
ڕه‌خنه‌یه‌ک له سیاسه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری
شاهۆ حه‌سه‌ن……
له مالپه‌ری کوردستان پۆست‌دا لێدوانێکی پارتی چاره‌سه‌ریم به‌رچاوکه‌وت به ناونیشانی " لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا شکاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورده له که‌سێتی په‌که‌که دا"، له ڕاستیدا سه‌رنجی راکێشامو به وردی خوێندمه‌وه.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکای داوه‌ته‌وه که پ‌ک‌ک ه‌ی خستۆته ناو لیستی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی بازرگانی به مادده سڕکه‌ره‌کان ده‌که‌ن.
جارێ پێش هه‌موو شتێک من به‌ڕێزانی پارتی چاره‌سه‌ری وه‌ک که‌سانێکی ڕابوردوپاک و تێکۆشه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر ده‌که‌م و هه‌بوونی ئه‌و که‌سانه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان وه‌کو ئه‌و 3-4 پێشمه‌رگه‌یه وان که له‌سه‌رده‌می کۆتایی ئه‌نفالدا له‌ناو گوند‌و لادێ و شاخه سوتاوه‌کان ئه‌گه‌ڕان و تروسکاییه‌کی هیوایان به‌و خه‌لکه هه‌ژاره ئه‌به‌خشی که له ژێر پۆستاڵی چڵکنی به‌عس ئه‌یانناڵاند. هه‌روه‌ها خه‌باتو تێکۆشان و هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی په‌که‌که به کارێکی نمونه‌یی ده‌زانم که له هیچ شۆڕشێکی دیکه‌ی کوردستاندا نمونه‌ی نه‌بوه وه‌ک سیاسه‌تی ئابوری خۆیی، ته‌کتیکی سه‌ربازی و شه‌ڕی پارتیزانی، خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به هاوکاری ژن و پیاو و چه‌ندین شتی دیکه.
به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه که پارترێکی وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ری که هه‌رکه‌س به گومانی پاشکۆیه‌تی چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌رداناوه ماستاو بۆ پ‌ک‌ک بکات!!. خوێنه‌ری به‌ڕێز تکایه سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه خۆت بڕیار بده.
http://www.kurdistanpost.info/news/1736. html
که‌سێک که ته‌نیا جارێک له‌و سنورانه‌ی کوردستان که له‌ژێر ده‌ستی پ‌ک‌ک دان هاتوچۆی کردبێ به ئاسانی بۆی ده‌رده‌که‌وێ که پ‌ک‌ک له‌و سنورانه‌دا چه‌ندین گومرگی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن" به‌رده‌سور. لۆلان، خنێره، شه‌هیدان، ملگه‌وه‌ر،تلگه‌وه‌ر و که‌له ڕه‌ش" له‌و گومرگانه‌دا ڕۆژانه به سه‌دان کاروانچی و قاچاغچی که به‌شی زۆریان کوردی ئێران و تورکیان هاتوچۆ ده‌که‌ن و چه‌ندین که‌لوپه‌ل له‌وبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ر ده‌گوازنه‌وه که له لایه‌ک به هه‌رزان ده‌ست ده‌که‌ون و له لایه‌که‌ی دیکه به گران. له‌و گومرگانه‌دا یان له‌و ناوچانه‌دا ته‌نانه‌ت مێشێک به‌بێ ئیجازه‌ی پ‌ک‌ک بۆی نیه هاتوچۆ بکات و ده‌بێ حه‌قی گومرگ بدات.
ڕاسته به‌شی زۆری ئه‌و ده‌روازانه که‌لوپه‌لی پێداویستی ماڵی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێ و هه‌ندێکیش مادده‌ی ئه‌لکۆهۆل ده‌چیته ئێران، به‌ڵام له ده‌روازه‌کانی "شه‌هیدان، ملگه‌وه‌ر،تلگه‌وه‌ر و که‌له ڕه‌ش"دا ڕۆژانه مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ئاودیوی سنور ده‌کرێن که گومان ده‌کرێ له پاکستانه‌وه بێته ناو ئێران و له‌وێوه بۆ تورکیا و ئینجا ئه‌وروپا و ئاسیای دوور بڵابکرێته‌وه.
وادیاره لێره‌دا مه‌به‌ست سه‌لماندنی ئه‌و یه‌که نیه که پ‌ک‌ک قاچاغچێتی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه به‌رچاوه که ئه‌و کاره له‌و ناوچانه‌دا ده‌کرێ که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی پ‌ک‌ک دایه‌و په‌که‌که پاره له‌و که‌سانه وه‌رده‌گرێ، وه‌ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم پ‌ک‌ک به‌ته‌نیا به‌و پاره‌یه‌ش ناژی ئه‌و پاره‌یه به‌قه‌د نیوه‌ی ئه‌وه نیه که له ئه‌وروپا له خه‌ڵکانی کورد کۆده‌کرێته‌وه وه‌ک هاوکاری بۆ شۆڕش. واته به‌ڕاستی لێره‌دا مه‌به‌ستمان چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌و لێدوانه بێ واتاییانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ریه که ده‌مهه‌وێ له چه‌ند خاڵێکدا کۆیان بکه‌مه‌وه.
– پ‌ک‌ک به‌خۆی چه‌ندین ته‌لفزیۆن، ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌بێ پارتی چاره‌سه‌ری خۆی بکاته پارێزه‌ری پ‌ک‌ک ه‌و له جیاتی ئه‌و لێدوان بدات؟.
-ئایا پارتی چاره‌سه‌ری که بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات ئه‌و لێدوانه چه‌ند له قورساییان که‌مده‌کاته‌وه‌و تاچه‌ند ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئه‌وان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه؟.
– پارتی چاره‌سه‌ری تێکۆشه‌ر له لێدوانه‌که‌یدا به‌وه ده‌ستی پێکردوه که پ‌ک‌ک ڕێکخراوێکی ژینگه پارێزه چۆن ده‌بێ بازرگانی به مادده سڕکه‌رو بێهۆشکه‌ره‌کان بکات، ئایا حیزبێکی چه‌کدار که ڕۆژانه خوێنی لێ ئه‌ڕژێ و خوێن ئه‌ڕێژێ، له‌کاتی شه‌ڕدا چیاکان ئه‌سوتێن جا به‌ده‌ستی کامیان بێ گرینگ نیه چۆن ده‌توانێ بنه‌ماکانی ژینگه پارێزی مسۆگه‌ر بکات ئایا ئه‌و هۆتافانه‌ی حیزب که بانگه‌شه‌ی ژینگه‌پارێزی ده‌کات تۆ بڵێی جگه له چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌و پارته زیاتر کێ گوێی لێ بگرێ؟.
لێره‌دا هه‌مومان ده‌زانین که هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا نه دوژمنایه‌تی گه‌لی کورده به پ‌ک‌ک ه‌شه‌وه نه دۆستایه‌تی گه‌لی کورده له‌به‌ر خاتری چاوه نیمچه شینه‌کانی کاک مه‌سعود و چاوه ڕه‌شه‌کانی مام جه‌لال، به‌ڵکو بریتیه له به‌رژه‌وه‌ندی، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریکاش دژ به پ‌ک‌ک ه له‌به‌ر خاتری ڕازیکردنی تورکیایه نه‌ک هیچی دیکه. بۆیه به‌تێرۆریستکردنی پ‌ک‌ک و تاوانبارکردنی پ‌ک‌ک به قاچاغچێتی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان هه‌ڵوێستێکی یاسایی نیه به‌ڵکو سیاسیه. ئه‌رکی هه‌موو پارتێکی سیاسی کوردیشه که ئه‌مریکا له‌و بواره‌یه‌وه ڕه‌خنه بکات، به‌ڵام ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی (پارتی چاره‌سه‌ری) و (پارتی ژیانی ئازاد) و پارته‌کانی دیکه که پڕه له ماستاوچێتی و پانکردنه‌وه و خه‌ملاندنی سه‌رکرده‌کان و هه‌ندێک جاریش چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان وه‌ک ئه‌و نمونه‌یه‌ی ژینگه‌پارێزی پ‌ک‌ک زۆر بێ مانان و نیشانه‌ی دابڕانی ئه‌و حیزبه‌یه له‌و ئاسته‌ی که جه‌ماوه‌ر پێی گه‌یشتوه، باو‌و باپیرانمان باسی پروپاگه‌نده‌ی ساڵی 1960 ه‌کانی حیزبه‌کانی ئه‌و کات که جه‌لالی و مه‌لایی بوون ده‌که‌ن، ئه‌یگێڕنه‌وه که کابرایه‌کی پارتی هه‌بوو له ناو گونده‌کاندا ده‌گه‌ڕا ده‌یگوت "هۆ خه‌ڵکینه ئه‌زانن دوو حیزب هه‌یه له جیهاندا یه‌کێکیان کافره‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش موسوڵمان، ئێوه پشتگیری له کامیان ده‌که‌ن"؟. ئێستاکه‌ش پارتی چاره‌سه‌ری ده‌یهه‌وێ جیهانمان لێ بکات به‌دوو به‌ره یه‌کێکیان به‌ره‌ی ژینگه‌پارێزانی سه‌ربه پ‌ک‌ک و پارتی چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان به‌ره‌ی ئه‌مریکاو شه‌ڕخوازان. ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه که هه‌ست بکه‌ی هه‌موو جیهان له دۆڵێکی قه‌ندیلدا بژی و ئاگای له هیچ نه‌بێ و که‌ناڵه‌کانی حیزب به‌خێرا خۆیان هۆشیاریان بکه‌نه‌وه‌و له خه‌وی مه‌رگ ڕایانپه‌ڕێنن. من به‌پێویستی نازانم ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له تاکه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک بکه‌م که چه‌ندین ساڵه به‌هۆی ڕه‌وشی شه‌ڕه‌وه له چیاکان‌دا گه‌مارۆدراون و له شار‌و شارستانیه‌ت و گۆڕانکاریه‌کانی سه‌ده‌ی 21 دورن، به‌پێویستیشی نازانم ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی چاره‌سه‌ریش بگرم چونکه ئه‌وانیش به بیانوی لادان، په‌روه‌رده، کۆبونه‌وه و سه‌پێچی کردن نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له ناو ئه‌شکه‌وته‌کانی قه‌ندیل به‌سه‌ر ئه‌به‌ن نه‌ک له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و زانکۆ و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان، که‌سێکیش که ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ر بێ و قاچێکی له قه‌ندیل ئه‌وه‌ی دیکه‌ی له شار بێ ناچاره دوای شه‌ش مانگ مانه‌وه‌ی له قه‌ندیل وه‌ک قه‌ندیلیه‌ک قسه بۆ هه‌ولێریه‌ک، سلێمانیه‌ک و که‌رکوکیه‌ک بکات، به‌ڵام جێگای خۆیه‌تی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له که‌سانی ڕوناکبیر و دونیا دیته‌ی ناو پارتی چاره‌سه‌ری بکرێ. بۆ نمونه به‌ڕێز د.فایق گوڵپی که خۆی دکتۆر، نوسه‌ر، ڕوناکبیر و چالاکێکی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه قاچێکی له سلێمانی یه‌کی له هه‌ولێر یه‌کی له که‌رکوکه قاچه‌کانی دیکه‌ی له بروکسه‌ل، ستۆکهۆڵم و ئه‌مسته‌ردامن ڕێگا به‌و جۆره لێدوانانه بدات بۆ ڕازی کردنی سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک، وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێک له شاشه‌ی ته‌لفزیۆنی ڕۆژ ده‌ربچێ بڕیاری ئازادکرندی ڕێبه‌ر ئاپۆ بخاته ناو مادده‌ی یه‌که‌م و بڕگه‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی.
ده‌بێ دواڕۆژی ئه‌و میله‌ته قوربه‌سه‌ره چی بێ که مرۆڤه هه‌ره پاکوخاوێنه‌کان و ده‌ست پاکه‌کانی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، ده‌بێ چاره‌نوسی ئۆپۆزیسیۆن چی بێ که سه‌رکێشه‌که‌ی وا هه‌ڵوێسته ده‌کات.
سه‌رچاوه:
کوردستان پۆست
مالپه‌ری پارتی چاره‌سه‌ری