یاداشت و پاداشت….. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
له‌و فه‌توایه‌ی که سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک مه‌لا، پێکه‌وه و به یه‌کگرتوویی، له به‌رگی یاداشتدا به ئیمزای 474 که‌س ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی کوردستانیان کردبوو، به ڕواڵه‌ت له دژی هه‌ندێ نووسه‌ر بوو که گوایه سوکایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی ئایینی ده‌که‌ن، به‌ڵام به زمانێکی تووندوتیژ و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ڕوو له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، داوای چه‌ند خاڵێکیان کردبوو:
• یه‌که‌م: سزای یاسایی و شه‌رعی نووسه‌ران بدرێ.
• دووه‌م: له کوردستاندا مۆدێلی سانسۆر و چاودێری په‌یڕه‌وی بکرێت.
به‌ڵام به ناوه‌ڕۆک و ئامانجی ژێره‌وه‌ی ئه‌م فهتوایاداشته، داواکردنی بڕێکی زیاتر پۆست و پاداشته.
یاداشت نه‌ریتی خۆی هه‌یه و فه‌تواش نه‌ریتی خۆی، وه‌لێ ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌م نه‌ریته‌کانی فه‌توای تێدا به‌کار هاتووه و ناوی لێنراوه یاداشت. سزای شه‌رعی واته کوشتن و یه‌کێک له سیفه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی فه‌توای سزایه، که له‌م یاداشته‌دا وه‌ک داخوازییه‌کی سه‌ره‌کی هاتووه. هه‌روه‌ک چۆن سه‌رۆکی لیژنه‌ی فه‌توا له سلێمانی، له ژماره 219 ، لاپه‌ڕه 4 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا که له 13-5-2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ " ئه‌و نووسه‌رانه گومڕان و سزای گومڕابوونیش له ئیسلامدا ئه‌گه‌ر حاکمی شه‌رعی هه‌بێت، کوشتنه." خودی ئه‌و فه‌توایه‌ی که له به‌رگی یاداشتدا ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌کان کراوه، له ئاراسته‌یه‌کی دیاریکراوهوهش هاوکات چهندتیرێک له چه‌ند نیشان گیراوه و بۆ ئه‌وه‌ش که به کرده‌وه نیشان بپێکن، گروپی سه‌ره‌کی که فه‌تواکه‌ی ده‌رکردووه خۆی له پشت سه‌دان ئیمزا شاردۆته‌وه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ته‌نها له ئهلف و بێی سیاسه‌ت تێگه‌یشتبێ، تێده‌گات ئامانج له‌م فه‌توایه به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی سیاسییه و له‌م نێوانه‌شدا چه‌ند نووسه‌رێک وه‌ک درعی به‌شه‌ری به‌کارهێنراون، به تایبه‌تی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که ناویان هاتووه و له کوردستان ده‌ژین.
له‌م فه‌توایه‌دا ڕاسته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نووسه‌ره‌کانه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی چاوی ناوه‌وه‌ی ڕۆشن بێ و عه‌قڵی ناوه‌وه‌ی کارا بێت، هه‌ر زوو ده‌رک به‌وه ده‌کات مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه له پشت ئه‌و فهتوایهوه هه‌ڕه‌شه‌کردنه له حکومه‌ت و بۆ ئه‌وه‌شه هه‌ندێ لایه‌ن و حیزب و هه‌ندێ که‌سایه‌تی ئایینی ده‌ستکه‌وتنی زیاتریان هه‌بێ و له حکومه‌تدا به‌شی زیاتریان پێبدرێت. ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵات ئه‌و داوا شاراوه‌یان جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وه نووسه‌ره‌کان (درعی به‌شه‌ری) و له پشتیانه‌وه شه‌ڕی ده‌سکه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
سانسۆر و چاودێری (رقابه و مراقبه) له خه‌سڵه‌ته‌کانی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانن و بۆ کوشتنی پرسیار و گومانه ڕه‌واکان داده‌نرێت. له ئه‌مڕۆدا و له کوردستانێکدا که زۆر نییه له ده‌ستی داگیرکه‌ر و دیکتاتۆرێکی ترسناکی وه‌ک سه‌ددام و ڕژێمه‌که‌ی ڕزگارمان بووه، ئێمه‌ش وه‌ک ڕووناکبیران و هێزه ڕووناکیخوازهکان خوازیاری سیسته‌مێکی دیموکراسین و له‌گه‌ڵ که‌سانی هۆشیار و دیموکراتخوازی نێو حیزب و حکومه‌تی کوردستان هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌کانمان بۆ داڕشتنی سیسته‌مێکی دیموکراسی ده‌ستپێکردووه، که‌ی ڕه‌وایه ڕێگه بده‌ین بیری سانسۆرخواز جارێکی دیکه سیمای قه‌ترانی و خنکێنه‌ری خۆی پیشان بداته‌وه. ئێمه ته‌نها به وروژاندنی پرسیار و گومان و گریمانه‌کان ده‌توانین له دۆخی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری خۆمان بکۆڵینه‌وه، له پێناوی پێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان. کوردستان پێویستی به خۆره نه‌ک به سانسۆر.
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی، مه‌ده‌نی، سیکولار، که تیایدا به‌های یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ڕه‌نگ و ده‌نگ بداته‌وه، نه‌خشه‌یه‌کی ڕوونی له مێشکی هه‌ر ڕووناکبیر و سیاسه‌تمه‌دارێکی مۆدێرنی کوردستان هه‌یه. زه‌مینه‌ی پراکتیزه‌کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش به‌هۆی هه‌لومه‌رجی جیهانگه‌رایی سیاسه‌ت و کو‌لتوور و ئابووری له نێو کوردستانیشدا ئاماده‌یه. ئێمه له کوردستاندا پێویستمان به ڕێنیسانسی فیکر و به پرۆستروێکای کولتووری هه‌یه و ئه‌م پێویستییه‌ش ده‌بێ ڕووناکبیران و سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده نوێخوازه‌کان پڕی بکه‌نه‌وه.
گومانی تێدا نییه، که وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چاویان به‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵنایه‌ت که له کوردستاندا نراوه. ئێمه له کوردستاندا که‌موکوڕیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ده‌ستمان هێناوه، له چاو بارودۆخی ئاڵۆزمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته که وڵاتمان داگیرکراوه و ته‌نها چه‌ند ساڵێکه یه‌ک له چوار به‌شی ئازاده و له ژێر به‌رپرسیاێتی خۆماندایه، پێشکه‌وتنی باشمان به‌ده‌ست هێناوه. هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تێکدانی دۆخی ئاشتی ئێستا و ئازادی تاکه‌که‌سی و سه‌ربه‌خۆیی فکر و ڕوانینمان، یان بۆ فه‌رزکردنی سانسۆر به‌سه‌رمانه‌وه، ئاماژه‌که‌ی له ناحه‌زانی ئه‌زموونی کوردییه‌وه‌یه. ئێمه ئه‌گه‌ر دڵسۆزی ئه‌م ئه‌زموونه‌ین ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین له‌م کوردستانه ئازاده‌دا مرۆڤیش ئازاد و ئاشتیدۆست و به‌خته‌وه‌ر بێت. هه‌وڵ بده‌ین کولتووری ژیان و ژینگه‌دۆستی، به‌هاکانی خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی بچه‌سپێنین. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌مان چه‌سپاند و توانیمان له سایه‌ی ئاڵای ئاشتیدا یه‌کتریمان خۆش بوێ، ئه‌وسا خوودای دلۆڤانیش لێمان ڕازی ده‌بێت و ویژدانیشمان ئاسووده ده‌بێت.
له وڵاتی ئێمه‌دا پێویستمان به هزرمه‌ندی و هۆشیارییه، تا چه‌مکه‌کانی ئازادی و ئه‌رک و ماف و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری پێناسه‌یه‌کی یاسایی و ئاسایی بکه‌ینه‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌دا موماره‌سه‌ی ئازادی خۆمان بکه‌ین و ئه‌رک بکێشین و به مافه‌کانی خۆمان شاد بین.