسەر ئەوشتانە بینادەنرى َ كە مرۆڤ دەیبینىَ و توشى ڕامان و تێكدانى دەرونى دەكات ، تراژیدیایە كە ئەو بیرەوەریە (خاترە) زیندو ڕادەگرئ،تەماشاى هەر نەتەوەیەك بكەین دەبینین كە ئەوە خاترە  تراژیدیەى  لەژور سەرە،
 
 سۆران عەزیز: لە ماوە پازدە ساڵى ئازادیدا زانكۆكانى ئێمە نەیان توانیوە مەعریفەو زانست بەرهەم بهێنن  هۆكارى  ئەم  دۆخەى زانكۆ بۆچى دەگەڕتەوە؟
 
 عەباس وەلى : بەباوەڕ من هوكارى هەرەگەورە ئەوە یە زانكۆكانى ئێمە لەڕوى سیاسیەوە نەیان توانیوە سەربەخۆبن هەمیشە زانكۆكان لەسیاسەت بەسراونەتەوە سیستەمى سیاسى عێراق كەلە كوردستانیش بەردەوام بوە سیتەمێكى زۆر مەركەزیە ئەو سیستەمە مەركەزیە ئەوئازادى و سەربەخۆییە ئابورىوفەرهەنگى وقانونیە نادات بە زانكۆكان  زانكۆ ناتوانێت لە چوارچێوەیەكى داخراوى مەركەزیدا گەشەبكات ئەگەر تەماشى وڵاتانى پێشكەوتوبكەن زانكۆكان حكومین بەوماناییەى كە دەوڵت پارەى وانە دەدات  بەڵام حكومەت مافى نیە دووبارى دەكەمەوە كەمافى  نیە لە كار و ڕەوتى ئەكادیمیك كلتورى و ئیدارى و بەڕێوەبردنى زانكۆدا تەداخول بكات  ئیمە لێرە ئەو سیستەمەمان
 
 سۆران عەزیز: ئیستەبریارە لەزانكۆى كوردستا ن   كاك نێچیر ڤان بكرىَ بەسەرۆكى فەخرى زانكۆ ئایە ئەوە جارێكى تر تەداخولكردنى سیاسەت نیە لە كارى زانكۆوە؟
 
 عەباس وەلى: نا چونكە ئەوە سیستەمێكى بەریتانى یە لەوىَ زانكۆكان سەرۆكى فەخریان هەیە بەڵام سەرۆكى زانكۆ هیچ تەداخولىَ لە كارى زانكۆدا ناكات تەنها ساڵى یەك جار دێت شەهادە  دەدات بە قوتابیەكان ودەڕوات  سەرۆكى زانكۆو  ستافى ئیدارى زانكۆ  بەڕێوەى  دەبەن بەناوى سەرۆكى فەخرییەوە كاردەكەن بۆنمونە ئەو زانكۆیەى كەمن كارم لێدەكرد لە بەریتانیا  ناوى زانكۆى  مێرنسە زانكۆیەكى گەورەیە لە پێنج زانكۆ پێك هاتوە سەرۆكى فەخرى ئەو زانكۆیە پیرنس چاڵنسەكوڕمەلەكەى ئینگلیزە كەپاش مردنى پادشاى ئینگلیز ئەو دەبێتە پادشا ساڵى یەك جاردێتە زانكۆ شەهادەكان دەداتو دەروات
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.