
له نهێنیه‌کانی ناو خوده‌وه بۆ شکانی سیسته‌م
زمكان عەزیز……..
نهێنی ئه‌و گه‌ردونه شاراوه‌یه یا ئه‌و پانتاییه که له ناوماندایه له ناو من و تۆ و هه‌مووماندا ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتن و پێدان ، پێدانێ لە كەس خۆیەوە بۆ ناو ژووره تاریکه‌کانی خود ئەگەر وەك نمونەیەك باس لەوكارەساتانە بكەین كە لە ده‌ره‌وه ڕوو ئەدەن و بۆ ھەر جووڵەیەكیش بەبینین و بیستنیەوە دەبنە گرێ و گرفت لای كەسەكان و لە ناوەوە خود بارگاوی ئەكەن ، تاكەكانیش لە تێڕوانینی خۆیانەوە گرفته‌کان وه‌رئه‌گرن و ئاوا لە چۆنیەتی گرفتی ڕوداوەكەوە خودەكان له ناوه‌وه لەو دیو جەستەوە خوێندنەوەی خۆیان ھەیە و به شێوه‌یه‌کی تر ڕووبه‌ڕوی گرفتەكان ئه‌بنەوە ، لە كاتێكدا دووکه‌س ئەكەونە شه‌ڕی دژ بەیەك یه‌که‌م به سه‌ختی دووه‌م بریندار ئەكات یا ھەریەك لەوان ئەوی تر گرفتارئه‌کات یاسا تۆڵه‌ی خۆی بەناوی دووه‌مەوە له یه‌که‌م وه‌رئه‌گرێت ھەندێجار لەھەردوو پێكەوە تۆڵەكە ئەكاتەوە ، لێرەدا تێڕوانینەكەی خود له ناو خۆیدا لە نهێنیەكانیەوە ئه‌و یاسایه لەسەر بنەماكانی ھەڵدەوەشێنێتەوە و هه‌ردوو شه‌ڕچی ئه‌کاته بارمته‌ی سیسته‌مه‌که‌یان بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌که . نهێنیه‌کان هه‌میشه به دوایاندا ئه‌گه‌ڕێین و بێ ئەوان لەگەڵ دەرەوەدا مامەڵەمان پێ ناكرێت ، ئه‌وانیش به‌دووامانه‌وه‌ن و بۆمان ئەگەڕێن لێیان نابینه‌وه و له‌گه‌ڵ ساته‌کانماندان و پێمانه‌وه لکاون و له هه‌موو شوێنێکدا ئاماده‌ییان هه‌یه ھەرچیەك ئەبینرێ و ئەبیسترێ خود لە برامبەریدا ھەمیشە ھەڵوێستێكی بۆ ھەیە ، که‌سی تاك ھەردەم خۆی بەدوای خه‌ونەکانیەوەیەتی و لە دەسپێكردنیەوە تا كۆتایی لە كۆتاییەكەیدا ئەكەوێتە ناو شەڕی مەرگەوە مەرگێ مانای سڕینەوەی بوونە و كۆتاییە ، ئەو كورتە زیندوێتیە بەشی ئەوە ناكات پڕمان كات و لە گۆشە نیگاكەی ناو خودیشەوە زەمەنی زیندوێتی خاڵێكی نەبووە لە بەر ئەوەشە كەسەكان حه‌زیان له نه‌مرییه و به‌دووایدا ئه‌گه‌ڕێن به‌ڵام نایدۆزنه‌وه و ئه‌وه‌نده ئه‌توانین به شاراوه‌یی له ناو خۆماندا بیانھێڵینەوە و لە نھێنیەكانی ناو خودەوە پەییانپێبەرین ، نهێنیه‌کان زۆرجار له مه‌رگیشدا نایاندۆزینه‌وه و ناماندۆزێته‌وه له دووای مه‌رگیش ئێمه ئه‌مرین و ئه‌وانیش به زیندوێتی ئه‌مێننه‌وه و لە شەڕی درێژخایەنی ئازادی تاكەكاندا سیستەم خەونەكانی پێئەسڕێتەوە و خودەكانیش ئەكوژێت ، ئەتوانین بڵێین سیستەم تونێلێكە لەم سەر ئێمەی پێدا ئەڕۆین و ئیتر لەوسەر ناگەڕێینەوە ئەوەی كە نامرێت بێ ڕۆشتن و بێ گەڕانەوە سیستەمەكەیە ، کاتێ نهێنیەكان خۆیان زیاتر له ناو خوددا ئه‌شارنه‌وه و له یه‌که چرکه‌ی تێڕوانینه‌کانیدا خود ترس دایئه‌گرێ و ئاسته‌نگ ئه‌بێت له درکاندنی نهێنیه‌کانی ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌بێته پانتاییەك بۆ شەڕی نێوان سیستەم و دركاندنی نھێنیەكان ئیتر نهێنی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و سەركەوتنی لە شەڕەكاندا پێویستی بە که‌سی سۆپه‌رمانی ھەیە بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستن و کارپێکردنی له دنیا تێکشکاوه‌که‌ی ناو تاكدا دنیایه‌ک که خۆی پێدانی چەمكی نهێنیه‌کانه ، ئه‌و که‌سه‌ی كە ئه‌توانێت ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵوێستی گشت واتە كۆمەڵ بێته‌وه و ئازایانه له‌و مه‌رگه‌ساتانه بدوێت که له سیسته‌مه‌وه یاسا ئه‌یسه‌پێنێت ئەوە بە سەركێش و یاخی ناوئەبرێت بۆ نمونه تۆ ئه‌بیته سه‌رباز و ئه‌تخه‌نه به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه به ناوی شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزی نیشتیمان مردن به‌سه‌ردا مه‌حکومه له کاتێکدا نهێنیه‌ک له‌ناو تۆدا هه‌یه شه‌ره‌ف و نیشتمان فڕێئه‌داته ده‌ره‌وه و نه‌مردن هه‌ڵئه‌بژێرێت ئیتر ئەوكاتە تۆ كەسێكی یاخی و سەركێشیت لە ڕووی مۆرالیەتی سیستەمەوە ، ئەمەو ھەر ختوكەدانێكی تری خود لە لایەن سیستەمەوە لە پێناو پاراستنی كلتور و ڕەوشتی كۆمەڵ تەنھا بۆسڕینەوەی نھێنیەكانە لەناو خودی تاكدا . نهێنیەكان ڕاسترین و جوانترین وێنه‌ی کێشه ئاڵۆزه‌کانی ناو ده‌رونی خودن کێشه‌یه‌کن له‌گه‌ڵ تۆ به‌جه‌نگ دێن و ئەتبەن لەناو بەگژاچوونەكاندا ڕاستت ئەكەنەوە و لە نێوان خۆت و چەقینی یاسادا كێشەكان ئەتەقنەوە چەقینێ لەناو مۆرال و یاخی بوونی خود لە چەمكی نھێنیەكانیەوە . لە كاتێكدا تۆ لەناو شەقامێكدا پیاسە ئەكەیت و لە یاخیەتی و سەركێشیەكانت ئەكۆڵیتەوە لە سەیركردنی ناو شەقامەكەدا ئەبینی یەكەیەك لە یەكەكانی تر داوای خۆشەویستی و بەزەیی بۆ خۆی ئەكات ئه‌م وێنه‌یه له ناو تۆدا ئه‌بێته شه‌ڕی نھێنیەكان شەڕێ بۆفریادڕەسی بۆ ئازادی و شەڕی سڕینەوەی بەزەیی لەبەرئەوەی بەزەیی سمبولێكی تری مەرگە ، لەسەر ھەمان شەقام تاكەكانی تریش ئەبینی یەكەیە بە ھۆی فێڵەكانیەوە ئەوانی تر ئەخەڵەتێنێ ، یەكێكی تر دزی ئەكات و ئەوی تر خۆی ئەفرۆشێ ، یەكێ ئەوەندە مەستە مەستبوون خەواندویەتی ، یەكێ دی لەبەرخۆیەوە ئەدوێ و خود لە ناویەوە دەرپەڕیوە و بوونەتە دوو كەرتەوە ڕۆژ تا ئێوارە لەگەڵ یەكتردا شەڕیانە ، كارەساتی یەكەكان زۆرن ئەوەی گرنگە و تۆ دەخاتە ناو پرسیار کردن له خۆت ئەوەیە ئەمانە چین و بۆ ڕوو ئەدەن ، كێ بەرپرسیارە خودی تاك یا سیستەمی كۆمەڵ ، خۆیان ئەم كارانەیان ھاڵبژاردووە یا لەناو ئۆرۆستۆقراتێتی یاسادا شەرم كوشتونی و ڕسوا بوون ، یاخود بۆ ژیان به پڕی به‌شی ئه‌وانی نەكرد ، ئه‌مه‌یە له ناو خۆتا ده‌بێته شەڕێکی نهێنی دژ بە سیستەم و مەبەست لێرەدا ھیچ جیاوازیەك نیە بۆ ئایدیایەك كە ئەبێتە بنەمای سیستەمێك و یاساكان بۆ كۆمەڵ دائەڕێژن لەبەرئەوەی سیستەم لە ھەر لایەك بێت ھەر ھەمان مانای ھەیە ، به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ک له‌دنیای سۆسیالیزمیشدا سواڵکه‌رێک و ئەوانی دیكە هه‌ر هه‌مان کاری هه‌یه و له‌ژێر بنه‌ماکانی یاسای سۆسیالموسدا ئازادیه‌کانی تاك ئەمرن ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ھەمان شه‌قام كە تۆ پیاسەی لەسەر ئەكەیت ده‌وڵه‌مه‌ندێک ئه‌بینی که‌وتۆته ژێر فه‌لاقه‌ی چه‌ند که‌سێک ، خۆت پێناگیرێ و له نێوانیاندا ئه‌ته‌وێت شه‌ڕه‌که خامۆشکه‌یت ئه‌وان ئه‌ڵێن ئه‌م كەسە پاره‌ی زۆره‌و ئه‌بێت به‌شمان بات ئه‌ویش ئه‌ڵێت پاره‌ی خۆمه بۆ بیه‌م به ئێوه دیسان لێره‌دا نهێنیه‌کانی خود شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ خۆدا بۆ ھەردوولا ئه‌کەن لایەك دەوڵەمەنەكە و لاكەی تر ڕێگرانە ، شه‌ڕه‌که‌ش لە ڕووی ھەموو لایەكیانەوە دژ به ئایدیاکانی سیسته‌مه . شه‌ڕه‌کانی خود له ناوه‌وه ڕاسته‌وخۆ شکانه‌وه‌ی کێشه‌کانه بە ڕوی سیستەمدا بۆ ده‌ربڕین لەو سه‌رکوتکردنانەی ئازادی خودیان تێدا پێشێل ئەكرێت له ژێر سه‌پێنراوەكانی سیسته‌مدا ، تۆ وەك تاكێك لە ناو جیھانی كەساییتیەكەتدا لەگەڵ ھەموو یەكەكانی تردا لە ھەر شوێنێكی ئەم دنیایەدا بیت بە پێی كلتور‌و جۆری ڕەوشتی كەسەكان مامەڵە لەگەڵ ساتەكاندا ئەكەیت كەچی ئازاد نیت ئاستی ئەو خەڵكە تێپەڕێنیت و شێوەیەكی تر لە مامەڵە كردن‌دا بنوێنی لەبەرئەوەی تۆ بۆ یەكەكانی تر دژ بە وانیت و كۆتەڵی سیستەم ئەشكێنیت چونكە ئه‌وان هیچیان وه‌ک تۆ نین و هه‌موو ئه‌وان وه‌ک یه‌کن ئیتر به‌و شێوه‌یه سیسته‌مه‌که‌یان ڕایهێناون و گۆڕینی ئەوان لە گۆڕینی سیستەمەكەیاندایە كەی یاسا ووتی ئەوانیش ئەیڵێن كەی ئەوانیش ووتیان یاسا بێدەنگیان ئەكات ، كەواتە تۆ له ئێمە نیت و مرۆڤێکی یاخیت لە سیسته‌م ، سیستەمیش فێرمان ئه‌کات كە بەخۆمان بزانین هه‌موومان یاسایه‌ک کۆی کردووینه‌ته‌وه و بۆ ئەو یاسایەش مێگەلین ، ھەمیشە بۆ سیسته‌میش کۆین و کاری بۆ ئه‌که‌ین . كە تاك لە كاركردن بۆسیستەم یاخی ئەبێت له کاتێکدا ئه‌و سۆراخه‌ی دێته ناو جه‌سته‌وه هاوکێشه ده‌رونیه‌کانی خود ئه‌شێوێنێ و بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ئەو ھاوكێشانە خود لە تاك تووڕە ئەبێت و ھێندەی تر یاخی ئەبێت لە ناو جەنگەڵستانەكەی جەستەدا ، خود و جەستە ھەردوو بەگژیەكدا دێن بەو كارەساتانەی لەدەرەوە ڕووئەدەن و خود لە ناوەوەی جەستەدا ئەكەوێتە ناو كێشمانكێشی سیستەمەكانەوە . كاتێ یاسا خۆی توڕە ئەكات و قامچی بەرپرسیارێتی ئەوەشێنێ لەسەر خودە ئارامەكان و یەكە یاخی بووەكان ئەوە بۆ چارەسەركردن و ھێنانەدی خەونەكانی كۆمەڵ نیە بەڵكو تەنھا لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و كۆتەڵێتی سیستەمدایە ، لێرەدا تاكەكانی كۆمەڵ سەرقاڵی بێچارەسەری ئەبنەوە و خودیش لەو بەگژاچوونەیدا جەستە ئەخاتە گێژاوی داپڵۆسینی شەڕەكانەوە ، ئەوانەی دژ بەسەپاندنی یاسان پڕن لە ئازار‌و ئەشكەنجە ھەمیشە دەرونیان شێواوە و پێویستیان بەماندوبونێكی زۆری دەرونی ھەیە تا ھێڵی شێوانەكە ڕاست ئەكەنەوە و خودیش ئەخەنە گەڕانێكی سەختی ئەودیو خۆیەوە بۆ تێڕوانینەكان ، که‌سی سۆپه‌رمان که‌سی به توانا که‌سێ شان به شانی نهێنیه‌کان هه‌میشه له جه‌نگدایه و له‌م سۆراخه‌دا له فیگۆرو کاراکته‌ی ئه‌ترازێ و وه‌ک نمونه‌یه‌کی بەدەر له خه‌ڵکی ساده ده‌رئه‌که‌وێت ، كەسی یاخی ئەوانەن ھەمیشە دژ بە عورف و یاسا و باو باوێ كە گشت ھەڵیئەبژێرێت و بەسەر تاكدا ئەیسەپێنێت شەڕێ بۆ سڕینەوەی سەركوت كردن و سەپاندن شەڕێ لە پێناو ئازادی یەكجارەكی بۆ خود ئازادیەك تاك بتوانێت خۆی لە ناو خەونەكانیدا بگەوزێنێت و خۆی ھێڵكاری حەزەكانی بكێشێت ، بۆ ئەم شەڕەش خەڵكانێكی ئازا‌و لێھاتووی پێویستە كەسێ دەبێت بتوانێ بەرەنگاری ئایدیاكانی سیستەم بێتەوە و ئەو كۆتەڵانە بشكێنێت و لە نھێنیەكانی ناو خودەوە سەربەخۆیی خۆی لەسەر تارمایەكانی یاساوە ڕاگەیەنێت ، ئه‌مه‌ش بۆ دنیای یاسا و که‌سانی ساده‌ی گشتگیرەوە دوور له مۆراله و مۆرالێتی سیسته‌م ئه‌شێوێنێ و وێنه‌یه‌کی دژه مانایه بۆ خوده ئارامئامێزه‌کان ، ئەگەرچی ھەموو كارەسات و روداوەكانی ناو دنیا ھەیە ئەوی لەدەرەوە و لەژێر بنباڵی یاسادایە بۆ هه‌مان خود و خوده ئارامه‌کان وێنه‌یه‌کی ڕه‌ش و سپییه و له ناو خود خۆیدا ڕانگا و ڕه‌نگ ئه‌بن و هه‌رهه‌مان نێهێنیه شاراوه‌که‌ی نێوان که‌س و خۆیه به‌ڵام خوده ئارامه‌کان به‌ته‌نیشت نهێنیه‌کانیانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا ناجه‌نگن . خودی ئارام كەسانێكن ماكینەی سیستەمن و سوتەمەنی یاسان كەچی بۆ خودی ئارام نیە خۆی تێھەڵكێشی ئایدیاكانی سیستەم بكات یان بە جۆرێ لە كەم و زۆریان بدوێ ، ئەمانە زۆرینەی خودەكانن زۆر لەسەر خۆ ژیان لە سایەی یاسادا بەڕێ ئەكەن . نهێنیەكانیش بە پێچەوانەی خودە ئارامەكانەوە شه‌ڕێکن به‌ته‌نها له تاکداو هه‌میشه هه‌وڵی دابڕانی تاكن له کۆمه‌ڵ و كار ئەكەن بۆ په‌یوه‌ستکردنی خود به دنیای دوورله یاسا‌و سیسته‌م ، که‌س نییه پڕ له نهێنی نه‌بێت و هه‌ر نهێنیه‌کانه خود به‌ره‌و دنیایه‌کی جیاواز‌و نوێتر ئه‌بەن ، دنیایه‌ک به تێفڕاندن و بازدانیێک به نێو نامۆییدا ئیتر تاكەكان خۆیان له ناو جیهانێکی تر ئه‌بیننە‌وه و ئەكەونە دنیاكەی ئه‌ودیو خەونەكانی خودەوە . تاک بۆ خۆی هه‌یکه‌لێکه له به‌رده‌م سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا کار به خۆی ئه‌کات و له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی جارێك و خۆی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ی جارێكی تر ئه‌وه‌ستێته‌وه ، لە بەرامبەر تاكدا ڕه‌وتی به‌سه‌ر چوونی زه‌مه‌نەكانن كە به‌هۆی قۆناغه‌کانه‌وه هه‌روه‌ک خۆیان هاتوون و دێن له به‌رده‌وامییه‌کی شێواودا بۆ سیسته‌مكردنی كۆی تاكەكان ، لە پاشكۆی ئەم بەكۆبوونەدا سیستەم زه‌وی له‌ت کرد و جیهانیشی په‌رت کرد بۆ کۆمه‌ڵێ سنوری لێکبچڕاوی لێکنه‌چوو تا جۆری کلتور و ده‌ستوری کۆمه‌ڵی ڕێکخست بۆ پێکهاتەی یه‌که‌ی خێزانی و یه‌که‌ی سیسته‌می کۆمه‌ڵنشین ، ئیتر یه‌که‌کانیش خۆیان دابه‌ش بوونه‌وه بۆ کاری به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌م و فه‌رمانی ده‌ستور ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خواستی ژیان بوبێ یا ترسی سروشت . دوای ئه‌وه تاك زانی به فه‌رمانی خۆی خودی به دیل گرتووه بۆ به‌ندییه‌ک تا مردن دەست بە سەرێك بۆ داپڵۆسین و بێدەنگ كردن بێدەنگییەك ھەمیشە دەنگ بۆ فەرمانەكانی یاسا بدات و لە مەرقەدی كۆتەڵی سیستەمدا دەست بۆ ئاسمانی یاسا بەرزكاتەوە . ئیتر تاكەكان ھەر لە بوونیانەوە که‌وتونه‌تە جووڵه‌و په‌لامار و سۆراخکردن ، گەڕانێك بە دوای نھێنیەكاندا و نھێنیەكانیش بە دوای ئەوانەوە بۆ بەردەوامی بوون لەمانەوەدا ، له مانه‌وه‌شماندا هه‌میشه نهێنییه‌کان خۆیانمان تێهه‌ڵئه‌قورتێنن و لەگەڵ دەرەوەماندا ئەماندوێنن ، توڕەمان ئەكەن و جەستەمان پێ ئامادەئەكەن بۆ بەگژاچوون و شەڕی بەرەنگاربوونەوە ، ئازادمان ئەكەن لە دەربڕین و یاخیمان ئەكەن لە ئارامی گشتگیری و سنورەكانمان پێئەشكێنن ، ئیتر خود سەركێش ئەبێت و شتەكان لەدەرەوە ئەبەستێتەوە و سنوركێشیان ئەكات و دەست بەكار ئەبێت لەناو نھێنییەكانیدا بۆ سڕینەوەی ئەو سنورانە چونكە نھێنییەكان خۆیان ئایدیایەكی ڕوت‌و سەربەخۆی خودن بۆ ھەموو كاردانەوەیەكی تاك لەناو خوددا . هه‌موو جوڵه‌یه‌ک له پانتایی عه‌قڵه‌وه نهێنیه‌کی خۆی هه‌یه و ئه‌و جووڵه‌یه چه‌ند خۆی پیشان ئه‌دات نهێنیەكانیش هه‌ر ئەوەندە زیاتر لە خۆیان ئەترازێن و وەك که‌سێک له گۆڕین و خۆ ئاماده‌کردنی له به‌رده‌م خوێندنه‌وه و خۆ بینینه‌وه‌یه‌کی خۆیدا بێت ئیتر نهێنیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێئه‌کات واته هه‌موو ترازانێک خۆ دووانه له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی نهێنیدا و ئه‌و خۆ دووانه‌ش تۆ‌و ده‌ره‌وه له نهێنیه‌کانه‌وه ڕیکئه‌خات و به‌گژیه‌کیشتاندا ئه‌دات ، خود لەسەرەتاوە بۆشاییەكە ھەڵگری ھیچ سیمایەك نیە و لەناو كەسایەتی تاكدا بە پێی ساتەكان خۆی ئەنوسێتەوە ، خود لەگەڵ كەسدا گەورە ئەبێت و ئەبێتە تۆمارگایەك بۆ وەرگرتن و لە وەرگرتنەكانیەوە بۆ توڕەكردنی تاك لەناو نھێنیەكانیدا دژ بە ئایدیاكانی دەرەوە كارئەكات . ده‌ره‌وه ده‌روازه‌یه‌که بۆ تێڕژانی نهێنیه‌کان بۆ ناوه‌وه‌ی خود به گشتی و به تایبه‌تی خۆ به‌ستنه‌وه‌ی خود به چه‌مکی نهێنییه‌که‌وه ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه پێک ئه‌هێنێ که هه‌رده‌م که‌س پێی ناسۆر ئه‌بێ و زۆر له نهێنیه‌کانیش هه‌ن ئه‌تخه‌نه ناو نامۆبوونێکی یه‌کجار قووڵه‌وه سه‌رله‌به‌رده‌رکردنی هێنده‌ی تر له ناو سۆراخی خۆتدا وونت ئه‌کات ، ئێستا تۆ ئەڵێی بۆ من ھەم بۆچی ھەبوونی ئەم یاسایە ئەمخاتە گومانەوە ، گومان چییە ترسە یا خۆدزینەوەیە لە خۆت یا سەرقاڵیە بە ھیچەوە ، بونی تۆ چیە ئەگەر ئازاد نەبیت ، ئەی ئازاد بیت چی ئەكەیت بۆ ئەتەوێت ئازاد بیت بۆ سڕینەوەی یاخی بونی خۆتە یا ئازادییەك بۆ ھەموو ئارەزووەكانت ، بۆحەز ئەكەین نەمر بین ئەگەر نەمرین چی ئەكەین ، لەدوای مردنەوە چی دێت ئەگەر دێت بۆچیتە و چی لێئەكەیت و تا كەی لەگەڵی ئەبیت ، دوای ئەمانەش تۆ كە ھەموویت تێپەڕاند ئیتر چاوەڕێی چیت یا جارێكی تر ئەتەوێت بەسەریاندا بڕۆیتەوە ، ژیان چەند خۆش ئەبێت ئەگەر تۆ جارێكی تر ھەر وەك خۆت بیت و بژیتەوە ، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و جۆرێک له خۆ دۆزینه‌وه‌مان ئه‌بات تا له‌و به دواخۆگه‌ڕانه‌دا له ترسی نهێنیه‌کان بگه‌ین ، نهێنیه‌کان زۆرن و چۆن په‌یپێبردنیشیان له‌سه‌ر هێڵی خۆ دۆزینه‌وه‌دا چه‌ندین و جۆرترینیان هه‌یه وه‌ک ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ ئاڵۆزیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ت ئه‌سوڕمێیت و ئەشێوێیت ، ئه‌وه‌یه نهێنیه‌کان له ئێمه‌وه ده‌ستپێئه‌کات و له ناوه‌وه‌ش ئه‌مانشارێته‌وه ، نهێنی ئه‌بێته پردێک به بێده‌نگی و به ترسه‌وه خود له نێو ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆیدا تێئه‌په‌ڕێنێت بۆ شكاندنی سیستەم لە پێناو ئازادی خەونەكانی تاكدا . چه‌مکه‌کانی سیسته‌م کوشتنی گۆشه نیگاکانه له جسته‌دا واته ده‌سه‌ڵاتێکه بۆ سه‌پاندنی ئه‌و دابڕانه‌ی كە جه‌سته له بیر و هۆش دائه‌بڕێت و نایه‌ڵێت ئاوێزانی نهێنیه‌کان ببن له دنیای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خود ئیتر ئه‌وه‌شه چه‌مکی نهێنی ئه‌بێته ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌روونیه‌ی نێوان بیر و ئاستی نامۆ بوونی تاك له چرکه‌یه‌کی بینین‌دا تۆ له‌گەڵ خودی خۆت لە دنیای ئارامئامێزەكان دائه‌بڕێیت و به‌ره و دوورترین و بێ سنورترینی دنیای خەونەكانی خۆت ئه‌ڕۆیت ئەوەش ئەو نیشتیمانە ڕووتەیە كە نھینیەكان بە خودی دەبەخشن .
به‌ره‌و نهێنی بوون سڕینه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی جه‌سته‌ی ئه‌وێت له خه‌وش و په‌ڕ و پاتاڵی سیسته‌م ، لە ئایدیاكانی لە سەپاندن و سەقامگیربوون لە خۆبەستنەوەو لە جێگیربوون لە مردن مردنێكی ھێمن لەو ئارامییەی كپ و قڕی كردووین تا خود له شێوه ساده‌ییه‌که‌ی پابه‌ند به سیسته‌مه‌وه ده‌رئه‌چێ و پڕ ئەبێتەوە بۆ پڕبوونه‌وه‌یه‌کی نوێی وه‌ک ئه‌وه‌ی خود خۆی ئازادانه چه‌مکه‌کان بگرێ و دوور له ترس و گومان له تاوی نهێنیه‌کانیه‌وه بۆ شکانی سیسته‌م گوڕ بخواته‌وه ، له کاتێکدا دەبێت خود خۆی ئاماده‌ی گۆڕانه‌که بێت و جه‌سته‌ش ئاماده بکات بۆ ئه‌م وه‌رگرتن و پڕ بوونه‌وه‌یه لە یاخی بونەكانیدا بەرامبەر بە سیسته‌م ، جەستە ئەو سەنگەرەیە خود و نھێنیەكانی لە پشتیەوە دەجەنگێن و بەرەنگاری ئایدیا كۆتەڵیەكان ئەبنەوە ، لە دوای ھەموو نھێنیەكەوە جەستە یەكەمین ڕووبەڕوبونەوەو یەكەم بەرگریبونە بۆ خود لە بەردەم سیستەمدا و لە پیشی پێشەوەی شەڕەكانە و تەنانەت كەسی تاك بۆ ئازادی بیروڕایەك لەژێر سایەی ئایدیایەكدا جەستە ئەكاتە قوربانی بۆ ئازادیەكانی خود ، ئەگەر تۆ بۆ ئازادی خود قسە بكەیت ئەبێت جەستە فەرامۆش بێت و لە پێشەوەی خودەوە خۆی ئامادەكات لەبەردەم توڕەبوونی یاسادا . ئەگەرچی وێنه توڕەکانی سیسته‌م خۆیان ئه‌ڕژێنه ناو تاكەوە و له‌گه‌ڵ خوددا پانتاییه‌ک بۆ نهێنییه‌كان دروست ئەكەن ، دنیای نهێنی بۆ خۆی ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌و شاراوه‌و داخراوی خوده ، خود هان ئه‌دات بۆ به‌گژاچوون و شه‌ڕکردن دژ به یاساکانی سیسته‌م ، که جه‌نگی نهێنیه‌کانی خودیش له‌گه‌ڵ سیسته‌م به‌رپا ئه‌بێت خود ئه‌بێته به‌ره‌یه‌ک و جه‌سته‌ش به‌ره‌یەكی تر، خود ئەدوێ و جەستەش شەڕ ئەكات ھەندێ جار خود لە نھێنیەكانی خۆی لەبەر ستەم و سەپانی یاسادا پەشیمان ئەبێتەوە و لەگەڵ خۆیدا جەستەش ئەمرێنێت ، جەستە كاری خود پاراستنە بۆ دەربڕین لە نھێنیەكانی و خوێندنگایەكە بۆ سەرھەڵدانی ئازادی و پەروەردەكردنی خەونەكانی . کێشه‌کانی نهێنی زیاتر ده‌روون ئامێزن و له نێوان عه‌قڵی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خوددا به‌یه‌کدا هه‌ڵئه‌گژێن بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و هێڵه پێچاو پێچەی هه‌رله بوونه‌وه له‌گه‌ڵمان هاتووه و به‌رده‌وام ئەڕوات ، ده‌رچوونیش له ھێڵی ئەو به‌رده‌وامیه بە ھۆی یاخی بونی تاكەوە و له ناساندنی خود به خۆی لە ژێر داپڵۆسین و كۆیلەكردنی لەلایەن سیسته‌مه‌وه ئیتر شه‌ڕی نهێنیه‌کانی نێوان خود و جه‌سته هه‌ڵده‌گیرسێنێت ، لە دوای خۆ بەدەستدانەوەی خۆت لەبەردەم یاسادا تەنھا جەستە ئازارەكان دەچێژێ و خودیش خۆی لە نھێنیەكانی توڕەئەكات و پەشیمان ئەبێتەوە ھەروەك تۆی تاك لە بەردەم سەپێنراوەكانی كۆمەڵدا بچوك ئەبیتەوە و جەستەت ئەكەوێتە ژێر ھەڕەشەی كوشتنەوە ، خود بۆ خۆی ئه‌که‌وێته نێوان سیسته‌مه ساده‌که‌ی دنیا و پانتایی سه‌ربه‌خۆبونی ئازادیەكانی و یاساکان له به‌رده‌میدا ئه‌شکێن بۆ پێکهێنانی دنیا تاک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خود ، بۆ ئه‌وه‌ی خود به شێوه‌یه‌کی تر ده‌سه‌ڵات وەرگرێ ، جه‌سته ئه‌بێته شوێنی سه‌نگه‌ر به‌ستنی شە‌ڕه ده‌روونیه‌کانی تاک و یه‌کایه‌تی هه‌میشه‌یی سیسته‌م واته هێمای جوڵانه بۆ ئاراسته‌کردنی لایه‌ک له لاکانی شه‌ڕی خود . ئێستا ئه‌مانه‌وێت بگه‌ینه ئاستی ئه‌و ڕاستیه‌ی نهێنییکان چیان له ئێمه ئه‌وێت و بۆ هه‌میشه له ئێمه‌دا هه‌ن بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی توڕه‌بونه‌کانمانه له ناو دنیای سیسته‌مدا یان بۆ گۆڕینی خۆمان و شکانی سیسته‌مه ، ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردنی جه‌سته به یاساکان له ده‌ره‌وه‌ی خود خۆی له ده‌ستپێکردنی بوونه‌وه کێشه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی تاکی مرۆڤه و هه‌رده‌م بووه‌ته هێمای ترس و پڕ له دڵه‌ڕاوکێ ، ترسی خه‌یاڵه‌کان له ڕووی گه‌ردوونه‌وه و دڵه‌ڕاوکێی ناو سروشت له ژێر باری سیسته‌مدا تاک له ناو خۆیدا یاخی ئەكات و دژ به خۆی و سیسته‌م بۆ نهێنیه‌کانی کارئه‌کات ، هه‌ندێ جار ترس خه‌یاڵ ته‌سک ئه‌کاته‌وه و خود ئه‌خاته ناو نهێنیه‌کی بێبه‌رجه‌سته‌وه و خۆی لێ وون ئه‌كات له نێوان خۆیی و گومانی نهێنیه‌کان له ئاستی سیسته‌مدا ، نابەرجەستەیی لە خەیاڵدا نهێنیه‌کی ترسناک ئه‌خاته ئاستی ئه‌ودیو فه‌نتازیای خوده‌وه ئیتر ئاستی تێڕوانین بۆ جوڵه‌ی خود ئه‌شکێ و به‌رجه‌سته دیاره‌کان وون ئه‌بن و ئه‌بنه کۆته‌ڵێک ، ئێمە كە شتەكان ئەبینین و دەستیان لێئەدەین ھەستیان پێئەكەین ئەیانگرین و ئەچینە ناویانەوە ، لەگەڵیان ئەدوێین و ئەیانجوڵێنین ئەوان وەك خۆیان كش و مات وەستاون نایەنە ناو ئێمەوەو دەستمان لێنادەن ئەبنە كۆتەڵەكان و بە سمبولی ھێزێ لە ترس و گومانەكانماندا مەنگمان ئەكەن ، وەك نمونەیەك لە نابەرجەستەیی خەیاڵەكاندا سەیركە شاخێكی بەرز ڕەق لەسەر زەوی وەستاوە و تۆ كە لەگەڵ خۆت ئەدوێی ئەم شاخە لە خۆیەوە ڕاناوەستێ ئەگەر ھێزێ ھەزارەھا ئەوەندەی خۆی گەورەتر نەبووبێ و ڕاینەگرتبێ ئیتر خود لەناو نھێنیەكانیەوە بەگژ ئەو سیستەمەدا دێت كە ئەو شاخە نەداتە دەست ھێزێكی نادیار و نابەرجەستە ، لەوەتەی ئەو شاخە ھەیە من ئەیبینم ھیچی نەكردو زۆرمان لێگۆری ھەموو جەستەیمان كون كون كرد كەچی ئەو شاخە بووەتە وێنەی سیستەمێكی شكاو ، ئەو سیستەمەش خود ئاوێزانی بێدەسەڵاتی خۆی ئەكات لەبەردەم دەسەڵاتێكی نادیاردا تا ھەردەم بە ئارامی بمێنێتەوە ، ئەوەتا لە سه‌ره‌مه‌گیشدا به گومانه‌وه خود ئەمرێت . تاکه‌کان زۆر خێرا له ئاستی هێماکانی ژیرێتیدا و به دابڕانی ئه‌و ده‌ستوره هه‌میشه‌ییه‌ی دنیا و نابەرجەستەیی خه‌یاڵەکان زۆر زوو ده‌رئه‌که‌ون و هه‌موو وێنه‌یه‌ک له بارسته‌ی جووڵه‌كەیەوه لە عه‌قڵی خودی تاك به‌رجه‌سته ئه‌بێت و دنیایه‌کی نوێ و گه‌ر‌دونێ سروشتی پڕ له په‌یپێبردن و تێروانینی خود پێکدێنن ، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ترازانی سنوری جه‌سته‌ی خوده له دڵه‌ڕاوکێ و ترسە‌کانی خه‌یاڵی نابەرجەستەیی سیسته‌م یان گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی تاک بۆ نابه‌رجه‌سته‌یی و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی گومانه‌کانی سروشت ، ئیتر ئه‌وه ئه‌بێت که تۆ ئه‌فڕێنێ به نێو هه‌موو بۆشاییه‌کانی که‌ون و هیچ به‌ربه‌ستێک نامێنێ بۆ شه‌ڕی یاسا و سڕینەوەی كۆتەڵەكان . نهێنیه‌کان سمبولی ئەو بازدانەن ته‌نها په‌یوه‌ندیان به بزێوی خود خۆیه‌وه هه‌یه و هه‌رئه‌وه‌شە تاك ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی خۆبه‌خۆیی و نه‌مانی سنوری سەپاندن .
نهێنییەكان لە ناو تاكدا به‌رجه‌سته‌ن و كار بە خود ئەكەن و لە خود كەم وەرئەگرن و زیاتر بە خود ئەدەنەوە لە دەنگ و ڕەنگی خودەوە ئەدوێن و تاوی ئەدەن بۆ لادان لە باوە كۆنەكان دەرچوون لە چەقین و ھەڵسان لە ڕووی سەپاندندا ، بازدان بەسەر گشتداو بەسەر ترس و گومانەكاندا واته له سنوره‌وه بۆ بێ سنوری و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر که‌م له خوده‌کان توانای ئه‌م شکانه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌توانن ئه‌م نهێنیانه به‌رجه‌سته بکه‌ن و خۆ له ده‌ستوری سیستەم ده‌رکه‌ن چونکه شه‌ڕه‌که ده‌بێته شه‌ڕی دیار و نادیار ، سنور‌و نا سنور و خه‌یاڵ و یاسا و پێکهێنانی سروشتێکی تر له‌ناو گه‌ردووندا ، که‌واته ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که بڵێین خود زۆر پێویستی به‌و بازدانه هه‌یه له ناو توێکڵی جه‌سته ودنیای دوباره بوونه‌وه بۆ ناو نهێنییه‌کانی کۆماره سه‌ربه‌خۆکه‌ی خود كۆمارێكی بێ یاسا و سیستەم بەبێ كۆتەڵەكان كۆمارێ پڕ لە خۆدوان و پڕ لە ئازادی تا ئیتر جه‌سته جوانتر و تێڕوانین نوێتر و ژیرێتیش تیژتر و به‌رجه‌سته تر بێت ، ھەر به نهێنیه‌کانی ناو خودی تاکیش ڕەوتی سیسته‌می کۆمه‌ڵ ده‌گۆڕێ بۆ جۆرێ له به‌رپابوونی شکانی سیسته‌م و سڕینه‌وه‌ی گومان و دڵه‌ڕاوکێ . نهێنیه‌کان زۆر جار ده‌مانکوژن و له‌گه‌ڵ ژیانی ساده‌ی ناو کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌نده دووره ئه‌وه‌نده به ته‌نیایی و دابڕاوی له گۆشه‌یه‌کدا ده‌تهێڵێته‌وه ئیتر تاك ته‌نیا به فیگۆرێک ئه‌مێنێته‌وه به‌ڵام پڕە له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ناوه‌وەن و خاڵی به دنیای سه‌رده‌م و ڕەوتی کۆمه‌ڵ ، کاتێ خود ئه‌که‌وێته گره‌وی نهێنیه‌کان ئه‌که‌وێته ناو کێشه‌ی خه‌یاڵه‌وه ئه‌وه‌ی كە زۆر سه‌ختە ئەوەیە خۆ سڕینه‌وه له هه‌موو ئه‌و داپۆشینه‌ی له بوونه‌وه سیسته‌مێ به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات تا ئه‌و کاته‌ی كۆتەڵی سیسته‌م کاتی کۆتایی دیاری كردووە و ئیتر ساته‌کان ته‌نها له گۆڕانی ته‌مه‌ندا ئەجووڵێن و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گۆڕانه هه‌روه‌ک خۆیه‌تی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێئه‌کاته‌وه ، تۆ لەمناڵیتەوە لەگەڵ سیستەمەكاندا دەستپێئەكەیت ھەروەك ئه‌وانی پێشوو خیزانێ پێک دێنی و ئیتر بەردەوام سیسته‌مێ بەدەم سیسته‌مێکی ترەوە ئەدەیت ، هه‌ر له مێژه‌وه ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامیه‌کی خۆی هه‌یه و ئاسایی ئه‌ڕوات و ھاتووە خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌کی ئه‌م دنیایه تاكێ یاخی بووبێ و خۆی له‌م سه‌فه‌ره دوور و درێژه‌ی كاروانی كۆمەڵ نەخستبێ و به‌لایه‌کی تردا هه‌ڵگه‌ڕابێ ئه‌وه بووه‌ته گومانی سه‌رده‌مه‌که و به جیابوونه‌وه‌یه‌کی کوشنده‌یان زانیوە بۆ شكانی سیستەم .
ئەڵمانیا
Simkan97@hotmail.de