سه‌قامگیرنه‌بوونی كیانی كورد له‌و ڕێكه‌تن نامه‌یه‌ی عیڕاق و ئه‌مه‌ریكا
به دوورنابینم بهرجهستهكۆنهكانی سه‌قامگیرنه‌بوونی كیانی كورد له‌و ڕێكه‌تن نامه‌یه‌ی عیڕاق و ئه‌مه‌ریكا دووباره بێته‌وه
مه‌هدی كاوانی…….
ڕاسته ئه‌مه‌ریكیه‌كان پڕۆژه‌گه‌لی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی عیڕاق لێك ده‌ده‌نه‌وه به تایبه‌تی له مه‌ڕ نه‌هێشتنی ده‌ستدرێژیه‌كانی ئێران و قاعیده، به‌ڵام
کۆبه‌ندی شیعه‌و سونه دژی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکی و عیراقینه ،عه‌بدولحه‌کیم و تارق هاشمی ڕاکانیان تێک ده‌کاته‌وه بۆ دانانی هه‌ندێ هێلی سوور که نابێت ده‌ستی تێ بدرێ و ببێته هۆی ترازاندنی سه‌روه‌ری عیڕاق .
دیاره ئه‌و دژایه‌تی کردنه سنورێکی فراوانی لایه‌نه سیاسی و دینیه‌کانی عیراقیشی به خۆوه گرتووه ، كه‌چی لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی داوای بنیاتنانی 400 بنكه‌و شوێن ده‌کات له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی عیڕاق و داوای ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که ئه‌وانه سه‌ربه‌ستیه‌کی ته‌واویان له جوله‌و به‌شداری کردن له به‌رهه‌مهێنانی عیراق هه‌بێت . دیسان چه‌ند خالێکی ناکۆک له‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه به ده‌ر ده‌که‌وێ له‌وانه :
لایه‌نی عیڕاقی پێ ده‌چێ سووربوونی خۆی له سه‌ر ئه‌وه نیشان بدات که نابێت له ناو خاکی عیراق هیج هێرشێکی ئه‌مه‌ریکی بۆ سه‌ر وڵاتانی تر بکرێت و لایه‌نی ئه‌مه‌ریکیش به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و خاله ده‌داته‌وه.
کۆبه‌ندی به‌شی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌سیاسیه عیڕاقیه‌کان به‌وه‌ی که ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه ، مه‌رجه‌عی دینی ئایه‌تولله سیستانیشیان له گه‌ڵه ، به ئیستفتای جه‌ماوه‌ری تێپه‌ڕێ، لایه‌نی ئه‌مه‌ریکیش دژی ئه‌و تهمریرهیه .
ئه‌وان له گه‌ڵ ئه‌وه نینه سوپای ئه‌مه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتی فراوانی هه‌بێت له مه‌ڕ جوله‌ی قه‌ته‌عاتی و به‌ندکردنی عیڕاقیه‌کان ، ده‌ڵێن ده‌بێ ئه‌و کارانه به ته‌نسیق بێت له گه‌ڵ حکومه‌تی عیڕاقی . له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نینه که ڕهعایهی ئه‌مه‌ریکی و کۆمپانیاکانیان حه‌سانه‌ی قانونی عیڕاقیان هه‌بێت .
ته‌یاری سه‌دریش له دژی ئه‌و ڕیکه‌وتن نامه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ڕابووردو (٢٩/٠٥) ڕێپێوانێكی هێمنانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له به‌غداو شوێنی تر ئه‌نجام دا و ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش له گه‌ڵیان هاو ڕانهو ده‌شیانه‌وێ له ناو حیزبی ده‌عوه بێنه ده‌رێ و پارتێکی سه‌ر به‌خۆ پێک بهێنن و به جیاش به‌شداری له هه‌لبژاردنی پارێزگاکان بکه‌ن و ده‌شیانه‌وێ له گه‌ڵ ته‌یاری سه‌در هاكارو هاوڕابن .
سه‌رۆکی مه‌جلیسی شورای ئێرانیش عه‌لی لاریجانی ، به توندی داوا له گه‌لانی عیڕاق ده‌کات که دژی ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه بوه‌ستنه‌وه .
به‌ڕاستیش عه‌ره‌به‌کان مافی خۆیان داوه‌ته ئهوڕێکهوتن نامه‌یه هه‌ره هه‌ستیاره‌ی نێوان خۆیان و ئه‌مه‌ریکاو هه‌موو لایهنیهکانیان به وردی ههلسهنگاندوه و ئافاقی پاشه‌ڕۆژی پهیمانامهکهشیان له هه‌موو ڕووێکه‌وه ههلسهنگاندوهو و وێڕای ناکۆکی نێوان شیعه‌و سوونه ، وێڕای قبول کردنی هه‌ندێ لایه‌نی ڕێکه‌وتن نامه‌که له له‌یه‌ن سوننه‌کانه‌وه تاوه‌کو له ڕێگه‌یه‌وه ئێران نه‌توانێ ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر عیڕاق ، به‌ڵام کۆبه‌ندی ده‌ستنیشان کردنی خاڵه‌کانی پهیمانامهکهشیان ده‌ستنیشان کردووه به‌وه‌ی که جۆره ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌کی وه‌هاو درێژ خایه‌ن ، نه‌بێته مایه‌ی له ده‌ست دانی سه‌روه‌ری نیشتمانی . قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه وه‌ک بڵێم لایه‌نی عه‌ره‌بی به هه‌موو توانایه‌کیان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ڕیکه‌وتن نامه‌یه‌کی وه‌ها جێگیر نه‌بێت ، به‌ڵام هه‌وڵدانه‌کانی خۆشیان به هه‌موو هه‌مه ڕهنگیهکانیانهوه نه‌وه‌ستاندووه له پێناو ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان به ته‌واوه‌تی نه‌که‌وێته ناو ئه‌جندای ئه‌مه‌ریکی و به هۆیه‌وه سه‌روه‌ری نیشتمانیان له ده‌ست بده‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سووڕمانه لایه‌نی کوردیه به حکومه‌ت و دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارو پارته‌کانی تر‌و بگره شه‌قامی کوردیش ، ده‌توانم بڵێم تا زۆر ڕاده لێی بێده‌نگن، ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه به كه‌می لێدوانیان له سه‌ر ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌وه وابێ كه هێزێكن بهستروانهتهوه به ئه‌جندای خۆیان .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ستیارترین پڕۆتۆکۆلی نێوانی ئه‌مه‌ریکی و عیڕاقی بێ ده‌نگی پێوه دیاره‌و به‌رده‌وامیش لێدوانی فه‌ڕمی ده‌دات که ئێمه له بنیاتنانی عێراقی ئاینده به‌شدارین . به بۆچوونی خۆم لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ، چه‌كی گوشاری كوردی و بگره سونیش هه‌ر یه‌كه‌یان و به جۆرێك به‌رز ده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌ر بێت و له دوا جاردا له‌یه‌نی عه‌ره‌بی به ویستی ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌یمانامه‌كه مۆر نه‌كه‌ن . به‌ڵام ده‌بێت كورده‌كان ، هه‌میشه پوارتحت گل‌ب بن واته عازر تێز بن.
له ماده‌ی ١٤٠ دوور له ئاره‌زووی خۆیان پاشه‌كشه‌یان پێكردن ، له سه‌ر كێشه‌ی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی ، هه‌مدیسان پاشه‌كشه‌یان پێ كردن له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بۆ دوا ڕۆژ میزانیه‌و هه‌ندێكی تریش كورده‌كان ده‌بێ له چاوه‌ڕوانی پاشهپێكردنیان بن . كه پهیمانامهیهكی وه‌ها هه‌ستیاریش دێته گۆڕێ ئهجنداكهی هه‌ر هه‌مووی ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیڕاقی و ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن و بۆ خۆیان لێی بێده‌نگ ده‌بن .
ده‌سه‌ڵات له مه‌ڕ پڕۆتۆكۆلی هه‌ستیاری وه‌هادا بێده‌نگه، ئه‌دی شه‌قامی كوردی بۆ ناجولێن ، ڕاگه‌یاندنی كوردی به تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆكانیان بۆ وا بێده‌نگن ، به سه‌دان بابه‌تی هه‌ستیاری پڕ به پێست له مه‌ڕ جۆری ڕێكه‌وتن نامه‌ی وه‌هادا نایه‌نه پێشه‌وه ، بۆچ ڕاكانیان ڕیزبه‌ند ناكه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌بێ ڕیكه‌وتن نامه‌ی وه‌ها له مه‌ڕ كیشه‌ی كورد‌و ئایندهی دیموكراتی و ماده‌ی ١٤٠ و زۆری تر به دڵێ كوردان بكه‌وێته‌وه و بكرێته مه‌رجیش بۆ ئاوا كردنی ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی له‌و جۆرانه . به‌ڵێ ده‌بوایه لایه‌نی كوردی به‌رچاوڕوونیه‌كی ته‌واوی بدابایه لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و عیڕاقی كه نابێت ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه له لایه‌كه‌وه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به ناوی پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی ڕێگا به سوپای ئه‌مه‌ریكی بدرێت به ئاره‌زووی خۆی بزاڤه چه‌كداریه نیشتمانیه‌كانی پارچه‌کانی تر تێک بشکێنێت و له لایه‌کی تریش ده‌بوایه ئه‌وان جۆره خاڵگهرێکی وه‌هایان له ناو ڕێکه‌وتننامه‌که دانابایه که نه‌یه‌ڵن سوپای تورکی و ئێرانی به هه‌ر بڕووبیانۆیهک کوردستان بکه‌نه مۆلگه‌ی شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی خۆیان .
ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو بهرجهستهكانی ئهمهرتیكی و عیڕاقی له سه‌ر ئایندهی بزاڤی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رتاسه‌ی كوردستانه‌وه پێیه‌وه‌یان دیاره كه به ناوی پێ شێل نه‌كردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی ،مافی ته‌وایان داوه‌ته توركیا له دهستدریژكردنهكانیان و ئه‌گه‌ر دوا به دوای ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌شیان سوپای ئه‌مه‌ریكیش له گه‌ڵیان بكه‌وێته خانه‌ی هاوڕابوون به ناوی پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی ، ئه‌وا بمانه‌وێ نه‌مانه‌وی ناوه‌رۆكه هه‌ره گرنگه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه درێژه پێدانی زنجیره ڕێكه‌وتن نامه نهێنی و ئاشكراكانی نێوانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌و كاتی و ڕژێمی پاشایه‌تی ده‌بێ و سه‌دامیش به درێژایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی به ئه‌مانه‌ته‌وه بنودهكانی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ی گه‌یانده شوێن مه‌به‌ستی خۆی و بۆ ئێستاش له ڕێگه‌ی ئه‌و ببێدهنگیهی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ، ئه‌وانیش وه‌ك ده‌وروبه‌رو ئه‌مه‌ریكا ئاسا بیانه‌وێ پڕۆژه‌گه‌لی وه‌ها به دیدی پڕۆژهگهلیه كۆنه‌كان به سه‌ر كوردا كێڵكهنهوه.
به‌ڕاستیش ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه تا بڵێیت هه‌ستیاره‌و ده‌بێته وه‌سیقه‌یه‌کی مێژوویی که به دوایه‌وه ده‌بێ ته‌واوی گه‌لانی عیڕاق پێی پابه‌ند بن . مادامه‌کینێ هه‌ستیاره‌و لایه‌نی عه‌ره‌بی به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌له‌ی له گه‌ڵدا ده‌که‌ن و ناشیانه‌وێ به ئاقاری دژی سه‌روه‌ری نیشتمانیان تێ په‌ڕێ ، ده‌بوایه لایه‌نی به‌رپرسی كوردیش ئه‌گه‌ر هه‌ر چ نه‌بوایه لاسایی ئه‌وانیان كردبایه‌وه .
/٠٣/٠٦/٢٠٠٨