Skip to Content

Saturday, November 2nd, 2024
یەكگرتوو- كڵاوی بۆ سەرۆكی هەرێم و حوكمەتیش دووری.

یەكگرتوو- كڵاوی بۆ سەرۆكی هەرێم و حوكمەتیش دووری.

Closed
by June 1, 2008 گشتی

 یاسین  …….

 لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا یاداشتێكی 470 كەسیانە درایە دەست سەرۆكی هەرێم بۆئەوەی ڕیگری  بكات لەو نوسین بابەتانەی كە لەسەر ئیسلام دەنوسرێن و داوای سزادانی شەرعی و قانونیان كرد بۆ نوسەرەكانیان.
 لێرەدا دەمەوێت سەرۆكی هەرێم و هەموو نوسەر ورۆشنبیرەكان ئاگاداربكەمەوە كە ئەو هەڵوێستە لە سەرەتاو كۆتاییەكەیدا دەستی یەكگرتووی ئیسلامی لە پشتەوەیە زۆربەی ئەوكەسانەی ئیمزایان كردووە سەر بە لایەنە ئیسلامیەكانن و لە ژێرەوە مەڵبەندی هەولێری یەكگرتوو كاری بۆ كردووە و هەموو بعدەكانی رێكخستووە تەنانەت ئەوان بریاریان دابوو كە بە شێوەی بێلایەن دەری ببڕن و ئەندامەكانیشیان بە نهێنی كاری بۆ بكەن و خەڵكی بێلایەن بەناوی خواو پێغەمەرەوە بۆ مەرامی خۆیان بەكار بهێنن .. ئەمەش لە بەر ئەوەی كە ئەوجۆرە نوسینانە كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر بنەما عەقیدی و ئیمانیەكانی تاكی ناو حزبە ئیسلامیەكان  وە گومانی زۆری لای  ئەندامەكانیان دروست كردووە وە ئەگەر ئەم جۆرە نوسینانە بەردەوام بێت تەنها یەك لایەن زەرەرمەند دەبێت ئەویش لایەنی ئیسلامیەكانە .
 
 ئەوەی جێی باسە … پاش دەرچونی بڕیاری سەرۆكی هەرێم كۆمەڵێك لە( براكانی ) یەكگرتوو دەستخوشیان لێكراوە لە لایە سەرەوەی خۆیانەوە چونكە كڵاوەكەیان پڕ بە سەری سەرۆكی هەرێم دوریبوو تەنانەت یەكیك لە قسەكان كە ئەیلێن   ئەوەیە كە ئەم ئیشەیان وەك سەلمانی فارسی بە پارتیەكان كردویانە.
 هەندیك لەو نوسینانەی كە لەم دواییەدا بڵاو بوونەتەوە لەسەر ئیسلام چەند راستیەكی مێژووی لە خۆ دەگرن كە لەسەرچاوە بیانیە جیاوازەكانەوە وەرگیرابوو وە تاكی كورد تا ڕادەیەك بێ ئاگابووە لێیان . ئەم جۆرە باس و نوسینانە بنەمای حزبە ئیسلامیەكانی هەژاند بەتایبەتی یەكگرتوو كە كەمێك كراوەترن. ئەوەبوو لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتودا باسی لێوە كرابوو بە كێشەیەكی زۆر گەورە لە قەلەمیان دابوو – وە ئینزارێك بۆ ئیمانی خۆیان باسیان لیوە كردبوو.
 
 هەلۆێستی ئێستای سەرۆكی هەرێم لە بەرژەوەندی یەكگرتوودایە و كەچی یەكگرتوو ڕۆژ بە ڕۆژ قینی خەڵك لە دەسەڵاتی پارتی ویەكێتی هەلدەستێنێت – تەنانەت سەرۆكی هەرێم بە فیرعەون لە ناو خۆیاندا دەشوبهێنن و پارتی و یەكێتیش بە ناموسڵمان و داوێن پیس باس دەكەن . دڵنیام ئەگەر مەلا ێلاحەدین لە جێی سەرۆكی هەرێم بووایە هەر ئەو بڕیارەی بۆ بەرژەوەندی یەكگرتوو دەر دەكرد.
 لەكۆتایدا ئەم بڕیارەی سەرۆكی هەرێم هاندەرێكی باشە بۆ ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت لجوئی سیاسی لە ئەوروپا وەربگرن چونكە دەتوانن چەند بابەت و كتێبێك لە سەر ئیسلام و مێژوەكەی بنووسن وە لە هەموو دادگای ئەوروپا دەتوانن داوای لجوئی سیاسی بكەن چونكە سەرۆكی هەرێم بڕیاری داوە بە سزادانی ڕۆشنبیران.
 بۆیە چاوەڕوان بن كتێب و بابەتی زۆرتر بنوسرێ لە سەر مێژوو و ناراستیەكانی ئیسلام.   –
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.