نوێ کۆلۆنیالیزم چییه…؟
تێکڕژان و نائارامی له مه‌ده‌گه‌شکه‌ر…!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی له سویدیه‌وه کردوویه کوردی……..
له مانگی بانه‌مه‌ڕی 1972 دا نوچه و هه‌واڵ و رۆژنامه‌کان رایانگه‌یاند که له مه‌ده‌گه‌شکه‌ر که یه‌کێکه له وڵاته به‌کۆلۆنیکراوه‌کانی پێشوی ئافریکا، که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فرانساوه کۆلۆنیلیزه‌کرا بوو. په‌شێویی و خۆنیشاندان به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرته‌وه. به‌هه‌زاران هه‌زار له خوینده‌وانانی زانکۆ و خوێندنی باڵا، داوای گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له سیستێمی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا ده‌که‌ن. لابردنی زمانی فه‌ره‌نسی له بواری په‌روه‌رده و زانست‌دا. واتا لابردن و گۆڕینی سیسته‌می خوێندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ی کۆلۆنیالی فه‌ره‌نسی. هه‌روه‌ها لابردنی ئه‌و مامۆستا فرانسیانه‌ی که له فێرگه و زانکۆ و په‌یمانگاکاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌م خۆنیشاندان و داوکاریانه سات دووای سات، گه‌رم و به‌گو‌ڕترده‌بوون. داواکارییه‌کانیش زۆرتر ده‌بوون.
یه‌کێک له داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر پوچه‌ڵکردنه‌وه و کۆتاییهێان به (پرۆتۆکۆل) ی ساڵی 1960 که له نێوانی مه‌ده‌گه‌شکه‌ر و فرانسادا، له ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی مه‌ده‌گه‌شکه‌ر دا مۆرکرابوو.
له‌سه‌رهه‌ڵدانێکی مه‌زنی سه‌راسه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نی و هه‌مه‌توێژیدا، ئه‌م درووماشمانه له‌سه‌ر (باندرۆڵ) نووسران و به‌رزکرانه‌وه…(پرۆتۆکۆلی به‌چۆکدادان، پرۆیۆکۆلی کۆیلایه‌تی.)
له‌م سه‌رهه‌ڵدانه سه‌راسه‌ریه‌دا، جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن که سه‌رکۆمار و رژێمی مه‌ده‌گه‌شکه‌ر، ده‌بێت ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانان و خۆنیشاندانانه، زۆربه‌ی وڵاته کۆلۆنیکراوه‌کانی ئه‌فریکای وه‌کو Dahomi, Overvolta, Senegl گرته‌وه، که له‌ژیر چه‌پۆکی کۆلۆنیالیزمی فه‌ره‌نسادا بوون.
با وڵاتی سێنیگال به نمونه وه‌رگرین…!
کتشتکاره‌کان زۆریان لێکرابوو، (فستق) بچێنن.
له ساڵی 1800 دا له سێنیگال کشتکاره‌کان زۆربه‌یان نه‌یانده‌زانی (فستق) چییه..! ته‌نانه‌ت به چاویش ره‌نگی فستقیان نه‌بینیبوو. پێشتر جووتکار و کشتکاره‌کان، به چاندنی مه‌رزه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌وه که پێویستی خۆیان و له هه‌ماکانکاتیشدا کاری سه‌ره‌کیان بوو، خه‌ریکبوون.
له ساڵی 1850 دا بازرگان و کۆمپانیا فرانسیه‌کان، که‌وتنه بنکڵێشه‌ی کشتکاره سێنیگالیه‌کانه‌وه و له خشته‌یان بردن، که ده‌بێت و پوێسته له‌سه‌ریان که واز له چاندنی مه‌ره‌زه، دانه‌وێڵه و سه‌وزه بهێنن و ده‌ست به چاندنی (فستق) بکه‌ن.
چاندن و به‌رهه‌مهێنانی (فستق) له‌لایه‌ن کشتکاره‌کانی سێنیگاله‌وه، ده‌یکاری پێویستی ناوخۆی وڵاتی فرانسا و کۆمپانیا و پیشه‌سازیه‌کان پڕبکاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسیه‌کان له (فستق) رۆنی چێشت، که‌ره، سابوونیان درووستده‌کرد، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسیه‌کان فستقیان بۆ ناوئاخنی بابه‌تی هه‌ویر، کێک و شیرینی…تد به‌کارده‌هێنان. به‌م جۆره ده‌سته ده‌سته کشتکاره سێنیگالیه‌کان زۆریانلێده‌کرا، له کۆتایدا ماڵیکران. له ئه‌نجامدا ده‌ستیان به ( فستق) چاندنکرد.
ئه‌م فستقه له لایه‌ن کۆمپانیا فرانسیه‌کانه‌وه به نرخێکی زۆر که‌م و هه‌رزان له کشتکاره‌کان ده‌کڕانه‌وه و ره‌وانه‌ی کارگه جۆربه‌جۆره‌کانی وڵاتی فرانسا ده‌کران. ئه‌و دراوه که‌مه‌ی که کشتکاره‌کان له فرۆشتنی (فستق) وه‌ریانده‌گرت، بژێوی رۆژانه‌ی بۆ مه‌یسه‌ر نه‌ده‌کردن. به‌کورتی ژیانێکی کۆیله‌مه‌رگی مه‌مره‌ومه‌ژیان به‌سه‌ر ده‌برد. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، کشتکاره‌کان ده‌بوو هه‌ر به‌و دراوه که‌مه‌ش، که‌ره‌سه‌ی کشتوکاڵی واتا (فستق) چاندن و ئامێری کێڵان و پاسکیل بۆ هاتووچۆی کێڵگه‌نیان بکڕن. ئه‌م که‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌ش، ته‌نیا له‌و بازاڕه ده‌ستده‌که‌وتن، که به (بازاڕی ئابووری وڵاته پیشه‌سازیه‌کان) ناو ده‌برا. هه‌ر له‌م بازاڕه‌شدا خواردنی رۆژانه‌ی تێدا چنگ ده‌که‌وت.
به‌م شێوه‌یه کشتکاره‌کان ناچارکران، بۆ مه‌یسه‌رکردنی ژیان و کڕینی تۆ و ئامێری (فستق) چاندن (وام) قه‌رز وه‌رگرن، به‌م جۆره ساڵ دوای ساڵ، ئه‌م کشتکارانه کران به ژێر وامێکی زۆره‌وه، له ئه‌نجامدا وا له کشتکاره‌کان کرا که زه‌ویه‌کانیان بفرۆشن و له لای خاوه‌ن زه‌وی و زاره گه‌وره‌کان ببنه وه‌رزێر، زۆربه‌شیان رووه‌و شاره‌کان به هیوای دۆزینه‌وه‌ی کار وه‌کو (Boy) خزمه‌تکاری خێزانه فرانسیه‌کان، یان وه‌کو (له‌له) و شاگردی کۆگا و دووکانه گه‌وره‌کان کۆچڕه‌ویانکرد. که خاوه‌نی ئه‌م شوێنانه هه‌موویان فرانسی بوون.
سێنیگال و ئابووریه‌کی داته‌پیو و ساڵی 1960
له ساڵی 1950 دا کاتیک که سێنیگال سه‌ربه‌خۆ بوو، باری ئابووری سێنیگال به‌م شێوه‌یه بوو.
1 – له 10 خێزان 6 خێزان که‌وتوونه ژێر باری وامیکی زۆره‌وه.
2 زۆربه‌ی رووبه‌ری باشترین زه‌وی و کێڵگه‌ی کشتوکاڵی وڵاتی سێنیگال به‌هۆی چاندنی (فستق) وه ببوونه نیوه بیابان. دابه‌زینی نرخی فستق له چاو ئه‌و نرخه‌ی که کشتکاره‌کان له 25 ساڵی رابردوودا له فرۆشتنی (فستق) به‌ده‌ستیان ده‌که‌وت. ئێستا (فستق) به‌نرخێکی زۆر هه‌رزان له‌لایه بازرگان و کۆمپانیا فرانسیه‌کانه‌وه ده‌کڕێن.
له 22% ی سه‌رجه‌می دانیشتوانی سێنیگال له شاره گه‌وره‌کاندا ده‌ژیان،زۆربه‌ی ئه‌م دانیشتوانانه له‌و کشتکارانه بوون که به ناچاری بۆ ناو شاڕه‌کان به هیوای کاردۆزینه‌وه کۆچیان کردبوو. ئه‌م هاوڵاتیه کۆچکردووانه زۆربه‌یان بێکار بوون. له چوارچێوه‌ی ده‌کا Daka ی پێته‌خت له ناو کۆماج (کۆلێت) دا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد.
3 ده‌بوو که کارگه پیشه‌سازیه‌کانی وڵاتی سێنتگال زۆربه‌ی که‌ره‌سه‌ی خاو و که‌لوپه‌لی پێویست، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێنن. به‌شی زۆربه‌ی ئه‌م که‌لوپه‌لال و ئامێر و شتومه‌که پێویستیانه سه‌رچاوکه‌ی وڵاتی فرانسا بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له 10 کارگه 8 کارگه‌ی وڵاتی سێنیگال خاوه‌نه‌کانیان فرانسی بوون.
ئایا سێنیگال که‌وتۆته ره‌وشێکی باشتر و له بارتره‌وه…؟
ئایا پشبه‌ستن به ده‌وڵه‌تی فرانسا کۆتایهات..؟
له وه‌ڵامدا نا…
ئه‌و(رامیاریه سه‌ربه‌خۆیه‌ی) که سێنیگال به‌ده‌ستی هێنابوو. نه‌یتوانی (ئابووری سه‌ربه‌خۆ) له‌گه‌ڵ خۆیدا کێش ب‌کات. به پێچه‌وانه‌وه وڵاتی سێنیگال رۆژ دوای رۆژ، پتر به ئابووری ده‌وڵه‌تی فرانساوه وابه‌سته و گرێدراوتر ده‌بوو. به به‌رابوورد له‌گه‌ڵ رۆژانی پێش سه‌رخۆبووندا. هه‌رچی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی کشتوکاڵییه، هه‌ر له تۆوه‌وه، بگره تا ئامێری کشتوکاڵ، کاڵا و پێویستی رۆژانه له ده‌وڵه‌تی فرانساوه بۆ ناو بازاڕه‌کانی وڵاتی سێنیگال کێشده‌کرا. به‌م شێوه‌یه سێنیگاڵ بازاڕێکی تێروته‌سه‌لی ده‌وڵه‌تی فرانسا بوو. ته‌نانه‌ت نرخی کڕین و فرۆشتنی کاڵا و شتومه‌کی هانارده و هاورده، به‌ده‌ست خاوه‌ن کارگه و کۆمپانیاکانی فرانساوه بوو.
سێنیگال کۆنه کۆڵۆنی، ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمی فرانسی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتی ئافریکایی تردا، که ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ده‌وڵه‌تی فرانسا وه‌رگرتبوو، ببوونه ئه‌ندامی (یانه‌ی هاوبه‌شی فرانس فرانک). ئه‌م وڵاته ئافریکاییانه له باری کڕین و فرۆشتنه‌وه،واتا ئابووریه‌وه به ده‌وڵه‌تی فرانساوه وابه‌سته بوون. به‌م هۆیه‌شه‌وه له رێگای فرانساوه گرێ‌دراو بوون به (بازاڕی هاوبه‌شی ئاوروپیه‌وه) ئه‌م وڵاته ئافریکاییانه ئه‌ندامی ته‌وا نه‌بوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش هیچ جۆره گومرگ و باجێک له‌سه‌ر ئه‌و که‌لوپه‌له هاورده و هه‌ردانه‌دا له نێوانی سێنیگال و (وڵاتانی بازاڕی هاوبه‌شی ئاوروپیدا) EG نه‌بوو. ئه‌م پلانانه هه‌مووی به زیان بۆ وڵاتی سێنیگال ده‌گه‌ڕایه‌وه.
4 سێنیگال خاوه‌نی هیچ جۆره بانکێکی تایبه‌ت به خۆی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی ئافریکایی تردا، هه‌موویان وابه‌سته‌ی فرانسا بوون. ئه‌م شه‌ش وڵاته ئافریکاییه چوونه ناو (سه‌نترال بانکی خوارووی ئافریکاوه) 2/3 بریارده‌ر و کاربه‌ده‌ستی ئه‌م بانکانه فرانسی بوون. ده‌بووایه بۆ هه‌موو بریارێکی گرنگ ¾ ده‌نگ بریارده‌ر بێت. بێگومان بریاره‌کانی بانک به‌هیج جۆرێک دژی خواستی فرانسا نه‌بوو، یان به زیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی فرانسا نه‌ده‌که‌وت. به‌ڵام ئه‌و بریارانه‌ی بانک به زیان له‌سه‌ر ئابووری و پێشکه‌وتنی وڵاتانی سێنیگال و ئافریکایی ده‌شکایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیانه‌شدا ده‌بوو، ئه‌م وڵاته وابه‌ستانه، ملکه‌چی فه‌رمان و یاسای وڵاتی فرانسا بن.
5 وڵاتانی (بازاڕی هاوبه‌شی ئاوروپی) هه‌میشه چاو له‌دووی سامانی ئه‌م وڵاته وابه‌ستانه بوون. ئه‌م وڵاته ئاوروپیانه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ده‌گه‌یانده ناو بازاڕی ئه‌م وڵاته ئافریکاییانه‌وه و بازاڕێکی گه‌رموگوڕیان هه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت که وڵاتی سێنیگال ده‌بێت و پێویسته له‌سه‌ری که له چاندنی فستقدا به‌ره‌دوام بێت.
بۆچی ده‌وڵه‌تی سێنیگال به‌و( دراوه قه‌رزه) که له ده‌وڵه‌تی فرانسا و وڵاتانی دی ئاوروپی وه‌رده‌گرت، کارگه‌ی پیشه‌سازی نه‌ده‌کرده‌وه…؟!
وه‌ڵام : ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه و پلانانه بۆ وڵاتی سێنیگال سانا نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی فرانسا (دراوه وام) ی به سێنیگال و وڵاتانی تری ئافریکایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌ده‌دا، که کارگه‌ی پیشه‌سازی نیشتیمانی له وڵاته‌کانیاندا دامه‌زرێنن، له هه‌مانکاتدا ئه‌و وڵاته ئافریکایانه بکه‌ونه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی پشتبه‌خۆ به‌ستن، له ئه‌نجامدا که‌لوپه‌ل و کاڵای سێنیگالی و ئافریکایی له‌گه‌ڵ کاڵاو که‌لوپه‌لی فرانسیدا بکه‌ونه کێبه‌رکێوه…! ئه‌وه به‌و واتایه دێت، که بازاڕی خۆماڵی ئه‌و وڵاته ئافریکاییانه پشت به که‌لوپه‌لی خۆماڵی و نیشتیمانی ببه‌ستن، که‌واتا رووه‌و (ئابووریه‌کی سه‌ربه‌خۆ) و دوور که‌وتنه‌وه له خۆبه‌ستنه‌وه و کلکایه‌تیکردن.
ده‌وڵه‌تی سێنیگال ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ته‌نیا ده‌یتوانی (قه‌رز) بۆ هێزی ئێلێتریک، رێگاوبان، هێڵی ئاسنین، به‌نده‌ر…تد وه‌رگرێت. به‌ڵام ئه‌م جۆره سه‌رمایه و پڕۆژانه، سودێکی ئه‌وتۆ و به په‌له و ده‌ستوبردیان نه‌ده‌گه‌یانده سێنیگال. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و جۆره (وام) مانه هێنده‌ی تر وڵاتی سینیگالیان ده‌خسته ره‌وشی نائارامی و دادۆشینه‌وه. له هه‌مانکاتدا (سو‌و) ی ئه‌م (قه‌رزانه) رۆژ دوای رۆژ، ساڵ دوای ساڵ به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سێنیگال و ده‌وڵه‌ته‌کانی وابه‌سته‌وه که‌ڵه‌که ده‌بوو، دانه‌وه‌ی ئه‌و (وام)مانه له‌سه‌ر وڵاتانی سێیگال و ئه‌وانی تریش زۆر ده‌که‌وت. ئه‌م دادۆشینه له‌سه‌ر خوێن و گۆشتی ره‌شوڕوتی گه‌لی سێنیگال و ئافریکا بوو.
نیشانه‌کانی نوی کۆلۆنیالیزم…!
مه‌به‌ست له کۆلۆنیالیزم چییه…؟
به‌ڵی مه‌به‌ست له نوێ کۆلۆنیالیزم ئه‌وه‌یه، که هێزیکی کۆلۆنیالیزم بریاری (سه‌ربه‌خۆیی رامیاری) ده‌وڵه‌تێکی کۆلۆنیلیزه‌ی خۆی راگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له رووی (سه‌ربه‌خۆیی ئابووری) یه‌وه به خۆیه‌وه گرێی ده‌بدات و وابه‌سته‌ی ب‌کات، یان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی پیشه‌سازی تردا ده‌ستبه‌سه‌ر شاده‌ماره ئابووریه‌کانی ئه‌و وڵاته کۆنه کۆلۆنیه‌دا بگرن، له ئه‌نجامدا ده‌یکه‌ن به بازاڕی گه‌رم و بنکه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان. له هه‌مانکاتدا کێشکردن و به تاڵانبردنی سامانی ئه‌و گه‌ل و وڵاته. تاڵان‌کردنی وڵاتی سێنیگال نمونه‌یه‌کیانه.
هه‌نارده Export یه‌کێکه له پاپه گرنه‌کانی ئابووری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی خاو، خۆی له خۆیدا به واتای به‌شێکی هه‌ره زۆری داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دێت. ناردنه‌ده‌ره‌وه به‌زۆری له ناردنی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی خاو پێکدێت.
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌ل، بۆ ئاوروپای خۆرئاوا، باکووری ئامریکا و ژاپۆن، هه‌روه‌ها هێنانی که‌لوپه‌ل واتا هاورده Import که‌لوپه‌لی پیشه‌سازی، خوارده‌مه‌نی و بژێوی رۆژانه بۆ بازاڕی ئه‌م وڵاته ئافریکانه، به زۆری هه‌ر له‌و وڵاته سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌هێنران که له‌سه‌ره‌وه ناو ریزکراون.
7 ئه‌و رێژه بڕه سه‌رمایه‌یه‌ی که له‌م وڵاته کۆنه کۆلۆنیانه‌دا، که له گه‌ڕدا بوون، زۆربه‌ی زۆری سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا پریڤات Privat و مۆنۆپۆڵه بیانیه‌کان بوون. به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی که‌ره‌سه‌ی خاو و پاکژکردن و جیاکردنه‌وه به‌کار ده‌هێنران، هه‌موو ئه‌م که‌ره‌سه خاوانه له دواجاردا بۆ ناو خودی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره کۆلۆنیالیزه‌کان ره‌وانه ده‌کران، بێگومان چاکردن و پوخته‌کردنی ئه‌و که‌ره‌سه خاوانه، به هه‌موو پێویستیه‌که‌وه له ناو وڵاته هه‌ژاره کۆلۆنیه‌که‌دا ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌ستیکاری زۆر هه‌رزان.
8 سه‌رجه‌می ئه‌و (دراوه قه‌رزا) نه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه به‌م وڵاتانه ده‌درێن، یان ئه‌و دراوه‌ی که به‌ناوی (یارمه‌تی…!) یه‌وه له وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرن، له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته وابه‌سته و هه‌ژارانه پێویسته که زۆربه‌ی ئه‌و به‌ناو یارمه‌تیانه بۆ (قه‌رزه کۆنه‌کان و ئه‌و رێژه‌ی سووه بگه‌ڕینه‌وه که چۆته سه‌ر قه‌رزه کۆنه‌کانیان.)
9 زۆربه‌ی ئه‌و بریارانه‌ی که بۆ ئابووری وڵات گرنگ و کاریگه‌رن، له‌لایه‌ن کۆمپانیا (پریڤات) و کۆمپانیا مۆنۆپۆڵه‌کان و بانکه‌کانه‌وه پوچ و بێکاریگه‌ر ده‌کرێن. پسپۆڕه بیانیه‌کان له‌ناو خودی رژێم و سیستێمی ئه‌و وڵاته وابه‌ستانه‌دا، ده‌سته‌ڵاتێکی باڵا‌و کاریگه‌ریان هه‌یه، چ له رووی (بریاری رامیاری) (ئابووری) و پیشه‌سازیه‌وه. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته کۆلۆنیالیزمه سه‌رده‌سته‌کان له کنه و چاوچنۆکیدان.
خۆماڵیکردن…!
له‌م ساڵانه‌ی دووایدا، هه‌ندێک له‌و وڵاتانه، که کۆنه کۆڵۆنی بوون. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریه گرێدراوه‌ی که به ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیایزمه پیشه‌سازیه‌کانه‌وه هه‌یان بوو، ببڕن. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره ویستان، ئه‌و کۆمپانیا مۆنۆپۆڵانه‌ی که له وڵاته‌کانیاندا هه‌ن، خۆماڵیان بکه‌ن. واتا ( به ده‌وڵه‌تتکردن، نیشتیمانی کردن) نمونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه… جه‌زایر، تانزانیا، زامبیا..تد.
ده‌وڵه‌ت به پرۆسێسی خۆماڵی کردن ده‌ستی به‌سه‌ر 51% ی به‌شه کۆمپانیاکاندا گرت. په‌نا بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ری و خۆماڵی کردنه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆنه کۆلۆنانه‌وه یا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناویان هێنراوه، ده‌کاراێت له پێشه‌ڕۆژیکی دووردا به سوود بۆ یان بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه و لێتوێژیه‌وه‌کان ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماندووه، که ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ریانه، هیچ دیارده‌یه‌کی به‌ره‌و پێشچوون و گۆڕانکاری به په‌له‌و خێرا له ساڵه‌کانی یه‌که‌مدا ناهێنێته ئاراوه.
با به‌شتوه‌یه‌کی گشتی پرۆسێسی خۆماڵیکردن شیکه‌ینه‌وه..!
ئه‌گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌ت راسته‌و خۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیانه‌دا نه‌گرێت و خۆماڵی نه‌کات، له‌بری ئه‌وه کۆمپانیاکان بکڕنه‌وه، ئه‌و کاته ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ئه‌و باره‌دا جوله‌ی بۆ ناکرێت و دوکه‌وێته ته‌نگاسیه‌وه. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین. که نرخی کڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیانه گه‌لێک گرانن. به‌و جۆره ده‌وڵه‌ت ده‌بێت خۆی بخاته ژێر (وام) ێکی زه‌به‌ندی ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌وه. ده‌بێت له داهاتوشدا به‌شێک له بوژه و سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا کڕاوه‌کان به‌کاربهێنن بۆ دووباره دانه‌وه‌ی (قه‌رزی کڕین) واتا ئه‌و قه‌رزه‌ی که له کڕینی کۆمپانیاکاندا که‌وتۆته سه‌ر ده‌وڵه‌ت.
که‌واتا ده‌بێت به‌شێکی زۆری داهات و ده‌سکه‌وتی کۆمپانیاکان به‌به‌رده‌وامی کێشبکرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بیده‌ن به خاوه‌ن کۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌ره پێسووه‌کانی کۆمپانیاکان. بێگومان ئه‌م خاوه‌ن کۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌رانه، هه‌ر هه‌مان سه‌رانی وڵاته کۆلۆنیالیزمه‌کانن. پاش ئه‌م کڕینه‌وه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و پسپۆڕ و کارمه‌نده بیانیانه هه‌ر له‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالکراوه‌دا ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام هێشتا پۆسته گرنکان، له ژێر چاودیری کادێر و شاره‌زا و ئابووری‌زان و ته‌کنیکوانه‌کانی ئه‌م سه‌ره کۆلۆنیالیزمانه‌وه هه‌ڵده‌سووڕێن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و وڵاته خۆماڵیکاره خاوه‌نی به‌شی سه‌ره‌کی کۆمپانیاکانن…! تاکو ئێستاش هه‌ر ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمه‌که خاوه‌ن ماڵه. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رامیاری (په‌تکه و زاڵبه) ی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالزم. هۆیه‌کی تریش نه بوونی ئابووری‌زان و ته‌کنیکوان و کادێری باڵای رووناکبیری نیشتیمانی، له‌ناو خودی ئه‌و وڵاته خۆماڵیکاره‌دا. که‌واتا له‌و رووه‌وه که‌موکوڕی و که‌ماسیه‌کی مه‌زن دێته گۆڕێ، که به دڵنیاییه‌وه ئه‌م کادێره رووناکبیره نیشتیمانه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی و ئاڵته‌رناتیڤی یه‌که‌من بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خۆماڵیانه بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بووه‌ستن و بریاری (پلانه به‌رهه‌م) بده‌ن که (ئابووری سه‌ربه‌خۆ) ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. واتا (پلانی به‌رهه‌می نیشتیمانی).
کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم…!
بێگومان به‌ته‌نیا ئابووری نییه که ئاسته‌نگه له‌به‌ر ده‌م پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاتاته کۆنه کۆڵۆنی کراوانه‌دا و وابه‌سته‌ی کردوون و به هیچ کلۆجێک ناتوانن، له ژێر چه‌پۆکی ئه‌و وڵاته کۆلۆنیالیزمه سه‌رمایه‌داریانه‌دا ده‌رچن و ئازادبن.
ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه هه‌رچی بنکه و سازی و داموده‌ستگای ئه‌و وڵاته هه‌ژارانه هه‌یه، هه‌موو له‌لایه‌ن هێزی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمه‌وه به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌وتی کۆلۆنیال دامه‌زراون. نه‌خشه و پیلانی خوێندن، واتا سیستێمی خوێندن، له‌سه‌ر ئاستی کولتوری کۆنیالیزمی ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌کان داڕێژاون، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ر به فه‌رمانی خۆشیان پراکتیزه و جێبه‌جی ده‌کرێن. به‌پێی به‌رژوه‌ندی و خۆیان.
بۆ نمونه زمانی فه‌رمی، زمانی مامه‌ڵه و کاروباری ده‌وڵه‌ت، له هه‌موو سازی و دامه‌زراوه‌کانادا، له فێرگه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، تا زانکۆ و خوێندنی باڵا و توێژیه‌وه، راگه‌یاندن، Media ئه‌مانه گشتی به زمانی فه‌رانسایی یان ئینگلیزین. بێکومان زمانی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال، له دادگاکان و داڕشتی زاگۆنه‌کان ئاین وێژه و هونه‌ردا، زمانی فه‌رمین. به‌کورتی له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناو کولتور و دابونه‌رێتی ئه‌م وڵاته داگیرکراوانه. له باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌یشه‌وه، ئه‌م گه‌له به‌کۆلۆنی کراوانه به شیوه‌یه‌کی خیرا و په‌له کولتوری کۆلۆیالیزمیان پێئاشناکرا و به‌سه‌ریاندا سه‌پێرا.
ئه‌و که‌لوپه‌ل و کاڵایانه‌ی که له ناو دووکان، بازاڕه‌کان، کۆگاکان و شوینه گشتیه‌کاندا ده‌فرۆشرێن که‌لوپه‌ل و کاڵاگه‌لێکن، که له وڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه هێنراون، ئه‌و که‌لوپه‌لانه، هه‌موویان مارکه‌ی ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌یان پێوه‌یه، که لێێ درووستکراون. له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاری و تێکستانه‌ی که به مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده له‌سه‌ر کارتۆن و پاکه‌تی که‌لو په‌له‌کان نووسراون، بۆ سه‌رنجراکێشانی کریار و په‌سنکردنی بابه‌ته‌کان، یان زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و شتومه‌کانه‌ی که له ناو کارتۆن و پاکه‌ته‌کاندا پێچراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای رامانه ئه‌وه‌یه، 90% ی ئه‌و نووسراوانه که به‌مه‌ستی پروپاگه‌نده‌و زانیاری و بۆ تێگه‌یشتن له به‌کارهینانی شتومه‌که‌کان نووسراون، ئه‌و تێکستانه بۆ خه‌ڵکانی ئاوروپایی نوسراون، له‌گه‌ڵ داب و نه‌رێت و مێشکی ئاوروپی و ئه‌تمۆسفێری ئاوروپیدا ده‌گونجێن…!. نه‌ک بۆ خه‌ڵکی وڵاتێکی هه‌ژاری به‌کۆلۆنکراوی دادپشراوی به کولتوری ئاوروپایی نامۆ..!
له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه، ده‌توانیین ئه‌م هه‌ڵوێست و رامیاریه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم به (کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم) نیوبه‌رین. ئه‌م رامیارێتیه‌ی (کولتوری نوێ کۆۆنیالیزم) کاریگه‌ریه‌کی نیگه‌تیف، ده‌کاته سه‌ر ره‌سه‌نێتی کولتوری ئه‌م گه‌ل و وڵاته به‌کۆلۆنی کراوانه‌ی پێشوو. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م وڵات و گه‌له به‌کۆلۆنیکراوانه نه به هیج شێوه‌یه‌ک، نه به‌خواستی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م کولتور سه‌پاندنه‌ی نوێ کۆلنیالیزمدا نه‌بوون. به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌مان بۆکرد، سیستێمی خوێند و زمانی هێزی کۆلۆنیال به زۆرکرایه زمانی فه‌رمی ئه‌و گه‌له داگیرکراوکراوانه و به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا. بێگومان ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیزم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه توانی، ئه‌م رامیارییه کۆلۆنیالیزمه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا بسه‌پێنێت. له‌هه‌مانکادا ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیال ئاکار و نه‌رێتی ئه‌و گه‌لانه‌ی گه‌نده‌ڵ و پیس و له‌گرێژه‌نه برد. هه‌روه‌ها دابوو نه‌رێت و ژیانی ئه‌م وڵات و گه‌له به‌کۆلۆنیکراوانه له هه‌موو روویه‌که‌وه کۆلۆنیزه‌کران.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆیالیزمانه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، ده‌ستیان به کاری نامرۆڤایه‌تیش کرد، که‌وتنه ناونه‌تۆرکێ، پروپاگه‌نده و په‌یڤی ژه‌هراوی بۆ بۆژۆکردن و له‌ناوبردنی کولتور و دابونه‌رێتی ئه‌و گه‌له هه‌ژارانه. له هه‌مانکاتدا دزینی کولتوره‌کانیان. له هه‌مانکادا خۆ دووره په‌رێزی سپیپێسته‌کان له هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م گه‌له هه‌ژار و بنده‌ستکراوانه. به مه‌به‌ستی شکاندنی که‌سایه‌تی و بڕوا نه‌مان به که‌سایه‌تی و بوونی خۆیان. ئه‌م ئاوروپیانه وایان له‌و گه‌له به‌کۆلۆنی کراونه نیشانده‌د،ا که ده‌بێت شه‌رم له خۆ بکه‌ن و هه‌میشه شه‌رمنۆک بن، چونکه که‌سایه‌تیان له‌ژێر سفره‌وه‌یه. بێگومان مه‌به‌ستی سه‌رانی کۆلنیالیزم ئه‌وه بوو، که کولتور و دابی ئه‌و گه‌له ژێرده‌ستانه ریشه‌کێش بکه‌ن، له بری ئه‌وه (کولتوری نوێ کۆلۆنیالیزم) به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن. ئه‌مه‌ش بۆ درێژه‌دان به مێژووی داگیرکردن و ترساندنی ئه‌و گه‌لانه، له پێاوی دزی تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵات و گه‌لانه و هێشتنه‌وه‌یان به ژێرده‌ستی..
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
20008