
ئه‌م فاوڵه‌یان کارتی سووری ده‌وێ.! ……….ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
که سه‌رکه‌وتنی ڕۆڵه‌یه‌کی نیشتمانم له سه‌ردێڕی هه‌واڵێکا. له ڕۆژنامه و گۆڤارێکا له تیڤییهکی خۆمانه یان بیانی ده‌بیسم و ده‌بینم و ده‌خوێنمه‌وه، له خۆشیانا خه‌ریکه باڵم لێ بڕوێ و له شه‌قه‌ی باڵ ده‌م و بفڕ‌م.
که مه‌رگی ڕۆڵه‌یه‌ک، شه‌هید بوونی گهریلایهكم به‌ر گوێ که‌وێ، له‌م هیانا ژان سه‌راپای جه‌سته‌م ده‌گرێ و له ساتێکدا چه‌ند جار ده‌مرم.
که هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌یه‌ك، نوێنه‌رێکی نه‌ته‌وه سته‌مدیده خاك براوهکهم بۆ ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ڵێم خوایه ته‌نیا هه‌ر خۆتی بێ هه‌ڵه‌ی. هیدایه‌تی نوێنه‌ر وسه‌رکرده‌ی ئێمه‌ش ده. چیدی به هه‌ڵه‌دا نه‌ڕۆن…
که مامه ده‌ڕواته به‌غدا و لاده‌می نێره‌که‌ری به‌غدا به تاسه‌وه ماچ ده‌کا.که له ئێران تاجه گوڵێنه له سه‌ر گۆڕی گۆڕ به گۆڕێك که جیهادی دژ به پارچه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌که‌ی مامه گیان ده‌رکردووه.دا ده‌نێ و که ده‌ڕواته تورکیا و له سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی ئه‌تا گورگی فاشیستی تورکا له به‌ر چاوی دۆست و دوژمنا مه‌دحی باوکی تورکان ده‌کا و ئازار و ژانی دایکی گه‌ریلای چیا فه‌رامۆش ده‌کا. که پاسدار دێنێته هه‌له‌بجه و سڵیمانی و سه‌ری ڕۆڵه‌ی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی دیاری ده‌کا. ئه‌مانه گشت فاوڵی گه‌وره‌ی مامه‌ی ئێستا سه‌ره‌ك کۆماری ئهلعراقولفیدرالن.که کاکه‌ش له‌و لاوه عه‌سکه‌ر به ده‌بابه‌وه دێنێته هه‌ولێر بۆ ڕاوی مامه. ئه‌مه‌ش هه‌م هه‌ڵه و هه‌م خه‌یانه‌تی کاکه‌ی ئێستا سه‌رۆکی کوردستانه. به زبانی دی به‌مه ده‌ڵێن سیاسه‌ت به‌ڵام بۆ من به ده‌ستی خۆم نییه که هه‌ڵه‌ی وا له سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ده‌بینم په‌شێوی شاعیر وته‌نی ( لمپۆزی پێلاو قه‌پۆسی هێندێك سه‌رکرده‌ی کوردم دێنێته‌به‌ر چاو…)
یه‌شتا چاوی دایکانی کاوه و لوتفوڵایی و شوانه و هه‌زاران دایکی کوردی دی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی جه‌سته زامداری ژێر که‌ڵبه‌ی توله‌کانی خۆمه‌ینی بۆ مه‌رگی کاوه و شوانه و ئیبراهیمیان چۆڕاوگه‌ی خوێنه. یه‌شتا جه‌سته‌ی حه‌سه‌نپوور و بوتیمارو که‌مانگه‌ر و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کوردی دی له چاڵه ڕه‌شه‌کانی ڕژیما له ژێر قامچی جه‌لادانی قوم و تارانا شه‌لالی خوینه، که‌چی مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ی پارتی و سه‌ره‌ك پارله‌مانی کوردستانه ئازیزه‌که‌ی 17 ساڵ به حکوومه‌ت بووم تازه تازه خه‌ریکی فاوڵی گه‌وره‌ن و له هه‌ولێری خۆیان گوته‌نی عاسیمهدا سڵاو ده‌نێرن بۆ ڕۆحی ناپاکی غهزهبوڵاو ئه‌ویش له کوێ. له هۆڵێکدا که ناوی که‌ڵه پیاوی مێژووی کورد و گیان فیدای ڕێبازی ئازادی کوردستان و یه‌که‌م سه‌رکرده و سه‌رۆک کۆماری یه‌که‌م کۆماری جوانه مه‌رگمان، پێشه‌وا و ڕێبه‌ری کوردان قازی نه‌مری له سه‌ره..
ئای خودایه ئه‌مه چ گومڕاییهکه که سه‌رکرده و میرانی و موفتی و میرانی و موفتییه‌کانی دی پێی نازانن..
چه‌ند ڕۆژی دی دروست ده‌بێت به 19 ساڵ که پێغه‌مبه‌ری ئاشتی، مامۆستای دێموکراسی و سیاسه‌توان و زانا و بلیمه‌ت ڕه‌حمانی کورد، گیانی پاکی به ده‌ست تیرۆریستانی تیرۆر په‌روه‌ری تاران لێ سه‌ندرا. زۆر ده‌ترسم ئه‌مجاره‌یان فاوڵی دیکه‌ی سه‌رکرده‌کانی باشووری کوردستانه‌که‌م ئه‌وه بێ که له‌و شه‌قامه‌ی که چه‌ندێك پێش ناوی قاسملوویان لێنا، له ساڵرۆژی شه‌هید کرانی وی دا میدالیایه‌ك به نه‌ژاد و سه‌حراڕوودی و ڕه‌فسه‌نجانی و شه‌مشه‌مه کوێره مێزه‌ر به سه‌ره‌کانی تاران و حه‌وزه‌ی قوم ببه‌خشن….
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی ـ سوئێد
www.zamdar.blogfa.com