ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگری ڤایره‌سی کوشنده یان چاره‌سه‌ر
ئه‌نوه‌ر چیا ………
مارکس ده‌ڵێت "ده‌وڵه‌ت جگه له ئامێری سه‌رکوتکردنی چینێك له لایه‌ن چینێکی دیکه‌وه شتێکی تر نییه". ئه‌مه له کۆماری دیمکراسی یان پاشایه‌تیشدا هه‌روایه.
کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، گۆره‌پانی ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه و کرێکاره، به واتایه‌کی تر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مه‌رجداره به گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له قۆناخی کشتوکاڵییه‌وه بۆ پیشه‌سازی، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش به شێوه‌ی جیاواز روویداوه، هه‌روها ده‌وڵه‌ت ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و گواستنه‌وه‌ییه، به‌و ماناییه‌ی شوێنهڵگری پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نوێیه، به‌پێی ئێرنست گڵنه‌ر که به پیترین مێژووی هاوچه‌رخه.
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خۆرئادا خولقێنه‌ری ده‌وڵه‌تی نوێیه (سه‌رمایه‌داری)، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتدا (وڵاتانی عه‌ره‌ب) هه‌ر وه‌کو فالح عبدلجبار ده‌ڵی "ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی دروست کردووه، واته ده‌وڵه‌ت دروستکه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگه مهدهنیییهیه.
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، که ده‌وڵه‌تی نوێ له خۆرهه‌ڵاتدا له ده‌سته‌بژێر (نوخبه)ێکی ده‌ستڕۆیشتووی چه‌قاوه‌سووی داسه‌پێنراو دروست بووه، که پاشماوه‌ی سه‌رده‌می کشتوكاڵین.
ئه‌مه‌ی که ئێستا پێی ئێژین "کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی" له‌سه‌ر له‌توپه‌تبوونی ڕێژه‌یی هۆز و خێڵ و عێل دروست بووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خێزان و براگه‌وره‌یی قبوڵ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت به یاسای دیالکتیکی مێژوویی هه‌ر گۆڕانێك بکات و چۆن کار له کۆمه‌ڵگه ده‌کات، ئاواش کاری پێچه‌وانه‌ش ده‌کات.
حکومه‌تی ئێستای عێراق به کوردستانیشه‌وه له‌سه‌ر بناخه‌ی ئایینزایی و خێڵه‌کی پێکهاتووه که به شێوه شاریین و به مه‌عریفه‌ت لادێیی. هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌ش له رووی ئابوری و مێژووییه‌وه، لادێ شاری قوتداوه (فتکردووه). ئه‌م باره‌ش درێژه‌ی ده‌بێ، چونکه حکومه‌تیه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی ناوچه‌که، له سه‌ر ئابووری سروشتی ده‌ژیین، که نه‌وته له لایه‌ك و حکومه‌ت له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا هه‌ر کلك بونه، هه‌ر بۆیه‌ش حکومهتیهکانیش به ڕۆڵی خۆیان توانامهندییان له خه‌ڵك زه‌وتکردوه و لکاندوویانه به گالیسکه‌ی پارتی فهرمانرهواوه و به‌هۆی ڕێکخراوه به‌ناو مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه بێت یان سووکه دهمچهورکردنێکهوه بوبێت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که هۆشمه‌ندی (عه‌قڵ) به قوربانی جه‌هاله‌ت کراوه، چالاکی و کارکردن سڕ کراون، توانامه‌ندی سه‌ربه‌ست ورده ورده له خه‌ڵك سه‌ندرایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی که حکومه‌ت وه‌کو موڵکدار ڕۆڵی دیوه و ده‌بینێ و ده‌سه‌ڵات به‌بێ چاودێری سامان پێکده‌هێنێت و ده‌چێته گیرفانی خیزانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی سامان حکومه‌ت پێکبهێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوادا باوه. ماده‌م ده‌سه‌ڵات سامانی له ده‌ستدایه واته ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه ده‌ست بخاته ناو ده‌ستور و یاساوه له‌لایه‌ك، ههروههاکۆمهڵگهش په‌راوێز ده‌کرێ و ڕێکخراوه‌کانیش، که کورد زۆر به‌ده‌می خۆشه که ده‌ڵێ " موئه‌سه‌ساتی مجته‌مه‌عی مه‌ده‌نی ده‌بنه بونه‌وه‌رێك له په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌مه دامه‌زراوه سهربهستهکانیانن، باقیکهی تریشیان وه‌کو ئاشکرایه بێده‌نگکراون و به لخاوی پارتی قومانده، بوونه‌ته ئامڕازی ده‌سه‌ڵات.
ده‌وڵتی ده‌سته‌بژێر سیاسه‌تی سه‌رکوتانه‌وه پیاده ده‌کات و خۆی ده‌سه‌پێنێ، ئه‌مه‌ش جگه له کاولکردن چاره‌سه‌ری پێ نییه، ئه‌زموونه‌کانی ساڵانی ڕابردوو نمونه‌یه‌کی زیییندوون،
دواتر له‌م باره‌وه زیاتر ده‌نووسم.
ده‌وڵه‌ت له سیاسه‌تی هاوچه‌رخی (مجتمع المدنی) دا، کۆمه‌ڵێ دامه‌زراوه‌ی توندوتۆڵی گه‌ره‌که بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رپرسێتی ناکۆکییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه بتوانێ گۆرانکاری چۆنایه‌تی له‌رووی ئابورییه‌وه به‌رهه‌م بهێنێ و هاوڵاتیبوون، پاراستنی خاوه‌ندارێتی، دیموکراسی به‌مانا گشتییه‌که‌ی واته پاراستنی مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، سه‌ربه‌ستی یاسا بپارێزێ، که ئه‌وانه ساکارترین سیمای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیین، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌هاکانی براگه‌وره‌ی و پاپه‌ندی خێڵه‌کیانه ڕه‌تبکاته‌وه یان هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌به‌ر خاتری (جه‌ماعه‌ت) له عێراقه تازه‌که‌یاندا پشتگیری ژینه‌وه‌ی نه‌که‌ن. ئه‌وه‌ش لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه تا پاپه‌ندی خێڵه‌کی و هۆزایه‌تی له دره‌ودا بێت ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌و په‌ڕی کزیدا ده‌بێت.
کاتێك که ده‌ڵێن تایه‌فه‌گه‌ری و عه‌شایه‌ری مه‌به‌ست خۆپه‌رستی،چاوبرسێتی، هه‌لپه‌رستی، جه‌هاله‌ت، ده‌ستدرێژکردنه سه‌ر مافی خه‌ڵکی (سامان و شه‌رف) وه ده‌سه‌ڵاتی یاسا هه‌موو کات له‌لایه‌ن گروپه‌وه بۆ خێزانی فه‌مانڕه‌وا قۆرخ ده‌کرێ.
جا که حکومه‌تێك نه‌توانێ پارسه‌نگ بۆ ناکۆکییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکات مانای وایه حکومه‌ت به‌ره‌و دیکتاتۆرییه‌ت مل ده‌شکێنێ، باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌چێته ده‌ست نوخبه یان ده‌چێته ده‌ست چه‌ند گروپێکی جیاجیاوه که به‌رژه‌وه‌ندی ڕاوڕوت پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێ یان په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و خوێن له‌ناو ده‌ستگایه‌کی سه‌ربازی یان میلشیای بیرۆکراتیدا، که زوربه‌شیان پێشتر دوژمنی یه‌کتریش بوون.
حکومه‌تی عێراق به کوردستانه ئازاده‌که‌ی جهماعهتیشهوه له سه‌ره‌تاوه هان له پێستی مام مهڕداو خۆیان به پارێزهرو ڕێکخه‌ری ئابوری و ئاسایش و سه‌روه‌ری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه هاتنه مه‌یدانه‌وه، پاشان بوونه موڵکدار و به‌رهه‌مهێنه‌ر و سیفۆنکردنی پاره‌ی خه‌ڵکی بۆ گیرفانی نوخبه، که ڕژێمی ڕابردووی عیراقی کۆن و نوێ به کوردستانه به‌ناو ئازادهکهییهوه نمونه‌ی زیندووی باسه‌که‌ن.
محمد ئا‌رگۆن ده‌ڵی" بیرۆکراسی وه‌ک چۆن کولله هێرش ده‌کاته سهرکێڵگه سه‌وزه‌کان کاولیان ده‌کات، ئاوا ژیان و ئه‌و هێزه زیندووه ململانکارانهی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ناو ده‌بات که خۆراکیان پێداوه. ئه‌مه‌ش مانای وایه خه‌وی میله‌ت به حوکمه‌ته کوردییه‌که‌یه‌وه نه‌هاته‌دی له جیاتی چاره‌ی گیروگرفته‌کانی بکات بووه ڤایره‌سی سه‌ره‌تانی و بووه مایه‌ی داروخان و شێواندنی کۆمڵگه‌ی عیراق و کوردستان.
ئاڵتهرنهتیڤی ئه‌و حوکمه‌ته ته‌نها هه‌ره‌سه، هه‌روه‌ها به‌که‌وتنه لهرزهشی له ڕێی ڕاپه‌ڕینی میله‌ت یان هێرشێکی ده‌ره‌وه، ئه‌وسا خه‌ڵک هێرش ده‌کاته سه‌ر داموده‌سگاکانی ده‌وڵه‌ت به سودبه‌خش و داپڵۆسێنهرهکانیشییهوه هه‌مووی وه‌ک یه‌ك ته‌فروتونا ده‌بێت و خێزانی فهرمانڕهوایانیش خوێنیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ڕێژرێ وه‌یان له‌ژیڕ زهمینهکانیاندا دوکه‌ڵ ده‌یان خنکێنێ و کۆشک و تهلارهکانیشیان وه‌کو ئه‌وه‌ی لێدێ که له ته‌له‌فزێوندا له‌وانه‌ی بینیبێتیان. ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نوخبه له خه‌ڵک پچڕاوه و هاوڵاتی بوون مانای نه‌ماوه.