 
	ئایا كاتی ئەوە هاتووە ناوەندی چاك وەڵام بە كوردستانیان بداتەوە
عەلی مەحموود محەمەد…..
 ناوەندی چاك ئێستا لە ترۆپكی بەهێزی خۆیدایە , ڕێكخستنەكانی هیچ كات بە شێوەی ئێستای قەڵەمبازی نەهاویشتووە  ,  كۆمەڵ كۆمەڵ جەماوەر پەیوەندی پێوە دەكەن , چالاكیەكانی بە ڕادەی سەرسوڕهێنەر چۆتە سەر , تەنانەت ڕاگەیاندنەكانیش فریای بڵاوكردنەوەیان ناكەون , سەر بە چ ڕۆژنامە و ماڵپەڕێكدا دەكەێت , گوێ لە كام ڕادیۆ دەگریت , هەر ناوی چاك و ئارمی چاك دەبینی , جەماوەریش چاوی بەكار هێنا و گوێ بیستی هیچ لەو پڕوپاگەندانە نەبوو  كە كران و وتران و دەهۆڵیان بۆ لێدرا , ئەمڕۆ ئاستی خۆشەویستی و  نفوزی چاك بۆتە جێگەی ئومێدی كەسانێك باوەڕیان بە گۆڕانكارییە لە كوردستان , تەنانەت ئەوانەشی ویستیان لە لاوازی چاكدا بوو , لەگەڵ پەراوێزكردن و مراندنیدا بوون  , بە كار و چالاكی قەناعەتیان بەوە هێنایەوە و زانیان چاك بخێر, چاك بە میتۆدی كاری ڕابردووی  بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەكردندایە لە ڕوی قەبارەی ڕێكخراوەیی و چەندایەتی و چلۆنایەتی كارەكانی , بگرە ئێستا كەس و كاری قوربانیان و ئازادیخوازانیش لە هەموو پارچەكانی كوردستان چاك بە ئومێدێكی ڕوناك بەخش دەزانن  و داوای دەخالەتی چاك  لە كێشەكانیان دەكەن  , ئێستا چاك یەك گروپێك گەورە لە چالاكوانی لە بواری پرسی ژینۆساید و مافی مرۆڤ پەروەردە كردووە , كار و میتۆدی كارەكانی ڕیشەی بە ناو كۆمەڵگادا هاویشتووە  , وەكو شانە هەنگ بەردەوام لە كارو چالاكیدان , بەردەوام بە وردی چاودێری  ڕوداوەكانی كوردستان دەكەن و دەخالەت لە ژیانی كەسوكاری قوربانیان دەكەن و ئازایانە بەرەو ڕوی نا دادپەروەرییەكان دەبنەوە و بێباكانە هەموو بەرژەوەند پەرستیەك توڕ دەدەن , لە بری شیراتۆن هەمیشە لە گەڵ قەندیل و سەردەشت و قاڕنێدان , لە بڕی داكۆكی لە مچە ئەحە پوتیەكان لایەنگری شەهیدانن.
 لە كۆنگرەی دووەمدا  , چاك  وەك ڕێكخراوێكی یەكگرتووی  ئاسۆیی مودێرن دەركەوت , بنەمایەكی باشی بۆ كاری بە كۆمەڵ و سەقامگیری ڕێكخراوی سەربەخۆ داڕشت , وەلێ گرنگترین كار كە نەكرا لەو كۆنگرەیە ئەوە بوو ناوی خۆی نەگۆڕی بە پێی بیری كوردستانیەكەی  , لە دڵسۆزیی و  پابەند بوون  بەو هەموو كار و چالاكیەی ڕابردوو وای كرد دەستبەرداری ئەو ناوە نەبێت  , وەلێ  چۆن توانرا لە بواری پراتیكدا ئارمە كۆنەكە بمرێنرێت, ئاواش ڕێكخراوی چالاك دەتوانێت لە كەمترین ماوەدا ناوی تازە بە جەماوەری بكات , مەگەر ئەم ناسراوی و خۆشەویستیەی چاك , ئەم هەموو مێژووەی بە كارە بەردەوامەكانی ئێمەوە لە 6-1-2002  ەوە بەرهەم  نەهاتووە ؟؟؟ .
 بۆ ئەوەی كوردستانی بین و لە ئاستی هەموو كورددا دژ بە كوردۆساید بووەستینەوە , بۆ ئەوەی خۆمان لە جوغزی پارچە چێتی و هەرێمێك دەربكەین و هەموو كورد و هەموو پارچەكان ببەینەوە , ناوی چاك لەگەڵ هێڵی كاركردنی كوردستانی  بوون لێكبدەینەوە , كە لە یەكەم چركە ساتەوە بەو هیوایەوە لە دایك بوو , پێویستە ناوێك بە باڵای چاك ببڕین , كوردی هەموو پارچەكان و هەموو قوربانیانی سەردەمە  جیاوازەكان و  دەڤەر و شارەكان جێگای خۆیانی تێدا ببیننەوە و بە ڕێكخراوی خۆیانی بزانن  , چۆن لە ڕابردوو دوجار ناوی گۆڕا .
 چاك ئەو شانازیەی هەیە ئەزموونی ڕابردووی بگوازێتەوە بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان , با شانسێكی زیاتریش بە كوردستانیان بدەین چاك بكەنە ئامرازێك دژ بە نكۆڵیكردن و قڕان و توانەوەیان  , ئەم ویستە داخوازی هەموو كوردستانیانە و چاكیش ئەو شانازییەی پێدەبڕێت ئەو ئاڵایە هەڵبگرێت , دەبا چاك بكەینە شوێنی كۆكردنەوەی هەموو قوربانیانی كوردۆساید .
 www.chak.be
 www.chaknews.com
 
 

 
			 
			 
			